مەرقۆس5

ده‌ركردنی ڕۆحی پیس‎

1ئینجا گه‌یشتنه‌ شاری جه‌راسین كه‌ كه‌وتۆته‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌وه‌.2هه‌ركه‌ عیسا له‌به‌له‌مه‌كه‌ هاته‌خواره‌وه‌، له‌ناو گـۆڕستانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، كـابرایه‌ك كه‌ ڕۆحی پیسی تیابوو لێی هاته‌ پێشه‌وه‌،3ئه‌و كابرایه‌ له‌گۆڕستاندا ده‌ژیاو كه‌سیش نه‌یده‌توانی بیبه‌ستێته‌وه‌. تـه‌نانه‌ت به‌زنجیریـش.4زۆرجـار به‌كۆت‎و زنجیر ده‌یان‎به‌سته‌وه‌، به‌ڵام زنجیری ده‌پچڕاندو كۆتی ده‌شكاند، كـه‌سیش نـه‌یده‌توانی بیـگرێ.5شه‌و و ڕۆژ یا له‌گۆڕستان بوو یا له‌شاخ، هاواری ده‌كردو له‌شی خۆی به‌به‌رد بریندار ده‌كرد.6به‌ڵام كاتێ‌ له‌دووره‌وه‌ عیسای بینی، ڕای‎كرده‌ لای‎و كـڕنۆشی بۆ برد،7به‌ده‌نگی به‌رز هاواری‎كرد: (چیت له‌من ده‌وێ، ئه‌ی عـیسای ڕۆڵه‌ی خودای گه‌وره‌؟ سوێندت ده‌ده‌م به‌خـودا ئازارم مــه‌ده‌!)8چونكه‌ عیسا پێی ووتبوو: (ئه‌ی ڕۆحی پیس له‌م ‎پیاوه‌ وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌!)9ئینجا عـیسا لێی‎پرسی: (ناوت چییه‌؟) وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ناوم لـیجیۆنه‌، چـونكه‌ ئێمـه‌ لـه‌شـكرێكی گه‌وره‌ین.)10زۆر له‌عیسا پاڕایه‌وه‌ ده‌ریان نه‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌.11له‌و ناوه‌دا ڕانه‌ به‌رازێكی گه‌وره‌ ده‌له‌وه‌ڕان له‌قه‌راغی شاخێكدا،12ڕۆحه‌ پیسه‌كان لێی‎پاڕانه‌وه‌ ڕێیان‎ بدات بچنه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌.13ئه‌ویش ڕێی‎دان. ڕۆحه‌ پیسه‌كان له‌پیاوه‌كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و چوونه‌ ناو به‌رازه‌كانه‌وه‌، ئینجا ڕانه‌ به‌رازه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی دوو هه‌زار ده‌بوو، كه‌وتنه‌ ڕاكردن‏و له‌قه‌راغی ئه‌و شاخه‌ی به‌قه‌دیه‌وه‌ بوون، هه‌ڵدێران بۆ ناو ده‌ریاچه‌كه‌و هه‌موو خنكان.
14شوانی به‌رازه‌كان خێرا چوون بۆ ناو شارو كێڵگه‌كان تا ئه‌م هه‌واڵه‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌، جاخه‌ڵكه‌كه‌ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ بینینی ئه‌وه‌ی ڕویداوه‌.15كاتێ‌ هاتنه‌ لای عیسا، ئه‌و پیاوه‌یان بینی كه‌ له‌شكرێ‌ رۆحی پیسی تێدابوو لای عیسادا دانیشتووه‌ به‌پۆشته‌یی‎و ئه‌قڵ ته‌واوییه‌وه‌. به‌مه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ ترسیان لێ‎نیشت.16هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ڕووداوه‌كه‌یان بینی‎بوو، بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان گێڕایه‌وه‌ چی ڕوویدا سه‌باره‌ت به‌و پیاوه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كانی تێدا بوو هه‌روه‌ها به‌رازه‌كان.17ئیتر هه‌موو داوایان له‌عیسا كرد له‌ناوچه‌كه‌یان بڕوات.
18ئینجا عیسا سواری به‌له‌م‎ بوو، پیاوه‌كه‌ی ڕۆحه‌ پیسه‌كانی لێ‎ده‌ركرا بوو، له‌عیسا پاڕایه‌وه‌ ڕێی‎ بدات له‌گه‌ڵی بێت.19به‌ڵام عیسا ڕێگه‌ی نه‌داو پێی‎ووت: (بگه‌ڕێوه‌ بۆ ناوماڵ‎و كه‌سوكارت، بۆیان بگێڕه‌وه‌ خوداوه‌ند چی‎ بۆت كردوه‌و چۆن به‌زه‌یی پیاتداهاته‌وه‌.)20جا كابرا به‌هه‌موو ده‌ شاره‌كه‌دا گه‌ڕاو ئه‌وه‌ی عیسا بۆیكردبوو بۆخه‌ڵكی گێڕایه‌وه‌. خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌مه‌ زۆر سه‌رسام بوون.

زیندووكردنه‌وه‌ی كچێك

21كاتێ‌ عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه‌دا لێی كۆبوونه‌وه‌،22پیاوێك ناوی یایرۆس بوو، پێشه‌وایه‌كی كه‌نیشت بوو، كاتێ‌ عیسای بینی، هات‎و له‌به‌رپێی كه‌وت‎و23لێی‎پاڕایه‌وه‌و پێی‎ووت: (كچه‌ بچووكه‌كه‌م له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه‌، وه‌ره‌ ده‌ستی لێ‎بده‌ تا چاك بێته‌وه‌و زیندووبێته‌وه‌.)24عیسا له‌گه‌ڵی ڕۆیشت، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكیش به‌دوایدا ڕۆیشتن‏و پاڵه‌په‌ستۆیان ده‌كرد.

چا‎كردنه‌وه‌ی ژنێك

25هه‌ر له‌وێدا ژنێك هه‌بوو، ماوه‌ی دوانزه‌ ساڵ‎بوو خوێن لێ‎چوونی هه‌بوو،26له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند پزیشكێك ئازاری زۆری چه‌شتبوو، ئه‌وه‌ی هه‌یبوو دابووی به‌ پزیشك، به‌ڵام هیچ سوودێكی نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌تا ده‌هات خراپتر ده‌بوو.27ژنه‌ باسی عیسای بیستبوو، بۆیه‌ هاته‌ ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه‌و له‌دواوه‌ ده‌ستی له‌چمكی كراسه‌كه‌یدا،28له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ ووتی ته‌نها به‌ده‌ست لێ‎دانی چمكی كراسه‌كه‌ی چاك‏ده‌بێته‌وه‌.29ژنه‌كه‌ ده‌ست‎به‌جێ‌ خوێن لێ‎چوونه‌كه‌ی ڕاوه‌ستاو هه‌ستی به‌چاك‎بوونه‌وه‌ كرد له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی.30كاتێ‌ عیسا هه‌ستی كرد هێزێك لێی‎هاته‌ده‌ره‌وه‌، سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌یكردو پرسی: (كێ‌ ده‌ستی له‌جله‌كانم‎دا؟)31قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (هه‌موو ده‌وروپشتیان گرتوویت‎و پاڵه‌په‌ستۆت ده‌كه‌ن، كه‌چی تۆ ده‌پرسی كێ‌ ده‌ستی لی‎َدام؟)32به‌ڵام ئه‌و سه‌یری ده‌وروپشتی‎كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ‌ ئه‌و كه‌سه‌ كێ‎بوو.33ژنه‌كه‌ش به‌ڕووداوه‌كه‌ی خۆی زانی، به‌ترس‎و لـه‌رزه‌وه‌ هاته‌ پێشه‌وه‌، چۆكی داداو هه‌موو شتێكی به‌ڕاستی پێ‎ووت.34ئینجا عیسا به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (كـچم، باوه‌ڕت‎بوو چـاكی كـردیته‌وه‌، بڕۆ دڵنیابه‌، چـاك بوویته‌وه‌ لـه‌نه‌خۆشیه‌كه‌ت.)
35له‌و كاته‌ی عیسا قسه‌ی ده‌كرد، هه‌ندێ‎كه‌س له‌ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌كه‌وه‌ هاتن، ووتیان: (كچه‌كه‌ت مرد، ئیتر ئه‌رك مه‌خه‌ره‌ به‌ر مامۆستا بۆ هاتن.)36كاتێ‌ عیسا ئه‌مه‌ی بیست، قسه‌ی له‌گه‌ڵ باوكه‌كه‌ كردو ووتی: (مه‌ترسه‌، ته‌نها باوه‌ڕت هه‌بێ.)37كه‌ ڕۆیی بۆ ماڵه‌كه‌ نه‌یهێشت كه‌س له‌گه‌ڵی بڕوات ته‌نها په‌ترۆس‎و یاقـوب‎و یۆحه‌ننای برای یاقوب نه‌بێت.38كاتێ‌ گه‌یشتنه‌ ماڵی پێشه‌وای كه‌نیشته‌كه‌، سه‌یری‎كرد خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌گرین‎و شیوه‌ن ده‌كه‌ن،39ئه‌ویش پێی‎ووتن: (بۆچی شڵه‌ژاون‎و ده‌گرین؟ ئه‌م كچه‌ نه‌مردووه‌، به‌ڵكو نووستوه‌.)40به‌مه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ پێی پێ‎كه‌نین، به‌ڵام عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌موو كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌و دایك‎و باوكی كچه‌كه‌و ئه‌وانی‎تر كه‌ له‌گه‌ڵی بوون بردنی بۆ سه‌ر جێگای كچه‌كه‌.41ده‌ستی كچه‌كه‌ی گرت، بانگی كردو ووتی: (ئه‌ی كیژۆڵه‌، پێت ده‌ڵێم هه‌سته‌!)42كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی دوانزه‌ ساڵ‎بوو، یه‌كسه‌ر هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‎و ده‌ستی‎كرد به‌ ڕۆیشتن، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو له‌مه‌ زۆر سه‌ریان سوڕما.43جا ڕایسپاردن، ئه‌وه‌ی ڕوویداوه‌ جارێ‌ به‌كه‌سی نه‌ڵێن، ئینجا پێی‎ووتن شتێك بهێنن بۆ كچه‌كه‌ تابیخوات.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9