لۆقا16
نموونه‌ی جێگری ناپاك
1دیسانه‌وه عیسا به‌قوتابیه‌كانی ووت: (سه‌ركاری كابرایه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند كه داراییه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه ده‌برد، تاوانباركرا به‌ده‌ست بڵاوی.2كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند بانگیكردو لێیپرسی: ئه‌مه چیه ده‌یبیستمه‌وه لێت؟ بڕۆ حیسابهكانت بكه‌و بیخه به‌رده‌ستم، ئیتر نامه‌وێ سهركارم بیت.3كابرا له‌دڵی خۆی ووتی: باشه ئیتر من چی بكه‌م، دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌م ئه‌م ئیشه‌م لێده‌سێنێته‌وه؟ نه ده‌توانم زه‌وی بكێڵم نهسواڵیشم پێده‌كرێ.4به‌ڵام ده‌زانم چی ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر ده‌ركرام له‌كاره‌كه‌م هه‌تا هاوڕێیان پێشوازیم لێبكه‌ن له‌ماڵه‌كانیان.5چوو قه‌رزاره‌كانی كابرای ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌كه یه‌كه بانگ‌كرد. لهیهكهمیانی پرسی: چه‌ند قه‌رزاری؟6وه‌ڵامی دایه‌وه: سه‌د پێوانه ڕۆن. ئینجا پێی ووت: قه‌یناكه تـه‌نهــا پــهنجـا پێوانه ده‌نووسم.7له‌وی تری پرسی: ئه‌ی تۆ چه‌ندت له‌سه‌ره؟ ووتی سه‌د فه‌رده گه‌نم. پێی ووت: ئه‌وا هه‌شتا فهردهت بۆ ده‌نووسم.8له‌دواییدا كاتێ كابرای ده‌وڵه‌مه‌ند به‌مه‌ی زانی، ئافه‌رینی لهئیشكهرهكهیكرد، چونكه بۆ داهاتووی خۆی به‌ژیرانه بیری كردبووه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئه‌م جیهانه‌یان هه‌ڵبژاردووه، لێزانترن بۆ ژیانی سه‌ر زه‌وییان له‌ڕۆڵه‌كانی ڕووناكی.9هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم: سامانی له‌ناوچوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاوڕێ به‌كاربهێنن، تا ئه‌گه‌ر پاره‌ت نه‌ما پێشوازیت لێبكرێ له‌ماڵی هه‌تاهه‌تایی. 10(ئه‌وه‌ی له‌كه‌م ده‌ستپاك بێت لهزۆریش ده‌ستپاكه، ئه‌وه‌ش له‌كه‌م ناپاكه، لهزۆریش ناپاكه.11گه‌ر ئێوه ده‌ستپاك نه‌بن له‌سامانی له‌ناوچوو، ئیتر كێ سامانی ڕاستی ده‌داته ده‌ستتان؟12گه‌ر ئێوه ده‌ستپاك نه‌بن له‌شتی خهڵكیكه، ئیتر كێ شتی خۆتان ده‌داتێ؟13هیچ ئیشكهرێك ناتوانێ ملكه‌چی دوو گه‌وره بێت: بێگومان یهكێكیانی له‌وی تر زیاتر ده‌وێت، یان ده‌چێته لای یهكێكیانو ئه‌وی تر به‌جێده‌هێڵێ. به‌م شێوه ئێوه‌ش ناتوانن، له‌یه‌ك كاتدا ملكه‌چی خودا‌و پاره بن.)14فه‌ریسیه‌كان كه زۆر پاره‌یان خۆشده‌ویست، دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌هه‌موو ئه‌مانه بوو، پێی پێكه‌نین.15ئینجا عیسا پێی ووتن: (ئێوه خۆتان لای خه‌ڵكی به‌چاك ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام خودا دڵتان باش ده‌ناسێ. ئه‌وه‌ی خه‌ڵك پایه‌داری داده‌نێ، لای خودا بێ پایه‌یه.16شهریعهتو فێركردنی پێغه‌مبه‌ران كاری پێكرا هه‌تا هاتنی یه‌حیا، له‌و كاته‌وه مزگێنی پادشاهێتی خودا دهدرێو هه‌موو كه‌سێك هه‌وڵ ده‌دات بۆی.17به‌ڵام ئه‌مه له‌یادمه‌كه‌ن، نه‌مانی زهویو ئاسمان زۆر ئاسانتره، له‌لابردنی خاڵێ له‌خاڵه‌كانی شه‌ریعه‌ت.ته‌ڵاق دان
18(ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق دهداتو یهكێكیكه ده‌هێنێ، ئه‌وا داوێنپیسی ده‌كات. ئه‌وه‌ش كه ته‌ڵاقدراوێك ده‌هێنێ به‌هه‌مان شێوه داوێنپیسی ده‌كات.نموونه‌ی ههژارێكو ده‌وڵه‌مه‌ندێك
19پیاوێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌بوو، هه‌موو ڕۆژێك خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕان بوو، گرانبههاترینو جوانترین جلی له‌به‌رده‌كرد.20كابرایه‌كیش ناوی له‌عازر بوو، له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ی كه‌وتبوو، برین لێی دابوو.21له‌و به‌ر ماوه‌یه‌ی ده‌خوارد كه فڕێ ده‌درایه به‌ر ده‌رگا. زۆر جاریش سه‌گ دههاتنو زمانیان بهبرینهكانی له‌شیدا ده‌هێنا.22كابرای هه‌ژار مردو فریشته‌كان بردیانه لای ئیبراهیم، پاشان كابرای ده‌وڵه‌مه‌ندیش مردو نێژرا.23كاتێ سه‌ری هه‌ڵبڕی، سه‌یریكرد لهدۆزهخدایهو ئازار ده‌چێژێ. له‌دووره‌وه ئیبراهیمی بینی‌و له‌عازر له‌باوه‌شیدا بوو.24ئینجا هاواریكرد: ئه‌ی ئیبراهیمی باوك، به‌زه‌ییت پێمدابێته‌وه، له‌عازر بنێره تا په‌نجه‌كانی به‌ئاو ته‌ڕ بكات‌و سه‌ری زمانمی پێ ساردكاته‌وه، ئه‌وه‌تا له‌م ئاگره‌دا ئازارم زۆره.25ئیبراهیم پێی ووت: كوڕم، له‌بیرته تۆ چی خۆشی هه‌یه هه‌موویت كرد‌و بینیت، لهعازریش چی ده‌رده‌سه‌ری هه‌بوو بین، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دڵنه‌وایی دهكرێتو تۆش ئازار ده‌چێژیت.26سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه له‌نێوان ئێمه‌و ئێوه بۆشاییه‌كی گه‌وره هه‌یه‌و دانراوه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ لێره‌وه بێته لاتان ناتوانێت، هه‌مان شت ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێ لای ئێوه‌وه بێته لامان ناتوانێ.27ئینجا كابرا ووتی: كه‌واته لێت ده‌پاڕێمه‌وه له‌عازر بنێره بۆ ماڵی باوكم،28له‌وێ پێنج برام هه‌یه، تاكو ئاگاداریان بكاته‌وه، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش بێنه ئه‌م دۆزه‌خه‌وه.29به‌ڵام ئیبراهیم پێی ووت: ئه‌وان [نووسینه‌كانی] موسا‌و پێغه‌مبه‌رانیان هه‌یه، ده‌با گوێیان بۆ ڕاگرن.30ئه‌میش پێی ووت: نه‌خێر، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ناو مردووانه‌وه چوو بۆ لایان، ئیتر تۆبه ده‌كه‌ن.31ئیبراهیم ووتی: كه ئه‌وان گوێیان لهموساو پێغه‌مبه‌ران نه‌گرت، ئه‌وا باوه‌ڕ به مردووی زیندووبووهوهش ناكه‌ن.)
Biblica, Inc.