مەرقۆس13
نیشانه‌كانی كۆتایی زه‌مانه
1له‌كاتێكدا عیسا په‌رستگاكه‌ی به‌جێ ده‌هێشت، یه‌كێ له‌قوتابیه‌كانی پێی‌ووت: (مامۆستا، سه‌یری ئه‌م به‌ردو خانووه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه بكه!)2عیساش پێی‌ووت: (ئه‌م خانووه مه‌زنانه ده‌بینیت؟ به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێ‌و هه‌مووی ده‌ڕوخێت.)3كاتێ عیسا له‌سه‌ر چیای زه‌یتون بوو به‌رامبه‌ر په‌رستگاكه، پهترۆسو یاقوبو یۆحه‌نناو ئه‌نده‌راوس به‌ته‌نها لێیان پرسی:4(پێمان بڵێ كه‌ی ئه‌م شتانه ڕووده‌دات، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مانه ببێت چ نیشانه‌یه‌ك دیاری ده‌دات؟)5عیسا وهڵامیدانهوهو ووتی: (ئاگاداربن، كه‌س هه‌ڵتان نه‌خڵه‌تێنێ.6زۆر هه‌ن به‌ناوی منه‌وه دێن‌و ده‌ڵێن، ئێمه ئه‌وین. به‌مه‌ش زۆر كه‌س هه‌ڵ ده‌خه‌ڵه‌تێنن.7كاتێ باس‌و هه‌واڵی جه‌نگ ده‌بیستن مه‌ترسن، ئه‌مه ده‌بێ ڕووبدات، به‌ڵام ئه‌مه جارێ كۆتایی نییه.8میلله‌تان ده‌چن به‌گژ یه‌كترداو ووڵات به‌گژ ووڵاتیكهدا، بوومه‌له‌رزه له‌زۆر شوێن ڕووده‌دات، هه‌روه‌ها برسێتی‌و نه‌بوونی، به‌ڵام ئه‌مه جارێ پێچ‌و ژانی یه‌كه‌مه.9ئاگاداری خۆتان بن، چونكه ده‌تانبه‌نه به‌ر دادگا‌و كه‌نیشته‌كان، لێتان دهدهنو له‌پێناوی من له‌به‌رده‌م حوكمڕان‌و پادشاكان ڕاده‌وه‌ستێنرَین، تا شایه‌تی بۆ من بده‌ن له‌به‌رده‌میان.10هه‌روه‌ها یه‌كه‌مجار ده‌بێ مزگێنی به‌هه‌موو میلله‌تان ڕابگه‌یه‌نرێ.11كاتێكیش ده‌تانبه‌ن بۆئه‌وه‌ی بتاندهن به‌ده‌سته‌وه، ناڕه‌حه‌ت مه‌بن به‌وه‌ی چـی بڵێن، به‌ڵكو له‌وێدا چیتان بۆ ده‌وترێ پێیبدوێن، چونكه ئێوه‌نین ده‌دوێن، به‌ڵكو ڕۆحی پیرۆزه ده‌دوێت.12برا، برا ده‌دا به‌ده‌سته‌وه بۆ مردن، باوك كوڕ، منداڵان له‌باوك‌و دایك هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌یانكوژن.13هه‌موو خه‌ڵكی ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه له‌پێناوی ناوی من، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكۆتایی خۆی ڕاده‌گرێ ئه‌وه ڕزگاری ده‌بێت.گه‌وره‌ترین ته‌نگانه
14كاتێ پیسی‌و كاولبوون ده‌بینن له‌و جێگایه‌ی كه نابێ لێی بێ، ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر دانیال باسی كردووه، (باخوێنه‌ر تێبگات)، دوایی با ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیادان ڕاكه‌ن بۆ شاخه‌كان،15ئه‌وه‌ش له‌سه‌ربانه، بابۆ بردنی هیچ شتێك نه‌یه‌ته خواره‌وه‌و نه‌چێته ژووره‌وه،16هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌كێلگه بوو، با نه‌گه‌ڕێته‌وه تاكو جله‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی ببات.17خاك به‌سه‌ر سكپڕو شیرده‌ر له‌وڕۆژانه‌دا!18نوێژ بكه‌ن با ئه‌مه له‌زستاندا نه‌بێت.19چونكه ته‌نگانه‌یه‌ك ڕووده‌دات كه هێشتا له‌دروستكردنی جیهانه‌وه، ئه‌وه‌ی خودا دروستیكردووه، تا ئه‌مڕۆ شتی‌وا نه‌بووه‌و نابێت.20گه‌ر بێت‌و خوداوه‌ند ئه‌و ڕۆژانه كه‌م نه‌كاته‌وه، هیچ مرۆڤێك ڕزگاری نابێت. به‌ڵام له پێناوی ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژێرراون، ئه‌و ڕۆژانه كـه‌م ده‌كـرێنه‌وه.21گه‌ر هاتوو ئه‌و كاته یه‌كێك پێی‌ووتن: ئه‌وه‌تا مه‌سیح لێره‌یه! یا ئه‌وه‌تا له‌وێیه! باوه‌ڕ مه‌كه‌ن.22چونكه چه‌ند مه‌سیحێكی فێڵبازو پێغه‌مه‌ری درۆزن ده‌رده‌كه‌ون، نیشانه‌ی گه‌وره‌و شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌ن، تاكو ته‌نانه‌ت گه‌ر بتوانن هه‌ڵبژێراوانیش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن.23به‌ڵام ئاگارداربن، ئه‌وا من ئاگاداری ئه‌م هه‌موو شتانهمكردن، پێش ئه‌وه‌ی ڕووبدات.هاتنه‌وه‌ی عیسا
24به‌ڵام له‌و ڕۆژانه‌دا، دوای ئه‌و ته‌نگانه‌یه، ڕۆژ تاریك دهبێتو تیشكی مانگ ده‌گیرێ،25ئه‌ستێره‌كان له‌ئاسمانه‌وه ده‌كه‌ون‌و هێزی ئاسمان تێكده‌چێت.26ئه‌وسا ده‌بینن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ناو هـه‌وره‌وه به‌تواناو شـكۆیه‌كی مه‌زنه‌وه دێت.27ئینجا فریشته‌كانی دهنێرێتو هه‌ڵبژارده‌ی خۆی له‌هه‌ر چوار لاوه لـهمسهرو ئه‌وسه‌ری زهویو ئاسمانه‌وه كۆده‌كاته‌وه.28ئه‌م شـته له‌دار هه‌نجیره‌وه فێربن: (كاتێ لقه‌كـانی نه‌رم دهبێتو گه‌ڵا ده‌كات، ده‌زانرێ هاوین نزیك بووه‌ته‌وه.29هه‌روه‌ها ئێوه‌ش، كاتێ ده‌بینن ئه‌مانه ڕووده‌دات، بزانن ئه‌و نزیكه‌و له‌به‌ر ده‌رگایه.30ڕاستیتان پێده‌ڵێم، ئه‌م نه‌وه‌یه به‌سه‌ر ناچێت هه‌تا ئه‌مانه هه‌موو ڕوونه‌دات.31ئاسمان‌و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام ووته‌كانم هه‌رگیز له‌ناوناچێت.كه‌س ئه‌و كاته نازانێ
32ئه‌و ڕۆژه‌و ئه‌و كاته كه‌س نایزانێت، نه‌فریشته‌ی ئاسمان نه‌ڕۆڵه، ته‌نها باوك نه‌بێت.33كه‌واته ئاگاداربن‌و ئێشك بگرن چونكه نازانن كه‌ی ئه‌و كاته دێت.34ئه‌مه لـه‌وه ده‌كـات كـابرایه‌ك بـچێ بۆ گـه‌شـت، ماڵه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێ، بیداته ده‌ست چه‌ند ئیشكهرێكو هه‌ر یه‌كه ئیشێكیان بداتێ، ده‌رگاوانیش ڕاسپێرێ ئێشك بگرێ.35ئیتر ئێشك بگرن، چونكه نازانن گه‌وره‌ی ماڵ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێواره یاخود نیوه‌ی شه‌و، یا له‌گه‌ڵ خوێندنی كه‌ڵه‌شێر، یا به‌یانی.36نه‌وه‌ك له‌ناكاو بگه‌ڕێته‌وه‌و بتانبینێت له‌خه‌ودان.37جا ئه‌وه‌ی به‌ئێوه‌ی ده‌ڵێم، ده‌یڵێم به هه‌مووان: ئێشك بگرن!)Biblica, Inc.