مەتا11

عیساو حه‌زره‌تی یه‌حیا

1كه‌ عیسا له‌ئامۆژگاری كردنی دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی ته‌واو بوو، له‌وێ‌ ڕۆیشت، چوو بۆ فێركردن‎و ڕاگه‌یاندنی ووشه‌ی خودا له‌شاره‌كانیان.
2كاتێ‌ یه‌حیا له‌به‌ندیخانه‌دا ئه‌و كارانه‌ی عیسای بیست، هه‌ندێ‌ له‌قوتابیه‌كانی نارده‌ لای،3لێیان پرسی: (ئایا تۆی ئه‌وه‌ی كه‌ دێ‌، یان چاوه‌ڕێی یه‌كێكی دیكه‌ بكه‌ین؟)4عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (بڕۆن، ئه‌وه‌ی بیستوتانه‌و بینیوتانه‌ به‌یه‌حیای بڵێن:5كوێره‌كان ده‌بینن، گۆجه‌كان به‌ڕێكی ده‌ڕۆن، گه‌ڕوگولان پاك ده‌بنه‌وه‌، كه‌ڕان ده‌بیستن، مردووان زیندوو ده‌بنه‌وه‌و هه‌ژاران مزگێنیان پێ‌ ده‌درێ.6خۆزگه‌ ده‌خوازرێ‌ به‌وانه‌ی گومانم لـێ‌ ناكه‌ن.)7دوا به‌دوای ڕۆیشتنی قوتابیه‌كانی یه‌حیا، عیسا ده‌ستی كرد به‌قسه‌كردن له‌باره‌ی یه‌حیاوه‌ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌، ووتی: (بۆ بینینی چی چوونه‌ بیابان؟ بۆ بینینی قامیشێك كه‌ با ده‌یجوڵێنێته‌وه‌؟8ئه‌ی بۆ بینینی چی چوون؟ بۆ بینینی مرۆڤێك كه‌ به‌رگی نایابی له‌به‌ربێ؟ ئه‌وه‌تان ئه‌وانه‌ی به‌رگی نایاب له‌به‌رده‌كه‌ن، وان له‌كۆشكی پادشاكان.9ئه‌ی بۆچی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌؟ بۆ بینینی پێغه‌مبه‌رێك؟ به‌لـَێ‌ من پێتان ده‌ڵێم، به‌ڵكو مه‌زنتر له‌پێغه‌مبه‌ر.)10ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌رباره‌ی نووسراوه‌: {ئه‌وه‌تا من نێرراوی خۆم له‌پێشته‌وه‌ ده‌نێرم ئه‌وه‌ی ڕێگات بۆ ئاماده‌ ده‌كات.}11ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: له‌نێو ئه‌وانه‌ی له‌ژن له‌دایك بوون، نییه‌ مه‌زنتر له‌یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێش، به‌ڵام بچووكترینی ئه‌وانه‌ی له‌پادشاهێتی ئاسمانن، له‌و مه‌زنتره‌.12له‌ڕۆژانی یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌وه‌ تا ئێستا پادشاهێتی ئاسمان پێشكه‌وتنێكی به‌هێز پێش ‎ده‌كه‌وێ، هه‌رچه‌نده‌ به‌هێزه‌كان هه‌وڵی ڕاگرتنی ده‌ده‌ن.13شه‌ریعه‌ت‏و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران، تاهاتنی یه‌حیا پێشبینییان‎كردووه‌.14ئه‌گه‌ر بڕوا ده‌كه‌ن، ئه‌م یه‌حیایه‌ ئه‌و ئه‌لیاسه‌یه‌* كه‌ چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرێت.15ئه‌وه‌ی گویێ‌ هه‌یه‌ بۆ گوێ‌ گرتن باگوێ‌ بگرێ!
(
16ئه‌م نه‌وه‌یه‌ له‌چی ده‌كه‌ن؟ له‌و منداڵانه‌ ده‌كه‌ن كـه‌ له‌گۆڕه‌پانی بازاڕه‌ دانیشتوون‎و بانگی هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن‏و ده‌ڵێن:17زوڕنامان بۆ لـێ‌دان كه‌چی هه‌ڵنه‌په‌ڕین، شینمان بۆ كردن كه‌چی سنگتان نه‌كوتیو له‌خۆتان نه‌دا.18یه‌حیا هات چونكه‌ ناخواو ناخواته‌وه‌، ووتیان: (ڕۆحی پیسی تیایه‌.)19ئینجا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ هات، ده‌خواو ده‌خواته‌وه‌ ووتیان: (ئه‌مه‌ پیاوێكی زۆرخۆرو مه‌سته‌، هاوڕێی باجگران‎و گوناهبارانه‌.) به‌ڵام ڕاستی دانایی به‌ به‌رووبوومی ده‌رده‌كه‌وێ‌.)

شاره‌ گوناهباره‌كان

20ئینجا عیسا ده‌ستی كرد به‌سه‌رزه‌نشت‏كردنی ئه‌و شارانه‌ی كه‌ زۆربـه‌ی نیشانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی تیا نوانـدبوون، چـونكـه‌ هێشتا تــۆبه‌یان ‎نه‌كردبوو،21ووتی: (خاك به‌سه‌رت ئه‌ی كورزین، خاك به‌سه‌رت ئه‌ی به‌یت‏سه‌یدا، ئه‌و كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی لای ئێوه‌ كرا گه‌ر له‌سورو سـه‌یدا بكرایه‌ دانیشتوانی هه‌ر لـه‌زووه‌وه‌ تۆبه‌یان ‎ده‌كردو خۆیان له‌خۆڵه‌مێش ده‌گه‌وزاند.22به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: دۆخی سورو سه‌یدا له‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا باشتر ده‌بێ‌ له‌دۆخی ئێوه‌.23تۆش ئه‌ی كه‌فه‌رناحومی به‌رزبووه‌وه‌ تا ئاسمان؟ ده‌خریێته‌ خواره‌وه‌ تا بنی دۆزه‌خ، گه‌ر له‌شاری سه‌دومدا ئه‌وه‌ بكرایه‌ كه‌ لای تۆ كراوه‌، شاره‌كه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ ده‌مایه‌وه‌.24به‌ڵام پێت ده‌ڵێم: دۆخی سه‌دوم له‌ڕۆژی لـێ‌پرسینه‌وه‌ باشتره‌ له‌ تۆ.)

وه‌رن بۆ لام، من ده‌تان‏حه‌سێنمه‌وه‌

25عیسا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانیو ووتی: (سوپاست ده‌كه‌م ئه‌ی باوك، خوداوه‌ندی ئاسمان‏و زه‌وی، چونكه‌ ئه‌م‎ كارانه‌ت له‌داناكان شاردۆته‌وه‌و ئاشكرات كردووه‌ بۆ منداڵان.26به‌ڵێ، ئه‌ی باوك، ئه‌مه‌ خواستی تۆیه‌.27باوكم هه‌موو شتێكی پێ‌ ســپاردوم، كــه‌س ڕۆڵه‌ ناناسێ‌ باوك نه‌بێ، كه‌سیش بـاوك ناناسێ‌ ته‌نها ڕۆڵه‌و ئه‌و كـه‌سـانه‌ نـه‌بێ كه‌ ڕۆڵه‌ ده‌یه‌وێ‌ بۆیانی ده‌ربخات.28وه‌رن بــۆ لام ئه‌ی هه‌موو ماندووان‎و بارگـرانه‌كـان، مـن ده‌تان حـه‌سێنمـه‌وه‌.29نیری من هه‌ڵگـرن‎و لـه‌منه‌وه‌ فێربن، چـونكـه‌ من هێمن‎و دڵنه‌رمم. ئه‌وسا حه‌سانه‌وه‌ ده‌‎دۆزنه‌وه‌ بۆ ده‌روونتان.30چونكه‌ نیره‌كه‌م سووكه‌و بارم ئاسانه‌.)

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9