لۆقا22
ناپاكی یه‌هوزا
1جه‌ژنی فه‌تیره كه پێی ده‌وترا جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون* نزیكبووه‌وه.2سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕان بۆ كوشتنی عیسا، چونكه له [ئاژاوه‌ی] گه‌ل ده‌ترسان.3شه‌یتان چووه یه‌هوزاوه، كه به ئه‌سخه‌ریوتی به‌ناوبانگ بوو، یه‌كێك بوو له‌دوانزه قوتابیه‌كه.4ڕۆیشت‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كاهینهكانو پاسه‌وانانی په‌رستگا كرد، چۆن عیسا بدا به‌ده‌ستیانه‌وه.5ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان زۆر به‌دڵ بوو، بڕیاریشیاندا هه‌ندێ پاره‌ی بده‌نێ.6ئه‌ویش به‌مه ڕازی بوو، چاوه‌ڕێی هه‌لێكی ده‌كرد تا عیسا بداته ده‌ستیان، بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پێی بزانن.
جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون
7ڕۆژی فه‌تیره هات ئه‌وه‌ی پێویسته قوربانی تێدا سه‌رببڕێ بۆ نانی ئێواره‌ی جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون.8عیسا پهترۆسو یۆحه‌ننای نارد‌و پێی ووتن: (بڕۆن نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونمان بۆ ئاماده‌كه‌ن، تا به‌یه‌كه‌وه بیخۆین.)9لێیان پرسی: (ده‌ته‌وێ له‌كوێ ئاماده‌یكه‌ین؟)10پێی ووتن: (كاتێ چوونه ناو شار، یه‌كێك ده‌بینن بهگۆزهیهك ئاوه‌وه، دوایكه‌ون بۆ ئه‌و ماڵه‌ی بۆی ده‌ڕوات.11ئینجا به‌خاوه‌ن ماڵه‌كه بڵێن: مامۆستامان پێت ده‌ڵێت: كوا ئه‌و ژووره‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانم نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونی تێدا ده‌خۆم؟12ئه‌وسا ئه‌ویش ژوورێكتان له‌نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه پیشان ده‌دات، گه‌وره‌و ڕاخراو، ئا له‌وێدا ئاماده‌یكه‌ن.)13ئه‌وانیش ڕۆیشتن‌و شوێنه‌كه‌یان دۆزیه‌وه، هه‌روه‌ك عیسا پێی ووتبوون، ئیتر هه‌ر له‌وێ نانی جه‌ژنی تێ‌په‌ڕبوونیان ئاماده‌كرد.نانخواردنی خوداوه‌ند
14كه‌كاتی نانخواردن هات، عیسا له‌سه‌ر خوان له‌گه‌ڵ نێرراوان دانیشت.15ئینجا عیسا پێی ووتن: (زۆر ئاره‌زووی ئه‌وه‌م ده‌كرد نانی جه‌ژنتان له‌گه‌ڵ بخۆم، پێش ئه‌وه‌ی بكه‌ومه ئازاره‌وه.16پێتان ده‌ڵێم: ئیتر نانی جه‌ژن ناخۆم تاكو له‌پادشاهێتی خودا به‌ته‌واویی دێته‌دی.)17جامێ شه‌رابی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودایكردو ووتی: (بگرن، به‌شیكه‌ن له‌نێوانتان.18پێتان ده‌ڵێم: ئیتر له‌به‌ری ترێ ناخۆمه‌وه تا پادشاهێتی خودا دێت.)19دوای ئه‌مه نانێكی ههڵگرتو سوپاسی خودایكرد، نانه‌كه‌ی لهتكردو دای پێیان‌و ووتی: (ئه‌مه له‌شمه، ئه‌وه‌ی له‌پێناوتان به‌خت ده‌كرێ، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یادكردنه‌وه‌م.)20ئینجا دوای نانخواردنه‌كه، جامی هه‌ڵبڕیو ووتی: (ئه‌م جامه بریتییه له‌په‌یمانی نوێ كه به‌خوێنی من دروست ده‌بێت، ئه‌و خوێنه‌ی له‌پێناوتان ده‌ڕژێ.21به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م خوانه له‌گه‌ڵمدایه.22ڕۆڵه‌ی مرۆڤ پێویسته به‌و شێوه‌یه بڕوات كه بۆی دانراوه، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌یدا به‌ده‌سته‌وه.)23قوتابیه‌كانی له‌ناوخۆیان كه‌وتنه پرسیاركردن، كێ بێ ئه‌مه بكات.گه‌ڕان به‌دوای پایه‌و پله
24ئینجا دوای ئه‌مه بوو به‌شه‌ڕه قسه‌یان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كامیان مه‌زنتره له‌ناویان.25عیسا پێی ووتن: (پادشاكان فه‌رمانڕه‌وایی میلله‌تان ده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشی ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكی به‌باشی ناویانببهن.26به‌ڵام ئێوه ئاوا مه‌بن، باگه‌وره‌تان وه‌ك بچووك بێت، پێشڕه‌وتان وه‌ك خـزمه‌تكارتان بێت.27كێ گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خوان دانیشتووه یان ئه‌وه‌ی خزمه‌ت ده‌كات؟ ئایا ئه‌وه نییه كه له‌سه‌ر خوان دانیشتووه؟ به‌ڵام من له‌نێوانتان وه‌ك خزمه‌تكارێكم.28ئێوه له‌ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌و ناخۆشیمدا، دانتان بهخۆتانگرت له‌گه‌ڵم.29منیش پادشایه‌تیتان ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ك باوكم داویه‌تیپێم.30تاكو لهپادشایهتیهكهم، له‌سه‌ر خوانم بخۆن‌و بخۆنه‌وه‌و له‌سه‌ر كورسی حوكمڕانی دانیشن‌و حوكم بده‌ن به‌سه‌ر هه‌ر دوانزه هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل. لاوازی باوه‌ڕی په‌ترۆس(31شه‌معون، شه‌معون، ئه‌وه‌تا شه‌یتان ده‌یه‌وێ ڕاتانكێشێ بۆ لای خۆی، تاكو له‌بێژنگتان بدات وه‌ك گه‌نم.32به‌ڵام من نوێژم بۆ كردیت، هه‌تا باوه‌ڕت به‌با نه‌ڕوات، كاتێ ده‌گه‌ڕێیته‌وه، باوه‌ڕی برایانت به‌هێزكه.)33په‌ترۆس ووتی: (گه‌وره‌م من ئاماده‌م بۆ به‌ندیخانه‌و بۆ مردنیش له‌گه‌ڵت بێم.)34عیسا ووتی: (په‌ترۆس من پێت ده‌ڵێم، پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی بخوێنێ، تۆ سێ‌جار نكۆڵی ده‌كه‌یت كه من ده‌ناسی.)35ئینجا پێی ووتن: (كاتێ من ئێوه‌م نارد به‌بێ تووره‌كه‌ی پاره، به‌بێ توێشوو، به‌بێ پێڵاو، ئایا پێویستتان به‌هیچ بوو؟) ئه‌وانیش پێیان ووت: (نه‌خێر.)36پێی ووتن: (به‌ڵام ئێستا، ئه‌وه‌ی جزدانی پاره‌ی هه‌یه، با بیبات له‌گه‌ڵ خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی تووره‌كه‌ی هه‌یه، با بیبات له‌گه‌ڵ خۆی. ئه‌وه‌ش شمشێری نییه، با جله‌كانی بفرۆشێت‌و به‌پاره‌كه‌ی شمشێرێكی پێ‌بكڕێ.37من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه نووسراوه كه ده‌ڵێ: {له‌ڕیزی تاوانباران دایان نا} پێویسته بێته‌دی، چونكه ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی منه‌وه له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه دێته‌دی.38ئه‌وسا پێیان ووت: (گه‌وره‌م ئه‌وه‌تا دوو شمشێر لێره هه‌یه.) ئه‌ویش پێی ووتن (ئه‌مه به‌سه.)
نوێژی عیسا له‌كێوی زه‌یتون
39عیسا هه‌روه‌ك جاران ڕۆیشت بۆ كێوی زه‌یتون، قوتابیه‌كانیش دوایكه‌وتن.40كاتێ گه‌یشته ئه‌و شوێنه، به‌قوتابیه‌كانی ووت: (نوێژ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه.)41ئینجا چه‌ند هه‌نگاوێك لێیان دووركه‌وته‌وه ماوه‌ی به‌رد هاوێشتنێك، چۆكی داداو ده‌ستی كرد به‌نوێژكردن.42ووتی: (ئه‌ی باوك، گه‌ر ده‌بێت ئه‌م جامه‌م لـێدووربخهوه، به‌ڵام با به‌خواستی خۆت بێت نه‌ك به‌خواستی من.)43له‌م كاته‌دا، فریشته‌یه‌ك له ئاسمانه‌وه ده‌ركه‌وت تا به‌هێزی بكات.44كاتێ عیسا له‌ململانێیه‌كی ڕۆحی توند بوو، به‌گه‌رمی ده‌ستیكرد بهنوێژكردنو ئاره‌قه له له‌شی وه‌ك دڵۆپه‌ی خوێن ده‌ڕژایه سه‌ر زه‌وی.45دوای ئه‌مه هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه بۆ لای قوتابیه‌كانی، سه‌یریكرد هه‌موو خه‌ویان لـێ‌كه‌وتووه له‌خه‌فه‌تا.46ئینجا پێی ووتن: (ئه‌وه چییه هه‌ستن نوێژ بكه‌ن، تا نه‌كه‌ونه تاقیكردنه‌وه.)گرتنی عیسا
47له‌وكاته‌دا كه عیسا ده‌دوا، چه‌ند پیاوێك به‌ره‌و ڕووی هاتن، یه‌هوزا كه یه‌كێك بوو له‌قوتابیه‌كانی، پێشیان كه‌وتبوو، له‌عیسا هاته پێشه‌وه تاكو ماچیبكات.48عیسا پێی‌ووت: (ئه‌ی یه‌هوزا، به‌ماچ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌ده‌یت به‌ده‌سته‌وه؟)49كاتێ ئه‌وانه‌ی ده‌وروپشتی عیسا، زانیان به‌وه‌ی خه‌ریكه شتێك ڕووده‌دات، ووتیان: (گه‌وره‌م ده‌ست بكه‌ینه شمشێر وه‌شاندن؟)50هه‌ر له‌وێدا یه‌كێكیان شمشێری وه‌شاندو گوێی ڕاستی ئیشكه‌ری سه‌رۆك كاهینی بڕی.51عیسا فه‌رمانیداو ووتی: (ده‌ست هه‌ڵگرن، ڕاوه‌ستن) ئینجا ده‌ستی هێنا به‌گوێی كابراداو چاكیكردهوه.52ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی هاتبوونه سه‌ر عیسا، بریتی بوون له‌سه‌رۆك كاهینهكانو پاسه‌وانانی په‌رستگاو پیران، عیسا پێی ووتن: (خۆ من یاخیبوو نیم، ئاوها به شمشێرو داره‌وه هاتوونه‌ته سه‌رم؟53هه‌موو ڕۆژێك له‌گه‌ڵتان بووم لهپهرستگادا كه‌چی كه‌ستان ده‌ستتان بۆ نه‌بردم. به‌ڵام ئه‌مه ڕۆژی ئێوه‌یه، كاتێ تاریكی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه.)
نكۆڵی په‌ترۆس له‌عیسا
54ئینجا سه‌ربازه پاسه‌وانه‌كان، عیسایان گرت‌و بردیان بۆ كۆشكی سه‌رۆك كاهین. په‌ترۆسیش دوور به‌دوور دوایان كه‌وت.55كاتێ له‌گۆڕه‌پانی كۆشكه‌كه‌دا، ئاگریانكردهوهو له‌ده‌وروپشتی ئاگره‌كه دانیشتن، په‌ترۆسیش چوو له‌گه‌ڵیان دانیشت.56یه‌كێك له‌ژنه ئیشكه‌ره‌كانی ئه‌وێ كه لهڕووناكیهكهدا دانیشتبوو په‌ترۆسی بینی، جوان تێیڕوانیو ووتی: (ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵی بوو.)57به‌ڵام په‌ترۆس نكۆڵی لێ‌كردو ووتی: (خوشكه، من ئه‌و كابرایه ناناسم.)58دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، یه‌كێكی تریش بینی، ووتی: (تۆش له‌وانیت.) به‌ڵام په‌ترۆس ووتی: (نه‌خێر كاكه، له‌وان نیم.)59ئینجا نزیكه‌ی یه‌ك كاژێری تر، یه‌كێكیكه ووتی (به‌ڕاستی ئه‌میش له‌گه‌ڵی بوو، چونكه ئه‌میش خه‌ڵكی شاری جه‌لیله.)60په‌ترۆس ووتی: (كاكه، من نازانم تۆ چیده‌ڵێیت.) هێشتا قسه‌كه‌ی ته‌واونه‌كردبوو، كه‌ڵه‌شێری به‌یانی خوێندی.61خوداوه‌ند ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یرێكی په‌ترۆسی كرد، ئینجا په‌ترۆس بیری كه‌وته‌وه كاتێ عیسا پێی ووت: ( پێش ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌شێری به‌یانی بخوێنێ تۆ سێ‌جار نكۆڵیم لێ‌ده‌كه‌یت.)62ئه‌وسا په‌ترۆس چووه ده‌ره‌وه‌و گریانێكی به‌كوڵ گریا.عیسا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵادا
63ئه‌وانه‌ی پاسه‌وانی عیسایان ده‌كرد، ده‌ستیانكرد بهلێدانیو گاڵته پێ‌كردنی.64چاویان دهگرتو لێیان ده‌پرسی: (پێمان بڵێ، كێ‌بوو ئه‌وه‌ی ئێستا لێیدایت؟)65سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش قسه‌ی خراپی زۆریان پێ ووت.66كاتێ ڕۆژ بووه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی گه‌ل، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت پێك هاتبوو، كۆبوونه‌وه‌و عیسایان بانگكرده به‌رده‌میان، پێیان ووت:67(ئه‌گه‌ر تۆ مه‌سیحی پێمان بڵێ.) ئه‌ویش پێی ووتن: (گه‌ر ئه‌مه‌تان پێ بڵێم، باوه‌ڕ ناكه‌ن،68گه‌ر لێشتان بپرسم وه‌ڵام ناده‌نه‌وه.69پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌لای ڕاستی خودای به‌تواناوه داده‌نیشێ.)70هه‌موو ووتیان: (ده‌ته‌وێ بڵێیت كه تۆ ڕۆڵه‌ی خودای؟)عیسا پێی ووتن: (ئێوه ده‌ڵێن، من ئه‌وم.)71ئینجا ووتیان: (ئیتر پێویستی چیمان به‌شایه‌ت هه‌یه؟ ئه‌وه‌تا له‌ده‌می خۆیه‌وه گوێمان لـێ‌بوو.)
Biblica, Inc.