مەتا15

سه‌رپێچی‏كردنی‏ڕاسپارده‌یخودا

1ئینجا چه‌ند كه‌سێك له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و فه‌ریسیه‌كان له‌قودسه‌وه‌ هاتنه‌ لای عیساو لێیان پرسی:2(بۆچی قوتابیه‌كانت سه‌رپێچی خووڕه‌وشتی پیران ده‌كه‌ن، پێش نان‎خواردن ده‌ستیان ناشۆن؟)3عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (باشه‌ ئه‌ی بۆچی ئێوه‌ سه‌رپێچی ڕاسپارده‌ی خودا ده‌كه‌ن، له‌پێناوی پارێزگاری‏كردنی داب‏و نه‌ریتتان؟4خودا ڕایسپاردووه‌و ده‌ڵێ: {ڕێزی باوك‎و دایكـت بگره‌. ئه‌وه‌ی قسه‌ی خراپ به‌باوك‎و دایكـی بڵێ‌، باچـاره‌نووسـی مــردن بێت.}5به‌ڵام ئێوه‌ ده‌ڵێن: گه‌ر یه‌كێ‌ ناوی قوربانی بهێنێت، له‌و شتانه‌ی كه‌ ده‌یبه‌خشێ‌ به‌ دایك‎و باوكی، ئیتر ئازاده‌ له‌ڕێزگرتنیان.6ئێوه‌ به‌مه‌ له‌پێناوی خووڕه‌وشتتان، ووشه‌ی خودا ده‌شكێنن.7ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر ڕاستی پێشبینیكردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ئێوه‌ كاتێ‌ ووتویه‌تی:8{ڕێزی ئه‌م گه‌له‌ بۆ من هه‌ر به‌ده‌مه‌، به‌ڵام دڵیان زۆر لێمه‌وه‌ دووره‌.9بێ‌ سووده‌ په‌رستنیان بۆ من له‌كاتێكدا ئه‌وان شتێ‌ فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له‌ مرۆڤه‌وه‌یه‌.})

ئه‌وه‌ی مرۆڤ گڵاو ده‌كات

10ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو بانگكردو پێی ووتن: (گوێ‌ بگرن‎و تێ‌بگه‌ن.11ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ ناو ده‌مه‌وه‌، مرۆڤ گڵاو ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات.)12دوایی قوتابیه‌كانی هاتنه‌ پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (ده‌زانی فه‌ریسیه‌كان كاتێ‌ گوێیان له‌م قسه‌یه‌ بوو زۆر بێزار بوون.)13وه‌ڵامی دانه‌وه‌: (هه‌ر ڕووه‌كێك باوكی ئاسمانیم نه‌یچاندبێت، هه‌ڵده‌كه‌نرێ.14وازیان لـێ‌بهێنن، ئه‌وانه‌ كوێرن ده‌یانه‌وێ‌ ڕێگا پیشانی كوێر بده‌ن، گه‌ر بێت‎و كوێر ڕێگا پیشانی كوێر بدات، هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ونه‌ چاڵه‌وه‌.)15په‌ترۆس پێی ووت: (ئه‌م نموونه‌یه‌مان بۆ ڕوون‏بكه‌وه‌.)16عیسا لێی پرسین: (ئایا ئێوه‌ش هێشتا تێ‌ ناگه‌ن؟17نازانن ئه‌و خواردنه‌ی ده‌چێته‌ ناو ده‌مه‌وه‌، ده‌ڕواته‌ ناو سك‎و دوایی فڕێ‌ ده‌درێته‌ ده‌ره‌وه‌؟18به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌م دێته‌ ده‌ره‌وه‌، له‌دڵه‌وه‌یه‌و ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كات.19چونكه‌ بیری خراپ له‌دڵه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێ‌ بۆ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك: كوشتن، داوێن پیسی، به‌دڕه‌وشتی، دزی، شایه‌تی درۆ، كفركردن.20ئائه‌مانه‌ مرۆڤ گڵاو ده‌كه‌ن. به‌ڵام خواردن به‌بێ‌ ده‌ست شوشتن، مرۆڤ گڵاو ناكات.)

باوه‌ڕ‏ی ژنێكی كه‌نعانی

21دوای ئه‌مه‌ عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌جێ‌ هێشت‏و چوو بۆ ده‌وروپشتی سورو سه‌یدا.22ژنێكی كه‌نعانی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وروپشته‌ بوو، له‌عیسا هاته‌ پێشه‌وه‌و هاواری كرد: (گه‌وره‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدا بێته‌وه‌، كچه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ڕۆحی پیسی تیایه‌.)23به‌ڵام عیسا وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌. قوتابیه‌كانی هاتن لێی پاڕانه‌وه‌و پێیان ووت: (شتێكی بۆ بكه‌، ئه‌و به‌دوامان هاوار ده‌كا.)24وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (من ته‌نها بۆ مه‌ڕه‌ وون بووه‌كانی ئیسرائیل نێرراوم.)25به‌ڵام ژنه‌كه‌ لێی نزیك بووه‌وه‌، كڕنۆشی بۆ بردو ووتی: (گه‌وره‌م یارمه‌تیم بده‌.)26عیسا وه‌ڵامـی دایه‌وه‌: (ناشێ‌ نانی منداڵان ببرێ‌و فڕێ‌ بدرێ‌ بۆ سه‌گ.)27ژنه‌كه‌ ووتی: (ڕاسته‌ گه‌وره‌م، به‌ڵام سه‌گیش ئه‌وه‌ ده‌خوات كه‌ له‌سه‌ر مێزی گه‌وره‌كانی ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.)28ئینجا عیسا ووتی: (خوشكه‌، باوه‌ڕی تۆ مه‌زنه‌، ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌یت با بۆت ببێت.) ئه‌وه‌بوو كچه‌كه‌ی ده‌ست‏به‌جێ‌ چاك بووه‌وه‌.

نان‏دانی چوار هه‌زار كه‌س

29ئینجا عیسا له‌و ناوچه‌یه‌ ڕۆیشت به‌ره‌و ده‌ریای جه‌لیل، سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر شاخێك‎و دانیشت.30ئه‌وه‌بوو خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه‌ لای، ئیفلیج‎و گۆج‎و كوێرو لاڵ‏و زۆر نه‌خۆشیكه‌یان له‌گه‌ڵ بوو، له‌به‌رپێیدا دایاننان، ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه‌.31كاتێ‌ خه‌ڵكی بینیان لاڵ قسه‌ ده‌كا، ئیفلیج چاك ده‌بێته‌وه‌، گۆج به‌ڕێكی ده‌ڕوا، كوێر ده‌بینێ‌، سه‌ریان سوڕماو ستایشی خودای ئیسرائیلیان كرد.32عیسا قوتابیه‌كانی بانگكرده‌ لای خۆی‎و ووتی: (من به‌زه‌ییم به‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ی سێ‌ ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵمدان‎و هیچیان نییه‌ بیخۆن، ناشمه‌وێ‌ به‌برسێتی بیان‎نێرمه‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ڕێگا بڕنه‌كه‌ن.)33قوتابیه‌كان ووتیان: (له‌كوێمان بوو لـه‌م چۆڵه‌وانیه‌دا، ئه‌و نانه‌ زۆره‌ی به‌شـی ئه‌م هـه‌موو خـه‌ڵكـه‌ بكات؟)34عیسا لێی پرسین: (چه‌ند نانتان لایه‌؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (حه‌وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆله‌.)35ئه‌وه‌بوو عیسا فه‌رمانیدا به‌هه‌مووان تا لـه‌سه‌ر زه‌وی دانیشن.36ئینجا ماسیه‌كان‎و حـه‌وت نانه‌كـه‌ی به‌رزكرده‌وه‌و سوپاسی خودای كرد، له‌تیكردن‏و دای به‌قوتابیه‌كان، تا به‌سه‌ر هه‌مووان دابه‌شیكه‌ن.37به‌مه‌ هه‌موو نانیان خوارد تا تێربوون، دوایی حه‌وت سه‌به‌ته‌ی پڕ له‌ته‌ نانیان كۆكرده‌وه‌.38ژماره‌ی نان خۆران چوار هه‌زار پیاو بوون، بێجگه‌ له‌ژن‏و منداڵ.39ئینجا عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكرد‎و سواری به‌له‌م بوو چوو بۆ ناوچه‌ی مه‌جه‌دان.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9