لۆقا14
چاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش لهشهممه
1عیسا له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا، چووه ماڵی یه‌كێك له‌سه‌ركرده فه‌ریسیه‌كان بۆ نانخواردن، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون چاویان له‌عیسا نهدهتروكاندو به‌باشی سه‌رنجیان ده‌دا.2چونكه به‌رامبه‌ری كابرایه‌ك كه نه‌خۆشی ئاوبهنی هه‌بوو دانیشت بوو.3عیسا ڕوویكرده مامۆستایانی شهریعهتو فهریسیهكانو ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون، لێیپرسین: (ئایا نه‌خۆش چاكردنه‌وه، له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌بێ یان نا؟)4كاتێ ئه‌وان هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌دایه‌وه. ئه‌ویش كابرای بانگكردو چاكی كرده‌وه‌و به‌ڕێیكرد.5گه‌ڕایه‌وه پرسیاری لـێ‌كردن: (كێ له‌ئێوه كوڕه‌كه‌ی یان گاكه‌ی له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا بكه‌وێته بیره‌وه ناچێ یه‌كسه‌ر ده‌ری بهێنێ؟)6لێره‌ش نه‌یانتوانی هیچ وه‌ڵامیكی بده‌نه‌وه.خۆت به‌به‌رز مه‌گره
7دوای ئه‌وه‌ی سه‌یریكرد، چۆن هه‌ندێ له‌دانیشتوان ڕیزی پێشه‌وه‌یان گرتووه، نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه، ووتی:8(كاتێ یه‌كێك بانگتان ده‌كات بۆ سه‌ر شایی، باشتر وایه نه‌چیته ڕیزی پێشه‌وه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و شوێنه بۆ یه‌كێكی گرنگتر له‌تۆ دانرابێ.9ئینجا ئه‌وه‌ی بانگی كردوون، دێت‌و پێت ده‌ڵێ: ئه‌و شوێنه چۆڵكه بۆ ئه‌م پیاوه، تۆش ته‌ریق ده‌بیته‌وه، ئینجا له‌ڕیزی دواوه ده‌گه‌ڕێیت بۆ شوێنێك لێی دانیشی.10كاتێ بانگ ده‌كرێیت، هه‌وڵبده له‌دواوه دانیشه، تا ئه‌وه‌ی بانگیكردوویت، بێت‌و پێت بڵێ: هاوڕێم، هه‌سته وه‌ره پێشه‌وه، له‌م كاته ڕێزت لای دانیشتووان زیاتر ده‌بێ.11ئه‌وه‌ی خۆی به‌گه‌وره دانێ نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی به‌بچووك داده‌نێ به‌رزده‌كرێته‌وه.)12ئینجا به‌وه‌ی بانگیكردووه، ووتی: (كاتێ نانی نیوه‌ڕۆ یان ئێواره ده‌كه‌یت، هاوڕێو براو خزم‌و دراوسێ پارهدارهكانت بانگ مه‌كه، نه‌وه‌ك ئه‌وانیش دوایی بانگت بكه‌نه‌وه‌و چاكه‌ت بده‌نه‌وه.13به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نانخواردنێكت سازكرد، هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌و شهلو كوێر بانگ بكه،14خۆزگه‌ت پێدهخوازرێ گه‌ر ئه‌مه‌ت كرد، چونكه ئه‌وان ناتوانن پاداشتت بده‌نه‌وه، چونكه له‌ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌ی ڕاستودروستاندا پاداشتت ده‌درێته‌وه.)نموونه‌ی میواندارییه‌ك
15یه‌كێك له‌دانیشتووان، كاتێ ئه‌مه‌ی بیست، ووتی: (خۆزگه‌م به‌وه‌ی لهپادشاهێتی خودا نان ده‌خوات.)16ئینجا عیسا ووتی: (كابرایه‌ك داوه‌تێكی گهورهیكردو خه‌ڵكێكی زۆری بۆ بانگ‌كرد.17كاتی نانخواردن ئیشكه‌رێكی نارد، بۆ ئه‌وه‌ی بهمیوانهكان بڵێ: فه‌رموون هه‌موو شتێك ئاماده‌یه.18به‌ڵام هه‌موو یه‌ك له‌دوای یه‌ك داوای لـێبووردنیان كرد، یه‌كه‌میان ووتی ئه‌مڕۆ كێڵگه‌یه‌كم كڕیووه‌و ئێستا ده‌بێ بڕۆم بۆ ئه‌وێ، تكایه لێم ببوره.19ئه‌وی كه‌یان ووتی: پێنج جووت گام كڕیوه ده‌مه‌وێ بچم بزانم چۆنن، تكایه لێم ببووره.20یهكێكیكهشیان ووتی: ژنم هێناوه له‌به‌رئه‌وه ناتوانم بێم.21ئینجا ئیشكه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌مووی بهگهورهكهی ڕاگه‌یاند. ئینجا گه‌وره‌ی ماڵه‌كه زۆر تووڕه‌بوو، بهئیشكهرهكهی ووت: بڕۆ ده‌ره‌وه، بۆ شه‌قامی ناو شار‌و كۆڵانه‌كان، چی هه‌ژارو په‌ككه‌وته‌و شهلو كوێر هه‌یه بانگیان بكه بۆ ئێره.22پاش ماوه‌یه‌ك ئیشكه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه‌و ووتی: گه‌وره‌م ئه‌وه‌ی فهرمانتدا كرا، هێشتا هه‌ر شوێن ماوه.23گه‌وره‌ی ماڵ ووتی: دیسان بڕۆ بۆ ڕێگاو مه‌یدانه‌كان به‌زۆر خه‌ڵك بهێنه ماڵه‌وه، تاكوماڵهكهم پڕبێ.24پێتان ده‌ڵێم: له‌وانه‌ی بانگكرابوون هیچیان تامی نانی ماڵم ناكه‌ن.)ئه‌وه‌ی له‌قوتابیان داوادهكرێ
25خه‌ڵكێكی زۆر له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆیشتن به‌ڕێدا، ئاوڕی لێ دانه‌وه‌و پێی ووتن:26(گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ له‌گه‌ڵم بێت، پێویسته منی زیاتر خۆش بوێ، ته‌نانه‌ت لهدایكو باوكی، ژن‌و منداڵی، خوشك‌و براشی، بگره له‌خۆشی زیاتر، ته‌نها به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ ببێته قوتابی من.27هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ناتوانێ خاچه‌كه‌ی ههڵگرێتو دوام بكه‌وێت، ناتوانێ ببێته قوتابیم.28كێ هه‌یه گه‌ر بیه‌وێ تاوه‌رێك دروست بكات، دانانیشێ پاره‌كه‌ی بژمێرێو بزانێ پاره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كاره‌كه‌ی پێ ته‌واو بكات؟29نه‌وه‌ك ده‌ستبكات به‌دانانی بناغه‌و له‌دواییدا نه‌توانێ ته‌واوی بكات، ئه‌وسا خه‌ڵكی گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن،30ده‌ڵێن ئه‌وه چی بوو! ده‌ستی به دروستكردن كرد‌و نه‌یتوانی ته‌واوی بكات؟31یان چ پادشایه‌ك، بیه‌وێ شه‌ڕ بكات له‌گه‌ڵ پادشایهكیكهدا، یه‌كه‌مجار دانانیشێت هه‌تا ڕاوێژی ئه‌وه بكات، چۆن به ده هه‌زار كه‌سه سه‌ربكه‌وێ به‌سه‌ر بیست هه‌زار كه‌س، كه خه‌ریكن به‌ره‌و ڕووی ده‌كشێن،32ئه‌گینا خۆ هه‌تا له‌شكره‌كه دووره، خێرا خه‌ڵك ده‌نێرێ بۆ ڕێككه‌وتن.33كه‌واته هه‌ر به‌م شێوه‌یه، گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه واز له‌هه‌موو شتێك نه‌هێنێ كه‌هه‌یه‌تی، ناتوانێ ببێته قوتابی من.)نموونه‌ی خوێ
34(خوێ شتێكی زۆر باشه، به‌ڵام كه سوێری نه‌ما، چی سوێریهكهی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه؟35ئه‌وسا به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، نه بۆ زه‌وی نه بۆ به‌هێزكردنی زه‌وی، ئینجا ناچار فڕێ ده‌درێت. كێ گوێی هه‌یه با گوێ بگرێ.)Biblica, Inc.