لۆقا23
عیسا ده‌به‌نه لای پیلاتۆس
1دوای ئه‌مه هه‌موو ههستانو عیسایان برده لای پیلاتۆس،2ده‌ستیانكرد به تاوانباركردنیو ووتیان: (بۆ مان ده‌ركـه‌وتووه ئه‌م پیــاوه ڕێ تێكده‌دات له‌گه‌له‌كه‌مان، هه‌روه‌ها هانی خه‌ڵكی ده‌دات ســه‌رانه نه‌ده‌ن بهقهیســهرو خــۆشی به‌مه‌سیحی پادشا داده‌نێ.)3پیلاتۆس لێیپرسی: (تۆ پادشای جــوولـه‌كــه‌ی؟) عیسـا وه‌ڵامی دایه‌وه: (تۆ ووتت.)4ئینجا پیلاتۆس به‌سه‌رۆك كاهینهكانو خه‌ڵكـه‌كــه‌ی ووت: (من هیچ گوناهێك له‌م پیاوه‌دا نابینم.)5به‌ڵام ئـه‌وان پێیان داگـرتو ووتیـان: (ئه‌م كــابرایه گـه‌ل ده‌وڕوژێنێ له‌هه‌موو ناوچـه‌ی یه‌هــودیادا، هه‌ر له‌جه‌لیله‌وه تا ئێره خـه‌ریكـی فێركردن‌و هاندانی خه‌ڵكه.)6كاتێ پیلاتۆس ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (ئایا ئه‌م كابرایه خه‌ڵكی جه‌لیله؟)7كه زانی ئه‌و سه‌ر به‌و ناوچه‌یه كه هیرۆدس حوكمڕانی تیاده‌كات، عیسای نارد بۆ لای هیرۆدس، كه له‌وكاته‌دا له‌قودس بوو.8كاتێ هیرۆدس عیسای بینی، زۆری پێ خــۆش بــوو، چــونكـه ده‌مێك بوو باسی عیسای بیستبوو، ده‌یویست خۆی‌و كارێك له‌كاره سه‌رسووڕهێنه‌ره‌كانی ببینێت.9جۆره‌ها پرسیاری لـێ‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه.10سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، به‌گه‌رمی تاوانباریان ده‌كرد.11هه‌روه‌ها هیرۆدسو سه‌ربازه‌كانیش به‌ڕقه‌وه سهیریانكردو تێر گاڵته‌یان پێ‌كرد، ئینجا پاڵتۆیه‌كی بریسكه‌داری پادشاهانه‌یان له‌به‌ركردو ناردیانه‌وه بۆ لای پیلاتۆس.12هه‌رچه‌نده هیرۆدسو پیلاتۆس دوژمنایه‌تی كۆنیان له‌نێوان بوو، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌دا بوو بوون به‌هاوڕێی یه‌كتری.
بڕیاری له‌خاچدانی عیسا
13پیلاتۆس سه‌رۆك كاهینهكانو پێشهوایانو گه‌لـی بانگ‌كرد،14پێی ووتن: (ئێوه ئه‌م كابرایهتان وه‌ك ڕێ له‌گه‌ل تێكده‌ر هێنا بۆ لام، ئه‌وه‌تا منیش دوای ئه‌وه‌ی له باسه‌كه‌م كۆڵییه‌وه، هیچ گوناهێك نابینم له‌م كابرایه‌دا، به‌وه‌ی ئێوه تاوانباری ده‌كه‌ن.15دیاره هیرۆدسیش هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی تیا شك نه‌بردووه، بۆیه ناردویه‌تیه‌وه بۆمان. ئه‌م كابرایه شتێكی وای نه‌كردووه شایانی مردن بێت.16فه‌رمانی لهقامچیدانی دهدهمو ئازادی ده‌كه‌م.) [17پیلاتۆس ده‌بووایه هه‌موو ساڵێك له‌جه‌ژندا له‌سه‌ر داواكردنی خه‌ڵكه‌كه یه‌كێك له‌به‌ندكراوانی ئازادبكردایه.]18به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه هاواریانكرد، ئه‌مه بكوژه‌و باراباسمان بۆ ئازادبكه.19ئه‌م كابرایه‌ش به‌ندكرابوو به‌هۆی ئاژاوه‌نانه‌وه‌و كوشتنه‌وه.20پیلاتۆس دیسان بۆ دووه‌م جار، ئاره‌زووی خۆی ده‌ربڕی، بۆ ئازادكردنی عیسا.21هه‌موو هاواریان كرد: (له‌خاچیبده، له‌خاچیبده.)22ئینجا بۆ جاری سێهه‌م، لێیپرسین: (چ خراپه‌یه‌كی كردووه، من هیچ گوناهێكی تیادا نابینم كه شایانی مردن بێت، ئێستا فه‌رمانی لهقامچیدانی بۆ دهردهكهمو ئازادی ده‌كه‌م.)23ئه‌وانیش پێیان داگرت، به‌ده‌نگی به‌رز هاواریانكردو داوای له‌خاچدانیان كرد، به‌مه قسه‌یان سه‌ركه‌وت.24ئینجا پیلاتۆس فه‌رمانیدا داواكاریه‌كه‌یان جێ‌به‌جێ بكرێ.25ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ئاژاوه‌و كوشتن زیندان كرابوو، له‌سه‌ر داواكاری ئه‌وان ئازادیكرد. عیساشی خسته ژێر بڕیاری ئه‌وانه‌وه.له‌ڕێگا بۆ له‌خاچدان
26له‌وكاته‌ی عیسایان ده‌برد بۆ له‌خاچدان، كابرایه‌كیان گرت له‌شاری قه‌یڕه‌وانه‌وه هاتبوو، به‌ناوی شه‌معون تازه له‌كێڵگه‌كه‌ی گه‌ڕابووه‌وه، خاچه‌كه‌یان دابه‌سه‌ر شانی تاكو دوابه‌دوای عیسا هه‌ڵیگرێ.27خه‌ڵكێكی زۆر دوای كه‌وتبوون، هه‌روه‌ها چه‌ند ژنێك دهگریانو له‌خۆیان ده‌دا.28عیسا ئاوڕی لێ‌دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌ی كچانی قودس بۆ من مه‌گرین، بۆ خۆتان‌و بۆ منداڵه‌كانتان بگرین.29ڕۆژانێك دێت، تیایدا ده‌ڵێن، خۆزگه‌مان به‌و ژنانه‌ی نه‌زۆك بوون، به‌و سكانه‌ی منداڵیان نه‌بووه، به‌و مه‌مكانه‌ی شیریان نه‌داوه.30ئینجا به‌شاخه‌كان ده‌ڵێن، بڕوخێ به‌سه‌رمان، بهگردهكانیش ده‌ڵێن دامانپۆشه.31گه‌ر ئاوا بكه‌ن به‌لقی سه‌وز، ئاخۆ ده‌بێ حاڵی لقی ووشك چۆن بێ؟)له‌خاچدان
32هه‌ر له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ عیسا، دوو تاوانباریش ده‌بران بۆ له‌خاچدان.33كاتێ گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی بهكاسهی سه‌ر ناوده‌برا، له‌گه‌ڵ دوو تاوانباره‌كه له‌خاچیاندا، یه‌كێك له‌لای ڕاستیه‌وه ئه‌وی تر له‌لای چه‌پیه‌وه.34عیسا ووتی: (ئه‌ی باوك، لێیان خۆشبه، چونكه نازانن چی ده‌كه‌ن.) ئینجا جله‌كانی عیسایان دانا‌و شێروخه‌تیان له‌سه‌ركرد.35خه‌ڵكه‌كه ڕاوه‌ستا بوون سه‌یریان ده‌كرد، سه‌رۆكه‌كانیش، گاڵته‌یان پێ‌ده‌كردو ده‌یانووت: (خه‌ڵكی تری ڕزگاركرد، گه‌ر ئه‌مه مه‌سیحی هه‌ڵبژێرراوی خودایه، باخۆی ڕزگاركات.)36هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كانیش، گاڵته‌یان پێ‌ده‌كرد، لێی نزیك ده‌بوونه‌وه‌و سركه‌یان پێ‌ده‌دا،37ده‌یانووت: (گه‌ر تۆ پادشای جووله‌كه‌ی، خۆت ڕزگاركه.)38ته‌خته‌یه‌كیان به‌سه‌ر سه‌ری هه‌ڵواسیبوو، له‌سه‌ری نووسرابوو، ئه‌مه‌تا پادشای جووله‌كه.39یه‌كێك له‌تاوانباره‌كان، ده‌ستیكرد به‌قسه پێ ووتنیو ووتی: (تۆ مه‌سیحی؟ ده‌باشه خۆت ڕزگاركه‌و ئینجا ئێمه‌ش.)40به‌ڵام ئه‌وه‌یتریان، چوو به‌گژیداو ووتی: (له‌خودا ناترسی، هه‌رچه‌نده هه‌مان سزات به‌سه‌ر دراوه؟41سزای ئێمه دادپه‌روه‌رانه‌یه، له‌جیاتی كرداره‌كانمان وه‌رمانگرتووه، به‌ڵام ئه‌و هیچ خراپه‌یه‌كی نه‌كردووه.)42ئینجا ووتی: (عیسا له‌یادم مه‌كه كاتێ ده‌چیته ناو پادشایه‌تیه‌كه‌ت.)43عیسا پێی ووت: (ڕاستیت پێ ده‌ڵێم: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵم ده‌بیت له‌به‌هه‌شت.)مردنی عیسا
44نزیكی كاتژمێری دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ، تاریكی باڵی كێشا به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا، هه‌تا كاتژمێری سێی نیوه‌ڕۆ.45ڕۆژ تاریك بوو، په‌رده‌ی په‌رستگا له‌ناوه‌ڕاسته‌وه دڕا.46عیسا به‌ده‌نگی به‌رز هاواریكردو ووتی: (ئه‌ی باوك، ڕۆحی خۆم به ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم.) ئه‌مه‌ی ووت‌و ڕۆحی سپارد.47كاتێ ئه‌و سه‌رپه‌له‌ی له‌وێدا بوو، ئه‌مه‌ی بینی، ستایشی خودایكردو ووتی: (به‌ڕاستی ئه‌و كابرایه بێتاوانبوو.)48ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێدا كۆبووبوونه‌وه، بۆ سه‌یركردنی له‌خاچدانه‌كه، كاتێ ئه‌مه‌یان بینی به‌سنگ كوتان گه‌ڕانه‌وه.49به‌ڵام هه‌موو ناسیاوه‌كانی عیسا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌جه‌لیله‌وه له‌گه‌ڵی هاتبوون، له‌دووره‌وه ڕاوهستابوونو ده‌یانڕوانییه ئه‌م ڕووداوانه.ناشتنی عیسا
50له‌ناو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی باڵا، كابرایه‌ك هه‌بوو ناوی یوسف بوو، كابرایه‌كی چاك‌و سه‌رڕاستبوو،51ڕازی نه‌بوو به‌بڕیارو هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن‌و كرداریان. خه‌ڵكی شاری ڕامه‌ی ناوچه‌ی یه‌هودیا بوو، له‌وانه‌بوو كه چاوه‌ڕوانی پادشاهێتی خودای ده‌كرد.52هاته لای پیلاتۆسو داوای ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێ‌كرد.53ئینجا له‌سه‌ر خاچه‌كه هێنایهخوارهوهو لهقوماشێكی كه‌تانی پێچا. بردیو خستیه گۆڕێكی له‌به‌رد هه‌ڵكه‌نراو هێشتا كه‌سی تیادا نه‌نێژرابوو.54ئه‌و ڕۆژه‌ش كاتی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ شه‌ممه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو بۆ شه‌ممه.55ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌جه‌لیله‌وه به‌دوای عیساوه بوون، دوای یوسف كه‌وتن، گۆڕه‌كه‌یان بینی‌و بینیان چۆن ته‌رمه‌كه‌ی تیادا دانرا.56ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌و بابه‌تی مانه‌وه‌و بۆن‌و ئه‌و شتانه‌یان ئاماده‌كرد بۆ چه‌وركردنی ته‌رمه‌كه، ڕۆژی شه‌ممه‌ش به‌پێی ڕاسپارده، پشوویاندا.Biblica, Inc.