لۆقا20
پرسیاری بێ وه‌ڵام
1ڕۆژێكیان عیسا له‌په‌رستگادا خه‌ڵكی فێرده‌كردو مزگێنی ده‌دانێ، سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شهریعهتو پیرانی گه‌ل هاتنه لای،2ووتیان: (پێمان بڵێ، به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌م كارانه ده‌كه‌یت؟ یان كێیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی داوه‌پێت؟)3عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (منیش پرسیارێكم هه‌یه لێتان، وه‌ڵامی بده‌نه‌وه،4خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا، له‌ئاسمانه‌وه بوو یان له‌خه‌ڵكه‌وه؟)5ئینجا ئه‌وان له‌نێوان خۆیاندا كه‌وتنه ڕاوێژ‌و ووتیان: (ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ئاسمانه‌وه بوو، ده‌ڵێت باشه بۆ باوه‌ڕتان پێ‌نه‌كرد؟6ئه‌گه‌ر بڵێین له‌خه‌ڵكه‌وه بوو، ئه‌وسا خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌ونه به‌ردبارانمان، چونكه یه‌حیا به‌پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن.)7وه‌ڵامیاندایه‌وه: (نازانین له‌كوێوه‌یه.)8عیساش پێی ووتن: (كه‌واته منیش پێتان ناڵێم به‌چ ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌مانه ده‌كه‌م.)نموونه‌ی ڕه‌زه‌وانه‌كان
9دیسان كه‌وته‌وه قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكه‌كه‌و ئه‌م نموونه‌یه‌ی بۆ گێڕانه‌وه، ووتی: (كابرایه‌ك ڕه‌زێكی ترێی چاندو دایه ده‌ست چه‌ند ڕه‌زه‌وانێك، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ ئه‌وێی به‌جێ هێشت.10له‌وه‌رزی به‌رووبووم كۆكردنه‌وه‌دا، ئیشكه‌رێكی خۆی نارد بۆ لای ڕه‌زه‌وانه‌كان، تاكو به‌رووبوومی ڕه‌زه‌كه‌ی بۆ بهێنێ. به‌ڵام ڕه‌زه‌وانه‌كان لێیانداو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردیانه‌وه.11كابرا ئیشكهرێكیكهی نارد. به‌ڵام له‌ویشیانداو به‌ده‌ستی به‌تاڵ ناردیانه‌وه.12دیسان كابرا ئیشكه‌رێكی تری نارد، كه‌چی ئه‌میشیان برینداریان كرد‌و فڕێیاندایه ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه.13(كابرای خاوه‌ن ڕه‌ز ووتی: باشه من چی بكه‌م؟ له‌دوایدا ووتی: كوڕه‌كه‌م ده‌نێرم، له‌وانه‌یه سڵی لـێ‌بكه‌نه‌وه‌و لێی بترسن.14هه‌ركه ڕه‌زه‌وانه‌كان كوڕه‌كه‌یان بینی، خێرا له‌نێوان خۆیان كه‌وتنه ڕاوێژكردنو ووتیان: ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه به‌میرات، باهه‌ستین بیكوژین، تاكو بكه‌وێته ده‌ستی خۆمان.15ئینجا ههستانوكوڕهیان برده ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زه‌كه‌و كوشتیان. ئایا كابرای خاوه‌ن ڕه‌ز ده‌بێ چیان لـێ‌بكات؟16دێت‌و هه‌موویان ده‌كوژێت‌و ڕه‌زه‌كه ده‌دا به‌ڕه‌زه‌وانانی تر.)
كاتێ گوێیان له‌مه‌بوو هه‌ندێكیان ووتیان: (خودا نه‌كات!)
17ئه‌ویش سه‌یری كردن‌و ووتی: (كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراون مانای چییه؟ {ئه‌و به‌رده‌ی وه‌ستاكان ڕه‌تیانكرده‌وه، بوو به‌به‌ردی بناغه.}18ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر ئه‌و به‌رده شكست ده‌بێت، ئه‌وه‌ش كهبهردهكهی به‌سه‌ردا ده‌كه‌وێت به‌ته‌واوی پانی ده‌كاته‌وه.)
19سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت، ده‌یانویست له‌وكاته‌دا عیسا بگرن، چونكه زانییان مه‌به‌ستی ئه‌وانه له‌و نموونه‌یه، به‌ڵام له گه‌ل ده‌ترسان.
سه‌رانه‌دان به‌قه‌یسه‌ر
20ئینجا عیسایان خسته ژێر چاودێرییه‌وه، سیخوڕیان بڵا وكرده‌وه له‌ده‌وروبه‌ری، خۆیان به پیاوچاك ده‌رده‌خست، تا بهووشهیهك بیگرن‌و بیده‌نه ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایانه‌وه.21ده‌ستیانكرد به‌پرسیاركردن لێی به‌م شێوه‌یه: (مامۆستا ئێمه ده‌زانین تۆ له‌سه‌ر ڕاستی دهڕۆیتو ڕاستیش فێری خه‌ڵكی ده‌كه‌یت، گوێ ناده‌یته هیچ كه‌سێ، هه‌وڵدانت ته‌نها بۆ فێركردنی ڕاستی ڕێگای خودایه.22جا لێت ده‌پرسین، ئایا دروسته ئێمه سه‌رانه به‌قه‌یسه‌ر بده‌ین یان نا؟)23عیسا بهفێڵهكهیانی زانی‌و ووتی:24(دینارێكم بده‌نێ، ئا ئه‌م نووسینه‌و ئه‌م وێنه‌یه‌ی لهسهریكراوه، هی كێیه؟) ووتیان: (وێنه‌ی قه‌یسه‌ر.)25ئه‌ویش پێی ووتن: (ده‌كه‌واته ئه‌وه‌ی هی قه‌یسه‌ره بیده‌ن به‌قه‌یسه‌ر، ئه‌وه‌ش هی خودایه بیده‌ن به‌خودا.)26لێره‌دا نه‌یانتوانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، تاوانباریكهن له‌به‌رده‌م گه‌ل، ئیتر سه‌رسام بوون له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یو بێ‌ده‌نگ بوون.زیندووبوونه‌وه
27هه‌ندێ له‌سه‌دوقیه‌كان، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌زیندووبوونه‌وه ناكه‌ن، له‌عیسا هاتنه پێشه‌وه‌و پرسییان:28(ئه‌ی مامۆستا، مو‌سا بۆی نووسیوین، ئه‌گه‌ر یه‌كێ برایه‌كی خێزانداری مردو منداڵی نه‌بوو، له‌سه‌ری پێویسته براژنه‌كه‌ی بهێنێتو به‌ناوی براكه‌یه‌وه وه‌چه بخاته‌وه.29جا حه‌وت برا هـه‌بوون، یه‌كـه‌میان ژنی هێناو مرد بێ‌ئه‌وه‌ی منداڵ به‌جێ‌بهێڵێت.30دوایی برای دووه‌م ژنه‌كـه‌ی هـێناو ئه‌ویش مـرد.31ئـینجا برای سێهـه‌م هـه‌تا گه‌یشـت به‌برای حـه‌وته‌م ئیتر هـه‌مـوو مردن بێ‌ئه‌وه‌ی نه‌وه بخه‌نه‌وه.32له‌دوایدا ژنه‌كه‌ش مرد.33ئایا له‌ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌دا، ئافره‌ته‌كه ده‌بێ به‌ژنی كامیان؟ چونكه ژنی هه‌ر حه‌وتیان بووه.)34عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستا، ژن دههێننو شووده‌كه‌ن.35به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ڕیزی به‌شدارانی سه‌رده‌می داهاتوودان دوای زیندووبوونه‌وه، ژن ناهێنن‌و شووناكه‌ن.36ئیتر ئه‌وان نامرن، چونكه وه‌ك فریشته‌ن، ئه‌وان ڕۆڵه‌ی خودان، ڕۆڵه‌ی زیندووبوونه‌وه‌ن.37به‌ڵام ده‌رباره‌ی زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان، ته‌نانه‌ت موســاش پێشـانی داوه له‌ده‌وه‌نه‌كه، كاتێ خــوداوه‌ندی بانگ‌كرد به [[خودای ئیبراهیمو خـودای ئیسحاق‌و خــودای یاقــوب.]]38ئه‌و خـودای مردووان نییه، به‌ڵكو خـودای زیندووانه، لای ئه‌و هـه‌مــوو زیندووده‌بنه‌وه.)39هـه‌ندێ له‌مـامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ووتیان: (مـامۆستا، به‌ڕاستی باشـت ووت.)40ئیتر دوای ئه‌مه كه‌سیان نه‌یانوێرا هیچی تری لـێ‌بپرسن.عیسا‌و داود
41ئینجا عیسا پرسی‌و ووتی: (باشه چۆن ئێوه ده‌ڵێن: مه‌سیح ڕۆڵه‌ی داوده،42كاتێ داود خۆی له‌زه‌بوورا ده‌ڵێ: [[خوداوه‌ند به‌خوداوه‌ندمی فه‌رموو: له‌لای ده‌ستی ڕاستمه‌وه دانیشه43تا دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێته‌وه.]]44ئه‌وه‌تا داود به‌خوداوه‌ندی خۆی دایده‌نێت، ئیتر چۆن ده‌بێته كوڕی؟)ئاگاداركردنه‌وه
45له‌وكاته‌دا كه خه‌ڵكه‌كه هه‌موو گوێیان گرتبوو، به‌قوتابیه‌كانی ووت:46(ئاگاداری مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت بن، ئه‌وانه‌ی به‌جلی جوانی بریسكه‌داره‌وه دهگهڕێنو حه‌زده‌كه‌ن له‌گۆڕه‌پانه‌كانی شار سڵاویان لـێبكرێتو له‌كه‌نیشته‌كاندا ڕیزی پێشه‌وه ده‌گرن، هه‌روه‌ها ڕیزی یه‌كه‌میش له‌كاتی بانگكردن بۆ نانخواردن.47ماڵی بێوه‌ژن دهخۆنو بۆ خۆده‌رخستن درێژه به‌نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. جا ئه‌وانه توندترین سزا ده‌درێن.)Biblica, Inc.