مەتا23
هه‌مووتان برای یه‌كترین
1ئینجا عیسا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌و قوتابیه‌كانی دواو ووتی:2(ئه‌وه‌تا مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی مو‌سا دانیشتوون.3ئه‌وه‌ی پێتانی ده‌ڵێن كاری پێبكه‌ن! به‌ڵام به‌كرداری ئه‌وان مه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان باسی شتێك ده‌كه‌ن، خۆیان كاری پێناكه‌ن.4باری قورس‌و ئه‌وه‌ی له‌توانادا نییه دهیپێچنهوهو ده‌یخه‌نه سه‌ر شانی خه‌ڵكی، به‌ڵام خۆیان نایانه‌وێ په‌نجه‌یان به‌ری بكه‌وێت.5هه‌موو ئه‌وه‌ش كه ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ خۆیان ڕاكێشن. به‌به‌ستنی ئایه‌ته‌كانیان بهناوچهوانو قۆڵیانهوهو به‌جلی پان‌و پۆڕیانهوه،6حه‌ز له‌جێی سه‌روو لهمیوانداریو ڕیزی پێشه‌وه لهكهنیشتهكان ده‌كه‌ن،7هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌كه‌ن، له‌گۆڕه‌پانی شاردا سڵاویان لـێبكرێو خه‌ڵكی بهگهورهم، گه‌وره‌م، بانگیان بكه‌ن.8به‌ڵام ئێوه ڕازی مه‌بن به‌مامۆستا بانگتان بكه‌ن! چونكه مامۆستاتان هه‌ر یهكێكهو هه‌مووشتان برای یه‌كن.9هه‌روه‌ها كه‌س به‌باوك بانگ مه‌كه‌ن له‌سه‌ر زه‌وی! چونكه باوكتان هه‌ر یه‌كێكه، ئه‌ویش ئه‌و باوكه‌یه كه له‌ئاسمانه.10ڕازیش مه‌بن به‌گه‌وره بانگتان بكه‌ن! چونكه گه‌وره‌تان هه‌ر یه‌كێكه، ئه‌ویش مه‌سیحه.11باگهورهتان، نۆكهرتان بێت.12ئه‌وه‌ی خۆی به‌رزكاته‌وه، نزم ده‌كرێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكاته‌وه، به‌رز ده‌كرێته‌وه. دووڕوویی فه‌ریسیه‌كان(13به‌ڵام خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو! چونكه ده‌رگای پادشاهێتی ئاسمان به‌ڕووی خه‌ڵكی داده‌خه‌ن، نه‌خۆتان ده‌چنه ژووره‌وه نه ده‌هێڵن خهڵكیدیكه بچێت.14خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو، ئێوه ماڵی بێوه‌ژن دهخۆنو به‌خۆڕایی درێژه ده‌ده‌ن بهنوێژهكانتانو ده‌پاڕێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه سزای زیاتر وه‌رده‌گرن.15خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو، ئێوه له‌ده‌ریاو بیاباندا ده‌گه‌ڕێن تا یه‌كێ بكه‌ن به‌جووله‌كه، كاتێ كردتان به جووله‌كه، ئه‌وسا دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆتان به‌لای دۆزه‌خدا ده‌یبه‌ن.16خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ڕابه‌ره كوێره‌كان! ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی سوێند به‌په‌رستگا بخوا، ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌زێڕی په‌رستگا سوێند بخوا ئه‌وا ده‌بێ سوێنده‌كه‌ی بباته‌سه‌ر.17ئه‌ی نه‌فامینه، ئه‌ی كوێرینه، كامیان له‌م دووانه مه‌زنترن، زێڕه‌كه یا ئه‌و په‌رستگایه‌ی زێڕه‌كه پیرۆز ده‌كات؟18هه‌روه‌ها ئێوه ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی سوێند به قوربانگا بخوا، ئه‌وا هیچی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سوێند به‌قوربانی سه‌ر قوربانگه بخوا، ئه‌وا ده‌بێ سوێنده‌كه‌ی بباته‌سه‌ر.19ئه‌ی كوێرینه كامیان له‌م دووانه مه‌زنترن، قوربانی یان ئه‌و قوربانگهیهی قوربانیه‌كه پیرۆز ده‌كات؟20چونكه ئه‌وه‌ی سوێند بهقوربانگه ده‌خوا، ئه‌وا سوێند ده‌خوا بهقوربانگهو ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ریه‌تی.21ئه‌وه‌ی به‌په‌رستگا سوێند ده‌خوا، ئه‌وا سوێند ده‌خوا بهپهرستگاو به‌وه‌ش كه تیایدا نیشته‌جێیه.22ئه‌وه‌ی به‌ئاسمان سوێند ده‌خوا، ئه‌وا سوێند ده‌خوا به‌ته‌ختی خودا‌و به‌وه‌ش كه له‌سه‌ری دانیشتووه!23خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو! چونكه ئێوه ده‌یه‌كی نهعناعو شویت‌و زیره دهدهنو گرنگترین بابه‌تی شه‌ریعه‌ت وه‌ك ڕاستی‌و بهزهییو باوه‌ڕ پشتگوێ ده‌خه‌ن، پێویست بوو له‌سه‌رتان ئه‌مه بكهنو ئه‌ویش له‌یاد نه‌كه‌ن.24ئه‌ی ڕابه‌ره كوێره‌كان! ئێوه شت پاك ده‌كه‌نه‌وه له‌مێشووله، به‌ڵام وشتر قوت ده‌ده‌ن!25خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو! ئێوه ده‌ره‌وه‌ی پیاڵه‌و قاپهكانتان پاك ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ی پڕه له‌وه‌ی بهدزیو به‌ڕه‌ڵڵایی ده‌ستتان كه‌وتووه!26ئه‌ی فه‌ریسی كوێر، یه‌كه‌مجار ناو پیاڵهكهت پاك كه‌ره‌وه، تادهرهوهشی پاك بێته‌وه.27خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو! چونكه ئێوه وه‌ك گۆڕێكی به‌گه‌چ سواخ دراو وان، كه ده‌ره‌وه‌ی جوان دیاره، به‌ڵام ناوه‌وه‌ی پڕه لهئێسقانی مردووانو هه‌موو پیسییه‌ك!28ئێوه‌ش هه‌روه‌ها، لای خه‌ڵك خۆتان چاك ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام ناوه‌وه‌تان پڕه لهدووڕووییو خراپه.29خاكبهسهرتان ئه‌ی مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیانی دووڕوو! ئێوه گۆڕی پێغه‌مبه‌ران ههڵدهبهستنو ئارامگای پیاوچاكان ده‌ڕازێننه‌وه،30ئینجا ده‌ڵێن: گه‌ر له‌سه‌رده‌می باپیرانماندا بژیاینایه، به‌شداری خوێن ڕشتنی پێغه‌مبه‌رانمان له‌گه‌ڵیاندا نه‌ده‌كرد.31ئا به‌مه شایه‌تی له‌سه‌ر خۆتان ده‌ده‌ن، كه باپیرانتان خوێن ڕێژی پێغه‌مبه‌ران بوون!32جا ئه‌وه‌ی باپیرانتان ده‌ستیان پێكرد ئێوه تهواویكهن، باجام پڕبێت.33ئه‌ی ماره‌كان، نه‌وه‌ی ئه‌ژدیها، چۆن له‌سزای دۆزه‌خ هه‌ڵدێن؟34ئا له‌به‌رئه‌مه‌یه من پێغه‌مبه‌رو پیاوی دانا‌و مامۆستاتان بۆ ده‌نێرم. هه‌ندێكیان ده‌كوژن‌و له‌خاچیان ده‌ده‌ن، هه‌ندێكی تریشیان لهكهنیشتهكانتان به‌ر قامچی دهدهنو له‌شارێكه‌وه بۆ شارێكی دیكه ده‌ربه‌ده‌ریان ده‌كه‌ن.35به‌م جۆره چی خوێنی پیاوچاكان له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا ڕژاوه ده‌كه‌وێته ملتان له‌خوێنی هابیلی بێتاوانه‌وه تا خوێنی زه‌كه‌ریا* كوڕی به‌رخیا كه ئێوه له‌نێوان په‌رستگاو قوربانگهدا كوشتتان.36ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئۆباڵی ئه‌مانه هه‌موو ده‌كه‌وێته ملی ئه‌م نه‌وه‌یه.)
غه‌مباری عیسا سه‌باره‌ت به قودس
37(ئه‌ی قودس، ئه‌ی قودس، بكوژی پێغهمبهرانو بهردبارانكهری ئه‌وانه‌ی نێرران بۆ لات! چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت كۆبكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر باڵی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست.38ئا ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان به كه‌لاوه‌یی بۆتان بهجێدههێڵرێ!39چونكه پێتان ده‌ڵێم، ئیتر ئێوه من نابیننه‌وه، هه‌تا نه‌ڵێن: {پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت.})Biblica, Inc.