مەتا2
دیده‌نی ئه‌ستێره‌ناسه‌كان
1دوای له‌دایك بوونی عیسا لهبهیتلهحمی یه‌هودیا* له‌سه‌رده‌می هێرۆدسی پادشا، هه‌ندێ ئه‌ستێره‌ناس له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتنه قودس،2پرسییان: (پادشای له‌دایك بووی جووله‌كه له‌كوێیه؟ ئێمه له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینی، هاتووین كڕنوشی بۆ ببه‌ین.)3كاتێ هێرۆدسی* پادشا ئه‌مه‌ی بیست، په‌شۆكاو هه‌موو قودس له‌گه‌ڵی په‌شۆكا.4هه‌رچی سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هه‌بوو هه‌مووی كۆكردنه‌وه، لێی پرسین: (ئایا مه‌سیح له‌كوێ له‌دایك ده‌بێت؟)5وه‌ڵامیان دایه‌وه: (لهبهیتلهحم* لهیههودیا، چونكه پێغه‌مبه‌ر ئاوای نووسیوه:6{تۆش ئه‌ی به‌یتله‌حمی خاكی یه‌هودیا كه‌متر نیت له‌شاره‌كانی دیكه‌ی یه‌هودیا، چونكه تیاتدا دادوه‌رێك ده‌رده‌كه‌وێت، گه‌لـی ئیسرائیلم بۆ به‌ڕێوه ده‌بات.})7دوای ئه‌مه هێرۆدس به‌نهێنی ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی بانگكردو له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردن،8ئینجا ناردنی بۆ به‌یتله‌حم، پێی ووتن: (بڕۆن، باش بگه‌ڕێن كاتێ منداڵه‌كه‌تان دۆزیه‌وه، هه‌واڵم بده‌نێ تاكو منیش بێم‌و كڕنوشی بۆ ببه‌م.)9دوای ئه‌وه‌ی قسه‌ی پادشایان بیست ئه‌وێیان به‌جێهێشت، هه‌مان ئه‌ستێره‌ی له‌ڕۆژهه‌ڵات بینی بوویان، دیسان ده‌ركه‌وت، پێشیان كهوتو هات له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا.10كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی، زۆر شادومان بوون،11چوونه ژووره‌وه، منداڵهكـهو مریه‌می دایكیان بینی، دانهوینو كڕنۆشیان بۆ برد‌و گهنجـیـنـهكانـیـان كـردهوهو زێـڕو بخوردو مـوڕیان* پـێـشـكه‌ش كرد.12ئینجا خودا له‌خه‌ودا ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی ئاگاداركرده‌وه نه‌گه‌ڕێنه‌وه لای هێرۆدس، ئه‌وسا ئه‌وانیش به‌ڕێگایه‌كی دیكه گه‌ڕانه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان.هه‌ڵاتن به‌ره‌و میسر
13دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان ڕۆیشتن، فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌خه‌وا بهیوسفی ووت: (هه‌سته منداڵه‌كه‌و دایكی ببه‌و ڕابكه بۆ میسر، لهوێبه هه‌تا فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌ت پێده‌ده‌م، چونكه هێرۆدس ده‌گه‌ڕێ به‌شوێن منداڵه‌كه تا بیكوژێ.)14یوسفیش هه‌ستاو له‌هه‌مان شه‌ودا منداڵه‌كه‌و دایكی برد‌و به‌ره‌و میسر ڕۆیشت.15له‌وێ مایه‌وه تا هێرۆدس مرد، تاوه‌كو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ووتویه‌تی بێته‌دی: {ڕۆڵه‌ی خۆم له‌میسره‌وه بانگكردووه.}16كاتێ هێرۆدس هه‌ستی به‌وه‌كرد ئه‌ستێره‌ناسه‌كان گاڵته‌یان پێكردووه تووڕه بوو، هه‌ستا به‌كوشتنی هه‌موو منداڵانی شاری بهیتلهحمو ده‌وروبه‌ری له‌دوو ساڵ به‌ره‌و خوارتر، به‌پێی ئه‌و كاته‌ی لهئهستێرهناسهكانهوه پێی ووترابوو.17به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ر ئیرمیا* ووتراوه هاته‌دی:18{له‌شاری ڕامه‌وه هاوار دئهبیسترێ، گریان‌و شیوه‌نێكی زۆر، ڕاحیل بۆ منداڵه‌كانی ده‌گری. ڕازی نییه سه‌ره‌خۆشی لـێ‌بكرێ چونكه منداڵه‌كانی نه‌ماون}.گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری ناسیره
19كاتێ هێرۆدس مرد، فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه چووه خه‌وی یوسف له‌میسر،20پێی ووت: (هه‌سته، منداڵه‌كه‌و دایكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتن‌یان ده‌دا مردن.)21ئه‌ویش هه‌ستا، منداڵه‌كه‌و دایكی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئیسرائیل.22به‌ڵام كاتێ یوسف بیستی ئه‌رخێلاوس له‌شوێنی هێرۆدسی باوكی حوكمڕانه له‌ناوچه‌ی یه‌هودیا، ترسا بڕوا بۆ ئه‌وێ. ئینجا له‌خه‌ودا پێی نیشان درا بڕوا بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل*.23له‌وێ گه‌یشته شارێك به‌ناوی ناسیره، تیایدا نیشته‌جێبوو. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران ووتراوه هاته‌دی: {به ناسیره‌یی ناوده‌برێ.}Biblica, Inc.