مەرقۆس11
عیسا ده‌ڕوات بۆ قودس
1كاتێ له‌قودس نزیك بوونه‌وه، گه‌یشتنه دێی بهیتفاجیو بهیتعهنیا كه‌نزیك كێوی زه‌یتونن. عیسا دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد،2پێی‌ووتن: (بڕۆنه ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌رتان، كه ده‌گه‌نه ئه‌وێ، ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه، تا ئێستا كه‌س سـواری نـه‌بــووه، بیكـه‌نـه‌وه‌و بیهێنن بـۆ ئێره.3گـه‌ر یـه‌كــێك پێیووتـن: بۆ ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ بڵێن: گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی، ئینجا ده‌ستبه‌جێ ده‌ینێرێ بۆ ئێره.)4قوتابیه‌كان ڕۆیشتن‌و له‌كۆڵانێك بینیان جاشكه‌كه به‌ده‌رگای ده‌ره‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش كردیانه‌وه،5هه‌ندێ كه‌س له‌ویدا ڕاوه‌ستابوون ووتیان: (چیده‌كه‌ن؟ بۆ ئه‌و جاشكه ده‌كه‌نه‌وه؟)6به‌و شێوه‌یه‌ی عیسا پێی ووتبوون وه‌ڵامیان دایه‌وه، ئیتر وازیان لێهێنان.7ئینجا كراسه‌كانیان خسته سه‌ر پشتی جاشكه‌كه‌و هێنایان بۆ عیسا، ئه‌ویش سواری بوو.8زۆر له‌خه‌ڵكه‌كه ڕێگه‌كه‌یان ڕاخستبوو بـهجلهكانیانو ههندێكیكهش به‌لقی دار كه له‌باخه‌كانیان كردبووه‌وه.9ئه‌وانه‌ی له‌دوایه‌وه ده‌ڕۆیشتن‌و ئه‌وانه‌ش له‌پێشیه‌وه بوون، هاواریان ده‌كرد: (هۆسانا! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت!10پیرۆزه ئه‌و پادشاهێتییه‌ی دێت، پادشاهێتی داودی باوكمان! هۆسانا له‌به‌رزایی!)11دوای ئه‌مه عیسا گه‌یشته شاری قودس، چووه ناو په‌رستگاكه‌وه ته‌مشای هه‌موو شتێكیكرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات ده‌مه‌و ئێواره بوو، له‌گه‌ڵ دوانزه قوتابیه‌كه‌ی ڕۆیشته‌وه بۆ دێی بهیتعهنیا.دار هه‌نجیری بێ به‌ر
12به‌یانی كاتێ عیسا دێی بهیتعهنیای به‌جێهێشت، برسی بوو.13له‌دووره‌وه دار هه‌نجیرێكی بینی باش گه‌ڵای كردبوو، ڕووی تێكرد به‌ڵكو به‌ری پێوه بێت. كاتێ گه‌یشته لای له‌گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌دی، چونكه كاته‌كه وه‌رزی هه‌نجیر نه‌بوو.14عیسا پێی ووت: (ئیتر كـه‌س له‌به‌رت ناخوات تاهه‌تایه.) قوتابیه‌كانیش گوێیان له‌مه‌بوو.پاككردنه‌وه‌ی په‌رستگا
15هاتنه‌وه بۆ قودس‌و عیسا چووه ناو په‌رستگاكه‌وه، ده‌ستی كرد به‌ده‌ركردنی ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كڕین‌و فرۆشتن بوون. مێزی پاره گۆڕه‌وه‌كانی وه‌رگێڕا له‌گه‌ڵ شوێنی دانیشتنی كۆتر فرۆشان.16ئیتر نه‌یهێشت كه‌س به‌ناو په‌رستگاكه‌دا بڕوات له‌وانه‌ی شت‌و مه‌كیان به‌سه‌ر كۆڵه‌وه بوو.17ده‌ستیكرد به‌فێركردنی خه‌ڵكه‌كه‌و ووتی: (ئایا خودا له‌كتێبی پیرۆز نه‌یفه‌رمووه: [[ماڵم به‌شوێنی نوێژ ناوده‌برێ له‌لای هه‌موو گه‌لان؟]] كه‌چی ئه‌وه‌تا ئێوه كردووتانه به [[ئه‌شكه‌وتی دزان!]])18هه‌ر كه سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت گوێیان له‌مه بوو، بیریان كرده‌وه له‌وه‌ی چۆن بیكوژن. چونكه لێی ده‌ترسان له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌موو سه‌رسام بووبوون له‌فێركردنه‌كانی.19كاتێ ئێواره داهات، عیسا‌و قوتابیه‌كانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی شار.ده‌رباره‌ی هێزی باوه‌ڕ
20ڕۆژی دوایی به‌یانی زوو كاتێ به‌لای دار هه‌نجیره‌كه‌دا ڕۆیشتن، سه‌یریانكرد هه‌مووی ووشك بووه له‌ڕه‌گه‌وه.21په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه‌و ووتی: (مامۆستا، سه‌یری ئه‌و دار هه‌نجیره بكه كه نه‌فره‌تت لێ‌كرد، ووشك بووه!)22ئینجا عیسا به‌هه‌موویانی ووت: (باوه‌ڕتان به‌خودا بێت.)23به‌ڕاستی پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌و شاخه بـڵێ هـهڵـكهنرێو بڕۆ خۆت بخه‌ره ناو ده‌ریاوه، به‌مه‌رجێ گومان نه‌كات لـه‌دڵی، به‌ڵـكـو بـاوه‌ڕ بكـــات ئـه‌وه‌ی ده‌یـڵێ ده‌بێت، ئه‌وا بۆی ده‌بێت.24جا له‌به‌رئه‌وه پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی داوای دهكهنو نوێژی بۆ ده‌كه‌ن، باوه‌ڕتان هه‌بێ كه وه‌رتان گرتووه، ئه‌وا بۆتان ده‌بێ.25كاتێكیش كه نوێژ ده‌كه‌ن گه‌ر شتێكتان هـه‌بوو به‌سـه‌ر یه‌كێـكه‌وه لـێیخۆشبن، هه‌تا بـاوكـی ئاسمانیتان له‌هه‌ڵه‌كانتان خۆشبێت.26[بـه‌ڵام ئێوه گه‌ر لێبوردنتان بۆ خه‌ڵكی نه‌بێت، باوكـی ئاسمانیشتان لێبووردنی نابێت بۆهه‌ڵه‌كانتان.])ده‌سه‌ڵاتی عیسا
27عیسا‌و قوتابیه‌كانی دیسان هاتنه‌وه بۆ قودس، كاتێ به‌په‌رستگادا ده‌ڕۆیشت، سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شهریعهتو پیران لێیهاتنه پێشه‌وه،28لێیان پرسی: (ئه‌وه‌ی كردووته به‌چ ده‌سه‌ڵاتێ ده‌یكه‌یت؟ كێ ده‌سه‌ڵاتی پێت داوه ئه‌م شتانه بكه‌ی؟)29عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه ووتی: (منیش شتێكتان لێده‌پرسم، گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، ئه‌وسا پێتان ده‌ڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌م شتانه ده‌كه‌م:30ئایا یه‌حیا له‌ئاسمانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێ‌درابوو خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشێت یان له‌خه‌ڵكیه‌وه؟ وه‌ڵامم بده‌نه‌وه!)31ئه‌وانیش كه‌وتنه ته‌گبیرو ڕاوێژ له‌نێو خۆیان، ووتیان: (گه‌ر بڵێن له‌ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت باشه بۆچی باوه‌ڕتان پێنه‌كرد؟32یان ئه‌گه‌ر بڵێن له‌خه‌ڵكیه‌وه بوو، ...) ئه‌وان له گه‌ل ده‌ترسان، چونكه گه‌ل یه‌حیایان به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نا.33ئه‌وسا به‌عیسایان ووت: (نازانین.) عیساش پێی‌ووتن: (منیش پێتان ناڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.)Biblica, Inc.