لۆقا13
پێویستی تۆبه‌كردن
1له‌مكاته‌دا، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بهعیسادا، كه پیلاتۆس* هه‌ندێ له‌پیاوانی شاری جه‌لیلی له‌كاتی پێشكه‌شكردنی قوربانیه‌كانیان كوشتووه‌و خوێنی له‌گه‌ڵ خوێنی قوربانیه‌كان تێكه‌ڵاو كردوون.2عیسا پێی ووتن: (ئایا به‌ڕای ئێوه، ئه‌و جهلیلیانهی كوژران گوناهیان زیاتربوو له‌و خه‌ڵكه‌ی تری جه‌لیل، بۆیه وایان به‌سه‌رهات؟3من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، گه‌ر بێت‌و ئێوه‌ش تۆبهنهكهن هه‌مووتان ئاوها تیاده‌چن.4یاخود ئه‌و هه‌ژده كه‌سه‌ی تاوه‌ری سیلوام به‌سه‌ریاندا كهوتو كوشتنی، گوناهبارتر بوون له‌دانیشتوانی قودس؟5من پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵام گه‌ر ئێوه‌ش تۆبهنهكهن هه‌مووتان ئاوها تیاده‌چن.)نموونه‌ی هه‌نجیری بێبه‌ر
6ئینجا ئه‌م نموونه‌یه‌ی باس كرد: (كابرایه‌ك له‌باخه‌كه‌یدا دار هه‌نجیرێكی هه‌بوو، هات تاكو بزانێ بهریگرتووه، سه‌یریكرد هیچی پێوه نییه.7بانگی باخه‌وانه‌كه‌ی كرد‌و ووتی: من ماوه‌ی سێ ساڵه دێم، تاكو لهبهرهكهی ببه‌م، كه‌چی هیچی پێوه نابینم، بیـبڕهوه، بۆچی زه‌ویشمان لـێبگرێ؟8به‌ڵام باخه‌وانه‌كه‌ی ووتی: گه‌وره‌م، ئه‌م ساڵیش وازی لـێبهێنه، زه‌ویه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری ههڵدهگێڕمهوهو كه‌مێ بابه‌تی به‌هێزبوونی تێده‌كه‌م.9به‌ڵكو به‌ر بگرێ، گه‌ر نه‌بوو ئه‌وسا بیبڕه‌وه.)چاككردنه‌وه‌ی ژنێك لهشهممه
10عیسا ڕۆژێكی شه‌ممه لهكهنیشت خه‌ریكی فێركردنبوو،11ئافره‌تێكی لـێ‌بوو ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ بوو ڕۆحی لاواز ده‌ستی به‌سه‌ریدا گرتبوو، پشتی قه‌مبوور بوو بوو، نه‌یده‌توانی به‌ڕێكی ڕاوه‌ستێ.12كاتێ عیسا ژنه‌كه‌ی بینی، بانگیكردو پێی ووت: (خوشكه، با ڕزگارت بێ لهلاوازییهكهت.)13ئینجا ده‌ستی خسته سه‌ر ئافره‌ته‌كه، ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته‌كه پشتی ڕاست بووه‌وه‌و ده‌ستیكرد به‌ستایشی خودا.14به‌ڵام سه‌رۆكی كه‌نیشت تووڕه بوو، چونكه عیسا له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكی چاككرده‌وه، به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (ته‌نها شه‌ش ڕۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا ڕۆژی كاركردنه له‌و ڕۆژانه‌دا وه‌رن بۆ چاكبوونه‌وه، نه‌ك له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا.)15عیسای خوداوه‌ند وه‌ڵامیدایه‌وه: (ئه‌ی دووڕوه‌كان! ئایا هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه، له‌ڕۆژی شه‌مماندا ناڕوات گاكه‌ی یاخود گوێدرێژه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و بیبات ئاوی بدات.16ئه‌وه‌تا ئه‌م ژنه كه یه‌كێكه له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم، ماوه‌ی هه‌ژده ساڵه به‌ستراوی ده‌ستی شه‌یتانه نابێ ئازادبێ له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا؟)17كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی ووت، بهرههڵستكهرانی شه‌رمه‌زاربوون. ئینجا هه‌موو خه‌ڵكه‌كه دڵشاد بوون به‌گشت ئه‌و كاره مه‌زنانه‌ی كردی.نموونه‌ی ده‌نكه خه‌رته‌له
18عیسا پرسیاری كرد‌و ووتی: (پادشاهێتی خودا له‌چی ده‌كات، وه‌ك چی وایه؟19له‌ده‌نكه خه‌رته‌له‌یه‌ك ده‌كات، كابرایه‌ك هێنایو له‌كێڵگه‌كه‌ی ڕواندی، ڕواو بوو به‌دارێكی گه‌وره، به‌شێوه‌یه‌ك كه باڵنده‌ی ئاسمان له‌سه‌ر لق‌و چڵه‌كانی حه‌سانه‌وه.)نموونه‌ی هه‌ویرترش
20دیسان ووتی: (پادشاهێتی خودا له‌چی ده‌كات؟21لههـهویرترشێك ده‌كات، كه ئافره‌تێك پـارچـهیـهكی لـێدههێنێ، ده‌یخاته ناو چه‌ند ڕبه ئاردێكهوه تا هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێت.)ده‌رگای ته‌نگ
22كاتێ عیسا بۆ قودس ده‌چوو، به‌شارو لادێكان تێدهپهڕیو خه‌ڵكی فێرده‌كرد.23یه‌كێك لێیپرسی: (گه‌وره‌م ئایا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ڕزگاریان ده‌بێت كه‌مه؟) ئه‌ویش پێیانی ووت:24(هه‌وڵ بده‌ن له‌ده‌رگای ته‌نگه‌وه بچنه ژووره‌وه، من پێتان ده‌ڵێم: زۆر كه‌س هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه ژووره‌وه، به‌ڵام ناتوانن.25دوای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ماڵ هه‌ڵده‌ستێت‌و ده‌رگا داده‌خات، ئێوه‌ش له‌ده‌ره‌وه ده‌مێننه‌وه، لـهدهرگادهدهنو ده‌ڵێن: گه‌وره‌م، لێمـان بكـهوه! ئه‌ویش پێتان ده‌ڵێ: مــن نـاتانناسم، ئێوه له‌كوێوه هاتوون؟26ئه‌وسا ئێوه‌ش ده‌ڵێن: له‌گه‌ڵتدا خواردمانوخواردمانهوه، لهشهقامهكانمان فێرت ده‌كردین.27ئینجا ئه‌ویش ده‌ڵێ: پێتان ده‌ڵێم من نازانم ئێوه كێن‌و له‌كوێوه هاتوون، وونبن له‌به‌رچاوم ئه‌ی به‌دكاران!28جا له‌وێدا ده‌بێت بهگریانو چڕكهچڕكی ددان، كاتێ ده‌بینن ئیبراهیمو ئیسحاق‌و یاقوبو هه‌موو پێغه‌مبه‌ران لهپادشاهێتی خودان، به‌ڵام ئێوه ده‌ركراونه‌ته ده‌ره‌وه.29ئینجا خه‌ڵكی لهڕۆژههڵاتو له‌ڕۆژئاواوه، لهباكوورو له‌باشووره‌وه دێن، له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن لهپادشاهێتی خودا.30زۆر له‌وانه‌ی دواهه‌مینن ده‌بنه یه‌كه‌مین‌و یه‌كه‌مینه‌كانیش ده‌بنه دواهه‌مین.)عیسا‌و هێرۆدس
31له‌و كاته‌دا هه‌ندێ لهفهریسیهكان هاتنه لای عیسا‌و پێیان ووت: (ئێره به‌جێبهێڵه‌و بڕۆ، چونكه هێرۆدس ده‌یه‌وێ بتكوژێ.)32ئه‌ویش پێی ووتن: (بڕۆن به‌و ڕێویه بڵێن، من ئه‌مڕۆ و به‌یانی ڕۆحه پیسه‌كان دهردهكهمو نه‌خۆشه‌كان چاك ده‌كه‌مه‌وه، ئینجا له‌ڕۆژی سێهه‌م هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌كه‌م.33به‌ڵام ئه‌مڕۆ و بهیانیو ڕۆژانی داهاتوو، ده‌بێت به‌رده‌وام بم له‌ڕۆیشتن، به‌ڕێگای خۆم، چونكه پێغه‌مبه‌ر له‌ناونابرێت له‌قودس نه‌بێت.)عیسا دڵته‌نگه بۆ قودس
34(ئه‌ی قودس، ئه‌ی قـودس، ئه‌ی بكوژی پێغهمبهرانو بهردبارانكهری ئه‌وانه‌ی بۆت نێردران، چه‌ند جار ویستم منداڵه‌كانت به‌یه‌كه‌وه كۆ بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن مریشك جوجه‌ڵه‌كانی له‌ژێر بالـَی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام نه‌تانویست.35ئه‌وه‌تا ماڵه‌كه‌تان بهوێرانكراوی ده‌مـێـنـێـتـه‌وه. با پێتان بڵێم، ئـیتر نامبـیـنـنهوه، تا ئه‌و كاته‌ی هاوارده‌كه‌ن، پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خـوداوهنـد دیـَت.)Biblica, Inc.