لۆقا5
عیسا قوتابیه‌كانی بانگده‌كات
1له‌كاتێكدا عیسا ڕاوه‌ستابوو له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی جه‌نیسارت، خه‌ڵكه‌كه هه‌موو كۆمه‌ڵ بووبوون له‌ده‌وری تاكو گوێ له‌ووشه‌ی خودا بگرن.2دوو به‌له‌می بینی لای ده‌ریاچه‌كه‌وه ڕاوه‌ستابوون، ماسیگره‌كان به‌جێیان هێشتبوو، تۆڕه‌كانیان ده‌شوشت.3چووه ناو یه‌كێكیان، كه هی شهمعونبوو، داوای لـێ‌كرد هه‌ندێ له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه دووری بخاته‌وه ئینجا دانیشت‌و له‌ناو به‌له‌مه‌كه‌وه ده‌ستیكرد به فێركردنی خه‌ڵكه‌كه.4كاتێ ووته‌كانی ته‌واوكرد بهشهمعونی ووت: (دووریكهرهوه بۆ قووڵایی، جا تۆڕه‌كانتان فڕێ بده‌ن بۆ ڕاوكردن.)5شه‌معون وه‌ڵامی دایه‌وه: (گه‌وره‌م هه‌رچه‌نده به‌درێژایی شه‌و هه‌وڵماندا كه‌چی هیچمان ڕاونه‌كرد. به‌ڵام له‌به‌ر قسه‌ی تۆ ئه‌وا تۆڕێك فڕێ ده‌ده‌م)6كاتێ ئه‌مه‌یان كرد ماسییه‌كی زۆریان گرت، به‌شێوه‌یه‌ك تۆڕه‌كه‌یان خه‌ریكبوو بدڕێ.7جا بانگی هاوڕێكانیان كرد كه لهبهلهمهكهی تردا بوون، تاكو بێن‌و یارمه‌تییان بده‌ن، ئه‌وانیش هاتنو هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه‌یان پڕكرد تا وای لـێ هات خه‌ریك بوو نوقوم ببن.8كاتێ شه‌معون كه بهپهترۆس ناوده‌برێ ئه‌مه‌ی بینی چۆكیدادا له‌به‌ر پێی عیساداو ووتی: (گه‌وره‌م لێم دووركه‌وه، چونكه من مرۆڤێكی گوناهبارم.)9پهترۆسو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون سه‌ریان سوڕمابوو له‌زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی گرتبوویان،10هه‌روه‌ها یاقوبو یۆحه‌ننای كوڕی زه‌بدی كه شه‌ریكی په‌ترۆس بوون.عیسا به‌په‌ترۆسی ووت: (مه‌ترسه ئیتر تۆ له‌ئێستاوه ڕاوی مرۆڤ ده‌كه‌یت.)11دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه وازیان له‌هه‌موو شتێك هێناو دوای عیسا كه‌وتن.
نه‌خۆشی گولی پاكده‌بێته‌وه
12كاتێ عیسا له‌یه‌كێك له‌شاره‌كان بوو، له‌وێ مرۆڤێكی لـێ‌بوو هه‌موو له‌شی برینی گولـی دایپۆشیبوو، هه‌ر كه عیسای بینی، له‌به‌رده‌می خۆی به‌ده‌مداداو لێی پاڕایه‌وه‌و ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر بته‌وێت توانای ئه‌وه‌ت هه‌یه پاكم بكه‌یته‌وه.)13عیسا ده‌ستی درێژكردو ده‌ستی لێ‌دا، ووتی: (ده‌مه‌وێ، پاك به‌ره‌وه.) ئیتر ده‌ستبه‌جێ كابرا پاك بووه‌وه.14عیسا ڕایسپاردو پێی ووت: (ئه‌مه به‌كه‌س نه‌ڵێی، به‌ڵكو بڕۆ خۆت نیشانی كاهینه‌كان بده له‌باتی پاكبوونهوهكهشت، ئه‌و قوربانییه‌ی مو‌سا فه‌رمانیداوه پێشكه‌شی بكه، ئه‌مه ده‌بێته شایه‌تییه‌ك لایان.)15جا به‌مه ده‌نگوباسی عیسا زیاتر بڵاوبووه‌وه، له‌به‌رئه‌مه خه‌ڵكێكی زۆر هاتنه لای بۆ گوێگرتن‌و چاك بوونه‌وه لهنهخۆشیهكانیان.16به‌ڵام ئه‌و دوورده‌كه‌وته‌وه بۆ شوێنه چۆڵه‌كان هه‌تا نوێژ بكات.ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشین
17ڕۆژێ له‌ڕۆژان عیسا خه‌ریكی فێركردن بوو، له‌نێوان دانیشتوان هه‌ندێ لهفهریسیهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت هه‌بوون. خه‌ڵكی له‌هه‌موو دێیـه‌كــانــی جـهلــیلو یه‌هودیاو قودسه‌وه هاتبوون. توانای خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت بۆ چاك كردنه‌وه‌یان.18هه‌ندێكیان مرۆڤێكی ئیفلیجیان هێنا بهجێگهكهیهوهو ویستیان بیبه‌نه ژووره‌وه بۆ به‌رده‌می.19كاتێ ڕێیان نه‌بوو به‌هۆی زۆری خه‌ڵكه‌وه، سه‌ركه‌وتنه سهربانو شۆڕیان كرده‌وه بهجێگهكهیهوه بۆ ناوه‌ڕاستی خه‌ڵكه‌كه، بۆ به‌رده‌می عیسا.20عیسا كه باوه‌ڕی ئه‌وانی بینی، ووتی: (كابرا، گوناهه‌كانت به‌خشرا.(21مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان له‌دڵی خۆیان ووتیان: (ئه‌مه كێیه به‌م شێوه‌یه كفر ده‌كات؟ كێ ده‌توانێ گوناه ببه‌خشێ ته‌نها خودا نه‌بێ؟)22به‌ڵام عیسا زانی بیر له‌چی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ڵامی دانه‌وه، ووتی: (بۆ وا بیر ده‌كه‌نه‌وه له‌دڵتان؟23كامیان ئاسانتره، بڵێم: (گوناهه‌كانت به‌خشرا، یان بڵێم هه‌سته بڕۆ؟24به‌ڵام ئه‌مه‌م ووت، تاكو بزانن ڕۆڵه‌ی مــرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌سه‌ڵاتی گوناه به‌خشینی هه‌یه.) ئینجا به‌ئیفلیجه‌كه‌ی ووت: (هه‌سته، جێگه‌كه‌ت هه‌ڵگره‌و بڕۆوه بۆ ماڵ.)25ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵساو جێگه‌كه‌ی ههڵگرتو كه‌وته‌ڕێ به‌ره‌و ماڵه‌وه‌و ستایشی خودای ده‌كرد.26خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو سه‌رسامبوون‌و ستایشی خودایان كرد، ترس دایگرتنو ووتیان: (ئه‌مڕۆ كاری سه‌رسوڕهێنه‌رمان بینی.(عیسا بۆ گوناهباران هاتووه
27دوای ئه‌مه عیسا له‌وێ هاته ده‌ره‌وه، باجگرێكی دی ناوی لاوی بوو، له‌شوێنی باجگران دانیشتبوو، پێی ووت: (دوامكهوه.)28لاویش هه‌ستاو هه‌موو شتێكی بهجێهێشتو دوایكه‌وت.29لاوی میواندارییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ كرد له‌ماڵی خۆی، زۆر لهباجگرانو خه‌ڵكی تر له‌گه‌ڵیان دانیشتبوون له‌سه‌ر خوان.30مامۆستایانی شهریعهتو فه‌ریسیه‌كان ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی لای قوتابیه‌كانی عیسا‌و ووتیان: (بۆچی له‌گه‌ڵ باجگرانو گوناهباران دهخۆنو ده‌خۆنه‌وه؟)31عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤی له‌ش ساغ پێویستی به‌پزیشك نییه، به‌ڵكو نه‌خۆش.32نه‌هاتووم بۆ بانگكردنی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌چاك ده‌زانن، به‌ڵكو گوناهباران بۆ تۆبه‌كردن.(
له‌باره‌ی ڕۆژوو
33ئینجا پێیان ووت: (قوتابیه‌كانی یه‌حیا زۆر ڕۆژوو دهگرنو نوێژ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها قوتابی فه‌ریسیه‌كان، به‌ڵام قوتابیه‌كانی تۆ دهخۆنو ده‌خۆنه‌وه.)34عیساش پێی ووتن: (ئایا ده‌توانن لهشاییدا وا له‌كه‌سوكاری زاوا بكه‌ن به‌ڕۆژوو بن، له‌كاتێكدا زاوا له‌ناویان بێت؟35به‌ڵام ڕۆژانێك دێ كه زاوا له‌نێوانیان به‌رزكرابێته‌وه، ئه‌وسا له‌و ڕۆژانه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن.)36نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه، ووتی: (كه‌س پارچه له‌جلی تازه ناكاته‌وه تاوه‌كو جلێكی كۆنی پێ پینه‌كات، چونكه جله تازه‌كه ده‌دڕێ و پارچه‌كه‌ش كه وه‌رگیراوه له‌جله تازه‌كه ناگونجێ له‌گه‌ڵ كۆنه‌كه‌دا.37هه‌روه‌ها كه‌س مه‌ی تازه ناخاته ناو مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه، چونكه مه‌یه تازه‌كه مه‌شكه‌كه ده‌دڕێنێ، مه‌یه‌كه ده‌ڕژێ‌و مه‌شكه‌كه‌ش له‌ناو ده‌چێ.38كه‌واته پێویسته مه‌ی تازه بكرێته مه‌شكه‌ی تازه‌وه.39كه‌سیش نییه مه‌ی كۆن بخواته‌وه‌و ئاره‌زووی تازه بكات، چونكه ده‌ڵێ: (كۆنه‌كه خۆشتره.)Biblica, Inc.