مەتا28
زیندووبوونه‌وه‌ی عیسا
1له‌ڕۆژی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا دوای شه‌ممه، مریه‌می مهجدهلـیو مریه‌مه‌كه‌ی دیكه چوون ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن.2بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، فریشته‌یه‌ك له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه* له‌ئاسمان هاته خواره‌وه، هاتو تلی بهبهردهكه دا‌و له‌سه‌ری دانیشت.3شێوه‌ی فریشته‌كه وه‌ك بروسكه وابوو. جله‌كانی وه‌ك به‌فر سپیبوو.4ئه‌وه‌بوو پاسه‌وانه‌كان ترسیان لـێنیشتو وه‌ك مردوویان لـێهات.5فریشته‌كه به‌دوو ژنه‌كه‌ی ووت: (مه‌ترسن، من ده‌زانم ئێوه به‌شوێن عیسای له‌خاچدراودا ده‌گه‌ڕێن.6ئه‌و لێره نییه‌و هه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك خۆی ووتی، وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه ئه‌و تیایدا نێژرابوو.7به‌خێرایی بڕۆن‌و هه‌واڵ به‌قوتابیه‌كانی بده‌ن، كه ئه‌و له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌و پێشتان ده‌كه‌وێ بۆ جه‌لیل، له‌وێ ده‌یبینن. ئه‌وا پێم ووتن.)8دوو ژنه‌كه به‌خێرایی ڕۆیشتن، ترسێكی زۆر‌و خۆشییه‌كی گه‌وره لهدڵیانبوو، ڕایان‌كرد بۆ لای قوتابیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پێیان ڕابگه‌ێنن.9له‌و كاته‌ی به‌ڕێوه بوون بۆ بردنی ئه‌م هه‌واڵه، عیسا خۆی پێیان گهیشتو ووتی: (سڵاو.) ئه‌مانیش چوونه پێشه‌وه‌و قاچیان گرت‌و كڕنوشیان بۆ برد.10عیسا پێی ووتن: (مه‌ترسن، بڕۆن بهبراكانم بڵێن بێن بۆ جه‌لیل، له‌وێ ده‌مبینن.)11له‌وكاته‌دا دوو ژنه‌كه ده‌ڕۆیشتن، هه‌ندێ له‌پاسه‌وانه‌كان چوون بۆ ناو شار‌و ئه‌وه‌ی ڕووی دابوو بۆ سه‌رۆك كاهینه‌كانیان گێڕایه‌وه.12ئینجا سه‌رۆك كاهینهكانو پیران كۆبوونه‌وه تا له‌م ڕووداوه بدوێن. پاره‌یه‌كی زۆریان دا بهسهربازهكانو13پێیان ووتن: (ئێوه به‌خه‌ڵكی بڵێن له‌كاتێكدا خه‌وتبووین، قوتابیه‌كانی هاتوونو ته‌رمه‌كه‌ی عیسایان دزیوه.14گه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ش به‌فه‌رمانڕه‌وا گه‌یشت، ئێمه له‌سه‌رتان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌م شێوه‌یه گیروگرفتتان بۆ نابێت.)15سهربازهكـان پاره‌كه‌یان وه‌رگـرت، چیان پێووترا كردیان، جا به‌م شێوه‌یه هه‌واڵه‌كه له‌نێوان جـوولهكهدا بڵاوبووته‌وه تا ئه‌مڕۆ.ده‌ركه‌وتنی عیسا بۆ قوتابیه‌كان
16ئیتر یانزه قوتابیه‌كه چوون بۆ ناوچـه‌ی جـهلیل، بۆ ئهوكێوهی عیسا بۆی ده‌سـت نیشان كـردبوون.17كـاتێ بینییان كـڕنووشـیان بۆ برد، به‌ڵام هـهندێكـیان گومانیانكرد.18عیسا لێیان نزیك بووه‌وه‌و ووتی: (هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی زهویو ئاسمانم پێبه‌خشراوه.19كـهواته بڕۆن، هه‌مـوو گه‌لان بكه‌ن به قوتابی. به‌ناوی باوك‌و ڕۆڵه‌و ڕۆحی پیرۆز لـهئاویان هـهڵكێشن.20فێریان بكـه‌ن با كار بكـه‌ن بههـهمـوو ئه‌و شـتانه‌ی ڕامسـپاردون، ئه‌وه‌تا هه‌مـوو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتانم هه‌تا كۆتایی زه‌مانه.)Biblica, Inc.