مەرقۆس9
شێوه گۆڕانی عیسا
1ئینجا عیسا پێی ووتن: (ڕاستیتان پێده‌ڵێم: هه‌ندێ له‌وانه‌ی لێره‌دا ڕاوه‌ستاون، تامی مردن ناچێژن تا پادشاهێتی خودا* نه‌بینن كاتێ به‌تواناوه دێت.2دوای ئه‌مه به‌شه‌ش ڕۆژ، عیسا پهترۆسو یاقوبو یۆحه‌ننای له‌گه‌ڵ خۆی برد‌و به‌یه‌كه‌وه چوونه سه‌ر چیایه‌كی به‌رز. كاتێ له‌به‌رچاویان شێوه‌ی خۆی به‌ته‌واوی گۆڕی،3جله‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك سپیبوو بریسكه‌ی ده‌دایه‌وه زیاتر له‌هه‌موو ڕووناكی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه.4له‌و كاته‌دا موسا‌و ئه‌لیاس ده‌ركه‌وتن بۆیان، له‌گه‌ڵ عیسادا ده‌دوان.5ئینجا په‌ترۆس به‌عیسای ووت: (گه‌وره‌م، شتێكی خۆشه لێره بمێنینه‌وه گه‌ر ده‌ته‌وێت سێ چادر هه‌ڵده‌ده‌ین یه‌كێ بۆ تۆ، یه‌كێ بۆ مو‌سا، یه‌كێكیش بۆ ئه‌لیاس.)6په‌ترۆس نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێ، له‌و كاته‌دا هه‌ر سێ قوتابیه‌كه ترسیان لێ نیشتبوو،7ئینجا هه‌ورێك باڵی كێشا بهسهریانو ده‌نگێك لهههورهكهوه بانگی كرد: (ئا ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشام، گوێی بۆ ڕاگرن.)8دوای ئه‌مه قوتابیه‌كان خێرا سه‌یری ده‌وروپشتیان كرد، به‌ڵام له‌عیسا زیاتر كه‌سیان نه‌بینی.9كاتێ له‌شاخه‌كه هاتنه خواره‌وه، عیسا ئاگاداریكردنه‌وه: (ئه‌مه‌ی بینیان جارێ به‌كه‌سی ڕانه‌گه‌یه‌نن، تا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ناو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه.)10ئه‌وانیش ڕاسپارده‌كه‌یان جێبه‌جێكرد، به‌ڵام له‌ناوخۆیان پرسیاریانكرد: (باشه مه‌به‌ست له‌هه‌ستانه‌وه له‌نێو مردووان‌دا چییه؟)11ڕووی پرسیاریان كرده عیسا‌و ووتیان : (باشه بۆچی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ده‌ڵێن، ده‌بێ یه‌كه‌مجار ئه‌لیاس بێته‌وه؟)12عیسا وهڵامیدانهوهو ووتی: (ئه‌مه ڕاسته، ئه‌لیاس دێت‌و هه‌موو شتێ ده‌خاته‌وه شوێنی خۆی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه بۆچی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت ئازار بكێشێت‌و به‌چاوی نزم سه‌یر بكرێ؟13به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم ئه‌لیاس هات، چیانویست پێیانكرد، به‌و شێوه‌یه‌ی له‌كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی نووسراوه.)ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
14كاتێ عیسا‌و قوتابیه‌كانی هاتنه‌وه لای قوتابیهكانیكه، بینییان خه‌ڵكێكی زۆریان لێكۆبووهتهوه، له‌وانه هه‌ندێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت خه‌ریكی گفتوگۆ كردنن له‌گه‌ڵیان.15كه خه‌ڵكه‌كه عیسایان بینی هه‌موو سه‌رسام بوون، خێرا بۆ لای چوون تاسڵاوی لێبكه‌ن.16ئه‌وسا عیسا لێیپرسین: (ده‌رباره‌ی چی ده‌دوێن؟)17یه‌كێ له‌نێوان خه‌ڵكه‌كه‌وه هاواریكرد، ووتی: (مامۆستا كوڕه‌كه‌م هێناوه‌ته لات ڕۆحی پیسی تێدایه، لاڵیكردووه.18كاتێ ده‌یگرێ، ده‌یدا به‌زه‌ویداو كهف له‌ده‌می دێت‌و ددانه چركێی پێده‌كه‌وێت. داوام لهقوتابیهكانت كرد ڕۆحه‌كه ده‌ركه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی.19عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێباوه‌ڕ! تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تاكه‌ی بارتان هه‌ڵگرم؟ ئا بیهێنن بۆ لام.)20ئه‌وانیش كوڕه‌كه‌یان هێنایه لای عیسا. هه‌ر كه ڕۆحه پیسه‌كه عیسای بینی، منداڵه‌كه فێی لێهاتو كه‌وته سه‌ر زه‌وی، كهف له‌ده‌می هاتو ده‌ستیكرد بهگهوزینو خۆ خولانه‌وه.21عیسا له‌باوكی كوڕه‌كه‌ی پرسی: (له‌كه‌یه‌وه وای لێدێت؟) ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ووتی: (له‌منداڵییه‌وه.22زۆر جار ڕۆحه پیسه‌كه خستویه‌تیه ناو ئاو و ئاگره‌وه تابیكوژێ. گه‌ر بتوانی شتێكمان بۆ بكه‌یت، به‌زه‌ییت پێمان بێته‌وه‌و یارمهتیمانبده.)23عیسا پێی ووت: ((گه‌ر بتوانی)؟ ئه‌وه‌ی باوهڕبهێنێ هه‌موو شتێكی بۆ ده‌بێت.)24ده‌ستبه‌جێ باوكی منداڵه‌كه هاواری كرد: (باوه‌ڕم هه‌یه، یارمه‌تی بێباوه‌ڕیم بده.)25عیسا كه بینی خه‌ڵكه‌كه لێیان كۆده‌بنه‌وه، بهڕۆحه پیسه‌كه‌ی ووت: (ئه‌ی ڕۆحی كه‌ڕو لاڵ، فه‌رمانت پێده‌ده‌م بڕۆ ده‌ره‌وه له‌و كوڕه‌و جارێكی كه نه‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ لای!)26دوایی ڕۆحه‌كه هاواریكردو كوڕه‌كه‌ی به‌توندی خست‌و هاته ده‌ره‌وه. كوڕه وه‌ك مردووی لێهات، كه‌سانێكی زۆر ووتیان: (مرد.)27به‌ڵام كاتێ عیسا ده‌ستیدایه دهستیو هه‌ڵیساند، ئه‌ویش هه‌ستایه سه‌رپێ.28كاتێ عیسا گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵ، قوتابیه‌كان به‌ته‌نها لێیان پرسی: (بۆچی ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌و ڕۆحه ده‌ركه‌ین؟)29وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌م جۆره ڕۆحه ده‌رناكرێ به‌نوێژ نه‌بێت.)دووه‌م باسی مردنی عیسا
30دوای ئه‌مه له‌وێ ڕۆیشتن‌و بهناوچـهی جه‌لیل تێپه‌ڕین، عیساش نه‌یده‌ویست كـه‌س پێی بزانێ،31چونكه خهریكـی فێركـردنی قوتابیه‌كانی بوو، پێی‌ووتن: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، ده‌درێ به‌ده‌ستی خه‌ڵكیه‌وه، ده‌كوژرێ، دوای كوشتنی به‌سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه).32به‌ڵام ئـه‌وان ئـه‌م قســهیه تێنـهگـهیـشتنو ترسـان لێیبپرسن.كێ مه‌زنترینه؟
33ئینجا عیسا چوو بۆ شاری كه‌فه‌رناحوم. كاتێ گه‌یشته ماڵه‌وه، له‌قوتابیه‌كانی پرسی: (ئه‌وه له‌ڕێگا باسی چیتان ده‌كرد؟)34قـوتابیهكان هیچ وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، چونكه له‌ڕێگه مشتومڕی ئه‌وه‌یان بوو، كامیان مه‌زنتره.35ئینجا عیسا دانیشت، هه‌ر دوانزه قوتابیه‌كه‌ی بانگكرده لای خۆی‌و پێی‌ووتن: (گه‌ر یه‌كێ ویستی یه‌كه‌مین بێت. باخۆی بخاته دوای ههمووانهوهو ببێته خزمه‌تكار بۆ هه‌مووتان.)36هه‌ر له‌وێدا منداڵێكی بانگ‌كرد، گرتیه باوه‌شیه‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستیان ڕایگرتو پێی‌ووتن:37(ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه پێشوازی له‌یه‌كێ له‌م مناڵانه بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌من ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وا پێشوازی له‌من ناكات، به‌ڵكو له‌وه‌ی ناردوومی.)ئه‌وه‌ی دژمان نییه له‌گه‌ڵمانه
38ئینجا یۆحه‌ننا ووتی: (مامۆستا، یه‌كێكمان بینی به‌ناوی تۆوه ڕۆحی پیسی له‌خه‌ڵكی ده‌رده‌كرد، ڕێمان لێگرت، چونكه دوامان ناكه‌وێت.)39عیسا ووتی: (ڕێی لێمه‌گرن. كه‌سێ نییه به‌ناوی منه‌وه كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بكات‌و بتوانێ به‌خراپه باسم بكات.40جا ئه‌وه‌ی دژمان نییه له‌گه‌ڵماندایه.41چونكه ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه جامێ ئاوی پێدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به مه‌سیحن، ڕاستیتان پێده‌ڵێم ئه‌و كه‌سه پاداشتی وون نابێت. كۆسپ دروستكردن(42ئه‌وه‌ی ببێته كۆسپ بۆ یه‌كێك له‌م بچووكانه‌ی باوه‌ڕیان بهمن هه‌یه، ئه‌وا باشتره بۆ ئه‌و به‌ردی ده‌ستار به‌ملیه‌وه ههڵواسرێو فڕێ بدرێته ناو قوڵایی ده‌ریاوه.43هه‌روه‌ها گه‌ر ده‌ستت تووشی گوناهی كردی، بیبڕه‌وه، باشتره بڕۆیته ناو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌یه‌ك ده‌سته‌وه له‌وه‌ی به‌هه‌ردوو ده‌ستته‌وه بڕۆیت بۆ دۆزه‌خ، بۆ ناو ئاگرێ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه.44[چونكه له‌وێ كرمه‌كانیان مردنیان بۆ نییه‌و ئاگریان ناكوژێته‌وه.]45هه‌روه‌ها گه‌ر قاچت تووشی گـوناهـی كردی، بیبڕه‌وه، باشتره به‌یه‌ك قاچـهوه بڕۆیته ناو ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه له‌وه‌ی به‌هه‌ردوو قاچه‌وه بڕۆیته ناو دۆزه‌خه‌وه. بۆ ناو ئاگرێ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه.46[له‌وێ كرمه‌كانیان مردنیان بۆ نییه‌و ئاگریان ناكوژێته‌وه.]47هه‌روه‌ها گه‌ر چاوت تووشی گوناهی كردی ده‌ریبهێنه، باشتره بڕۆیته ناو پادشاهێتی خوداوه به‌بێ چاو له‌وه‌ی به‌دوو چاوه‌وه بڕۆیته ناو دۆزه‌خه‌وه.48له‌وێ كرمه‌كانیان مردنیان بۆ نییه‌و ئاگریان ناكوژێته‌وه.49چـونكـه هه‌موو بهئاگـر سوێر ده‌كرێن.50خـوێ باشـه، به‌ڵام گـه‌ر خوێ سوێریهكهی نه‌ما، چی سوێریهكهی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟ با لهدهرونتان گشتكات خوێ هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاشتی خوازبن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری.)
Biblica, Inc.