مەتا21
عیسا بۆ قودس ده‌ڕوات
1كاتێ له‌قودس نزیك بوونه‌وه، گه‌یشتنه دێی بهیتفاجی لای شاخی زه‌یتون، عیسا دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد‌و2پێی ووتن: (ده‌چنه ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌رتان، یه‌كسه‌ر ماكه‌رێك ده‌بینن، له‌گه‌ڵ جاشكه‌كه‌ی به‌ستراونه‌ته‌وه، ده‌یان كه‌نه‌وه‌و ده‌یانهێنن بۆم.3گه‌ر یه‌كێ شتێكی پێ‌ووتن، بڵێن: گه‌وره‌مان پێویستی پێیانه، ده‌ست به‌جێ ده‌یان نێرێت.)4ئه‌مه‌ش تاكو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌رێك ووتراوه بێته‌دی:5{بڵێن به‌كچه‌كه‌ی شاری داود، ئه‌وا پادشاكه‌ت به‌ساكاریو به‌سواری ماكه‌رو جاشكێك دێته لات.}6دوو قوتابیه‌كه ڕۆیشتن، ئه‌وه‌ی عیسا پێی ڕاسپاردبوون، كردیان.7ماكه‌رو جاشكه‌كه‌یان هێنا، كراسه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر پشتی ڕاخست، جا عیسا سواری بوو.8خه‌ڵكێكی زۆر، ده‌ستیانكرد به‌ڕاخستنی ڕێگاكه به‌جله‌كانیان. ئه‌وانی دیكه‌ش لقه داریان ده‌بڕیو ڕێگاكه‌یان پێ ڕاده‌خست.9ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێش عیسا كه‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه‌ش كه له‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتن هاواریان ده‌كرد ده‌یان ووت: (هۆسانا* بۆ ڕۆڵه‌ی داود*، پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت، هۆسانا له‌به‌رزایی!)10كاتێ عیسا چووه ناو قودس، هه‌موو شاره‌كه خرۆشا، دانیشتوانی پرسییان: (ئه‌مه كێیه؟)11خه‌ڵكه‌كه وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئه‌مه عیسای پێغه‌مبه‌ره، خه‌ڵكی شاری ناسیره‌ی ناوچه‌ی جه‌لیله.)پاكردنه‌وه‌ی په‌رستگا
12ئینجا عیسا چووه گۆڕه‌پانی په‌رستگاو هه‌موو ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كڕین‌و فرۆشتن بوون، ده‌ریكردن، ده‌زگاو جێگای دانیشتنی پارهگۆڕهوهكانو كۆترفرۆشانی سه‌روژێركرد.13پێی ووتن: (خودا له‌كتێبی پیرۆز فه‌رموویه‌تی: {ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌برێ}، به‌ڵام ئێوه كردوتانه {به‌ئه‌شكه‌وتی دزان!})14كاتێ له‌په‌رستگا بوو، كوێر‌و شه‌ل لێیهاتنه پێشه‌وه ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه.15كاتێ سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌یان بینی ڕقیان هه‌ستا، گوێیان له‌منداڵانی ناو په‌رستگا بوو هاواریان ده‌كرد: (هۆسانا بۆ ڕۆڵه‌ی داود!)16جا لێیان پرسی: (گوێت لێیه ئه‌وانه چی ده‌ڵێن؟) عیسا وه‌ڵامیدانه‌وه: (به‌ڵێ، نه‌تان خوێندۆته‌وه: {له‌سه‌ر زاری منداڵان‌و شیره‌خۆران ستایشت ڕێكخستووه؟})17ئه‌وسا به‌جێی هێشتنو چووه ده‌ره‌وه‌ی شار به‌ره‌و دێی بهیتعهنیا، به‌نیازی ئه‌وه‌ی له‌وێ بمێنێته‌وه.18به‌یانی ڕۆژی داهاتوو، كاتێ ده‌گـه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و شـار برسـی بوو.19دار هه‌نجیرێـكـی لــه‌ته‌نیشت ڕێگــاكـه بینی‌و چـوو بۆی، به‌ڵام له‌گه‌ڵا زیاتر هیچی تری پێوه نه‌دی، ئینجا به‌داره‌كه‌ی ووت: (با تاهه‌تایه به‌رنه‌گریت!) داره‌كه ده‌ستبه‌جێ ووشكبوو.20كاتێ قوتابیه‌كان ئه‌مه‌یان دی، سه‌ریان سوڕماو ووتیان: (چ زوو داره‌كه ووشك بوو!)21وه‌ڵامیدانه‌وه: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: گه‌ر باوه‌ڕتان ههبێتو گومان نه‌كه‌ن، نه‌ك هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی به‌م داره‌م كرد ده‌توانن بیكـه‌ن، به‌ڵكـو ئه‌گـه‌ر به‌و شاخه بڵێن هه‌ڵكه‌نرێ‌و بكه‌وه ناو ده‌ریاوه، به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.22جا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌نوێژدا به‌باوه‌ڕه‌وه داوای ده‌كه‌ن، وه‌ریده‌گرن.)ده‌سه‌ڵاتی عیسا
23كاتێ گه‌یشته په‌رستگاو ده‌ستی به‌فێركردن كرد، سه‌رۆك كاهینهكانو پیرانیگه‌ل لێی هاتنه پێشه‌وه‌و پرسییان: (به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه پێت؟)24عیسا وه‌ڵامیدانه‌وه‌و ووتی: (منیش پرسیارێكتان لـێ‌ده‌كه‌م، گه‌ر وه‌ڵامتان دامه‌وه، ئه‌وسا پێتان ده‌ڵیم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.25پێم بڵێن: له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا له‌كوێوه بوو؟ له‌ئاسمانه‌وه بوو یان له‌خه‌ڵكی؟) ئه‌وانیش له‌نێوان خۆیان كه‌وتنه ڕاوێژكردنو ووتیان: (ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ئاسمانه‌وه بوو، پێمان ده‌ڵێ، باشه بۆ باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كرد؟26وه ئه‌گه‌ر بڵێین له‌خه‌ڵكه‌وه بوو، ترسی ئه‌وه هه‌یه خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه به‌سه‌رماندا، چونكه هه‌موویان یه‌حیا به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن.)27ئینجا وه‌ڵامیان دایه‌وه، ووتیان: (نازانین.) ئه‌ویش ووتی: (كه‌واته منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مه ده‌كه‌م.) نموونه‌ی دوو كوڕه‌كه(28ڕاتان چییه؟ پیاوێك دوو كوڕی هه‌بوو. چووه لای یهكهمیانو پێی‌ووت: كوڕم ئه‌مڕۆ بڕۆ له‌ڕه‌زه‌كه‌مدا كار بكه.29له‌وه‌ڵامدا ووتی: نامه‌وێ بچم. به‌ڵام دوای ئه‌وه په‌شیمان بووه‌وه‌و ڕۆیشت.30ئینجا پیاوه‌كه چووه لای كوڕی دووهه‌میو هه‌مان داواكاری لـێ‌كرد. كوڕه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: به‌ڵێ گه‌وره‌م! به‌ڵام له‌دواییدا نه‌ڕۆیشت.31ئایا كامیان له‌و دووانه به‌خواستی باوكیان كرد؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه: (یه‌كه‌میان.) ئینجا عیسا پێی ووتن: (ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: باجگرانو داوێن پیسان پێشتان ده‌كه‌ون له‌چوونه ناو پادشاهێتی خوداوه.32یه‌حیا ڕێگای ڕاستودروستی گرت‌و بۆ لاتان هات، كه‌چی باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كرد، به‌ڵام باجگرانو داوێنپیسان باوه‌ڕیان پێ‌هێنا. ته‌نانه‌ت دوای بینینی ئه‌مه باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كردو تۆبه‌تان نه‌كرد.)
نموونه‌ی باخه‌وانه‌كانی ڕه‌ز
33گوێ بگرن بۆ نموونه‌یه‌كی دیكه: (گه‌وره پیاوێك ڕه‌زێكی چاند، ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی پهرژینكرد، بابه‌تی ترێ گوشینی تیادانا، شوێنی ئێشكگرتنی تیا دروستكرد ئینجا دایه ده‌ست باخهوانانو بۆ گه‌شت ڕۆیشت.34كاتێ ڕه‌زه‌كه به‌ریگرت، كۆیله‌كانی نارد بۆ لای باخه‌وانه‌كان تاكو به‌رووبوومی ڕه‌زه‌كه‌ی بۆ بهێنن.35باخه‌وانه‌كان كۆیله‌كانیان گرت، له‌یه‌كێكیان دا‌و ئه‌ویدیكه‌یان كوشت‌و سێیه‌میشیان به‌رد بارانكرد.36ئینجا گه‌وره پیاوه‌كه له‌جاری پێشوو كۆیله‌ی زیاتری نارد، باخه‌وانه‌كان چیان له‌وانه‌ی یه‌كه‌مجاركرد واشیان له‌مان كرده‌وه.37له‌دواییدا كوڕه‌كه‌ی نارد بۆ لایان، ووتی: ڕێز له‌كوڕه‌كه‌م ده‌گرن!38باخه‌وانه‌كان كه‌كوڕه‌كه‌یان بینی به یه‌كتریان ووت: ئه‌مه‌یه میراتگر! وه‌رن بابیكوژین تاده‌ست بگرین به‌سه‌ر میراته‌كه‌یدا.39ئینجا كوڕه‌كه‌یان گرت‌و بردیانه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌و كوشتیان!40باشه كاتێ خاوه‌ن ڕه‌زه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بێ چی له‌باخه‌وانه‌كان بكات؟41وه‌ڵامیان دایه‌وه: (ئه‌و به‌دكارانه له‌ناوده‌با. دوایی ڕه‌زه‌كه ده‌داته ده‌ست باخه‌وانانی دیكه تا له‌كاتی خۆیدا به‌رووبوومی بده‌نێ.)42عیسا پێی ووتن: (ئایا له‌كتێبی* پیرۆزدا نه‌تان خوێندۆته‌وه: {ئه‌و بـه‌رده‌ی وه‌سـتاكـان په‌سه‌ندیان نـه‌كـرد، هـه‌ر ئه‌و به‌رده‌بوو بووه به‌ردی بناغه؟ ئه‌مه له‌لایه‌ن خوداوه‌نده‌وه بوو، چه‌ند سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌به‌رچاومان!}43له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: پادشاهێتی خوداتان لـێ‌ده‌سه‌ندرێته‌وه‌و ده‌درێته ده‌ست گه‌لێك كه به‌رووبوومی ده‌دات.44ئه‌وه‌ی بكه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌م به‌رده‌دا تێكده‌شكێ، ئه‌وه‌ش كه به‌رده‌كه به‌سه‌ریدا بكه‌وێت پانوپلیشی ده‌كاته‌وه.)45كاتێ سه‌رۆك كاهینهكانو فه‌ریسیه‌كان ئه‌و دوو نموونه‌یان بیست زانیان مه‌به‌ستی ئه‌وانه.46بۆیه هه‌وڵی گرتنیان ده‌دا، به‌ڵام له‌خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسان چونكه عیسایان به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نا.Biblica, Inc.