لۆقا18
نموونه‌ی بێوهژنێكو دادوه‌رێك
1عیسا نموونه‌یه‌كی بۆ باسكردن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی نوێژبكه‌ن به‌بێ بێزاری،2ووتی: (له شارێكدا دادوه‌رێك هه‌بوو نه لهخوادهترسا نه له‌مرۆڤ.3هه‌ر له‌و شـاره‌ش بێوه‌ژنێك هـه‌بوو زۆر ده‌چووه لای بۆ داواكردنی مافێكی خۆی له‌ناحه‌زه‌كانی.4ئه‌ویش داواكارییه‌كه‌ی به‌رده‌وام پشتگوێ ده‌خست. به‌ڵام دادوه‌ره‌كه دوای ماوه‌یه‌ك له‌دڵی خۆی ووتی: باشه من وه‌ك له‌خوداو له‌كه‌س ناترسم،5با هیچ نه‌بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بێوه‌ژنه ئه‌وه‌نده بێزاری كردووم، با مافی بۆ وه‌رگرم، ئه‌گینا وازناهێنێ‌و ههردێتو سه‌رم ده‌هێنێته ئێش.)6خوداوه‌ند ووتی: (گوێ‌بگرن ئه‌م دادوه‌ره زۆرداره چی ده‌ڵێ،7چۆن خودا ماف وه‌رناگرێ بۆ هه‌ڵبژێراوانی ئه‌وانه‌ی شه‌وو ڕۆژ لێیده‌پاڕێنه‌وه؟ ئایا دره‌نگ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه؟8پێتان ده‌ڵێم: ئه‌و خێرا مافیان بۆ وه‌رده‌گرێ. به‌ڵام كاتێ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئایا باوه‌ڕ ده‌بینێ له‌سه‌ر زه‌وی؟)نموونه‌ی فه‌ریسیو باجگر
9ئه‌م نموونه‌یه‌ی هێنایه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌پیاوچاك دادهنێنو ڕقیان له‌خه‌ڵكی دیكه‌یه.10ووتی: (دوو كه‌س چوونه په‌رستگا بۆ نوێژكردن یه‌كێكیان فه‌ریسی بوو، ئه‌وی كه‌شیان باجگر بوو.11فه‌ریسیه‌كه له‌دڵی خۆی ووتی: سوپاس بۆ تۆ ئه‌ی خودا من وه‌ك خهڵكیتر نیم، ئه‌وانه‌ی چاوبرسی‌و گوناهبارو داوێن پیسن، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌م باجگره‌ش نیم.12له‌هه‌فته‌یه‌كدا دووجار به‌ڕۆژوو ده‌بم، ده‌یه‌كی ئه‌وه‌ی ده‌ستم ده‌كه‌وێ ده‌یبه‌خشم.13به‌ڵام باجگره‌كه له‌دووره‌وه ڕاوه‌ستاو نه‌یتوانی ڕوو به‌رزكاته‌وه بۆ ئاسمان، به‌ڵكو له‌سنگی خۆیداو ووتی: ئه‌ی خودا تووڕه‌یی خۆت له‌سه‌ر منی گوناهبار لاده.14با من پێتان بڵێم، ئه‌م باجگره گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه به بێ‌تاوانی، به‌پێچه‌وانه‌ی كابرای فه‌ریسی. ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بگرێ نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم ده‌كاته‌وه به‌رزده‌كرێته‌وه.)منداڵ شتێكی پیرۆزه
15ئینجا هه‌ندێ كه‌س منداڵانیان هێنا بۆ لای عیسا، تاكو ده‌ستیان لێدات، به‌ڵام قوتابیه‌كان ڕێیان لـێ‌گرتن.16جا عیسا منداڵه‌كانی بانگ‌كرد بۆ لای خۆی‌و ووتی: (واز له‌منداڵان بهێنن با بێن بۆ لام، ڕێیان لـێ‌مه‌گرن، چونكه پادشاهێتی خودا بۆ ئه‌وانه‌یه كه وه‌كو ئه‌مانن.17ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی وه‌ك منداڵێك پادشاهێتی خودا وه‌رنه‌گرێ ناچێته ناوی.)ده‌وڵه‌مه‌ندیو ژیانی هه‌تاهه‌تایی
18دوای ئه‌مه، كابرایه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار، پرسیاری لـێ‌كردو ووتی: (ئه‌ی مامۆستای باش، چیبكه‌م هه‌تا ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنم؟)19عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه: (بۆچی با‌نگم ده‌كه‌یت باش؟ كه‌س باش نییه ته‌نها خودا نه‌بێ.20تۆ ڕاسپارده‌كان ده‌زانیت: داوێن پیسی مه‌كه، خه‌ڵكی مه‌كوژه، دزی مه‌كه، شایه‌تی درۆ مه‌ده، ڕێزی دایك‌و باوكت بگره.)21ئینجا كابرا ووتی: (ئه‌مانه هه‌مووی له‌منداڵیه‌وه زانیومه‌و له‌سه‌ری ڕۆیشتووم.)22كاتێ عیسا گوێی له‌مه بوو، به‌كابرای ووت: (كه‌واته ته‌نها شتێكت ماوه، چیت هه‌یه بیفرۆشهو به‌شیكه به‌سه‌ر هه‌ژاران، تاكو له‌ئاسمان گه‌نجینه‌ی خۆت دانێیت، ئینجا وه‌ره دوامكهوه.)23به‌ڵام كاتێ كابرا ئه‌مه‌ی بیست، خه‌فه‌تێكی زۆری خوارد له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.24كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی له‌كابرا بینی، ووتی: (ئای چه‌ند گرانه، چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ ناو پادشاهێتی خودا.25چوونه ژووره‌وه‌ی حوشترێ له‌كونی ده‌رزیه‌وه، ئاسانتره له‌چوونه ژووره‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێ بۆ پادشاهێتی خودا.)26ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون‌و گوێیان له‌مه بوو، ووتیان: (كه‌واته كێ ڕزگاری ده‌بێت؟27عیساش ووتی: (ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی نابێت، لای خودا ده‌بێت.)28ئینجا په‌ترۆس ووتی: (ئه‌وه‌تا ئێمه هه‌موو شتێكمان به‌جێ‌هێشتووه‌و دواتكهوتووین.)29ئه‌ویش پێی ووتن: (ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: كه‌س نییه ماڵ، یاخود ژن، یاخود براو باوك‌و دایكی یان منداڵی له‌پێناوی پادشاهێتی خودا به‌جێ‌هێشتبێ‌و30دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی به‌جێیهێشتووه هه‌ر له‌م جیهانه‌دا وه‌رنه‌گرێته‌وه‌و له جیهانی داهاتووش ژیانی هه‌تاهه‌تایی.)باسی مردن‌و هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا
31عیسا دوای ئه‌مه، هه‌ر دوانزه قوتابیه‌كه‌ی بانگكردو پێی ووتن: (ئه‌وا ئێمه به‌ره‌و قودس ده‌ڕۆین، هه‌رچی پێغه‌مبه‌ران له‌باره‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤه‌وه نووسیویانه، هه‌مووی دێته‌دی.32ئه‌و ده‌درێته ده‌ستی ناجوولهكهكانو گاڵته‌ی پێ‌ده‌كرێ‌و جوێنی پێدهدرێو تفیشی لـێ‌ده‌كه‌ن.33دوای ئه‌وه‌ی به‌قامچی لێی ده‌ده‌ن، ده‌یكوژن. ئینجا له‌ڕۆژی سێهه‌مدا زیندووده‌بێته‌وه.)34به‌ڵام ئه‌وان هیچ له‌مه نه‌گه‌یشتن، چونكه ئه‌م باسه جارێ لایان شاراوه بوو.عیسا كوێرێك چاك ده‌كاته‌وه
35كاتێ عیسا گه‌یشته ده‌وروپشتی ئه‌ریحا، كابرایه‌كی كوێری بینی له‌سه‌ر ڕێگا دانیشتبوو، سواڵی ده‌كرد.36كابراكه كه گوێی له‌ڕۆیشتنی خه‌ڵكه‌كه بوو، پرسیاری كرد، ئه‌مه چیه؟37پێیان ووت: (عیسای ناسیری لێره‌وه تێ‌ده‌پــه‌ڕێ.)38ئینجا كابرا خێرا هاواریكردو ووتی: (ئه‌ی عیسای ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه.)39ئه‌وانه‌ی له‌پێشه‌وه‌بوون سهرزهنشتیانكردو داوایان لـێ‌كرد بێ‌ده‌نگ بێت، به‌ڵام ئه‌و زیاتر هاواری ده‌كردو ده‌یقیڕاند: (ئه‌ی ڕۆڵه‌ی داود، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه.)40عیسا ڕاوه‌ستاو فه‌رمانیدا بیهێنن بۆ لای. كاتێ نزیك بووه‌وه، لێیپرسی:41(چیت له‌من ده‌وێ بۆتی بكه‌م؟) كابرا ووتی: (گه‌وره‌م ڕووناكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ چاوم.)42ئینجا عیسا پێی ووت: (چاوت بكه‌وه، باوه‌ڕت چاكی كردیته‌وه.)43ده‌ستبه‌جێ كابرا چاوی كرده‌وه‌و ڕووناكی تێ‌كه‌وت، دوای ئه‌مه كابرا به‌ستایش كردنی خوداوه دوای كه‌وت. خه‌ڵكه‌كه‌ش كه ئه‌مه‌یان بینی، ده‌ستیانكرد به‌ستایشكردنی خودا.Biblica, Inc.