مەتا12
گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
1له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، كاتێ عیسا به‌نێوان ده‌غڵه‌كاندا تێ‌ده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی برسییان بوو، ده‌ستیان كرد به‌گوڵه‌گه‌نم پرواندنو خواردنی.2كه‌فه‌ریسیه‌كان ئه‌مه‌یان بینی پێیان ووت: (ئه‌وه‌تا قوتابیه‌كانت كارێك ده‌كه‌ن له‌شه‌ممه‌دا* دروست نییه.)3عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه كه داودو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون چیان كرد، كاتێ برسییان بوو؟4چۆن چوونه ماڵی خودا‌و نانی قوربانیان* خوارد، ئه‌و نانه‌ی دروست نه‌بوو بخورێ، نه‌له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، نه‌له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون، ته‌نها بۆ كاهینه‌كان* نه‌بێ.5ئایا نه‌تان خوێندۆته‌وه له‌ته‌وراتدا كه كاهینه‌كان له‌ڕۆژی شه‌مموان له‌په‌رستگا یاسای شه‌ممه ده‌شكێنن كه‌چی به‌تاوانباریش دانانرێن؟6به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم، یه‌كێك لێره‌یه مه‌زنتره له‌په‌رستگا.7ئه‌گه‌ر مانای ووته‌كان تێبگه‌یشتنایه: {من داوای به‌زه‌یی ده‌كه‌م نه‌ك قوربانی}، ئه‌وا حوكمتان نه‌ده‌دا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ‌تاوانن.8چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ گه‌وره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یه.)چاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش لهشهممه
9ئینجا عیسا له‌وێ ڕۆیشت‌و چووه كه‌نیشته‌كه‌یان،10له‌وێ پیاوێكی لـێ‌بوو ده‌ستێكی ووشك ببوو، فه‌ریسیه‌كان ده‌یانوویست عیسا تاوانبار بكه‌ن، بۆیه لێیان پرسی: (ئایا چاكردنه‌وه‌ی نـه‌خۆش له‌ڕۆژانی شه‌ممه دروسته؟)11عیسا وه‌ڵامـی دانه‌وه‌و ووتی: (كێ له‌ئێوه گه‌ر مـه‌ڕێكی ههبێتو مه‌ڕه‌كه‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته ناو چاڵێكه‌وه، ناچێ ده‌ری بهێنێت؟12باشه! مرۆڤ زۆر له‌مه‌ڕ به‌نرختر نییه؟ كه‌واته له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا كاری باش دروسته.)13ئینجا به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ستت درێژكه.) ئه‌ویش ده‌ستی درێژ كرد‌و ده‌ستی چاك بووه‌وه‌و وه‌ك ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی لێهات.خزمه‌تكاری هه‌ڵبژێردراو
14به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان چوونه ده‌ره‌وه‌و ته‌گبیریان كرد چۆن له‌ناویبه‌ن.15عیساش به‌مه‌ی زانی‌و له‌وێ ڕۆیشت، خه‌ڵكێكی زۆر دوایكهوتن، هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌خۆش بوون چاكیكردنه‌وه.16به‌ڵام ئاگاداریكردن لای كه‌س باسی نه‌كه‌ن،17تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی ئه‌شعیا پێغه‌مبه‌ر ووتراوه بێته‌دی كه ده‌ڵێ:18{ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و خزمه‌تكاره‌ی هه‌ڵمبژاردووه، ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی پێی دڵشادم، ڕۆحی خۆمی تیا داده‌نێم، تا به‌هه‌موو میلله‌تان دادپه‌روه‌ریم ڕابگه‌یه‌نێ.19شه‌ڕ ناكات‌و هاوار ناكات، كه‌س ده‌نگی نابیستێ له‌شه‌قامه‌كان.20قامیشێكی كوتراوه‌و ناشكێ، پڵیته‌یه‌كی گڕداره‌و ناكوژێته‌وه، هه‌تا دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ێنێ.21هیوای میلله‌تان له‌سه‌ر ناوی ئه‌و ده‌بێ.}عیسا‌و سه‌رۆكی ڕوحه پیسه‌كان
22ئینجا پیاوێكی لاڵو كوێریان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تیا‌بوو، ئه‌ویش چاكی كرده‌وه به‌جۆرێ ده‌یتوانی ببینێت‌و گفتوگۆ بكات.23خه‌ڵكه‌كه هـه‌موو سه‌رسام بوون‌و ووتیان: (ئایا ئه‌مه ڕۆڵه‌ی داود نییه؟)24به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان كه ئه‌مه‌یان بیست ووتیان: (ئه‌و ڕۆحی پیس ده‌رناكات مه‌گه‌ر به به‌عله‌زبولـی سه‌رۆكی ڕۆحه پیسه‌كان نه‌بێت.)25عیسا به‌بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانی زانی، ووتی: (هه‌ر پادشایه‌تیه‌ك دووبه‌ره‌كی تیابێت، وێران ده‌بێت، هه‌ر شار‌و ماڵێك دووبه‌ره‌كی تیابێت، خۆی ڕاناگرێ.26ئه‌گه‌ر شه‌یتان، شه‌یتان ده‌ربكات، ئه‌وا دوو بهشنو دووبه‌ره‌كییان تیایه، كه‌واته چۆن پادشایه‌تیه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌گرێ؟27ئه‌گه‌ر من به‌به‌عله‌زبول ڕۆحی پیس ده‌رده‌كه‌م، ئه‌ی ڕۆڵه‌كانتان به‌كێ ده‌ریانده‌كه‌ن؟ بۆیه ئه‌وان حوكم ده‌ده‌ن به‌سه‌رتان.28به‌ڵام ئه‌گه‌ر من به‌ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌م، ئه‌وا پادشاهێتی خودا ده‌چه‌سپێ به‌سه‌رتان.29ئه‌گینا چۆن یه‌كێ ده‌توانێ بچێته ماڵی كابرایه‌كی به‌هێزو شته‌كانی تاڵان بكات، گه‌ر یه‌كه‌م جار نه‌یبه‌ستێته‌وه، ئینجا ماڵه‌كه‌ی تاڵان بكات؟30ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه دژمه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵما كۆناكاته‌وه، بڵاوی ده‌كاته‌وه.31له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: هه‌موو گوناه‌و كفركردنێكی مرۆڤ ده‌به‌خشرێ ته‌نها كفركـردن به‌رامبه‌ر به‌ڕۆحـی پیرۆز نـه‌بێ نابه‌خشرێ،32ئه‌وه‌ی ووشـــه‌یه‌ك دژی ڕۆڵه‌ی مـرۆڤ بڵێت ده‌به‌خـشرێ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ووشـه‌یه‌ك دژی ڕۆحـی پیرۆز بڵێت نابه‌خـشرێ، نه‌لـه‌م زه‌مـانه‌داو نه له زه‌مانی ئاینده.دار به‌به‌رووبوومی ده‌ناسرێ
33(وابكه‌ن دار باش بێت، به‌رووبوومی باش ده‌دات. یاخود وابكه‌ن دار خراپ بێت، به‌رووبوومی خراپ ده‌دات، چونكه دار به‌به‌رووبومی ده‌ناسرێ.34ئه‌ی بێچوه ماران، چۆن ده‌توانن به‌چاكی بدوێن، كه خۆتان خراپ بن؟ ده‌م ئه‌وه ده‌ڵێ كه له‌دڵ هه‌ڵده‌قوڵێ.35مرۆڤی چاك، له‌گه‌نجینه‌ی چاكی ناو دڵی شتی چاك ده‌رده‌هێنێ، مرۆڤی به‌دیش، له‌گه‌نجینه‌ی به‌د، شتی به‌د ده‌رده‌هێنێ.36به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ر ووشه‌یه‌كی پووچ كه خه‌ڵكی پێی ده‌دوێ له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا، لێپرسینه‌وه‌ی خۆی هه‌یه.37چونكه به‌ووشه‌كانی خۆت بێ‌تاوان ده‌بی، هه‌روه‌ها به‌ووشه‌كانی خۆت تاوانبار ده‌كرێی.)نیشانه‌ی یونس پێغه‌مبه‌ر
38ئینجا هه‌ندێ له‌مامۆستایانی شهریعهتو فـه‌ریسیه‌كان ووتیان: (ئه‌ی مامۆستا، ده‌مانه‌وێ نیشانه‌یه‌كت لێ ببینین.)39عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: (نه‌وه‌یه‌كی به‌دكارو به‌دڕه‌وشت داوای نیشانه ده‌كه‌ن، نیشانه نادرێ، ته‌نها نیشانه‌ی یونس* پێغه‌مبه‌ر نه‌بێ.40چۆن یونس سـێ ڕوژو سێ شه‌و له‌ناو سكی نه‌هه‌نگدا بوو، ئاواش ڕۆڵه‌ی مرۆڤ سێ ڕۆژو سێ شه‌و له‌ناو دڵی زه‌ویدا ده‌مێنێته‌وه.41دانیشتوانی نه‌ینه‌وا له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه، ڕاده‌وه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه‌و تاوانباریان ده‌كه‌ن، چونكه تۆبه‌یان كرد كاتێ یونس ووشه‌ی خودای پێ‌ڕاگه‌یاندن. ئه‌وه‌تا له‌یونس مه‌زنتر لێره‌یه.42شاژنی باشوور له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وه‌یه ڕادهوهستێو تاوانباری ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وپه‌ڕی زه‌مینه‌وه هات بۆ گوێگرتن له‌داناییه‌كانی سلێمان. ئه‌وه‌تا له‌سلێمان مه‌زنتر لێره‌یه.گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆحی پیس بۆ له‌ش
43(كه ڕۆحی پیس له‌مرۆڤێك چووه ده‌ره‌وه، سه‌رگه‌ردانی په‌یداكردنی جێی حه‌وانه‌وه ده‌بێت له‌بیابانی ووشكی بێ‌ئاو، به‌ڵام نایدۆزێته‌وه.44ئینجـا ده‌ڵێ: با بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و ماڵه‌ی به‌جێم هێشت، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێ چـۆڵه، گسك دراوه‌و جوان كراوه.45ئه‌وسـا ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ خۆی حه‌وت ڕۆحی خراپتر ده‌هێنێ‌و هه‌موویان ده‌چنه ناو ئه‌و مرۆڤه‌وه. ئیتر داهاتووی ئه‌و مرۆڤه له‌جاران خراپتر ده‌بێت. ئه‌م نه‌وه به‌دكاره‌ش، ئاوهای به‌سه‌ر دێت.)46له‌وكاته‌دا كه عیسا قسه‌ی بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، دایك‌و خوشك‌و براكانی له‌ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستا بوون، داوایان ده‌كرد له‌گه‌ڵـی بدوێن.47یه‌كێك له‌ئاماده‌بووان پێی ووت: (ئه‌وه دایكتوخوشكو براكانته له‌ده‌ره‌وه ڕاوه‌ستاون، ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵت بدوێن.)48وه‌ڵامی دایه‌وه ووتی: (دایكم كێیه‌و خوشك‌و براكانم كێن؟)49ئینجا ده‌ستی بۆ قوتابیه‌كانی ڕاكێشاو ووتی: (ئه‌مانه‌ن دایك‌و براكانم،50ئه‌وه‌ی كاربكات به‌خواستی ئه‌و باوكه‌م كه له‌ئاسمانه، ئه‌وا ئه‌و براو خوشك‌و دایكمه.)Biblica, Inc.