مەرقۆس10
ته‌ڵاق دان
1ئینجا عیسا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی بهجێهێشتو چوو بۆ هه‌رێمی یههودیاو پشتی ئوردون. دیسانه‌وه خه‌ڵكه‌كه لێی كۆبوونه‌وه، ئه‌ویش هه‌روه‌ك لێیڕاهاتبوو ده‌ستیكرد بهفێركردنیان.2هه‌ندێ لهفهریسیهكان لێیهاتنه پێشه‌وه تا تاقیبكه‌نه‌وه، لێیان پرسی: (ئایا دروسته پیاو ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟)3لێره‌دا عیسا لێیپرسین: (مو‌سا چ ڕاسپارده‌یه‌كی پێداون؟)4ووتیان: (مو‌سا ڕێیداوه ته‌ڵاقنامه بنووسرێ، به‌مه‌ش ژن ته‌ڵاق ده‌درێ.)5عیسا وه‌ڵامیدانه‌وه: (مو‌سا ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ی بۆ نووسیون، له‌به‌ر دڵڕه‌قیتان.6به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه خودا مرۆڤی به‌نێرو مێ دروست كرد.7له‌به‌ر ئه‌و هۆیه پیاو باوك‌و دایكی به‌جێ دههێڵێتو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی یه‌كده‌گرێ،8ئه‌وسا هه‌ردووكیان ده‌بن به‌یه‌ك لـه‌ش. ئیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ك له‌شن.9ئه‌وه‌ی خـودا به‌یه‌كی گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه.)10كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، قوتابیه‌كانی له‌م باره‌یه‌وه لێیان پرسی.11ئه‌ویش پێی‌ووتن: (ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق ده‌داو یهكێكیكه ده‌هێنێ، ئه‌وا داوێن پیسی له‌گه‌ڵ ده‌كات.12هه‌روه‌ها ئه‌و ژنه‌ی واز له‌مێرده‌كه‌ی دههێنێتو شوو بهیهكێكیكه ده‌كات، ئه‌وا داوێن پیسی ده‌كات.)پادشاهێتی ئاسمان بۆ منداڵانه
13هه‌ندێ كه‌س منداڵیان هێنا بۆ لای عیسا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیان لێبدات، به‌ڵام قوتابیه‌كان نه‌یانهێشت.14كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی بینی، تووڕه‌بوو، پێی‌ووتن: (واز له‌منداڵان بهێنن با بێن بۆ لام، ڕێگه‌یان لێمه‌گرن، چونكه پادشاهێتی خودا بۆ ئه‌وانه‌یه.15به‌ڕاستی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵێك پادشاهێتی خودا وه‌رنه‌گرێ، ناچێته ناویه‌وه.)16ئینجا منداڵه‌كانی لهباوهشكردو ده‌ستی خسته سه‌ر سهریانو پیرۆزیكردن.گه‌نجه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه
17كاتێ عیسا خه‌ریك بوو ده‌ڕۆیشت، پیاوێك خێرا هات، كڕنووشی بۆ برد‌و لێی پرسی: (ئه‌ی مامۆستای باش، چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)18عیسا پێی‌ووت: (بۆچی به‌باش ناوم ده‌به‌یت؟ ئه‌وه بزانه كه‌س باش نییه یه‌كێك نه‌بێت، ئه‌ویش خودایه.19تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: مه‌كوژه، داوێن پیسی مه‌كه، مه‌دزه، شایه‌تی درۆ مه‌ده، زۆرداری له‌كه‌س مه‌كه، ڕێزی باوك‌و دایكت بگره.)20كابراش ووتی: (مامۆستا له‌منداڵیه‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌م كردووه.)21عیسا سه‌یری كرد‌و خۆشی‌ویست، پێی‌ووت: (شتێكت ماوه بیكه‌یت بڕۆ ئه‌وه‌ی هه‌ته بیفرۆشهو دابه‌شی كه به‌سه‌ر هه‌ژاران، به‌مه گه‌نجینه‌یه‌كت ده‌بێت له‌ئاسمان، دوای ئه‌مه وه‌ره دوام بكه‌وه.)22كابرا به‌مه زۆر دڵگران بوو، ئه‌وێی به‌جێهێشت، چونكه سامانێكی زۆری هه‌بوو.23ئینجا عیسا سه‌یری ده‌وروپشتی خۆیكردو بهقوتابیهكانیووت: (چه‌ند گرانه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن بچنه ناو پادشاهێتی خوداوه!)24قوتابیه‌كان سه‌ریان سوڕما له‌قسه‌كانی، به‌ڵام عـیسا جارێكیكه وهڵامـیدانهوهو پێی‌ووتن: (ڕۆڵه‌كان چـه‌ند سه‌خته چــوونه ناوه‌وه‌ی پادشــاهێتی خودا!25ڕۆیشتنی حوشترێك به‌كونی دهرزیهكدا ئاسانتره له‌چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك بۆ پادشاهێتی خودا.)26قوتابیه‌كان زیاتر سه‌ریان سوڕماو به‌یه‌كتریان ووت: (كه‌واته كێ ڕزگاری ده‌بێت؟)27عیسا سه‌یری كردن‌و ووتی: (به‌لای مرۆڤه‌وه ئه‌مه نابێت، به‌ڵام به‌لای خوداوه نا، چونكه هه‌موو شتێك له‌لایه‌ن خوداوه ده‌بێت.)28ئینجا په‌ترۆس پێی ووت: (ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێهێشتوه‌و دواتكهوتوین.)29عیسا له وه‌ڵامدا ووتی: (ڕاستیتان پێده‌ڵێم: كه‌س نییه براو خوشك‌و دایك‌و باوك‌و منداڵ‌و ماڵ‌و كێڵگه‌ی بهجـێهــێشتبێ له‌پێناوی من‌و له‌پێناوی مـزگێنی،30لــه‌م زه‌مانه‌دا سـه‌د ئه‌وه‌نده وهرنهگـرێتهوه لهمـاڵو براو خوشك‌و دایك‌و منداڵ‌و كێڵگه له‌گه‌ڵ چهوســانهوه، له‌داهاتووش ژیانی هه‌تاهه‌تایی.31به‌ڵام زۆر لهیهكهمینهكان ده‌بنه دواههمینو دواهه‌مینه‌كانیش ده‌بنه یه‌كه‌مین.)سێهه‌م باسی مردنی عیسا
32كاتێ هه‌موو به‌ڕێگاوه‌بوون به‌ره‌و شاری قودس، عیسا له‌پێشیانه‌وه دهڕۆیشتو قوتابیه‌كانیش به‌سه‌رسوڕماویه‌وه به‌دوایه‌وه، خه‌ڵكه‌ش به‌ترسه‌وه. عیسا دوانزه قوتابیه‌كه‌ی جارێكیكه برده لاوه، پێی‌ووتن چی به‌سه‌ردێ:33(ئه‌وا بۆ شاری قودس ده‌ڕۆین، له‌وێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌درێته ده‌ست سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، بڕیاری مردنی به‌سه‌ردا ده‌ده‌ن، ده‌یده‌نه ده‌ست ناجوولهكهكان،34گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن، تفی لێده‌كه‌ن، به‌قامچی لێیده‌ده‌ن، ئینجا ده‌یكوژن. ئه‌ویش دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه.)خزمه‌تكار مه‌زنترینه
35لێره یاقوبو یۆحه‌ننا دوو كوڕه‌كه‌ی زه‌بدی لێیهاتنه پێشه‌وه‌و پێیان ووت: (مامۆستا، ده‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ی داوات لێده‌كه‌ین بۆمانی جێبه‌جێ بكه‌ی.)36ئه‌ویش لێیپرسین: (چیتان ده‌وێت بۆتانی بكه‌م؟)37پێیان ووت: (بهێله لهشكۆمهندیهكهتدا یه‌كێكمان له‌لای ڕاستتو ئه‌وی ترمان له‌لای چه‌پت دانشین.)38عیسا پێی‌ووتن: (ئێوه نازانن داوای چی ده‌كه‌ن، ده‌توانن ئه‌و جامه بخۆنه‌وه كه‌من ده‌یخۆمه‌وه، یا به‌و شێوه‌یه له‌ئازار ههڵكێشرێن كه من ههڵدهكێشرێم؟)39ووتیان: (ده‌توانین.) ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (ئه‌و جامه‌ی من ده‌یخۆمه‌وه، له‌دواییدا ئێوه‌ش ده‌یخۆنه‌وه، به‌و شێوه‌یه‌ی من له‌ئازار ههڵدهكێشرێم، ئێوه‌ش هه‌ڵده‌كێشرێن.40به‌ڵام دانیشتن له‌لای ڕاست‌و چه‌پمه‌وه من ناتوانم بیده‌م، ته‌نها به‌وانه نه‌بێ كه بۆیان دانراوه.)41كاتێ ده قوتابیه‌كه ئه‌مه‌یان لهیاقوبو یۆحه‌ننا بیست لێیان تووڕه‌بوون.42ئه‌وسا عیسا بانگی كردن‌و پێی‌ووتن: (ده‌زانن سه‌رۆك نه‌ته‌وه‌كان كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌روویانه‌وه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به‌سه‌ریان.43به‌ڵام ئێوه بائه‌مه له‌ناوتان نه‌بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ مه‌زن بێت له‌ناوتان، با ببێت بهخزمهتكارتان.44ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێت له‌ناوتان ببێته یه‌كه‌مین، باببێته كۆیله بۆ هه‌مووان.45ته‌نانه‌ت ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش نه‌هـاتووه بۆ ئـه‌وه‌ی خـزمـه‌ت بكـرێ، به‌ڵكـو بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكات‌و خۆی پێشكه‌ش بكات‌و به‌خت بكات له‌پێناوی خه‌ڵكێكی زۆر.عیسا كوێرێك چاكده‌كاته‌وه
46ئینجا گه‌یشته ئه‌ریحا، كاتێ ئه‌ریحایان به‌جێهێشت قوتابیهكانو خه‌ڵكێكی زۆری له‌گه‌ڵ بوو، كوڕی تیماوس كه بارتیماوسی پێده‌وترا كوێر بوو، له‌سه‌ره ڕێگادا دانیشتبوو سواڵی ده‌كرد.47كاتێ بیستی عیسای ناسیرییه له‌وێوه ده‌ڕوا، ده‌ستیكرد بههاواركردنو ووتی: (ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه!)48له‌وێدا زۆر كه‌س سهرزهنشتیانكرد تا بێده‌نگ بێت. به‌ڵام ئه‌و زیاتر هاواریكرد: (ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌یت پیامدابێتهوه!)49عیسا ڕاوه‌ستاو ووتی: (بانگی بكه‌ن.) ئه‌وانیش كابرای كوێریان بانگكردو ووتیان: (به وورهبه! هه‌سته! بانگت ده‌كات.)50ئه‌ویش كه‌واكه‌ی به‌ری فڕێداو ڕۆیشت به‌ره‌و لای عیسا.51عیسا لێیپرسی: (ده‌ته‌وێ چیت بۆ بكه‌م؟) كابرای كوێر وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌وره‌م، ده‌مه‌وێ چاوم چاكهیتهوه.)52ئینجا عیسا پێی‌ووت: (بڕۆ! باوه‌ڕت چاكیكردیته‌وه.) ده‌ستبه‌جێ كابرا چاوی ڕووناكی تێكهوتو له‌دوای عیسا ڕۆیی به‌ڕێدا.Biblica, Inc.