مەرقۆس4
نموونه‌ی جوتیار
1دیسان عیسا له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه ده‌ستیكرد بهفێركردنی خه‌ڵكه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك لێیكۆبوونهوه، به‌شێوه‌یه‌كی وا عیسا ده‌بووایه بچووایه ناو به‌له‌مێك كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌سه‌ر ووشكایی بوون.2به‌نموونه زۆر شتی فێركردن، لهفێركردنهكهیدا پێی ووتن:3(گوێ‌بگرن، جوتیارێك چووه ده‌ره‌وه تۆ‌و بچێنێ.4له‌وكاته‌دا كه تۆوی ده‌چاند، به‌شێ لهتۆوهكه كه‌وته سه‌ر ڕێگا، باڵنده هاتنو خواردنی،5به‌شێكی كه‌شی كه‌وته سه‌ر زه‌ویه‌كی به‌ردین كهگڵهكهی تهنكبوو، خێرا سه‌ریان ده‌ركرد، چونكه زه‌ویه‌كه قوڵنهبوو.6به‌ڵام كه‌ڕۆژ هه‌ڵهات، ووشك بوون‌و پڕوكان، چونكه ڕه‌گی ته‌واویان نه‌بوو.7به‌شێكی كه‌شی، كه‌وتنه ناو دڕكه‌وه، كاتێ دڕكه‌كان سه‌ریان ده‌ركرد خنكاندنیو بهرووبوومیاننهدا.8هه‌ندێكیش لهتۆوهكه كه‌وته سه‌ر زه‌وی باش، بهرووبوومیاندا. به‌شێكی یه‌ك به‌سه‌د بهشێكیكهشی یه‌ك بهشهستو یه‌ك به‌سی.)9هه‌روه‌ها ووتی: (كێ گوێی هه‌یه بۆ گوێگرتن، با گوێ بگرێ.)10كاتێ عیسا به‌ته‌نها بوو، ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی لێیان پرسی، ئاخۆ واتای ئه‌م نموونه‌یه چییه؟11پێی‌ووتن: (به‌ئێوه دراوه نهێنی پادشاهێتی ئاسمان بزانن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن هه‌موو شتێ به‌نموونه پێیان ده‌درێ.12چونكه ئه‌وان سه‌یر ده‌كه‌ن به‌ڵام نابینن، گوێده‌گرن به‌ڵام تێناگه‌ن، تانهگهڕێنهوهو گوناهه‌كانیان ببه‌خشرێ!)ڕوونكردنه‌وه‌ی نموونه‌كه
13ئینجا پێی‌ووتن: (ئایا ئه‌م نموونه‌یه تێنهگـهیشتن؟ باشـه ئه‌ی چۆن نموونهكانیتر تێده‌گه‌ن؟14جوتیاره‌كه ووشهكه ده‌چێنێ.15هه‌ندێ كه‌س وه‌ك ئه‌و تۆیهن كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگا، ئه‌وانه گوێ له‌ووشه‌ی خودا ده‌گرن، ئینجا شه‌یتان دێت‌و ووشهكه له‌دڵیان ده‌رده‌هێنێت.16تۆوه‌كه‌ی كه‌وته سه‌ر زه‌ویه به‌رده‌ڵانه‌كه، ئه‌وانه‌ن كه ووشه‌ی خودا به‌خۆشیه‌وه وه‌رده‌گرن،17به‌ڵام له‌ناویاندا هیچ ڕه‌گی نییه، خۆیان ڕاده‌گرن تاماوه‌یه‌ك، كاتێ ده‌كه‌ونه چه‌وسانه‌وه‌و گیروگرفته‌وه به‌هۆی ووشه‌ی خودا، ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌ون.18تۆوه‌كه‌ی كه‌وته جێگا دڕكاویهكه، ئه‌وانه‌ن كه‌گوێیان له‌ووشه‌ی خودا ده‌بێت،19به‌ڵام نیگه‌رانی ده‌رباره‌ی ژیان‌و ته‌فره‌دانی دهوڵهمهندیو ئاره‌زووی شتی دونیایی ده‌چێته ناویانه‌وه‌و ده‌بێته هۆی خنكاندنی ووشه‌ی خودا، ئیتر ووشهكه هیچ به‌رناگرێ.20به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌وته سه‌ر زه‌وی باش، مه‌به‌ست له‌و مرۆڤانه‌یه كه گوێیان له‌ووشه‌ی خودا دهبێتو وهریدهگرنو به‌رووبوم ده‌ده‌ن، یه‌كێكیان سی ئه‌وه‌نده، یه‌كێكی كه‌ش شه‌ست ئه‌وه‌نده‌و یهكێكیتریشیان سه‌د ئه‌وه‌نده.)نموونه‌ی چرا
21عیسا پێی‌ووتن: (ئایا خه‌ڵكی چرا ههڵدهكهنو ده‌یخه‌نه ژێر تهشتو نوێنه‌وه؟ ئایا له‌سه‌ر شوێنێكی به‌رز دای نانێ؟22چونكه هیچ شـاراوهیهك نییه ئاشكرا نه‌بێ، هیچ نهێنییه‌ك نییه ده‌رنه‌كه‌وێ.23ئه‌وه‌ی دوو گوێی هـه‌یه بۆ بیستن، باگوێ بگرێ.)نموونه‌ی پێوانه
24هه‌روه‌ها پێی‌ووتن: (ووردببنه‌وه له‌وه‌ی گوێتان لێده‌بێ، به‌چ پێوانه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون به‌هه‌مان پێوانه بۆتان دهپێورێتهوهو زیاتریشتان پێده‌درێ.25چونكه ئه‌وه‌ی كه هه‌یه‌تی زیاتری پێده‌درێ، ئه‌وه‌ش كه نییه‌تی، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش كه هه‌یه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه.)نموونه‌ی ڕووه‌ك
26عیسا به‌رده‌وام بوو و ووتی: (پادشاهێتی ئاسمان له‌مرۆڤێك ده‌كات له‌زه‌ویه‌كه‌ی تۆ‌و بچێنێ.27شه‌و ده‌خه‌وێ، به‌یانی هه‌ڵده‌ستێ، ده‌بینێ تۆوه‌كه ڕوواوه‌و نه‌شونمای كردووه، ئه‌و نازانێ ئه‌مه چۆن ده‌بێت.28زه‌وی له‌خۆیه‌وه به‌رووبووم ده‌دات، گه‌نم یه‌كه‌مجار له‌شێوه‌ی گیا ده‌ڕوێ، ئینجا لاسكو گوڵه‌گه‌نم ده‌رده‌كات، پاشان گوڵهگهنمهكه پڕ ده‌بێ له‌گه‌نم.29به‌ڵام كاتێ به‌ره‌كه دێته به‌رهه‌م، داسی لێ گیر ده‌كرێ. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كاتی دروێنه‌ی هاتووه.)نموونه‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له
30دیسان پێی‌ووتن: (پادشاهێتی ئاسمان له‌چی ده‌كات، به‌چ نموونه‌یه‌ك ڕوونیكهینهوه؟31وه‌ك ده‌نكه خهرتهلهیهكه، كاتی چاندنی بچووكترین تۆوی سه‌ر زه‌وییه،32به‌ڵام كاتێ ڕوواو نه‌شونمای كرد، ده‌بێته گه‌وره‌ترین ڕووه‌ك‌و لقی گه‌وره ده‌رده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك باڵنده‌ی ئاسمان ده‌توانێ له‌ژێر سێبه‌ریدا بحه‌سێته‌وه.)33عیسـا به‌زۆر نمـوونه‌ی ئاوا ده‌دوا بۆ خه‌ڵكه‌كه، تا ئه‌و ئاسته‌ی ده‌یانتوانی گوێی لێ‌بگرن.34هه‌میشه نموونه‌ی به‌كارده‌هێنا له‌قسه‌كانی، به‌ڵام كاتێ به‌ته‌نها ده‌بوو له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی، واتای هه‌موو شتێكی بۆ ڕوون ده‌كردنه‌وه.هێمن كردنی ڕه‌شه‌با
35كاتێ ئێواره داهات، به‌قوتابیه‌كانی ووت: (بابپهڕینهوه بۆ ئه‌وبه‌ری ئاوه‌كه.)36دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌یان به‌ڕێكرد، قوتابیه‌كان چوونه ناو ئه‌و به‌له‌مه‌ی عیسای تێدابوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا چه‌ند بهلهمێكیتر شوێنیان كه‌وتن.37له‌دواییدا ڕه‌شه‌بایه‌كی زۆر به‌هێز هه‌ڵیكرد، شه‌پۆڵی ئاو به‌توندی ده‌یدا به‌ملاو ئه‌ولای به‌له‌مه‌كه‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ریك بوو پڕ بێ له‌ئاو.38عیساش له‌پشتی بهلهمهكـهوه سه‌ری خستبووه سه‌ر سهرینێكو خه‌وتبوو. ههڵیانساندو پێیان ووت: (مـامۆستا، چییه ده‌ڵێی هیچ گوێی ناده‌یتێ، ئه‌وا ئێمه له‌ناو ده‌چین؟)39ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستاو هه‌ڕه‌شه‌ی لهڕهشهباكهكردو بهدهریاچهكهی ووت: (بێده‌نگبه! هێمنبه!) ده‌ستبه‌جێ ڕه‌شه‌باكه بێده‌نگبوو و ئارامییه‌كی ته‌واو باڵی به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌دا كێشا.40ئینجا پێی‌ووتن: (بۆچی به‌م شێوه‌یه ترسان؟ باوه‌ڕتان نییه؟)41قوتابیه‌كان ترس چوو بووه دڵیانه‌وه، به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (ئه‌مه كێیه، ته‌نانه‌ت ڕه‌شه‌باو ده‌ریاش ملكه‌چن بۆی؟)Biblica, Inc.