لۆقا17
لـێخۆشبوون سنووری نییه
1ئینجا عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (كۆسپ‌و گرفت هه‌ر دێته ڕێتان، به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی دروست ده‌بێ.2باشتره بۆ ئه‌وكه‌سه، به‌ردی ده‌ستاڕ بكرێته ملی‌و فڕێ بدرێته ده‌ریاوه، له‌وه‌ی ئه‌م بچووكانه تووشی گوناه بكات.3ئاگاداری خۆتان بن، گه‌ر براكه‌ت هه‌ڵه‌یكرد، گله‌یی لـێ‌بكه، گه‌ر تۆبهیكرد لێیببوره.4ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژێكدا حه‌وت جار هه‌ڵه‌ی بهرامبهركردیتو هه‌ر حه‌وت جاره‌كه‌ش گه‌ڕایه‌وه لات‌و ووتی: من تۆبه ده‌كه‌م، تۆ له‌سه‌رته لێی ببووری.)5ئینجا نێرراوه‌كان به‌خوداوه‌ندیان ووت: (باوه‌ڕمان زیادكه!)6خوداوه‌ندیش پێی ووتن: (ئه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له‌ێك باوه‌ڕتان هه‌بووایه، به دارتووتان ده‌ووت هه‌ڵكه‌نرێ له‌و زه‌وییه، بڕۆ ناو ده‌ریاوه ئه‌وسا ئه‌ویش به‌قسه‌ی ده‌كردن.7كێ له‌ئێوه، گه‌ر ئیشكه‌رێكی هه‌بێ‌و خه‌ریكی كاری كێڵگه‌و له‌وه‌ڕاندن بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێی ده‌ڵێ: یه‌كسه‌ر وه‌ره سه‌رخوان؟8ئایا پێی ناڵێ شتێكم بۆ بهێنه با نانی ئێواره بخۆم، دان به‌خۆت بگره‌و به‌رده‌ستیم بكه تا لهنانهكهم ده‌بمه‌وه. ئینجا نۆره‌ی تۆ دێت بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه.9ئایا ئیشكه‌ر شایانی سوپاسه گه‌ركارێكی سه‌رشانی خۆی جێ‌به‌جێ بكات؟10ئێوه‌ش به‌م شێوه‌یه، كاتێ ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێتان دراوه ده‌یكه‌ن، بڵێن ئێمه ئیشكه‌ری بێ‌سوودین كاری سه‌رشانی خۆمان جێبه‌جێكردووه.)
چاكردنه‌وه‌ی ده نه‌خۆش
11كاتێ عیسا به‌ره‌و قودس ده‌چوو، بهسامیرهو جه‌لیلدا ڕۆیشت.12كاتێ چووه یه‌كێك له‌دێیه‌كان تووشی ده پیاوی گول بوو، كه له‌دووره‌وه وه‌ستابوون،13هاواریان كرد‌و ووتیان: (ئه‌ی عیسا، ئه‌ی مامۆستا، به‌زه‌ییت پیاماندا بێته‌وه.)14ئه‌ویش سهیریكردنو پێی ووتن: (بڕۆن خۆتان پیشانی كاهینه‌كان بده‌ن.) كاتێ ڕۆیشتن له‌ڕێگا چاكبوونه‌وه.15یه‌كێك له‌وانه كه سه‌یری خۆیكرد وا پاك بووته‌وه‌و برینی پێوه نه‌ماوه، گه‌ڕایه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز ستایشی خودایكرد،16له‌به‌رپێی عیسا خۆی به‌ده‌مدا خست‌و سوپاسیكرد، ئه‌م كابرایه‌ش سامری بوو.17ئینجا عیسا ووتی: (ئایا ئه‌وانه‌ی پاكبوونه‌وه ده كه‌س نه‌بوون، كوا نۆیهكهیتر؟18كه‌سیكه نه‌بوو له‌وانه بگه‌ڕێته‌وه‌و ستایشی خودا بكات، ته‌نها ئه‌م بێگانه‌یه نه‌بێ؟)19ئینجا پێی ووت: (هه‌سته بڕۆ، باوه‌ڕت ڕزگاریكردی.)هاتنی پادشاهێتی خودا
20كاتێ فه‌ریسیه‌كان لێیان پرسی: (پادشاهێتی خودا كه‌ی دێت؟) وه‌ڵامی دانه‌وه‌و ووتی: (پادشاهێتی خودا شتێ نییه به‌چاو ببینرێ،21كه‌س ناتوانێ به‌په‌نجه نیشانیداو بڵێ ئه‌مه‌تا یان ئه‌وه‌تا، چونكه پادشاهێتی خودا له‌ناوه‌ڕۆكتاندایه.)22ئینجا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ڕۆژانێك دێت، هیوا ده‌خوازن ته‌نها ڕۆژێك له‌ڕۆژانی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ببینن، به‌ڵام نایبینن.23ئینجا هه‌ندێ هه‌ن پێتان ده‌ڵێن، ئه‌وه‌تا له‌وێیه یاخود وه‌رن ئه‌مه‌تا لێره‌یه، مهڕۆنو دوایان مه‌كه‌ون.24وه‌ك بروسكه چۆن له‌ئاسمان گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه بێت، لایه‌كه‌ی تریش ڕووناك ده‌كاته‌وه‌و ده‌بینرێ، هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش به‌و شێوه‌یه ده‌بێت.25به‌ڵام پێویسته جارێ پێش ئه‌وه، زۆر ئازار بكێشێ‌و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ڕه‌تیبكه‌نه‌وه.26چی له‌سه‌رده‌می نوح ڕوویدا، هه‌مان شت له‌سه‌رده‌می ڕۆڵه‌ی مرۆڤدا ڕووده‌دات.27خه‌ڵكی خه‌ریكی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و شووكردنو ژنهێنانی خۆیان بوون، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی نوح چووه ناو كهشتیهكهو باوباران ده‌ستی پێ‌كردو هه‌موویانی له‌ناوبرد.28دیسان وه‌ك سه‌رده‌می ڵوت كه‌خه‌ڵكی هه‌موو خه‌ریكی خواردن‌و خواردنه‌وه‌و كڕین‌و فرۆشتن‌و چاندن‌و دروستكردن بوون،29به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی كه ڵوت له‌شاری سه‌دوم چووه ده‌ره‌وه، خودا ئاگرو گۆگردی له‌ئاسمانه‌وه به‌سه‌ر شاره‌كه‌یان باراندو هه‌مووی له‌ناوبردن،30له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش‌دا هه‌مان شت ڕووده‌دات.31ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له‌سه‌ربانه پێویست ناكات ڕاكاته خواره‌وه بۆ بردنی شته‌كانی. ئه‌وه‌ش كه لهكێڵگهدا كارده‌كات ئیتر پێویست ناكات بگه‌ڕێته‌وه.32بیهێننه‌وه به‌رچاوی خۆتان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی ڵوت هات .33ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ژیانی بباته‌وه ده‌یدۆڕێنێ، ئه‌وه‌ش ژیانی ده‌دۆڕێنێ ده‌یباته‌وه.34پێتان ده‌ڵێم: له‌و شه‌وه‌دا دوو كه‌س له‌ناو جێگایه‌كدان، یه‌كێكیان ده‌بردرێ‌و ئه‌ویكه‌یان به‌جێ‌ده‌مێنێ.35یان دوو ژن به‌یه‌كه‌وه ده‌ستاڕ ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌بردرێ‌و ئه‌ویكه‌یان به‌جێ‌ده‌مێنێ. [36هه‌روه‌ها دوو كه‌س له‌كێڵگه‌یه‌كدا به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌بردرێ‌و ئه‌ویكه‌یان به‌جێ‌ده‌مێنێ.]37قوتابیه‌كان له‌عیسایان پرسی: (ئه‌مه له‌كوێ ده‌بێ گه‌وره‌م؟) ئه‌ویش وه‌ڵامی دانه‌وه: (له‌كوێ كه‌لاك هه‌بێت داڵ لێیكۆده‌بێته‌وه.)Biblica, Inc.