لۆقا24
زیندووبوونه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح
1ئافره‌ته‌كان، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌یانی زوو، بهخۆیانو ئه‌و بۆن‌و بابه‌تی مانه‌وه‌ی ئاماده‌یان كردبوو، هاتنه سه‌ر گۆڕه‌كه.2سه‌یریان كرد به‌ردی سه‌ر گۆڕه‌كه لاچووه،3به‌ڵام كه چوونه‌ژووره‌وه، سه‌یریانكرد ته‌رمه‌كه‌ی عیسای خوداوه‌ند نه‌ماوه.4كاتێ له‌م كاره سه‌ریان سووڕمابوو، له‌پڕ دوو پیاویان به‌جلی بریسكه‌داره‌وه به‌ته‌نیشتی خۆیانه‌وه بینی.5ترس دایگرتنو سه‌ریان شۆڕ كرده سه‌ر زه‌وی، دوو كابراكه ووتیان: (بۆچی ده‌گه‌ڕێن به‌دوای یه‌كێكی زیندوو له‌ناو مردووان‌دا؟6ئه‌و لێره نییه، زیندووبووه‌ته‌وه، بیركه‌نه‌وه له‌وه‌ی لهجهلیل پێی ووتن،7كاتێ ووتی: ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، پێویسته بدرێ به‌ده‌ست گوناهبارانه‌وه، ئینجا لهخاچبدرێو له‌ڕۆژی سێهه‌م هه‌ستێته‌وه.)8ئینجا قسه‌كانی عیسایان هاته‌وه یاد.9گۆڕه‌كه‌یان بهجێهێشتو گه‌ڕانه‌وه، هه‌واڵی هه‌موو ئه‌م شتانه‌یان به‌یانزه قوتابیهكهو ئه‌وانیتر دا.10ئه‌و ژنانه‌ش كه هه‌واڵی ئه‌م شتانه‌یان بهنێرراوان ڕاگه‌یاند، بریتی بوون لهمریهمی مهجدهلـیو یۆناو مریه‌می دایكی یاقوبو هه‌ندێ ئافره‌تیتر كه له‌گه‌ڵیان هاتبوون.11گێڕانه‌وه‌ی قسه‌كانیان هه‌ر له‌وڕێنه‌ی ده‌كرد، بۆیه باوه‌ڕیان پێنه‌كردن.12ئینجا په‌ترۆس هه‌ستاو ڕایكرد بۆ سه‌ر گۆڕه‌كه، كاتێ دانه‌ویه‌وه ته‌نها ئه‌و كفنهی بینی كه تێیه‌وه پێچرابوو، ئینجا زۆر به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له‌وه‌ی كه ڕوویدا بوو، ئه‌وێی به‌جێهێشت.دووان له‌قوتابیه‌كان عیسا ده‌بینن
13دووان له‌قوتابیه‌كانی، له‌و ڕۆژه‌دا چوون بۆ دیێ عیمواس، كه ته‌نها حه‌وت میل له قودسه‌وه دوور بوو.14له‌ڕێ باسی ئه‌و هه‌موو شتانه‌یان ده‌كرد كه ڕوویدابوو.15له‌وكاته‌دا قسه‌یان ده‌كرد، عیسا خۆی نزیك بووه‌وه لێیانو له‌گه‌ڵیان ڕۆیی به‌ڕێدا.16به‌ڵام چاویان به‌سترا له‌ناسینی.17عیسا لێیپرسین: (ئه‌وه باسی چی ده‌كه‌ن به‌ڕێوه؟) ئه‌وانیش به‌دڵته‌نگیه‌وه ڕاوه‌ستان،18یه‌كێكیان كه ناوی كلیۆپاس بوو ووتی: (چیه، ده‌ڵێی تۆ نامۆیت له‌قودس لات داوه، ئاگات له‌وه‌نییه كه له‌م ڕۆژانه‌دا ڕوویداوه؟)19ئه‌ویش پێی ووتن: (چی ڕووی داوه؟) ئه‌وانیش ووتیان: (ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌عیسای ناسیری ڕوویداوه، پێغه‌مبه‌رێكی تواناداربوو له‌قسه‌و كرداری له‌لای خودا‌و هه‌موو گه‌ل.20به‌ڵام سه‌رۆك كاهینهكانمانو فه‌رمانڕه‌واكان دایانبهدهستهوه بۆ لهخاچدانو مردن.21ئێمه هیوامان به‌و هه‌بوو، كه به خوێنی خۆی ئیسرائیل دهكڕیتهوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌مڕۆ سێهه‌م ڕۆژه ئه‌مه ڕوویداوه.22هه‌ندێ له‌و ئافره‌تانه‌ی له‌گه‌ڵمانن به‌هه‌واڵێك زۆر سه‌رسامیان كردین، چونكه به‌یانی زوو چووبوونه سه‌ر گۆڕه‌كه،23ته‌رمه‌كه‌یان نه‌بینی بوو، ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌و ئه‌مه‌یان باسكرد‌و ووتیان: ئێمه دوو فریشته‌مان بینی ده‌یان ووت: ئه‌و زیندووه.24هه‌ندێ له‌ئێمه چوونه سه‌ر گۆڕه‌كه‌و سه‌یریانكرد ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان گێڕایانه‌وه ڕاسته‌و لهگۆڕهكهدا كه‌سیان نه‌بینی.)25ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئه‌ی تێنه‌گه‌یشتووان، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕان به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه،26ئه‌ی باشه نه‌ده‌بووایه مه‌سیح ئه‌م ئازارانه بچێژێو ئینجا بچێته شوێنی شكۆمه‌ندی خۆی.)27ئه‌وسا ده‌ستیكرد به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ری نووسراوه، هه‌ر لهتهوراتی موساوه تا گشت په‌رتووكه‌كانی پێغه‌مبه‌ران.28وورده وورده نزیك ده‌بوونه‌وه له‌و دێیه‌ی قوتابیه‌كان بۆی هاتبوون. عیسا وا خۆی نیشاندا ئه‌و ده‌ڕوات بۆ شوێنێكی دوورتر.29قوتابیه‌كان زۆریان لـێكردو ووتیان: (ئه‌وا ڕۆژئاوا دهبێتو تاریك دادێت، بمێنه‌وه لامان.) ئه‌ویش به‌مه ڕازی بوو، له‌گه‌ڵیان هاته ماڵه‌وه.30كاتێ له‌سه‌ر خوان دانیشتن، ده‌ستی برد نانێكی هه‌ڵگرت، پیرۆزی كرد‌و له‌تیكرد، ئینجا دای پێیان.31ده‌ستبه‌جێ چاویان كرایه‌وه‌و ناسیانه‌وه، ئیتر له‌به‌رچاویان نه‌ما.32به‌یه‌كتریان ووت: (ئه‌مه بۆیه كاتێ قسه‌ی بۆ ده‌كردین، دڵمان له‌ناو سنگماندا وه‌ك ئاگر گڕی گرتبوو.)33دوای ئه‌مه یه‌كسه‌ر ههستانو گه‌ڕانه‌وه بۆ قودس، سه‌یریانكرد یانزه قوتابیهكهو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیانن، هه‌موو كۆبوونه‌ته‌وه،34ده‌یان ووت: (ڕاسته! گه‌وره‌مان هه‌ستاوه‌ته‌وه، ده‌ریشكه‌وتووه بۆ شه‌معون.)35ئینجا هه‌ر دووكیان ده‌ستیانكرد به‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگا ڕوویدابوو، هه‌روه‌ها چۆن له‌كاتی نان له‌تكردنه‌كه‌دا ناسییانه‌وه.عیسا بۆ نێرراوان ده‌رده‌كه‌وێ
36كاتێ باسی ئه‌مه‌یان ده‌كرد، عیسا خۆی هاته ناوهڕاستیانو له‌نێوانیان ڕاوه‌ستا، پێی ووتن: (سڵاوتان لـێبێت.)37به‌ڵام له‌به‌ر ترس‌و له‌رزی خۆیان وایانزانی ئه‌مه ڕۆحه.38عیسا پێی ووتن: (ئه‌وه بۆچی واسهرتان لـێشێواوه؟ بۆچی بیری وادێ به‌دڵتان؟39سه‌یری دهستو قاچم بكه‌ن، ده‌ستم لـێدهنو دڵنیابن كه من ئه‌وم، چونكه ڕۆح گۆشت‌و ئێسقانی نییه وه‌ك من ئێستا هه‌مه.)40كاتێ ئه‌مه‌ی ووت دهستو قاچی نیشاندان.41لهخۆشیو سه‌رسوڕماندا به‌ته‌واوی باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، ئینجا پێی ووتن: (هیچتان لێره هه‌یه بخورێت؟)42ئیتر ئه‌وانیش پارچه‌یه‌ك ماسی برژاویان دایه،43ئه‌ویش لێیوهرگرتنو له‌به‌رچاویان خواردی.44ئه‌وسا پێی ووتن: (ئا ئه‌مه‌یه ئه‌و قسانه‌ی بۆم ده‌كردن، كاتێ له‌گه‌ڵتان بووم: پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی لهتهوراتی موسا‌و په‌رتووكی پێغهمبهرانو زه‌بوور ده‌رباره‌ی من نووسراون بێته‌دی.)45ئینجا بیر‌و هۆشی كردنه‌وه، تا كتێبی پیرۆز تێبگه‌ن.46پێی ووتن: (ئاوها نووسراوه، پێویست بوو مه‌سیح ئازاربكێشێو بمرێ‌و دوایی له‌ڕۆژی سێهه‌م زیندووبێته‌وه.47هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌وه‌وه تۆبه‌كردن‌و لێخۆشبوونی گوناه ڕابگهیندرێ بۆ هه‌موو گه‌لان، به‌ده‌ست پێكردن له‌قودسه‌وه.48ئێوه شایه‌تی ئه‌م شتانه‌ن.49ئه‌وه‌ی باوكم به‌ڵێنی پێدابوو من خۆم بۆتانی ده‌نێرم، به‌ڵام جارێ له‌ناو شار بمێننه‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی له‌ئاسمانه‌وه جلی به‌هێزیتان له‌به‌رده‌كرێت.)گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسا بۆ ئاسمان
50دوای ئه‌مـه پێشیان كـهوتو بردنی بۆ دێی بهیتعـهنیا، ده‌ستی بهرزكـردهوهو پیرۆزیكردن.51لهوكـاتهدا كه پیرۆزی ده‌كـردن، لێیان جـیابووهوهو به‌رزبووه‌وه بۆ ئاسمان.52چۆكیان بۆ داداو ئیتر زۆر به‌شادیه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ قودس.53به به‌رده‌وامیش ده‌ڕۆیشتن بۆ په‌رستگاو ستایشی خودایان ده‌كردBiblica, Inc.