مەرقۆس12
نموونه‌ی باخه‌وانه‌كانی ڕه‌ز
1عیسا به‌نموونه قسه‌یكرد بۆ خه‌ڵكه‌كه، ووتی: (كابرایه‌ك باخێكی مێوی چاندو ده‌وروپشته‌كه‌ی په‌رژین كرد، له‌ناویدا بابه‌تی ترێ گوشینی تێدا دانا‌و شوێنی پاسه‌وانی تێدا دروستكرد. ئینجا ڕه‌زه‌كــه‌ی دایه‌ده‌سـت باخهوانانو خۆی بۆ ووڵاتێكیكه ڕۆیشت.2كاتێ وه‌رزی به‌رووبووم هـات، ئیشكـه‌رێكی نارد بۆ لای باخه‌وانه‌كـان تاكـو لـه‌به‌ری ڕه‌زه‌كه به‌شـی خـۆی بۆ بنێرن.3به‌ڵام باخـه‌وانه‌كان كابرایان گرت‌و لێیانداو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردیانه‌وه.4كابرا دیسانه‌وه ئیشكه‌رێكی كه‌ی نارد بۆ لایان، باخه‌وانه‌كان ئه‌میشیان بهلێدانو سووكایه‌تی پێكردنو سه‌رشـكاویه‌وه بۆ نارده‌وه.5ئینجـا كـابرا ئیشـكـهرێكـیكـهی نـارد، بـاخـه‌وانه‌كـان ئه‌مجاره ئیشكه‌ره‌كه‌یان كوشت. كابرا دیسـان چـه‌ند كه‌سێكی تری نارد بۆ لایان، باخـه‌وانه‌كـان ئه‌مجـاره‌شـیان هـه‌ستان به‌لێدانی هـهندێكـیانو كـوشتنی ئـه‌وانی كـه‌یان.6كـابرا كـوڕێكی تاقانه‌ی خـۆشـه‌ویستی هـه‌بوو، لـه‌دواییدا هـه‌سـتاو كوڕه‌كه‌ی نارد بۆ لایان، ووتی: هه‌ر چۆنێك بێت له‌كوڕه‌كـه‌م سڵدهكـهنهوه.7به‌ڵام باخه‌وانه‌كان به‌یه‌كتریان ووت: ئه‌وه‌تا ئه‌وه میراتگره، وه‌رن بابیكوژین ئه‌وسا مـیراتـه‌كـه بۆ خـۆمان ده‌مێنێته‌وه.8ئینجا كوڕه‌كه‌یان گرت، كوشتیانو فڕێیاندایـه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كــه.9باشه ده‌بێ خـاوه‌نی ڕه‌زه‌كه چیبكات؟ ئه‌و دێت‌و باخـه‌وانه‌كان له‌ناو دهباتو ڕه‌زه‌كه ده‌دا به‌باخه‌وانانی تر.10ئـــــایا له‌كتێبی پیرۆزدا ئه‌م ئایـه‌ته‌تان نه‌خوێندۆته‌وه: [[ئــه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیانكرده‌وه، بوو به به‌ردی بناغه.11ئه‌مه‌ش له‌خوداوه‌نده‌وه‌یه‌و شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌به‌ر چاومان.]]؟12دوای ئه‌مه ویستیان عیسا بگرن، چونكه ده‌یانزانی نموونه‌كه ئه‌وان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌خه‌ڵكه‌كه ترسان، ئیتر وازیان لێهێناو ڕۆیشتن.باج دان به قه‌یسه‌ر
13ئینجا هه‌ندێ لهفهریسیهكانو پیاوانی هیرۆدسیان نارده لای عیسا، تاكو به‌ووشه‌یه‌كی خۆی تووشیبكهن.14هاتنو پێیان ووت: (مامۆستا ئێمه ده‌زانین تۆ ڕاستگۆیت، گوێش ناده‌یت به‌كه‌س، چونكه پله‌و پایه‌ت به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت، ته‌نها فێركـردنی ڕێگه‌ی خودا نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست. باشه ئایا سه‌رانه دان به‌قه‌یسه‌ر دروسته یان نا؟ سه‌رانه بده‌ین یان نه‌یده‌ین؟)15به‌ڵام عیسا به‌دووڕوویی ئه‌وانی زانی‌و پێی‌ووتن: (بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟ ئا دینارێكم بده‌نێ باته‌ماشای بكه‌م.)16ئه‌وانیـش دینارێكیان پێیدا، ئینجا عیسا لێی پرسین: (باشه ئه‌م وێنه‌و نووسراوه هی كێیه؟) ووتیان: (هی قـه‌یسه‌ره.)17پێی‌ووتن: (كه‌واته ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره بیده‌ن به قه‌یسـه‌ر، ئه‌وه‌ش هی خـودایه بیده‌ن به‌خودا.) ئه‌وان به‌م وه‌ڵامه زۆر سه‌ریان سوڕما.زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان
18ئینجا هه‌ندێ له‌سه‌دوقیه‌كان كه‌باوه‌ڕ به‌زیندووبوونه‌وه ناكه‌ن، لێیهاتنه پێشه‌وه‌و پرسیاریان لێكرد‌و ووتیان:19(مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، گه‌ر یه‌كێ براكه‌ی مردو ژنه‌كه‌ی بێ منداڵ به‌جێما، پێویسته له‌سه‌ری براژنه‌كه‌ی بهێنێتو وه‌چه به‌ناوی براكه‌یه‌وه دروست بكات.20حه‌وت برا هه‌بوون، یه‌كه‌میان ژنی هێناو مرد بێ ئه‌وه‌ی منداڵی هه‌بێ.21دووه‌م براژنه‌كه‌ی خواست، ئه‌ویش مرد بێئه‌وه‌ی منداڵی له‌پاش به‌جێ بمێنێ، سێهه‌میش هه‌مان شت.22ئا به‌م شێوه‌یه هه‌ر حه‌وت براكه مردن، بێئه‌وه‌ی هیچ منداڵیان له‌پاش به‌جێ بمێنێ. له‌پاشان ژنه‌كه‌ش مرد.23باشه له‌ڕۆژی زیندووبونه‌وه‌دا، ژنه‌كه بۆ كامیان ده‌بێت؟ چونكه ژنی هه‌موویان بووه.)24عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه ووتی: (ئایا ئێوه گومڕا نین، چونكه نه له‌كتێب ده‌زانن نه له‌هێزی خودا؟25كاتێ خه‌ڵكی زیندووده‌بنه‌وه، نه‌ژن دههێننو نه‌شوو ده‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك فریشته‌ی ئاسمان ده‌بن.26به‌ڵام ده‌رباره‌ی مردووان كه زیندووده‌بنه‌وه، ئایا له‌ته‌وراتدا نه‌تانخوێندۆته‌وه چۆن خودا له‌ناو ده‌وه‌نه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مو‌سا دواو پێی‌ووت: (من خودای ئیبراهیمو خودای ئیسحاق‌و خودای یاقوبم؟)27ئه‌و خودای مردووان نییه، به‌ڵكو خودای زیندووانه، كه‌واته ئێوه خراپ گومڕابوون!)گه‌وره‌ترین ڕاسپارده
28یه‌كێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت كه گوێی له‌قسه‌كانیان بوو هه‌روه‌ها بینی عیسا باش وه‌ڵامیدانه‌وه، لێیپرسی: (چ ڕاسپارده‌یه‌ك یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كانه؟)29عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه: (یه‌كه‌می هه‌موو ڕاسپارده‌كان ئه‌مه‌یه: [[گوێ بگره ئیسرائیل، خوداوه‌ند خودای ئێمه یه‌ك خوداوه‌نده،30جا ده‌بێ خوداوه‌ند خودات خۆش بوێ به‌هه‌موو دڵ‌و هه‌موو گیان‌و هه‌موو بیر‌و هه‌موو تواناته‌وه.]] ئه‌مه ڕاسپارده‌ی یه‌كه‌مه.31دووه‌میشیان وه‌ك ئه‌م وایه، (ئه‌وه‌ی لێت نزیكه وه‌ك خۆت خۆشت بوێ، ئیتر هیچ ڕاسپارده‌یه‌ك نییه مه‌زنتر له‌م دوو ڕاسپارده‌یه.)32ئینجا مامۆستاكه‌ی شه‌ریعه‌ت پێی‌ووت: (مامۆستا ئه‌مه ڕاسته‌و تۆ ڕاستت فه‌رموو. خودا هه‌ریه‌كه‌و هیچ خوداێكیكه نییه ته‌نها ئه‌و نه‌بێ،33هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌هه‌موو دڵ‌و به‌هه‌موو تێگهیشتنو به‌هه‌موو تواناوه‌یه، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ی لێت نزیكه وه‌ك خۆت باشتره له‌هه‌موو قوربانیهكو قوربانی سوتاندنێك.)34كاتێ عیسا بینی كابرا به‌ژیرانه دوا، پێی‌ووت: (تۆ ئه‌وه‌نده دوور نیت له‌پادشاهێتی خوداوه.) دوای ئه‌مه ئیتر كه‌س نه‌یوێرا هیچ پرسیارێكیكهی لێبكات.مه‌سیح و داود
35له‌كاتێكدا عیسا له‌ناو په‌رستگاكه خه‌ڵكی فێرده‌كرد، ووتی: (مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت چۆن ده‌ڵێن مه‌سیح* كوڕی داوده؟36كاتێ داود خۆی به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه دواو ووتی: [[خوداوه‌ند به‌خوداوه‌ندمی فه‌رموو: له‌لای ده‌ستی ڕاستمه‌وه دانیشه تادوژمنانت بخه‌مه ژێر پێته‌وه.]]37كه داود خۆی مه‌سیح به‌خوداوه‌ند بانگ بكات، ئیتر چۆن مه‌سیح ده‌بێت به‌كوڕی؟) خه‌ڵكه‌كه زۆر به‌شادومانیه‌وه گوێیان بۆ قسه‌كانی ڕاگرتبوو.38عیسا له‌فێركردنه‌كه‌یدا پێی ووتن: (ئاگاداری مامۆستایانی شهریعهتبن، ئه‌وانه‌ی به‌جلی پان‌و پۆڕو درێژه‌وه دهگهڕێنو حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گۆڕه‌پانه گشتیه‌كاندا سڵاویان لێبكرێ،39له‌كه‌نیشته‌كان ڕیزی پێشه‌وه ده‌گرن، ڕیزی یه‌كه‌میش له‌كاتی داوه‌ته‌كاندا.40هه‌روه‌ها ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن، وه‌ك خۆده‌رخستن درێژه به‌نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن.)به‌خشینی بێوه‌ژن
41عیسا به‌رامبه‌ر سه‌ندوقی په‌رستگاكه دانیشت‌و سه‌یری ئه‌وه‌ی ده‌كرد چۆن خه‌ڵكی پاره‌یان تێده‌كرد، زۆر له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پاره‌ی زۆریان خسته ناو سه‌ندوقه‌كه.42ئینجا بێوه‌ژنێكی هه‌ژار هاتو دوو پولی خسته ناو سه‌ندوقه‌كه، كه چاره‌ك چاره‌كی دینارێكی نه‌ده‌كرد.43عیسا قوتابیه‌كانی بانگكردو پێی‌ووتن: (ڕاستیتان پێده‌ڵێم، ئه‌و بێوه‌ژنه هه‌ژاره، له‌هه‌موو خه‌ڵكه‌كه زیاتر پاره‌ی خسته ناو سه‌ندوقه‌كه.44چونكه هه‌موو ئه‌وانیتر پارهیاندا له‌وه‌ی له‌پێویستی خۆیان زیاتربوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژنه‌كه دای، له‌پێویستی خۆیبوو، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ش گوزه‌رانی ئه‌و بوو.)Biblica, Inc.