مەتا10

بانگ‏كردنی دوانزه‌ نێرراوه‌كه‌

1ئینجا دوانزه‌ قووتابیه‌كه‌ی* بانگ كرد، ده‌سه‌ڵاتی دانێ‌ تا ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌ر بكه‌ن‏و هه‌موو نه‌خۆشی‎و ده‌ردێك چاك بكه‌نه‌وه‌.2ناوی دوانزه‌ نێرراوه‌كه‌ش* ئه‌مه‌یه‌: شه‌معون كه‌ به‌ په‌ترۆس ناوده‌برا له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، یاقوبی كوڕی زه‌بدی‎و یۆحه‌ننای برای.3فیلیپۆس‏و برتۆلماوس، تۆماو مه‌تتای باجگر، یاقوبی كوڕی حه‌لفاو ته‌داوس،4شه‌معونی قانه‌وی‎و یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی ئه‌وه‌ی عیسای به‌ده‌سته‌وه‌دا.

عیسا نێرراوه‌كانی ده‌نێرێت

5عیسا ئه‌مانه‌ی ناردو ووتی: (ئه‌و ڕێگه‌یه‌ مه‌گرن كه‌ به‌ناو ناجووله‌كاندا ده‌ڕوات، مه‌چنه‌ شاری سامریه‌كان*،6به‌ڵكو به‌تایبه‌تی بڕۆنه‌ لای مه‌ڕه‌ وون بووه‌كانی ماڵی ئیسرائیل.7كاتێ‌ ده‌چن ئه‌م په‌یامه‌ ڕابگه‌ێنن: (پادشاهێتی ئاسمان نزیك بۆته‌وه‌.)8نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه‌، مردوو زیندووبكه‌نه‌وه‌، گه‌ڕوگولـی پاك بكه‌نه‌وه‌، ڕۆحه‌ پیسه‌كان ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتان گرتووه‌ به‌خۆڕایی بیده‌ن.9زێڕو زیو و مس له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵ مه‌گرن،10توره‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵ‏مه‌گرن، دوو كراس‏و دوو پێڵاوو گۆچان مه‌به‌ن، چونكه‌ ئیشكه‌ر شایانی ئه‌وه‌یه‌ خۆراكی خۆی بدرێتێ.11ده‌چنه‌ هه‌ر شارو لادێیه‌ك، بگه‌ڕێن به‌شوێن ئه‌وانه‌ی شایانی ئێوه‌بن، له‌وێ‌ بمێننه‌وه‌ هه‌تا كاتی ڕۆیشتنتان دێت.12كه‌ چوونه‌ ماڵێك سڵاویان لـێ‌بكه‌ن.13ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ماڵه‌ به‌ڕاستی شایانی ئه‌وه‌ بوون، با ئاشتیتان بچێته‌ ناویانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شایانی ئه‌وه‌ نه‌بوون، با ئاشتیتان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆتان.14گه‌ر یه‌كێك‎ پێشوازی لێ‌نه‌كردن، یان گوێی لـێ‌نه‌گرتن، ئێوه‌ش كه‌ له‌و ماڵ‎و شاره‌ ده‌چنه‌ده‌ره‌وه‌، تۆزی پێتان بته‌كێنن.15ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: له‌ڕۆژی لـێپرسینه‌وه‌دا، دۆخی شاری سه‌دوم‏و عه‌موره‌* باشتر ده‌بێ‌ له‌و شاره‌. چه‌وسانه‌وه‌ی داهاتوو
(
16من ئێوه‌ وه‌ك به‌رخِ به‌ناو گورگدا ده‌نێرم، جــا دانابن وه‌ك مــار، نه‌رم‏ونیان بن وه‌ك كۆتر.17ئاگادار بن، خـه‌ڵكی ده‌تان ده‌نه‌ ده‌ست دادگـا، له‌ كه‌نیشته‌كانیاندا به‌قامـچی لێتان ده‌ده‌ن،18له‌پێناوی من ده‌برێنه‌ به‌رده‌م دادوه‌رو پادشـاكـان، ئه‌مـه‌ش ده‌بێته‌ شایه‌تیه‌ك بۆ مـن، لای جووله‌كه‌و میلله‌تانیش.19كاتێ‌ ده‌تانده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، گوێ‌ مه‌ده‌نه‌ ئه‌وه‌ی چۆن قسه‌ بكه‌ن یان چی بڵێن، چونكه‌ له‌وكاته‌دا پێتان ده‌ووترێ‌ چی بڵێن.20ئێوه‌ خۆتان قسه‌ ناكه‌ن، به‌ڵكو ڕۆحی باوكتانه‌ به‌هۆی ئێوه‌وه‌ قسه‌ ده‌كات.21برا، برای خۆی ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ بۆ مردن، باوك منداڵی خۆی. منداڵان له‌باوك‏و دایك هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌یانكوژن.22خه‌ڵكی ڕقیان لێتان ده‌بێ‌ له‌به‌ر ناوی من، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكۆتایی خۆی ڕاگرێ، ئه‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت.23كه‌ له‌شارێ‌ ده‌تان چه‌وسێننه‌وه‌، ڕاكه‌ن بۆ شارێكی دیكه‌. ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسرائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ. مه‌ترسن
(
24قوتابی له‌مامۆستاكه‌ی به‌رزتر نییه‌و كۆیله‌ش له‌گه‌وره‌كه‌ی به‌رزتر نییه‌.25به‌سه‌ قوتابی وه‌ك مامۆستاكه‌ی بێت وكۆیله‌ش وه‌ك گه‌وره‌كه‌ی بێت. گه‌ر خاوه‌ن ماڵیان به‌ به‌عله‌زبول* ناوبردبێت‌ ئاخۆ ده‌بێ‌ چی به‌ئه‌ندامانی ماڵه‌كه‌ی بووترێ؟26له‌وان مه‌ترسن، چونكه‌ هیچ شتێكی شاراوه‌ نییه‌ ده‌رنه‌كه‌وێت‎و هیچ نهێنیه‌ك نییه‌ ئاشكرا نه‌بێت.27ئه‌وه‌ی له‌ تاریكیدا پێتانی ده‌ڵێم، له‌ڕووناكیدا بیڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌چرپه‌ گوێتان لـێ‌ده‌بێ‌، به‌ده‌نگی به‌رز له‌سه‌ربانان ڕایبگه‌ێنن.28مه‌ترسن له‌وانه‌ی ده‌تان كوژن به‌ له‌ش‏و ناتوانن ده‌روونتان بكوژن، به‌ڵكو ترستان له‌وه‌بێ‌ كه‌ ده‌توانێ‌ له‌ش‎و ده‌روون به‌یه‌كه‌وه‌ له‌دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێ.29ئایا دوو چۆله‌كه‌ نافرۆشن به‌ یه‌ك فلس؟ كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، یه‌كێ‌ له‌وانه‌ به‌بێ‌ خواستی باوكتان ناكه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی.30ئێوه‌ ته‌نانه‌ت قژی سه‌ریشتان ژمێراوه‌.31كه‌واته‌ مه‌ترسن، ئێوه‌ زۆر له‌چۆله‌كه‌ به‌نرخترن.32ئه‌وه‌ی دانم پیاده‌نێ‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی، منیش دانی پیا ده‌نێم به‌رامبه‌ر به‌باوكم، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئاسمانه‌.33به‌ڵام ئه‌وه‌ی نكۆڵیم لێده‌كات به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی، منیش نكۆڵی لێده‌كه‌م به‌رامبه‌ر باوكم، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ئاسمانه‌. ئاشتی‏نا به‌ڵكو شمشێر
(
34له‌وباوه‌ڕه‌دا نه‌بن من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی بێنمه‌ سه‌ر زه‌وی، نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر!35من هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكی بخه‌مه‌ نێوان، باوك‎و كوڕ، كچ‎و دایك، بووك‎و خه‌سوو.36ئا به‌م جۆره‌ مرۆڤ دوژمنی خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ده‌بێت.
37ئه‌وه‌ی دایك‎و باوكی له‌من زیاتر خۆشویست، شایانی من نییه‌. ئه‌وه‌ی كوڕی یان كچی له‌من زیاتر خۆشویست، شایانی من نییه‌.38ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێ‎و دوام نه‌كه‌وێت، شایانی من نییه‌.39ئه‌وه‌ی خۆی به‌ژیانیه‌وه‌ به‌ستبێته‌وه‌، ده‌یدۆڕێنێ، ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له‌پێناوی من بدۆڕێنێ، ده‌یباته‌وه‌. (40ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌ئێوه‌ بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌من بكـات، ئه‌وا پێشوازی له‌وه‌ ده‌كات كه‌ منی ناردووه‌.41ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌پێغه‌مبه‌رێك بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێك وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش پێشوازی له‌مرۆڤێكی چاك بكات، ئه‌وا پاداشتی مرۆڤێكی چاك وه‌رده‌گرێت.42هه‌ركه‌سێكیش جامێ‌ ئاوی سارد بدات به‌یه‌كێ‌ له‌م منداڵانه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ‌ ده‌ڵێم: پاداشتی ئه‌و هه‌رگیز وون نابێت.)

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9