مەرقۆس15

عیسا ده‌درێته‌ ده‌ست پیلاتۆس

1كاتێ‌ ڕۆژ بووه‌وه‌، سه‌رۆك كاهینه‌كان‎و پیران‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت‎و هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌. ئینجا عیسایان به‌ده‌ستی به‌ستراوه‌وه‌ بردو دایانه‌ ده‌ستی پیلاتۆس.2پیلاتۆس لێی‎پرسی: (تۆی پادشای جووله‌كه‌؟) عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (تۆ ووتت.)3لێره‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان تاوانی زۆریان خسته‌پاڵی.4پیلاتۆس دووباره‌ لێی‎پرسی: (چییه‌، هیچ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌؟ بزانه‌ چیت پێ‎ده‌ڵێن!)5به‌ڵام عیسا هیچ وه‌ڵامی‎ نه‌دایه‌وه‌، پیلاتۆس به‌مه‌ سه‌رسام بوو.

بڕیاری له‌خاچ دانی عیسا

6پیلاتۆس له‌هه‌موو جه‌ژنێك یه‌كێك له‌و به‌ندانه‌ی ئازاد ده‌كرد كه‌گه‌ل داوای ده‌كرد.7یه‌كێك كه‌ ناوی باراباس بوو، له‌و كاته‌دا له‌به‌ندیخانه‌ی پیلاتۆس به‌ندبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی كه‌ گێره‌شێوێن‎و پیاوكوژ بوون.8ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌موو داوایان له‌پیلاتۆس كرد ئه‌وه‌ی هه‌موو كاتێك بۆیانی ده‌كات، جێ‎به‌جێ‌ بكات.9پیلاتۆسیش قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن‎و لێی‎پرسین: (ده‌تانه‌وێ‌ پادشای جووله‌كه‌تان بۆ ئازادكه‌م؟)10چونكه‌ ده‌یزانی سه‌رۆك كاهینه‌كان له‌ڕقا ئه‌میان داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌.11به‌ڵام سه‌رۆك كاهینه‌كان خه‌ڵكه‌كه‌یان هاندا تاكو داوای ئازادكردنی باراباس بكه‌ن.12پیلاتۆس دیسان لێی‎پرسین: (ئه‌ی باشه‌ چی‎بكه‌م له‌وه‌ی كه‌ به‌پادشای جووله‌كه‌ ناوی ده‌به‌ن؟)13یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاواریان‎كرد: (له‌خاچی بده‌!)14پیلاتۆس لێی‎پرسین: (باشه‌ چ خراپه‌یه‌كی كردووه‌؟) كه‌چی ئه‌وان زیاتر هاواریان‎كرد: (له‌خاچی بده‌!)15جا چونكه‌ پیلاتۆس ده‌یویست خه‌ڵكه‌كه‌ ڕازی‎ بكات، هه‌ستا باراباسی بۆ ئازادكردن، دوای ئه‌مه‌ عیسا درایه‌ به‌ر قامچی‎و نێررا بۆ له‌خاچدان.

سه‌ربازه‌كان گاڵته‌ به‌عیسا ده‌كه‌ن

16سه‌ربازه‌كان بردیانه‌ ناو خانوویه‌ك كه‌ هی ئمپراتۆریه‌ت بوو، له‌وێ‌ هه‌موو له‌شكره‌كه‌یان بانگ‏كردو لێیكۆبوونه‌وه‌.17كراسێكی ئه‌رخه‌وانی گرانبه‌هایان له‌به‌ركرد، له‌سه‌ر سه‌ری تۆقێكیان دانا له‌دڕك دروستكرابوو.18ده‌ستیان‏كرد به‌سڵاو لێ‎كردنی‎و ده‌یان‎ووت: (سڵاوت لێ‎بێت ئه‌ی پادشای جووله‌كه‌!)19ئینجا به‌قامیش كێشایان به‌سه‌ریو خۆیان بۆ چه‌مانده‌وه‌و چۆكیان بۆداداو تفیان لێ‎كرد.20دوای ئه‌وه‌ی به‌باشی گاڵته‌یان پێ‎كرد، كراسه‌ ئه‌رخه‌وانییه‌كه‌یان له‌به‌رداكه‌ندو جله‌كانی خۆییان له‌به‌ركرده‌وه‌و بردیانه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ له‌خاچدان.

مردنی عیساو له‌خاچدانی

21كابرایه‌ك كه‌ له‌وێوه‌ ده‌ڕۆیشت، بانگیان‎كردو ناچاریان‏كرد تاكو خاچه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵگرێت. ئه‌و كابرایه‌ش ناوی شه‌معونی قه‌یره‌وانی بوو، باوكی ئه‌سكه‌نده‌رو ڕوفوس، تازه‌ له‌كێڵگه‌ ده‌هاته‌وه‌.22ئینجا عیسایان برد بۆ شوێنێك پێی ده‌وترا گولگۆسه‌ واته‌ (كاسه‌‎سه‌ر).23ئینجا مه‌ییان داپێی تێكه‌ڵكرابوو له‌گه‌ڵ تاڵاو، به‌ڵام نه‌یخوارده‌وه‌.24دوای ئه‌وه‌ی له‌خاچیان‎دا كراسه‌كه‌یان دابه‌ش‏كرد، شێروخه‌تیان له‌سه‌ركرد بۆئه‌وه‌ی بزانن هه‌ریه‌كه‌یان چی به‌رده‌كه‌وێت.25ئه‌و كاته‌ی له‌خاچیان‎دا كاژێری نۆی به‌یانی بوو،26تاوانه‌كه‌شی به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌ نووسرابوو: پادشای جووله‌كه‌.27له‌گه‌ڵ دوو دز له‌خاچیان‎دا، یه‌كێ‌ له‌ده‌ستی ڕاستیه‌وه‌، ئه‌ویكه‌ش له‌ده‌ستی چه‌پیه‌وه‌.28[به‌مه‌ نووسراوی كتێب هاته‌دی كه‌ده‌ڵێت: له‌ریزی تاوانباران دانرا.]29ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕین، قسه‌یان پێ‎ده‌ووت‎و گاڵته‌یان پێ‎ده‌كرد، سه‌ریان باده‌داو ده‌یان‎ووت: (ها! ئه‌ی ڕوخێنه‌ری په‌رستگاو دروستكه‌ره‌وه‌ی به‌سێ‌ ڕۆژ،30له‌سه‌ر خاچه‌كه‌ وه‌ره‌ خواره‌وه‌و خۆت ڕزگار بكه‌.)31به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رۆك كاهینه‌كان‏و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت گاڵته‌یان پێ‎ده‌كردو به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (بزانه‌ خه‌ڵكی‎كه‌ی ڕزگاركرد، به‌ڵام ناتوانێ‌ خۆی ڕزگار بكات.32با ئێستا مه‌سیحی پادشای ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌و خاچه‌ دابه‌زێت، تا هه‌موو ببینین‏و باوه‌ڕبهێنین.) ته‌نانه‌ت دزه‌كانیش كه‌ له‌گه‌ڵی له‌خاچده‌دران گاڵته‌یان پێ‌ده‌كرد.
33كاتێ‌ بوو به‌دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ، تاریكی باڵی كێشا به‌سه‌ر زه‌ویداو زه‌وی هه‌موو تاریك‎بوو، تا كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ.34له‌كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆدا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری‎كرد: (ئیلۆی، ئیلۆی، له‌ما شه‌به‌قته‌نی؟) به‌واتای (خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ‏هێنام؟)35هه‌ندێ‌ كه‌س كه‌ له‌وێ‌ ڕاوه‌ستابوون، كاتێ‌ گوێیان له‌مه‌ بوو ووتیان: (ئه‌وه‌ بانگی ئه‌لیاس پێغه‌مبه‌ر ده‌كات.)36یه‌كێ‌ خێرا ڕای‎كردو ئه‌سفنجێكی له‌سركه‌ هه‌ڵكێشاو كردی به‌سه‌ر قامیشێكه‌وه‌و دای‎پێی، تاكو لێی‎بخواته‌وه‌و ووتی: (بابزانین ئه‌لیاس دێت دای‎بگرێت!)
37ئینجا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری‎كردو ڕۆحی دابه‌ده‌سته‌وه‌.38په‌رده‌ی په‌رستگاش له‌سه‌ره‌وه‌ تاخواره‌وه‌ دڕاو بوو به‌دوو به‌شه‌وه‌.39كاتێ‌ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستابوو، بینی عیسا چۆن ڕۆحی سپارد، ووتی: (به‌ڕاستی ئه‌م مرۆڤه‌ ڕۆڵه‌ی خودا بوو!)40ژنێكی زۆر له‌دووره‌وه‌ ته‌ماشای ڕووداوه‌كه‌یان ده‌كرد، له‌نێوانیاندا مریه‌می مه‌جده‌لی‎و مریه‌می دایكی یاقوبی بچووك‎و یوسف‎و سالومه‌یان له‌گه‌ڵ بوو،41ئه‌مانیش ئه‌وانه‌ بوون كه‌به‌دوای عیسادا ده‌ڕۆیشتن‎و خزمه‌تیان ده‌كرد كاتێ‌ له‌جه‌لیل بوو، هه‌روه‌ها زۆر ژنی ‎تریش له‌گه‌ڵی هاتبوون بۆ قودس.

ناشتنی عیسا

42كاتێ‌ ئێواره‌ داهات، ئه‌و ڕۆژه‌ ڕۆژی خۆئاماده‌كردن بوو، مانای ڕۆژێك پێش ڕۆژی شه‌ممه‌،43یوسف كه‌خه‌ڵكی شاری ڕامه‌ بوو، ئه‌ندامێكی به‌رزی ئه‌نجوومه‌نی باڵای جووله‌كه‌بوو، ئه‌ویش له‌وانه‌بوو كه‌ چاوه‌ڕێی پادشاهێتی خودایان ده‌كرد، هات‎و بێ‎ترس چووه‌ لای پیلاتۆس‎و داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای‎كرد.44پیلاتۆس سه‌ری سوڕما له‌وه‌ی كه‌ عیسا مردووه‌، سه‌رپه‌له‌كه‌ی بانگ‎كردو لێی‎پرسی: (ئایا ده‌مێكه‌ مردووه‌؟)45كاتێ‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ باسه‌كه‌ی بۆ گێڕایه‌وه‌، فه‌رمانی‎دا ته‌رمه‌كه‌ی عیسا بده‌ن به‌یوسف.46ئینجا یوسف كه‌تانی كڕی، لاشه‌كه‌ی داگرت‎و به‌كه‌تان كفنی‎كردو له‌گۆڕێكدا ناشتی كه‌ له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نرا بوو. دوایی به‌ردێكی گلۆر كرده‌وه‌ به‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه‌.47مریه‌می مه‌جده‌لی‎و مریه‌مه‌كه‌یتر كه‌ دایكی یوسف بوو، سه‌یریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له‌كوێ‌ ده‌نێژرێ.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9