مەتا1

بنه‌چه‌ی عیسا

1ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و‏كه‌سانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ پشت بۆ عیسای* مه‌سیحی* ڕۆڵه‌ی داود* ڕۆڵه‌ی ئیبراهیم*:2ئیبراهیم باوكی ئیسحاق بوو، ئیسحاق باوكی یاقوب بوو، یاقوب باوكی یه‌هوزاو براكانی بوو،3‏یه‌هوزا باوكی فارس‎و زارح بوو كه‌ سامار دایكیانه‌، فارس باوكی حه‌سرون بوو، حه‌سرون باوكی ئارام بوو.4‏ئارام باوكی عه‌میناداب بوو، عه‌میناداب باوكی نه‌حشون بوو، نه‌حشون باوكی سه‌لمون بوو،5‏سه‌لمون باوكی بوعه‌ز بوو كه‌ ڕاحاب* دایكێتی، بوعه‌ز باوكی عوبه‌ید بوو كه‌ ڕاعوس دایكێتی، عوبێد باوكی یه‌سا بوو،6یه‌سا باوكی داودی پادشا بوو.
‏داود باوكی سلێمان بوو له‌و ژنه‌ی كه‌ ژنی ئوریا بوو،
7‏سلێمان باوكی ڕه‌حه‌به‌عام بوو، ڕه‌حه‌به‌عام باوكی ئه‌بیا بوو، ئه‌بیا باوكی ئاسا بوو،8‏ئاسا باوكی یه‌هوشافات بوو، یه‌هوشافات باوكی یورام بوو، یورام باوكی عه‌زه‌یا بوو،9‏عه‌زه‌یا باوكی یوسام بوو، ‏یوسام باوكی ئاحاز بوو، ‏ئاحاز باوكی حه‌زقیا بوو،10‏حه‌زقیا باوكی مه‌نه‌سا بوو، مه‌نه‌سا باوكی ئامۆن بوو، ئامۆن باوكی یووشیا بوو،11‏یووشیا باوكی یه‌كنیاو خوشك‏و براكانی بوو، له‌‏كاتی ڕاپێچكردنیان به‌ره‌و بابل.12دوای ڕاپێچكردنیان بۆ بابل، یه‌كنیا باوكی شالتیئل بوو، شالتیئل باوكی زه‌ربابل بوو،13‏زه‌ربابل باوكی ئه‌بیهود بوو، ئه‌بیهود باوكی ئه‌لیاقیم بوو، ئه‌لیاقیم باوكی عازور بوو،14‏عازور باوكی سادوق بوو، سادوق باوكی ئه‌خیم بوو، ئه‌خیم باوكی ئه‌لیود بوو،15‏ئه‌لیود باوكی ئه‌لیعازر بوو، ئه‌لـیعازر باوكی مه‌تان بوو، مه‌تان باوكی یاقوب بوو،16‏یاقوب باوكی یوسفی ده‌زگیرانی مریه‌م بوو، ئه‌و مریه‌مه‌ی عیسای لـێ‌ بووه‌، كه‌ به‌مه‌سیح ناوده‌برێ‌.
17ژماره‌ی نه‌وه‌كان له‌‏ئیبراهیمه‌وه‌ بۆ داود چوارده‌ نه‌وه‌ن، له‌‏داوده‌وه‌ بۆ ڕاپێچكردنیان به‌ره‌و بابل دیسان چوارده‌ نه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها له‌‏ڕاپێچكردنیان بۆ بابل تا عیسا چوارده‌ نه‌وه‌ن.

له‌‏دایك بوونی عیسا

18له‌‏دایك بوونی عیسا به‌م شێوه‌یه‌ بوو: له‌‏كاتێكدا مریه‌م ده‌زگیرانی یوسف بوو، پێش ئه‌وه‌ی بگوێزرێته‌وه‌، به‌‏هۆی ڕۆحی پیرۆز سكی پڕ‏بوو.19یوسفی ده‌زگیرانی كوڕێكی چاك‎بوو نه‌یویست ئابڕووی ببات، بڕیاریدا به‌نهێنی وازی لـێ‌بهێنێت.20‏كاتێ‌ بیری له‌مه‌ ده‌كرده‌وه‌، فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌خه‌ودا بۆی ده‌ركه‌وت‎و پێی ووت: (ئه‌ی یوسفی كوڕی داود، مه‌ترسه‌ له‌وه‌ی مریه‌م بهێنیت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و سكی پێی هه‌یه‌ ‏له‌‏ڕۆحی پیرۆزه‌.21كوڕێكی ده‌بێت ناوی ده‌نێیت عیسا‏، چونكه‌ گه‌له‌كه‌ی ڕزگار ده‌كات له‌گوناهه‌كانیان)22ئه‌مانه‌ هه‌مووی ڕوویدا، تاكو ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ری خۆی ڕایگه‌یاند بێته‌دی:23{ئا ئه‌وه‌تا كچێك سكی پڕ ده‌بێت‎، كوڕێكی ده‌بێت ناوی ده‌نرێ‌ (عه‌مانۆئێل) واته‌ خودا له‌گه‌ڵمانه‌.}24كاتێ‌ یوسف خه‌به‌ری بووه‌وه‌، ئه‌وه‌ی فریشته‌كه‌ی خوداوه‌ند فه‌رمانی پێدا كردی، هه‌ستاو ده‌زگیرانه‌كه‌ی هێنایه‌ لای خۆی25بێ‌ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵی جووت بێت تا له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌، كاتێ‌ له‌دایك بوو ناوینا عیسا.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9