لۆقا19
عیسا ده‌بێته میوانی زه‌كا
1ئینجا عیسا چوو بۆ ئه‌ریحاو به‌ناو شاره‌كه تێده‌په‌ڕی.2له‌وێ كابرایه‌ك هه‌بوو ناوی زه‌كا بوو. گه‌وره‌ی باجگره‌كان بوو، كابرایه‌كی پاره‌داریش بوو.3ده‌یویست عیسا ببینێت‌و بزانێ چۆنه، به‌ڵام نه‌یتوانی چونكه باڵای كورت بوو.4به‌ڕاكردن ڕۆیشت‌و به‌دارێكی ئه‌و ناوه‌دا هه‌ڵگه‌ڕا به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا عیسا ببینێت، كاتێ به‌وێدا ده‌ڕوات.5كه عیسا گه‌یشته ئه‌و شوێنه، چاوی هه‌ڵبڕیو زه‌كای بینی، پێی ووت: (زه‌كا، خێرا وه‌ره خواره‌وه، چونكه من ئه‌مڕۆ میوانی تۆم.)6زه‌كاش به‌خێرایی هاته خواره‌وه‌و به‌خۆشیه‌وه پێشوازی لـێ‌كرد.7كاتێ خه‌ڵكه‌كه ئهمهیانبینی، ده‌ستیانكرد به بۆڵهبۆڵكردنو ووتیان: (ئه‌وه‌تا ده‌چێته ماڵی كه‌سێكی گوناهبار.)8زه‌كا لـه‌به‌رده‌می عیسادا ڕاوه‌ستاو پێی ووت: (گه‌وره‌م من ده‌مه‌وێ نیوه‌ی سامانم دابهشكهم به‌سه‌ر هه‌ژاران‌و ئه‌وه‌ی زۆرم لـێ‌سه‌ندوه‌و شتێكم لێـیداگیركردووه به‌چوار قات بۆی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.)9ئینجا عیسا پێی ووت: (ئه‌وا ئه‌مڕۆ ئه‌م ماڵ‌و خێزانه ڕزگاریان بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه‌ش له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمه.10چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، هاتووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی وونبووهكانو ڕزگاركردنیان.)نموونه‌ی به‌شه زیو
11كاتێ خه‌ڵكه‌كه گوێیان گرتبوو، باسی نموونه‌یه‌كی بۆ كردن چونكه خه‌ریك بوو له‌شاری قودس نزیك ده‌بووه‌وه، زۆریش باوه‌ڕیان به‌وه‌بوو كه پادشاهێتی خودا خه‌ریكه وا ده‌رده‌كه‌وێ.12عیسا ووتی: (گه‌وره پیاوێك ڕۆیشت بۆ شارێكی دوور، بۆ وه‌رگرتنی حوكمڕانی ئینجا بگه‌ڕێته‌وه.13پێش ئه‌وه‌ی بڕوات ده ئیشكه‌ری خۆی بانگكردو به‌هه‌ر یه‌كێكیان ده به‌شه زیوی دانێ‌و ووتی: (بازرگانی به‌م دراوانه‌وه بكه‌ن تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه.14دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه كابرایان خۆش نه‌ده‌ویست، دوابه‌دوای ئه‌و خه‌ڵكیان نارد تاكو له‌وێ بڵێن: ئێمه نامانه‌وێ ئه‌م كابرایه فه‌رمانڕه‌وایمان به‌سه‌ردا بكات.15به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه‌ی وه‌رگرت. كاتێ گه‌ڕایه‌وه، فه‌رمانیدا ئه‌و ده كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ی دابوونێ بێنه لای، تابزانێ هه‌ر یه‌كه له‌و پاره‌یه‌ی كه لایه‌تی چه‌ندی قازانج كردووه.16یه‌كه‌میان هاته پێشه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ده به‌شه زیوه‌كه‌ت ده به‌شی تری قازانج كردووه.17ئه‌ویش پێی ووت: ئافه‌رین ئه‌ی ئیشكه‌ری چاك، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م پاره كه‌مه ده‌ست پاك بوویت، بڕۆ فه‌رمانڕه‌وابه به‌سه‌ر ده شاری ناوچه‌كه‌م.18دووه‌میان هاته پێشه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ده به‌شه زیوه‌كه‌ت پێنج به‌شیتری قازانج كردووه.19به‌مه‌شیانی ووت: بڕۆ ببه بـه فـه‌رمــانڕه‌وا بــه‌ســه‌ر پێنـج شاردا.20ئینجا یه‌كێكیتریان هاته پێشه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ئا ئه‌وه‌تا ده به‌شه زیوه‌كه‌ت به‌پێچراوه‌یی له‌م ده‌سته‌سڕه‌دا پارێزگاریم كردووه،21له‌ڕاستیدا لێت ده‌ترسم چونكه تۆ مرۆڤێكی توندوتیژی، ده‌یبه‌یت له‌وه‌ی داتنهناوهو دروێنه ده‌كه‌یت له‌وه‌ی نه‌تچاندووه.22ئه‌ویش پێی ووت: ئه‌ی ئیشكه‌ری به‌دكار هه‌ر به‌قسه‌كانت تاوانبارت ده‌كه‌م، تۆ كه زانیت من كابرایه‌كی توندوتیژم، ئه‌وه‌ی دام نه‌ناوه دهیبهمو ئه‌وه‌ی نه‌مچاندووه دروێنه‌ی ده‌كه‌م.23بۆچی نه‌چوویت پاره‌كه‌م ببه‌یته لای پاره گۆڕه‌وه‌كان، تاكو له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م خۆی‌و قازانجه‌كه‌شیم وه‌ربگرتایه.24ئینجا به‌وانه‌ی ووت كه له‌وێدا ڕاوه‌ستاون. هه‌ر ده به‌شه زیوه‌كه‌ی لێ‌بسه‌ننه‌وه‌و بیده‌ن به‌وه‌ی ده به‌شه‌كه‌ی قازانجكردووه.25ئه‌وانیش پێیان ووت: گه‌وره‌م ئه‌و ده به‌شه زیـوی تریشی پێیه،26ئه‌ویش ووتی: مــن پێتان ده‌ڵێم ئــه‌وه‌ی هه‌یه‌تی زیاتری پێ‌ده‌درێ، ئه‌وه‌ش كه نیه‌تی، ئه‌وه‌ی لایه‌تـی لێیده‌سه‌نـرێته‌وه.27دوژمنه‌كانیشم، ئه‌وانه‌ی نه‌یان ده‌ویست به‌سه‌ریان فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌م، بیانهێنن بۆ ئێره‌و له‌به‌رده‌مم بیانكوژن.)عیسا بۆ قودس ده‌ڕوات
28دوای ئه‌وه‌ی عیسا ئه‌م قسانه‌ی ته‌واوكرد، كه‌وته ڕێ به‌ره‌و قودس.29كاتێ له‌دێی بهیتفاجیو له‌دێی بهیتعهنیا نزیك بووه‌وه، لای ئه‌و شاخه به‌ناوبانگه‌ی شاخی زه‌یتونی پێ‌ده‌وترێ، دووان له‌قوتابیه‌كانی نارد‌و30پێی ووتن: (بڕۆن بۆ ئه‌و دێیه‌ی به‌رامبه‌ر، كاتێ ده‌چنه ناو دێكه ده‌بینن جاشكێك به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌و جاشكه تا ئێستا هیچ كه‌سێك سواری نه‌بووه، گوریسه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌و بیهێنن بۆ ئێره.31گه‌ر یه‌كێ پرسیاری لـێ‌كردن، بۆچی گوریسه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه؟ پێی بڵێن، گه‌وره‌مان پێویستی پێی هه‌یه.)32دوو قوتابیه‌كه ڕۆیشتن، عیسا چی پێ ووتبوون بینییان.33كاتێ گوریسی جاشكه‌كه‌یان ده‌كرده‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی لێیانی پرسی: (بۆچی گوریسی ئه‌و جاشكه ده‌كه‌نه‌وه؟)34ووتیان: (گه‌وره‌مان پێویستی پێیه‌تی.)35ئینجا هێنایان بۆ عیسا‌و كراسه‌كانیان خسته سه‌ر پشتی‌و عیسایان سواركرد.36له‌وكاته‌دا كه عیسا به‌ڕێوه‌بوو، خه‌ڵكه‌كه كراسـیان داده‌كه‌ند، له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه‌ی كه پیایدا ده‌ڕۆیشت ڕایان ده‌خست.37كاتێ له‌لێژایی شاخی زه‌یتون نزیك بووه‌وه، قوتابیه‌كانی هه‌موو زۆر به‌شادیه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز ستایشی خودایان ده‌كرد بۆ ئه‌و هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه لهعیسایان بینی بوو،38ده‌یان ووت: (پیرۆزه ئه‌و پادشایه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت، ئاشتی لهئاسمانو شكۆ له‌به‌رزایی.)39به‌ڵام فهریسیهكانو هه‌ندێ له‌خه‌ڵكه‌كه، بهعیسایان ووت: (مامۆستا قوتابیه‌كانت بێ‌ده‌نگ بكه.)40ئه‌ویش ووتی: (با پێتان بڵێم: ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش بێ‌ده‌نگ بن، به‌رده‌كان دێنه هاواركردن.)عیسا به‌زه‌یی به قودس دێته‌وه
41كاتێ عیسا له‌شاری قودس نزیك بووه‌وه‌و بینی، بۆی گریاو42ووتی: (خۆزگه بتزانییایه ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش، چییه ئاشتیت بۆ ده‌هێنێت. به‌ڵام نه‌خێر، ئه‌مه شاراوه‌یه له‌به‌رچاوت.43ڕۆژێ دێت، دوژمنه‌كانت بهچهكو تفاقه‌وه، له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه ئابڵۆقه‌ت دهدهنو چاوتتێدهبڕن.44ده‌تڕوخێنن به‌سه‌ر دانیشتوانتو به‌ردت به‌سه‌ر به‌ردته‌وه ناهێڵن، چونكه نه‌تزانی خودا كه‌ی به‌سه‌رت ده‌كاته‌وه.)عیسا په‌رستگا پاك ده‌كاته‌وه
45كاتێ عیسا چووه په‌رستگا، ده‌ستی كرد به‌ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی تیایدا خه‌ریكی كڕین‌و فرۆشتن بوون.46پێی ووتن: (خودا له‌كتێبی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: {ماڵم، ماڵی نوێژكردنه} كه‌چی ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان.})47دوای ئه‌مه عیسا هه‌موو ڕۆژێ له‌په‌رستگادا، خه‌ریكی فێركردن بوو، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك كاهینهكانو مامۆستایانی شهریعهتو گه‌وره پیاوانی گه‌ل ده‌یانویست بیكوژن.48به‌ڵام نه‌یانتوانی، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌ده‌وروپشتی بوون بۆ گوێگرتن.
Biblica, Inc.