لۆقا6
ده‌رباره‌ی ڕۆژی شه‌ممه
1له ڕۆژێكی شه‌ممه‌دا، عیسا به‌ناو ده‌غڵێك تێده‌په‌ڕی، قوتابیه‌كانی گوڵه‌گه‌نمیان لـێ ده‌كرده‌وه‌و له‌به‌ری ده‌ستیان ده‌یان پرواندو ده‌یان خوارد.2هه‌ندێ له‌فه‌ریسیه‌كان پێیان ووتن: (بۆچی كارێك ده‌كه‌ن له‌شه‌ممه‌دا دروست نییه؟)3عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌تان خوێندۆته‌وه داود چی كرد كاتێ برسیبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون؟4چۆن چووه ماڵی خودا‌و نانی قوربانی خوارد‌و دای به‌وانه‌ش كه له‌گه‌ڵی بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خواردنی ئه‌و نانه دروست نییه ته‌نها بۆ كاهینه‌كان نه‌بێت؟)5ئینجا پێی ووتن: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ خۆی گه‌وره‌ی ڕۆژانی شه‌ممه‌یه).چاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له‌شه‌ممه
6لهشهممهیهكی تردا، عیسا چووه كهنیشتو ده‌ستیكرد به فێركردن. پیاوێكی لـێ‌بوو ده‌ستی ڕاستی ووشك بووبوو.7مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان سه‌یری عیسایان ده‌كرد، تاكو بزانن ئایا له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاك ده‌كاته‌وه، هه‌تا شتێك بدۆزنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباری بكه‌ن،8به‌ڵام ئه‌و به‌مه‌به‌ستی زانین، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (هه‌سته، ڕاوه‌سته له‌به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه‌دا، ئه‌ویش هه‌ستاو له‌وێ ڕاوه‌ستا.9عیسا پێی ووتن: (من پرسیارێكتان ئاراسته ده‌كه‌م، ئایا له‌ڕۆژانی شه‌ممه‌دا چی دروسته، كردنی كاری باش یان كاری خراپ؟ ڕزگاركردن یاخود له‌ناوبردن كامیان باشتره؟)10دوای ئه‌وه‌ی چاوی به‌هه‌موویان گێڕا، به‌پیاوه‌كه‌ی ووت: (ده‌ست درێژكه.) ئه‌ویش ئه‌مه‌ی كرد‌و ده‌ستی وه‌ك جاری جاران چاك بووه‌وه.11به‌ڵام ئه‌وان زۆر تووڕه بوون‌و كه‌وتنه ڕاوێژ‌و ته‌گبیر له‌گه‌ڵ یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی شتێك له‌عیسا بكه‌ن.دوانزه نێرراوه‌كه
12له‌وڕۆژانه‌دا عیسا به‌ره‌و شاخ ڕۆیشت تاكو له‌وێ نوێژ بكات، ئه‌و شه‌وه‌ی به‌نوێژكردن بۆ خودا به‌سه‌ربرد.13كاتێ ڕۆژ بووه‌وه، قوتابیه‌كانی بانگ‌كرد، دوانزه‌ی لـێ هه‌ڵبژاردن‌و ناوی لێنان نێرراوان ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه بوون.14شه‌معون كـهنـاوی نا په‌ترۆس، ئه‌نده‌راوسی برای، یاقوب، یۆحه‌ننا، فیلیپۆس، به‌رتولماوس،15مه‌تتا، تۆما، یاقوبی كوڕی حه‌لفی، شه‌معون كه ناسراوبوو به‌دڵگه‌رم،16هه‌روه‌ها یه‌هوزای كوڕی یاقوب له‌گه‌ڵ یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه له دواییدا به‌ناپاك ده‌رچوو.17ئینجا عیسا له‌گه‌ڵیان هاته‌خواره‌وه، له‌شوێنێكی ته‌ختایی ڕاوه‌ستا. له‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌قوتابیه‌كانی لـێ‌بوو له‌گه‌ڵ زۆر له‌خه‌ڵكی، كه له‌ناوچه‌ی یه‌هودیاو قودس‌و سورو سه‌یدا هاتبوون. تاكـو گـوێیان لـێی بێت‌و لـهنهخۆشییهكانیان چاكبنه‌وه.18ئه‌وانه‌ش كه ڕۆحی پیس ئازاری ده‌دان چاكبوونه‌وه.19ئیتر هه‌موو خه‌ڵكه‌كه هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستیان پێی بكه‌وێت، چونكه هێزو توانایه‌كی مه‌زنی لـێدههاته ده‌ره‌وه‌و هه‌مووانی چاك ده‌كرده‌وه. 20ڕوانیه قوتابیه‌كانیو ووتی: (خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ ئه‌ی هه‌ژاره‌كان چونكه پادشاهێتی ئاسمان بۆ ئێوه‌یه.21خۆزگه‌تان پێ ده‌خوازرێ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا برسین چونكه تێرده‌بن. خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا ده‌گرین، چونكه پێ‌ده‌كه‌نن.22خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازرێ كاتێ خه‌ڵك ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، جیاتان ده‌كه‌نه‌وه، جنێوتان پێ‌ده‌ده‌ن، بهبهدكار ناوتان ده‌به‌ن، له‌پێناوی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ.23شادومانو دڵخۆشبن چونكه پاداشتتان مه‌زنه له‌ئاسمان، باو باپیرانیان به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان كردووه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران.24به‌ڵام خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان، چونكه دڵنهواییكران.25خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا تێرن، چونكه دوایی برسی ده‌بن. خاك به‌سه‌رتان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا پێ‌ده‌كه‌نن، چونكه دوایی دهگرینو غه‌مبار ده‌بن.26خاك به‌سه‌رتان كاتێ هه‌موو خه‌ڵك ستایشتان ده‌كات، چونكه باوباپیرانیان هه‌مان شتیانكرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ره درۆزنه‌كان. دوژمنه‌كانتان خۆش بوێ(27به‌ڵام ئه‌ی گوێ‌گران، پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆش بوێ، چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێتـان ده‌بێته‌وه.28داوای پیرۆزی بكه‌ن* بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌فره‌تتان لـێ‌ده‌كه‌ن، نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن29ئه‌وه‌ی كێشای به لایه‌كی ڕوومه‌تت، لایه‌كه‌ی تریشی بۆ ڕاگره. گه‌ر یه‌كێ چاكه‌ته‌كه‌ی لهبهرداكهنیت، ڕێی لێ‌مه‌گره باكراسه‌كه‌شت ببات.30ئه‌وه‌ی داوای شتێكت لـێ ده‌كات، بیده‌رێ، ئه‌وه‌ش كه شتێكت لـێ داگیر ده‌كات لێی داوامه‌كه‌وه.31چۆن ده‌تانه‌وێ خه‌ڵكی هه‌ڵسوكه‌وتتان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌پێشا ئێوه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
32(گه‌ر هاتوو به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆش‌ویست كه خۆشیان ده‌وێن، چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌وانه‌یان خۆشده‌وێ كه‌خۆشیان ده‌وێن.33ئه‌گه‌ر كرداری باشتان هه‌ر له‌گه‌ڵ ئهوانهداكرد كه كرداری باش به‌رامبه‌رتان ده‌كه‌ن، ئایا چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش ئه‌مه ده‌كه‌ن.34ئه‌گه‌ر ته‌نها قه‌رز بده‌ن به‌وانه‌ی ده‌زانن قه‌رزه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چ چاكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن؟ ته‌نانه‌ت گوناهبارانیش قه‌رز ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی ده‌زانن قه‌رزه‌كانیان ده‌ده‌نه‌وه.35به‌ڵام ئێوه دوژمنه‌كانتان خۆشبوێ، چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، قه‌رزیان بده‌نێ بێ‌ئه‌وه‌ی هیوای وه‌رگرتنه‌وه‌تان هه‌بێ، به‌مه پاداشتتان گه‌وره ده‌بێ‌و ده‌بنه ڕۆڵه‌ی خودای مه‌زن، چونكه ئه‌و میهره‌بانه له‌گه‌ڵ بهدنمهكو به‌دكاران.36به‌به‌زه‌یی بن، هه‌روه‌ك چۆن باوكتان به‌به‌زه‌ییه.
خه‌ڵكی تاوانبار مه‌كه‌ن
37(خه‌ڵكی تاوانبارمه‌كه‌ن، تا تاوانبارنه‌كرێن. كه‌س سه‌رزه‌نشت مه‌كه‌ن، سه‌رزه‌نشت ناكرێن. له‌خه‌ڵكی خۆش بن، لێتان خۆش ده‌بن.38به‌خه‌ڵكی بده‌ن، پێتان ده‌درێت، پێوانه‌یه‌كی چاكی په‌ستێنراوی هه‌ژێندراوی پڕی لێ ڕژاوتان پێده‌درێ له‌باوه‌شتان، چونكه به‌و پێوانه‌یه‌ی بۆ خه‌ڵكی ده‌پێون بۆتان ده‌پێونه‌وه.)39نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (ئایا كوێرێك ده‌توانێ كوێرێكیكه به‌ڕێدا ببات؟ ئایا هه‌ردووكیان ناكه‌ونه چاڵه‌وه؟40قوتابی له‌مامۆستاكه‌ی مه‌زنتر نییه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێ ته‌واو و ڕێك بێت، وه‌ك مامۆستاكه‌ی لـێ دێت.41بۆچی سه‌رنج له‌پووشی ناو چاوی براكه‌ت دهدهیتو گوێ‌ناده‌یته ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت؟42یان چۆن ده‌توانی به‌براكه‌ت بڵێیت: (ئا برا، بهێڵه با ئه‌و پووشه له‌چاوت ده‌ربهێنم.) له‌كاتێكدا تۆ خۆت ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت نا‌بینیت؟ ئه‌ی دووڕوو، جارێ تۆ یه‌كه‌مجار ته‌خته‌داره‌كه‌ی ناو چاوی خۆت ده‌ربهێنه، ئینجا باش ده‌بینیت بۆ ئه‌وه‌ی پووشه‌كه‌ی ناوچاوی براكه‌ت ده‌ربهێنیت.)
ناسین به به‌رووبووم
43(داری چاك نییه به‌ری خراپ بدات، داری خراپیش به‌ری چاك نادات44له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو دارێك به به‌ره‌كه‌ی ده‌ناسرێ. له‌دڕك هه‌نجیر ناكرێته‌وه لهتووتڕكیش ترێ ناكرێته‌وه.45مرۆڤی باش، له‌گه‌نجینه‌ی باشی دڵی، چی باش بێت ده‌ریده‌هێنێ، مرۆڤی خراپیش، له‌گه‌نجینه خراپه‌كه‌ی، چی خراپ بێت ده‌ریده‌هێنێ، چونكه ئه‌وه‌ی له‌دڵ هه‌ڵده‌قوڵێ ده‌م پێی ده‌دوێ.ئه‌و خانووه‌ی بناغه‌كه‌ی له به‌رده
46(چۆن با‌نگم ده‌كه‌ن گه‌وره‌م، گه‌وره‌م، كه‌چی كار ناكه‌ن به‌وه‌ی من ده‌یڵێم؟47ئه‌وه‌ی دێ بۆلام، گوێ له‌ووته‌كانم دهگرێتو كاری پێده‌كات، پێتان ده‌ڵێم له‌كێ ده‌كات.48له‌مرۆڤێك ده‌كات خانوویه‌ك دروست ده‌كات، زه‌ویه‌كه‌ی هه‌ڵده‌كه‌نێ به‌قووڵی، تابناغهكهی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌ردین دابنێ، ئینجا بارانێكی زۆر ده‌بارێ‌و لافاو له‌خانووه‌كه‌ی ده‌دا، به‌ڵام له‌شوێنی خۆی نایجوڵێنێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی به‌ردین داڕێژراوه.49به‌ڵام، ئه‌وه‌ی گوێی لـێ بوو و كاری پێ‌نه‌كرد، له‌مرۆڤێك ده‌كات خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی بێبناغه دروست بكات. كاتێ لافاو له‌خانووه‌كه‌ی ده‌دا، ده‌ستبه‌جێ ده‌ڕوخێ، ڕوخانێكی ته‌واو.)Biblica, Inc.