لۆقا21
به‌خشین له‌پێویستی خۆت
1له‌كاتێكدا عیسا ده‌یڕوانیه ئه‌و پاره‌دارانه‌ی پاره‌یان ده‌به‌خشی بۆ سه‌ندوقی په‌رستگا.2بێوه‌ژنیكی هه‌ژاری بینی دوو پوول داده‌نێت.3ئینجا ووتی: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ئه‌م بێوه‌ژنه، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر زیاتر پاره‌ی دانا.4چونكه ئه‌وانه‌ی تر له‌وه‌ی له‌خۆیان زیاده به‌خشیان، به‌ڵام ئه‌م بێوه‌ژنه، ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌خشی كه پێویستی پێیه‌تی بۆ ژیانی خۆی.)باسی وێرانبوونی په‌رستگا
5عیسا دوای ئه‌مه گوێی له‌هه‌ندێكیان بوو باسی په‌رستگاكه‌یان ده‌كرد كه چۆن به‌به‌ردی جوان‌و ئه‌و دیاریانه‌ی پێشكه‌شی كراون ڕازێندراوه‌ته‌وه، ووتی:6(ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینن، ڕۆژێ دێت به‌ردی به‌سه‌ر به‌ردیه‌وه نامێنێت‌و ده‌ڕوخێت.)نیشانه‌كانی كۆتایی زه‌مانه
7ئینجا لێیان پرسی: (مامۆستا كه‌ی ئه‌مه ده‌بێت؟ ئه‌و نیشانانه چییه كه ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێ ئه‌م ڕووداوه نزیك ده‌بێته‌وه؟)8عیسا ووتی: (ئاگاداربن هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن زۆر هه‌ن به‌ناوی منه‌وه دێن‌و ده‌ڵێن: (من ئه‌وم)و (كاته‌كه نزیك بووه‌ته‌وه)، نه‌كه‌ن دوایان بكه‌ون.9كاتێ باسی شه‌ڕو شۆڕو تێكچوون ده‌بیستن، مه‌ترسن، چونكه ئه‌و شتانه پێویسته یه‌كه‌مجار ڕووبدات، به‌ڵام كۆتایی ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌مه نایه‌ت.)10هه‌روه‌ها پێی‌ووتن: (ووڵات به‌سه‌ر ووڵات ڕاست ده‌بێته‌وه، پادشاهێتی به‌سه‌ر پادشاهێتیدا ڕاست ده‌بێته‌وه.11له‌زۆر شوێن بوومه‌له‌رزه ده‌بێت، برسێتی‌و نه‌خۆشی بڵاوده‌بنه‌وه، له‌ئاسمانه‌وه نیشانه‌ی ترسناك‌و مه‌زن ڕووده‌دات.12به‌ڵام پێش ئه‌مانه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ستتان بۆ درێژدهكهنو ده‌تانچه‌وسێننه‌وه، ده‌تانبه‌ن بۆ كهنیشتهكانو بۆ به‌ندیخانه، ده‌تانبه‌نه به‌رده‌م پادشایانو فه‌رمانڕه‌وایان، له‌پێناوی ناوی من.13به‌ڵام ئه‌مه هه‌لێك ده‌بێت بۆتان بۆ شایه‌تیدان.14پێویست ناكات پێش ئه‌وه خۆتان ئاماده‌كه‌ن بۆ شێوه‌ی به‌رگری له‌خۆتان،15چونكه من ووته‌و داناییه‌كتان ده‌ده‌مێ كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانیتان ده‌كه‌ن، نه‌توانن وهڵامتانبدهنهوهو به‌رهه‌ڵستیتان بكه‌ن.16ته‌نانه‌ت باوك‌و دایكیشتان یان براو خزم‌و هاوڕێتان، ده‌تانده‌ن به‌ده‌سته‌وه، هه‌ندێكیشتان لـێ‌ده‌كوژن.17له‌پێناوی ناوی من خه‌ڵكی ڕقتان لـێ‌هه‌ڵده‌گرن،18به‌ڵام موویه‌ك له‌سه‌رتان نافه‌وتێ.19به‌دان به‌خۆداگرتن خۆتان ده‌به‌نه‌وه.هاتنه‌وه‌ی عیسای مه‌سیح
20كاتێ ده‌بینن سوپا ده‌وری قودسی داوه، بزانن كه ڕووخاندنی نزیك بووه‌ته‌وه.21ئه‌وسا ڕاكه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی یه‌هودیادان به‌ره‌و چیاكان، ناو شار به‌جێ‌بهێڵن، ئه‌وانه‌ی لهلادێكانیشهوه ڕاده‌كه‌ن نه‌چنه ناو شار،22چونكه ئه‌و ڕۆژانه ڕۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه ده‌بێت هه‌مووی بێته‌دی،23قوڕ به‌سه‌ر سك پڕانو شیرده‌ران له‌وڕۆژه‌دا، چونكه ناخۆشیه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر زه‌ویدا دێ‌و توڕه‌بوونێكی به‌هێز داده‌به‌زێ به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا.24به‌زه‌بری شمشێر ده‌ست به‌سه‌ر دهكرێنو به‌دیلی ده‌برێن بۆ هه‌موو میلله‌تان، بێگانه‌كان قودس پێشێل ده‌كه‌ن، تا سه‌رده‌میان ته‌واو ده‌بێ.25له‌م كاته‌دا له‌خۆرو مانگ‌و ئه‌ستێره‌كان نیشانه ده‌رده‌كه‌ون. گه‌له سه‌رلـێ‌شێواوه‌كان ده‌كه‌ونه ته‌نگانه‌یه‌كی زۆره‌وه، چونكه شه‌پۆل‌و كهفو كوڵی ده‌ریاكان جۆش دهخۆنو هه‌ڵده‌ستن.26خه‌ڵكی له‌ترسان بێ‌هۆش ده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانن چی به‌سه‌ر جیهان دێت. چونكه هێزه‌كانی ئاسمان ده‌كه‌ونه جووڵه.27له‌وكاته‌دا ده‌بینرێ چۆن ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، بهشكۆو هێزه‌وه له‌ناو هه‌وردا دهردهكهوێتو دێت.28كاتێ ڕوودانی ئه‌م شتانه ده‌ستی پێكرد، ههستنو سه‌ربه‌رزبكه‌نه‌وه، چونكه ڕزگاریتان نزیك ده‌بێته‌وه.)29ئینجا نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه، ووتی: (سه‌یری دار هه‌نجیرو داره‌كانی تر بكه‌ن،30كاتێ ده‌بینن ئه‌وا گه‌ڵا ده‌كات، ده‌زانن هاوین نزیك بووه‌ته‌وه.31ئێوه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه، كه بینیتان ئه‌م شتانه ڕووده‌دات بزانن پادشاهێتی خودا نزیك بووه‌ته‌وه.32ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ئه‌م نه‌وه‌یه له‌ناوناچێ، هه‌تا ئه‌مانه هه‌مووی ڕوونه‌دات.33ئاسمان‌و زه‌وی له‌ناوده‌چن، به‌ڵام ووشه‌كانم له‌ناوناچن.)به‌خه‌به‌ربن و ووریابن
34(ئاگاداری خۆتان بن، دڵتانو مێشكتان خه‌ریك مه‌كه‌ن بهڕابواردنو سه‌رخۆشیو خهمو خه‌فه‌تی ژیانه‌وه، ئه‌و ڕۆژه له‌ناكاو وه‌ك ته‌ڵه خۆی ده‌دا به‌سه‌رتان.35چونكه هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ده‌گرێته‌وه.36ئێشكبگرنو نوێژبكه‌ن له‌هه‌موو كاتێكدا، تا بتوانن ڕزگارتان بێت له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ڕوودهداتو له‌به‌رده‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ڕاوه‌ستن.)37عیسا به‌ڕۆژ له‌په‌رستگا خه‌ریكی فێركردن بوو، به‌شه‌ویش ده‌ڕۆیشته ده‌ره‌وه بۆ چیای زهیتونو له‌وێ ده‌مایه‌وه.38خه‌ڵكی به‌یانی زوو ده‌هاتن بۆ په‌رستگا، بۆ ئه‌وه‌ی گوێی بۆ ڕاگرن.Biblica, Inc.