مەتا14
كوشتنی حه‌زره‌تی یه‌حیا
1كاتێ هێرۆدسی پادشا، ناوبانگی عیسای بیست،2به‌پیاوه‌كانی ووت: (ئه‌وه یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه له‌ناو مردووان‌دا زیندووبووه‌ته‌وه، بۆیه كاری وا سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كرێ له‌سه‌ر ده‌ستی.)3كاتی خۆی، هێرۆدس یه‌حیای گرت، زنجیر به‌ستی كرد‌و فڕێی دایه ناو به‌ندیخانه‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هێرۆدیای ژنی فیلۆپسی برای.4چـونكه یه‌حیا پێی ده‌ووت: (دروست نییه تۆ براژنه‌كه‌ت بخوازی.)5ئه‌وه‌بوو هێرۆدس ده‌یویست یه‌حیا بكوژێ، به‌ڵام ده‌ترسا له‌و خه‌ڵكه‌ی ئه‌وێ. چونكه خه‌ڵكه‌كه وه‌ك پێغه‌مبه‌رێك سه‌یری یه‌حیایان ده‌كرد.6به‌ڵام له‌كاتی ئاهه‌نگ گێڕان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایك بوونی هێرۆدسه‌وه، كچی هێرۆدیا له‌ناوه‌ڕاستی خه‌ڵكه‌كه ده‌ستی كرد به‌سه‌ماكردن، هێرۆدس ئه‌مه‌ی زۆر پێ خۆش بوو،7ئه‌وه‌بوو سوێندی بۆ خوارد‌و به‌ڵێنی دایه، ئه‌وه‌ی داوای بكات بۆی جێ‌به‌جێ بكات‌و بیداتێ.8كچه دوای ئه‌وه‌ی ڕاوێژی به‌دایكی كرد، ووتی: (لێره له‌سه‌ر سینییه‌ك سه‌ری یه‌حیام بده‌رێ.)9هێرۆدس ئه‌مه‌ی پێ ناخۆش بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش فرمانیدا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بیده‌نێ، چونكه له‌به‌رده‌می ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێدا بوون سوێندی خواردبوو.10به‌فه‌رمانی ئه‌و چوونه به‌ندیخانه، سه‌ری یه‌حیایان بڕی‌و11له‌سه‌ر سینییه‌ك پێشكه‌شی كچه‌كه‌یان كرد، ئه‌ویش وه‌ری گرت‌و بۆ لای دایكی برد.12له‌دواییدا قوتابیه‌كانی یه‌حیا هاتن لاشه‌كه‌یان ههڵگرتو ناشتیان. ئینجا بۆ لای عیسا چوون‌و هه‌واڵیان دایه.تێربوونی پێنچ هه‌زار كه‌س
13كه عیسا ئه‌مه‌ی بیست به ته‌نها سواری به‌له‌مێك بوو، چوو بۆ جێگایه‌كی چۆڵه‌وانی. به‌ڵام كاتێ خه‌ڵكه‌كه ئه‌مه‌یان بیست، هه‌موو له‌شاره‌كانه‌وه به‌پێ بۆ لای چوون.14كاتێ عیسا گه‌یشته كه‌ناری ده‌ریا، خه‌ڵكێكی زۆری بینی. به‌زه‌یی پیاهاتنه‌وه‌و نه‌خۆشه‌كانی چاككردنه‌وه.15كاتێ ئێواره داهات، قوتابیه‌كانی هاتنو ووتیان: (ئه‌م شوێنه چۆڵه‌وانیه‌و كاتیش دره‌نگه، خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێ‌كه با بڕۆن بۆ لادێكان‌و خواردن بۆ خۆیان بكڕن.)16به‌ڵام عیسا پێی ووتن: (پێویست ناكات بڕۆن، ئێوه نانیان بده‌نێ بابیخۆن.)17ئه‌وانیش ووتیان: (له‌پێنچ نان‌و دوو ماسی زیاترمان نییه.)18عیسا ووتی: (بیهێنن بۆم بۆ ئێره.)19دوایی عیسا فه‌رمانی به‌خه‌ڵكه‌كه‌دا هه‌موو له‌سه‌رگیا دانیشن. ئیـنجا پێنچ نانه‌كه‌و دوو ماسیه‌كه‌ی ههڵگرتو سه‌ری هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان‌و سوپاسی كرد‌و له‌تیكرد، ئه‌وسا دای به‌قوتابیه‌كان، ئه‌وانیش دابه‌شیان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا.20هه‌موو نانیان خوارد‌و تێر بوون، هه‌ر له‌و پارچه نانانه‌ی لێیان مـایه‌وه، دوانزه سه‌به‌ته‌یان پڕكرد.21ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌نانیان خوارد، پێنچ هه‌زار پیاو بوون، بێجگه له‌ژن‌و منداڵ.عیسا به‌سه‌ر ئاودا ده‌ڕوات
22دوای ئه‌مه فه‌رمانیدا به‌قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مه‌كه بن‌و بڕۆن بۆ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه، تا ئه‌و خه‌ڵكه‌كه به‌ڕێ بكات.23دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێ كرد، سه‌ركه‌وته سه‌ر شاخێك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها نوێژ بكات، كاتێ ئێواره داهات، له‌وێ به‌ته‌نهابوو،24به‌له‌می قوتابیه‌كانیش گه‌یشتبووه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه‌كه، شه‌پۆڵی ئاوه‌كه پیایدا ده‌كێشا، چونكه ڕه‌شه‌با به‌پێچه‌وانه‌ی به‌له‌مه‌كه بوو.25له‌به‌ره‌به‌یاندا عیسا بۆ لایان هات، به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا به‌پێ ده‌ڕۆیشت.26كاتێ قوتابیه‌كان ئه‌مه‌یان دی، ترسان‌و ووتیان: (ئه‌مه خێوه.) ئینجا له‌ترسا ده‌ستیان كرد به‌هاواركردن.27ده‌ستبه‌جێ عیسا پێی ووتن: (ووره‌تان به‌رز بێ، ئه‌وه منم، مه‌ترسن.)28په‌ترۆس ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر تۆی، فه‌رمانم پێ بده به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا به‌پێ بێم بۆ لات.)29عیسا پێی ووت: (وه‌ره)، په‌ترۆس له به‌له‌مه‌كـه دابه‌زیو به‌سه‌ر ئاوه‌كه به‌پێ به‌ره‌و لای عیسا ڕۆیشت.30به‌ڵام كاتێ توندی بایه‌كـه‌ی بینی، ترسا‌و ڕۆچوو، هاواری كرد: (گه‌وره‌م ڕزگارم كه.)31عیسا ده‌ست به‌جێ ده‌ستی درێژكردو گرتی‌و پێی ووت: (ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕ، بۆچی گومانت كرد؟)32كه‌سه‌ركه‌وتنه سه‌ر به‌له‌مه‌كه، ڕه‌شه‌باكه هێمن بوو.33ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر به‌له‌مه‌كه بوون، هاتنه پێشه‌وه كڕنوشیان بۆ عیسا برد‌و ووتیان: (به‌ڕاستی تۆ ڕۆڵه‌ی خودای.)34كاتێ په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر، له‌شاری جه‌نیساره‌ت هاتنه خواره‌وه.35خه‌ڵكی ئه‌و ده‌وروپشته ناسیانه‌وه، هه‌واڵیان نارد بۆ ناوچه‌كانی دیكه، چی نه‌خۆشیان هه‌بوو هێنایان بۆ لای.36داوایان لـێ‌كرد ڕێیان بدات، هیچ نه‌بێ ده‌ست له‌چمكی جله‌كانی بده‌ن. جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان لێ‌دا، چاك بوونه‌وه.Biblica, Inc.