مەتا13
نموونه‌ی جوتیارێك
1هه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژدا عیسا له‌ماڵ چووه ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا دانیشت.2خه‌ڵكێكی زۆر لێی كۆبوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه چووه ناو به‌له‌مێك دانیشت، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاكه به‌پێوه ڕاوه‌ستا بوون.3به‌نموونه له‌زۆر بابه‌ت دواو قسه‌ی بۆ كردن‌و ووتی: (جوتیارێك چووه ده‌ره‌وه تۆ‌و بچێنێ.4له‌وكاته‌دا تۆوی ده‌چاند، به‌شێ له‌تۆوه‌كه كه‌وته سه‌ر ڕێگا، باڵنده هاتنو خواردیانن،5به‌شێكی دیكه‌شی كه‌وته سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین كه خۆڵه‌كه‌ی ته‌نك بوو، خێرا سه‌ریان ده‌ركـرد، چـونكه زه‌ویه‌كـه قـوڵ نه‌بوو،6به‌ڵام كه ڕۆژ هه‌ڵهات، ووشك بوون‌و پڕوكان چونكه ڕه‌گی ته‌واویان نه‌بوو.7به‌شێكی دیكه‌شی، كه‌وتنه نێوان دڕكه‌وه، كاتێ دڕكه‌كان سه‌ریان ده‌ركرد خنكاندیانن.8هه‌ندێكیش له‌تۆوه‌كه كه‌وته سه‌ر زه‌وی باش، به‌رووبوومیدا. به‌شێكی یه‌ك به‌سه‌د به‌شێكی دیكه‌شی یه‌ك بهشهستو یه‌ك به‌سی.9كێ گوێی هه‌یه، با گوێ بگرێ!)بۆچی عیسا به‌نموونه ده‌دوێ؟
10قوتابیه‌كان هاتنه پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (بۆچی به‌نموونه قسه‌یان بۆ ده‌كه‌یت؟)11عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ئێوه دراوه نهێنی پادشاهێتی ئاسمان بزانن، به‌ڵام به‌وان نه‌دراوه.12چونكه ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی، زیاتری پێ ده‌درێ تالێی ده‌ڕژێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نییه‌تی، ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌یشێتی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.13به‌نموونه قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م چونكه سه‌یرده‌كه‌ن به‌ڵام نابینن، گوێ ده‌گرن به‌ڵام نابیستنو تێ‌ناگه‌ن.14به‌مه‌ش پێشبینی ئه‌شعیا ده‌رباره‌ی ئه‌وان دێته‌دی، ئه‌وه‌ی ده‌ڵێ: {بیستن ده‌بیستن، به‌ڵام تێ‌ناگه‌ن، سه‌یركردن سه‌یرده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن،15چونكه دڵی ئه‌م گه‌له به‌ته‌واوی ڕه‌ق بووه، گوێیان قورس بووه بۆ گوێگرتن، چاویان نووقاندوه نه‌وه‌ك به‌چاویان ببینن، به‌گوێیان ببیستن، نه‌وه‌ك به‌دڵیان تێ بگه‌ن‌و بگه‌ڕێنه‌وه لای من، ئه‌وسا منیش چاكیان بكه‌مه‌وه.}16به‌ڵام ئێوه، خۆزگه ده‌خوازرێ به‌چاوتان چونكه ده‌بینن، خۆزگه ده‌خوازرێ به‌گوێتان چونكه ده‌بیستن.17ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: زۆر لهپێغهمبهرانو پیاوچاكان به‌ئاواته‌وه بوون، ببینن ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یبینن، ببیستن ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یبیستن به‌ڵام نهیانبیستو نه‌یانبینی.ڕوونكردنه‌وه‌ی نموونه‌كه
18(كه‌واته گوێ‌بگرن له‌واتای نموونه‌ی جوتیاره‌كه.19هه‌ركه‌سێ په‌یامی پادشاهێتی ببیستێ‌و تێی نه‌گات، شه‌یتان دێت‌و ئه‌وه‌ی له‌دڵی چاندراوه ده‌یڕفێنێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه‌كه‌وته سه‌ر ڕێگاكه20به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه به‌ردینه‌كه ڕوا، ئه‌وه ئه‌وه‌یه كه ووشه‌كه ده‌بیستێ‌و ده‌ست به‌جێ به‌خۆشیه‌وه وه‌ری ده‌گرێ،21به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكیدا بێ ڕه‌گه‌و بێ بنچینه‌یه، ده‌مێنێته‌وه تا ماوه‌یه‌ك، كه ته‌نگانه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هات، له‌پێناوی ووشه‌ی خودا، ئه‌وكاته ده‌گۆڕێت.22ئه‌وه‌ش كه له‌نێوان دڕكه‌كاندا ڕوا، ئه‌وه‌یه كه گوێ له‌ووشه‌كه ده‌گرێ، به‌ڵام كاروباری ڕۆژانه‌و بیری ده‌وڵه‌مه‌ندی، ووشه‌كه ده‌خنكێنن. ئیتر به‌ر نادات.23ئه‌وه‌شیان كه له‌سه‌ر زه‌ویه باشه‌كه ڕوا، ئه‌وه‌یه كه ووشه‌كه ده‌بیستێ‌و تێ‌ده‌گات. ئه‌وه‌یان به‌رووبووم ده‌دات، یه‌ك به‌سه‌د، یه‌ك بهشهستو یه‌ك به‌سی.)نموونه‌ی گهنمو زیزانه
24ئینجا نموونه‌یه‌كی دیكـه‌ی بۆ هێنانه‌وه، ووتی: (پادشاهێتی ئاسمـان* وه‌ك ئه‌مه وایه، مرۆڤێك تۆوێكی چاك له كێڵگه‌كه‌یدا بچێنێ.25كاتی خه‌وتن، دوژمنه‌كه‌ی دێت‌و زیزانه له‌نێوان گه‌نمه‌كه‌یدا دهڕوێنێو ده‌ڕوا.26كاتێ گه‌نمه‌كه به‌رز بووه‌وه‌و گوڵی گرت، زیزانه‌كه له‌گه‌ڵی ده‌ركه‌وت.27كۆیله‌كانی خاوه‌ن ماڵ هاتنو پێیان ووت: (گه‌وره‌م، ئایا له‌كێڵگه‌كه‌ت تۆوی چاكت نه‌ڕواند؟ ئیتر ئه‌م زیزانه‌یه له‌كوێوه هات؟)28وه‌ڵامی دانه‌وه: (دوژمن ئه‌مه‌ی كردووه) لێیان پرسی: (گه‌وره‌م، ده‌ته‌وێ بچین زیزانه‌كان كۆكه‌ینه‌وه؟)29وه‌ڵامی دانه‌وه: (نه‌خێر، نه‌وه‌ك له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی زیزانه‌كه‌دا، گه‌نمه‌كه‌شی پێوه هه‌ڵكێشن.30وازیان لـێ بهێنن با هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه پێ‌بگه‌ن، تا كاتی دروێنه، به‌دروێنه‌كه‌ره‌كان ده‌ڵێم، یه‌كه‌م جار زیزانه‌كه كۆكه‌نه‌وه، بیبه‌ستن به‌كۆمه‌ڵ بۆئه‌وه‌ی بسوتێنرێ به‌ڵام گه‌نمه‌كه به‌رن بۆ عهمبارهكهمو له‌وێ كۆی بكه‌نه‌وه.)نموونه‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له
31هه‌روه‌ها نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (پادشاهێتی ئاسمان وه‌ك ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ك* وایه، كه یه‌كێ بیهێنێ‌و له‌باخه‌كه‌یدا بیچێنێ.32له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بچوكترین تۆوه، كاتێ به‌رز ده‌بێته‌وه ده‌بێته ڕووه‌كێكی گه‌وره، ته‌نانه‌ت باڵنده‌ش ده‌توانن له‌سه‌ر لق‌و لاسكه‌كانی هێلانه بكه‌ن.)نموونه‌ی هه‌ویرترش
33دیسان نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (پادشاهێتی ئاسمان له‌هه‌ویرترشێك ده‌كات، ئافره‌تێك بیهێنێ‌و تێكه‌ڵاوی سێ ڕبه ئاردی بكات، تا هه‌ویره‌كه هه‌مووی هه‌ڵ بێت.)34عیسا به‌رده‌وام ئه‌م نموونانه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌هێنایه‌وه كاتێ قسه‌ی بۆ ده‌كردن، هه‌وڵی ده‌دا ووته‌كانی به‌نموونه‌وه بن.35به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی یه‌كێ له‌پێغه‌مبه‌ران ووتویه‌تی هاته‌دی: {به نموونه ده‌دوێم تا ئه‌وه‌ی له‌دروستكردنی جیهانه‌وه شاراوه‌یه ده‌ریخه‌م.}ڕوونكردنه‌وه‌ی نموونه‌ی زیزان
36ئینجا عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێكردو گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ. قوتابیه‌كانی هاتنه لای، ووتیان: (واتای نموونه‌ی زیزانه‌ی ناو كێڵگه‌كه‌مان بۆ ڕوون بكه‌ره‌وه.)37وه‌ڵامی دانه‌وه: (چێنه‌ری تۆوه چاكه‌كه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤه.38كێڵگه‌كه‌ش جیهانه. تۆوه چاكه‌كه‌ش ڕۆڵه‌كانی پادشاهێتین. زیزانه‌كانیش ڕۆڵه‌كانی شه‌یتانن.39دوژمنه‌كه‌ش كه زیزانه‌كه‌ی چاند شه‌یتانه. دروێنه‌كه‌ش كۆتایی جیهانه. دروێنه‌كـه‌ره‌كـانیش فریشته‌كانن.40هــه‌روه‌ك چـــۆن زیزانه‌كــه كۆكـرایه‌وه‌و ســوتێنرا، لـه‌كۆتایی جیهـان هه‌مـان شـت ڕووده‌دات.41ڕۆڵه‌ی مرۆڤ فریشته‌كانی ده‌نێرێت، تا هــه‌مـوو به‌دكــارو ئه‌وانه‌ی خراپه‌كارن له‌پادشاهێتیه‌كه‌ی ده‌ربكه‌ن.42ئینجـا ده‌یانخه‌نه ناو ته‌نووری گڕدار، جا له‌وێ ده‌بێ بهگریانو چڕكه چڕكی ددان.43ئه‌وسا ڕاستودروستان له‌ناو پادشاهێتی باوكیان وه‌ك ڕۆژ ده‌دره‌وشێنه‌وه. ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با گوێ بگرێ! نموونه‌ی گه‌نجینه‌و مرواری(44پادشاهێتی ئاسمان له‌گه‌نجینه‌یه‌ك ده‌كات له‌ناو كێڵگه‌یه‌كدا شاردرابێته‌وه یه‌كێ ده‌یدۆزێته‌وه‌و دیسان ده‌یشارێته‌وه له‌وێ، ئینجا له‌خۆشیان ده‌ڕوات چی هه‌یه هه‌مووی ده‌فرۆشێ‌و ئه‌وكێڵگه‌یه‌ی پێ ده‌كڕێ.45هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌بازرگانێك ده‌كات ده‌گه‌ڕێ به‌شوێن مرواری چاك‌و جوان.46كاتێ مروارییه‌كی زۆر به‌نرخ ده‌بینێ، ئه‌ڕوا هه‌رچیه‌كی هه‌یه ده‌یفرۆشێ‌و مروارییه‌كه‌ی پێ ده‌كڕێ. نموونه‌ی تۆڕ
(47هه‌روه‌ها پادشاهێتی ئاسمان له‌تۆڕێك ده‌كات فڕێ‌درابێته ده‌ریاوه، له‌هه‌موو جۆرێ كۆده‌كاته‌وه.48كاتێ پڕده‌بێ‌و ڕاده‌كێشرێته كه‌ناری ده‌ریا، ئه‌وه‌ی باشه كۆی ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌به‌ته‌داو خراپه‌كانیش فڕێ ده‌ده‌ن.49هه‌مان شت ڕووده‌دا، كاتێ كۆتایی ئه‌م جیهانه دێت فریشته‌كان دێن، به‌دكاران ده‌رده‌هێنن له‌ناو ڕاستودروستانداو50فڕێیان ده‌ده‌نه ناو ته‌نووری گـڕداره‌وه. جا له‌وێ ده‌بێ بهگریانو چڕكه‌چڕكی ددان.)51عیسا لێی پرسین ئایا ئه‌مانه هه‌مووی تێ‌گه‌یشتن؟ وه‌ڵامیان دایه‌وه: (به‌ڵێ.)52جا پێی ووتن: (له‌به‌رئه‌مه، هه‌ر یه‌كێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت* ببێ به‌قوتابی له‌پادشاهێتی ئاسمان، له‌خاوه‌ن ماڵێك ده‌چێ له‌گه‌نجینه‌كه‌ی تازه‌و كۆن به‌یه‌كه‌وه ده‌ربهێنێت.)53كاتێ عیسا ئه‌م نموونانه‌ی ته‌واوكرد له‌وێ ڕۆیشت.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عیسا
54كــه گــه‌ڕایـه‌وه بـۆ شـاره‌كـه‌ی خۆی چووه كهنیشتو ده‌ستیكرد به‌فێركردنیان، سه‌رسام بوون‌و پرسییان: (ئه‌م هه‌موو دانایی‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌كوێ بوو؟55ئایا ئه‌مه كوڕی دارتاشه‌كه نییه؟ دایكی مریه‌می ناو نییه؟ یاقوبو یوسف‌و شهمعونو یه‌هوزا برای نین؟56ئه‌وه نییه خوشكه‌كانی هه‌مووی لێره لامانن؟ ئه‌مانه‌ی هه‌موو له‌كوێ بوو؟57خه‌ڵكه‌كه لێی به‌گومان بوون، به‌ڵام عیسا پێی ووتن: (هیچ پێغه‌مبه‌رێك كه‌م نرخ نییه، ته‌نها له‌شــارو مــاڵی خۆی نه‌بێ.)58لـه‌وێ كــاری ســه‌رسـوڕهێنه‌ری زۆری نه‌كــرد، لــه‌به‌ر بێ بــاوه‌ڕیان پێی.Biblica, Inc.