مەتا22
نموونه‌ی داوه‌تی پادشا
1دیسان عیسا گه‌ڕایه‌وه سه‌ر نموونهكانیو ووتی:2(پادشاهێتی ئاسمان لهپادشایهك ده‌كات، شایی بۆ كوڕه‌كه‌ی بگێڕێ.3كۆیله‌كانی ده‌نێرێ تاكو بانگكراوان بۆ شاییه‌كه بانگ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نایه‌ن.4پادشاكه جارێكی دیكه كۆیله‌كانی دهنێرێتو پێیان ده‌ڵێ: بهبانگكراوان بڵێن، ئه‌وه‌تا من خوانم ئاماده‌كردووه، گا‌و دابهستهكانم سه‌ر بڕیوه‌و هه‌موو شتێ ئاماده‌یه، كه‌واته وه‌رن بۆ شاییه‌كه!5به‌ڵام بانگكراوان گوێیان نه‌دایه، یه‌كێ ده‌ڕوا بۆ كێڵگه‌كه‌ی، ئه‌وی دیكه بۆ بازرگانیه‌كه‌ی.6ئهوانهیكه له‌وێیا ده‌مێننه‌وه، كۆیله‌كانی پاشا ده‌گرن، قسه‌یان پێده‌ڵێن، ئینجا ده‌یانكوژن.7جا پادشا به‌مه زۆر تووڕه دهبێو له‌شكر ده‌نێرێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاوانبارن له‌ناویان دهباتو شاره‌كه‌یان ده‌سوتێنێ.8دوای ئه‌مه بهكۆیلهكانی ده‌ڵێ: وا نانی شایی ئاماده‌یه، ئه‌و بانگكراوانه شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوون،9كه‌واته بڕۆنه سه‌ری ڕێگاكانو هه‌ركه‌سێ ده‌بینن بانگیكهن بۆ شاییه‌كه.10ئینجا كۆیله‌كانی چوون بۆ سه‌ر ڕێگاكان، ئه‌وه‌ی بینیان له‌خه‌ڵكی خراپ‌و باش كۆیان كرده‌وه، هه‌تا هۆڵی شاییه‌كه به‌ته‌واوی پڕ بوو له‌میوان.11ئینجا پادشا خۆی ده‌كات بههۆڵهكهدا تامیوانهكان ببینێت، یه‌كێ ده‌بینێت كه‌جلی شایی له‌به‌رنه‌كردووه.12پێی ده‌ڵێت: ئه‌ی دۆست، چۆن هاتیته ژووره‌وه‌و جلی شاییت له‌به‌رنه‌كردووه؟ كابرا هیچ وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.13ئینجا پادشا فه‌رمان ده‌دا بهكۆیلهكانیو ده‌ڵێ: دهستو قاچی ببه‌ستنه‌وه‌و فڕێیده‌نه تاریكی ده‌ره‌وه، جا له‌وێ ده‌بێت بهگریانو چڕكه چڕكی ددان!14چونكه بانگكراوان زۆرن، به‌ڵام ههڵبژێرراوان كه‌من.)باج دان به قه‌یسه‌ر
15ئینجا فه‌ریسیه‌كان ڕۆیشتن‌و ته‌گبیریان كرد، چۆن عیسا به‌قسه‌ی خۆی تووش بكه‌ن.16چه‌ند قوتابیه‌كی خۆیان له‌گه‌ڵ پیاوانی هێرودس نارده لای، پێیان ووت: (مامۆستا، ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیتو به‌ڕاستی خه‌ڵكی فێری ڕێگه‌ی خودا ده‌كه‌یت، له‌كه‌س سڵ ناكه‌یته‌وه، چونكه پله‌و پایه نرخی نییه لات.17كه‌واته پێمان بڵێ: دروسته سه‌رانه بدرێ به‌قه‌یسه‌ر یان نا؟)18عیسا بهفێڵهكهیانی زانی‌و ووتی: (ئه‌ی دووڕووه‌كان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟19ئا پاره‌یه‌كی ئه‌و سهرانهیهم بده‌نێ.) ئه‌وانیش دینارێكیان* دایه.20لێی پرسین: (ئه‌م وێنه‌و نووسراوه هی كێیه؟)21ووتیان: (هی قه‌یسه‌ره.) ئینجا پێی ووتن: (كه‌واته ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره، بیده‌ن به قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌ش كه‌هی خودایه بیده‌ن به خودا.)22كه گوێیان له‌م وه‌ڵامه بوو سه‌رسام بوون‌و به‌جێیان هێشتو ڕۆیشتن.زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان
23له‌هه‌مان ڕۆژدا، چه‌ند سهدوقیهك* كه‌باوه‌ڕیان به‌زیندووبوونه‌وه نییه، هاتنه لای عیسا پرسیاریان لـێكرد،24ووتیان: (ئه‌ی مامۆستا، مو‌سا ده‌ڵێ، گه‌ر پیاوێكی وه‌جاخ كوێر مرد، پێویسته له‌سه‌ر براكه‌ی، براژنه‌كه‌ی بخوازێتو بۆ براكه‌ی نه‌وه دروست بكات.25جا لای ئێمه حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێناو بێوهچه مرد، ژنه‌كه‌ی بۆ براكه‌ی به‌جێهێشت،26دووه‌میش هه‌روه‌ها ئینجا سێهه‌م تاگه‌یشته حه‌وته‌م.27له‌دوای هه‌موویان ژنه‌كه‌ش مرد.28ئایا له‌كاتی زیندووبوونه‌وه‌دا ئه‌و ژنه ده‌درێ به‌كامیان، چونكه ژنی هه‌موویان بووه؟)29عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئێوه به‌هه‌ڵه‌دا چوونه، چونكه نهكتێب تێده‌گه‌ن، نه‌هێزی خودا.30له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له‌كاتی زیندووبوونه‌وه‌دا نه‌ژن ده‌هێنن نه‌شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له‌ئاسمان وه‌ك فریشته ده‌بن.31ئایا نه‌تان خوێندۆته‌وه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی زیندووبوونه‌وه پێتان ووتراوه له‌لایه‌ن خوداوه؟32{منم خودای ئیبراهیمو خودای ئیسحاق‌و خودای یاقوب. خـودا، خــودای مـردووان نییه، به‌ڵكو خودای زیندووانه.}33كهخهڵكهكه گوێیان له‌مه‌بوو، سه‌رسام بوون له‌شێوه‌ی فێركردنی.)گه‌وره‌ترین ڕاسپارده
34كاتێ فه‌ریسیه‌كان بیستیان عیسا سهدوقیهكانی بێده‌نگ كردووه، یه‌كیانگرت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری دیكه‌ی لـێبكهن،35یه‌كێ له‌وانه‌ی زانابوو له‌شه‌ریعه‌ت ویستی تاقیبكاته‌وه‌و پێی ووت:36(مامۆستا، چ ڕاسپارده‌یه‌ك مه‌زنترین ڕاسپارده‌یه له‌شه‌ریعه‌ت؟)37عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (خوداوه‌ند خودات خۆش بوێ به‌هه‌موو دڵ‌و هه‌موو گیان‌و هه‌موو بیرته‌وه.38ئه‌مه مهزنترینو یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه.39دووه‌میشیان وه‌ك ئه‌و وایه: ئه‌وه‌ی لێت نزیكه وه‌ك خۆت خۆشت بوێ.40جا شهریعهتو پێغه‌مبه‌ران هه‌موو به‌م دوو ڕاسپارده‌یه به‌ندن.)مه‌سیح و داود
41كاتێ فه‌ریسیه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه، عیسا لێیپرسین:42(ڕاتان چییه ده‌رباره‌ی مه‌سیح* ئه‌و ڕۆڵه‌ی كێیه؟) ووتیان (ڕۆڵه‌ی داوده.)43لێیپرسین: (كه‌واته، چۆن داود به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه به‌خوداوه‌ند بانگی دهكاو ده‌ڵێ:44{خوداوه‌ند بهخوداوهندمی فه‌رموو: له‌لای ده‌ستی ڕاستمه‌وه دانیشه تادوژمنانت بخه‌مه ژێر پێته‌وه.}45ئه‌گه‌ر داود پێیبڵێ خوداوه‌ند، ئیتر چۆن ده‌بێ به‌ڕۆڵه‌ی؟)46جا كه‌سیان نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت بهووشهیهكیش وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه كه‌س نه‌یده‌توانی هیچ پرسیارێكی لـێ‌بكات.Biblica, Inc.