لۆقا12
ڕاستگۆیی‌و بێ دووڕوویی
1له‌وكاته‌دا كه خه‌ڵكی به‌هه‌زاران كۆبووبوونه‌وه، به‌جۆرێ یه‌ك یه‌كی پێشێل ده‌كرد، عیسا ده‌ستیكرد به‌قسه‌كردن‌و یه‌كه‌مجار به‌قوتابیه‌كانی ووت: (ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسیه‌كان بن، كه دووڕووییه.2هیچی شاراوه نییه، ئاشكرا نهبێتو هیچ نهێنییه‌ك نییه نه‌زانرێ.3هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌تاریكی ووتوتانه، له‌ڕووناكی ده‌بیسترێ، ئه‌وه‌ش كه له‌ماڵ به‌چرپه ووتوتانه، له‌سه‌ربانه‌كان بانگه‌وازی پێده‌كرێ.)4له‌به‌رئه‌وه ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كانم، مه‌ترسن له‌وانه‌ی به‌له‌ش ده‌تانكوژن، چونكه له‌وه زیاتر ناتوانن هیچ بكه‌ن.5به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم له‌چی بترسن، له‌وه بترسن كه توانای هه‌یه له‌دوای مردن بتانخاته دۆزه‌خه‌وه، به‌ڵێ پێتان ده‌ڵێم له‌وه بترسن.6ئه‌وه نییه پێنچ چۆله‌كه به دوو فلس ده‌فرۆشن؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودا یه‌كێك له‌وانی بیرناچێ،7ته‌نانه‌ت قژی سه‌ریشتان ژمێرراوه. كه‌واته مه‌ترسن، ئێوه باشترن لهچۆلهكه.8به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێ، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێ.9ئه‌وه‌ش كه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیانانێ، به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیانانرێ.10ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك به‌ڕۆڵه‌ی مرۆڤ بڵێ، ده‌به‌خشرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كفربكات به‌رامبه‌ر ڕۆحی پیرۆز، نابه‌خشرێ.11كاتێ ده‌تانهێننه به‌رده‌م كهنیشتهكانو لێپرسراوان‌و ده‌سه‌ڵاتداران، گوێ مه‌ده‌ن به‌وه‌ی چی یاخود چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.12چونكه ڕۆحی پیرۆز ئه‌وه‌ی كه پێویسته بیڵێن ده‌یدا به‌گوێتان.)13ئینجا له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌دا یه‌كێك پێی ووت: (مامۆستا، به براكه‌م بڵێ ئه‌وه‌ی بۆمان به‌جێماوه به‌شی بكات له‌گه‌ڵم.)14به‌ڵام ئه‌و پێی ووت: (ئه‌ی مرۆڤ، كێ منیكردووه به دادوه‌ر یاخود بهشكهر به سه‌رتان؟)15به خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (ئاگاداربن‌و خۆتان بپارێزن لهچاوبرسێتی، چونكه ژیانی مرۆڤ به‌زۆری سامانه‌كه‌ی نییه.)نموونه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێمێشك
16ئینجا نموونه‌یه‌كی بۆ هێنانه‌وه‌و ووتی: (مرۆڤێكی ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌وییه‌كه‌ی به‌رووبوومێكی زۆری‌دا.17بیری كرده‌وه‌و ووتی: چی بكه‌م كه من شوێنی ته‌واوم نه‌بێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بهرووبوومهكهم؟18جا ووتی: وا ده‌كه‌م، عه‌مباره‌كانم تێكدهدهمو له‌وان گه‌وره‌تر دروستده‌كه‌م، ئیتر له‌وێدا هه‌موو بهرووبوومهكهم دادهنێمو كۆی ده‌كه‌مه‌وه.19ئه‌وسا به‌خۆم ده‌ڵێم، ئه‌ی دڵ ئه‌وه‌تا به‌شی چه‌ندین ساڵت هه‌یه، كه‌واته بحهسێوهو بخۆ‌و بخۆوهو دڵشادبه.20به‌ڵام خودا پێی ووت: ئه‌ی بێ مێشك، هه‌ر ئه‌م شه‌و ڕۆحت ده‌رده‌چێ، ئه‌وه‌ی كۆتكردهوه بۆ كێ ده‌بێ؟21به‌هه‌مان شێوه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌نجینه بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌و لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه.(خودا خه‌ممان ده‌خوات
22به‌قوتابیه‌كانی ووت: (جا له‌به‌رئه‌مه پێتان ده‌ڵێم، گوێمهدهن به‌ژیان چی بخۆن، به‌له‌ش چی له‌به‌ر بكه‌ن،23ژیان گرنگتره لهخواردنو له‌شیش گرنگتره له‌جل.24سه‌یری قه‌له‌ڕه‌ش بكه‌ن، نهدهچێنێو نهدروێنه ده‌كات. عـهمباریشینییهو هــیچ كـۆناكاتهوه، به‌ڵام خودا دهیژیێنێ. ئایا ئێوه له‌باڵنده باشترنین؟25به‌ڵام كێ له‌ئێوه گه‌ر زۆر بایه‌خ به‌م شتانه بدات، ده‌توانێ ته‌نانه‌ت ڕۆژێك له‌ژیانی درێژتر بكات؟26جا كه ئێوه تواناتان به‌سه‌ر بچووكترین شت نییه، بۆچی بایه‌خ ده‌ده‌ن بهشتی تر؟27سه‌یری گوڵاڵه سووره بكه‌ن، چۆن نه‌شونما ده‌كات، نه هیلاك دهبێتو نه ده‌ڕێسێ. به‌ڵام پێتانی ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت سلێمانیش له‌و په‌ڕی مه‌زنیدا به‌رگی وه‌ك یه‌كێك له‌وانی له‌به‌رنه‌كردووه.28گه‌ر بێت‌و خودا ئاوا به‌رگ بكاته به‌ری گژوگیا هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ لهكێلگهدایهو به‌یانی فڕێ ده‌درێته ته‌نووره‌وه. ئایا ده‌بێ چه‌ند زیاتر جلی باشتان له‌به‌ر بكات ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟29داوای ئه‌وه مه‌كه‌ن چی بخۆن‌و چی بخۆنه‌وه، مه‌په‌شۆكێن.30ئه‌مانه هه‌مووی بێ باوه‌ڕه‌كانی ئه‌م جیهانه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئێوه باوكتان ده‌زانێ كه پێویستان به‌مانه هه‌یه.31به‌ڵكو داوای پادشاهێتی خودا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌تان هه‌موو بۆ ده‌بێت.32مه‌ترسه ئه‌ی مێگه‌لی بچووك، چونكه باوكـتان دڵـشاده پادشــاهێتیتان بداتێ.33ئه‌وه‌ی هه‌تانه بیفرۆشـنو بیبه‌خشن به‌هه‌ژاران، بۆ خۆتان له‌ئاسمان سامانێك دروستبكه‌ن كه نافهوتێو گه‌نجینه‌یه‌ك كه له‌بن نایه‌ت، نه‌دز لێی نزیك ده‌بێته‌وه نهمۆریانه لێی ده‌دات.34چونكه مرۆڤ گه‌نجینه‌ی له‌هه‌ر كوێ بێت دڵی له‌وێ ده‌بێت.نموونه‌ی كۆیله ده‌ست پاكهكان
35ئاماده‌بن با پشتێنتان به‌ستراو بێت‌و چراتان ڕۆشن بێت،36وه‌ك ئه‌وانه‌بن كه چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا له‌سه‌ر شایی بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه هاته‌وه‌و له ده‌رگایدا، ده‌ستبه‌جێ ده‌رگای لـێبكهنهوه.37خۆزگهدهخوازرێ به‌و ئیشكه‌رانه‌ی كه گه‌وره‌كه‌یان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ده‌یانبینێ به‌خه‌به‌رن. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، ئینجا گه‌وره‌كه‌ی له‌سه‌ر خوان دایاندهنێتو قۆڵ هه‌ڵده‌كا تاكو خزمه‌تیان بكات.38هه‌روه‌ها خۆزگهدهخوازرێ پێیان، گه‌ر هاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌وره‌كه‌یان له‌كاتێكدا بێت، كه دوو به‌ش یاخود سێ به‌شی شه‌و ڕۆیشتبێو ئه‌وان هێشتا هه‌ر به‌خه‌به‌ربن.39به‌ڵام ئه‌وه بزانن، گه‌ر بێت‌و خاوه‌نماڵ بزانێت له‌چ كاتێكدا دز دێته سه‌ری، ئه‌وا به‌خه‌به‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و ماڵه‌كه‌ی به‌جێناهێڵێ تابدزرێ.40كه‌واته ئێوه‌ش ئاوا ئاماده‌بن، چونكه ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نایزانن.)41په‌ترۆس لێیپرسی: (گه‌وره‌م، ئه‌م نموونانه به‌ئێمه ده‌ڵێی یان به‌هه‌موو خه‌ڵكی؟(42عیسای خوداوه‌ند ووتی: (كێیه ئه‌و جێگره ده‌ستپاك‌و ژیره‌ی كه گه‌وره‌ی ماڵ به‌سه‌ر خاووخێزانی دایده‌نێ هه‌تا خواردنیان له‌كاتی خۆیدا بۆ ئاماده بكات؟43خۆزگهدهخوازرێ به‌و ئیشكهره، كاتێ گه‌وره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌یبینێ هه‌ڵده‌ستێ به‌و كاره.44ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئینجا گه‌وره‌ی ماڵه‌كه ئیشكهرهكهی داده‌نێ له‌سه‌ر هه‌موو ماڵ‌و سامانێكی كه هه‌یه‌تی.45به‌ڵام گه‌ر ئه‌م ئیشكهره له‌دڵی خۆیدا ووتی: گه‌وره‌كه‌م دواده‌كه‌وێ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، ده‌ست بكات به‌لێدانی ئیشكه‌ره‌كانی تر بهژنو به‌پیاوه‌وه، هه‌روه‌ها بخواو بخواته‌وه‌و خۆی سهرخۆشبكات،46ئه‌وسا گه‌وره‌كه‌ی له‌ڕۆژێك ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چاوه‌ڕێی ناكات‌و لهكاژێرێك كه نایزانێ، ئینجا گه‌وره‌كه‌ی سزایدهداتو ده‌یخاته ڕیزی ناپاكانهوه.47ئه‌و ئیشكهرهی داواكارییه‌كانی گه‌وره‌ی ماڵ ده‌زانێت، به‌ڵام به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست كاری پێناكات، سزا ده‌درێ.48ئه‌وه‌ش كه داواكاریه‌كان نازانێت‌و هه‌ڵه ده‌كات، سزاكه‌ی كه‌متره. ئه‌وه‌ی زۆری پێدراوه، داوای زۆری لێده‌كرێ، ئه‌وه‌ش زۆری لادانراوه، داوای زیاتری لـێ‌ده‌كرێ.
عیسا‌و جیهان
49(من هاتووم تاكو له‌سه‌ر زه‌وی ئاگرێك بكه‌مه‌وه، چه‌ند دڵخۆشم به‌وه‌ی ده‌ستبكات به‌سوتاندن!50به‌ڵام جارێ ده‌بێ له‌ئازار ههڵبكێشرێم، چه‌ند ناڕه‌حه‌تم تا دێته‌دی.51واده‌زانن من هاتووم ته‌نها ئاشتی بهێنمه سه‌ر زه‌وی؟ پێتان ده‌ڵێم: نه‌خێر، به‌ڵكو دووبه‌ره‌كی‌و جیابوونه‌وه‌م هێناوه.52هه‌ر له‌ئێستاوه، گه‌ر له‌ماڵێكدا پێنچ كه‌سی تێدا بێت، سیانیان لهدووانیان، یان دووانیان له‌سیانیان جیاده‌بنه‌وه.53باوك له‌كوڕ، كوڕ له‌باوك، دایك له‌كچ، كچ له‌دایك، خه‌سوو لهبووك، بووك لهخهسوو جیاده‌بنه‌وه.)54دیسان به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت: (كاتێ ئێوه له‌ڕۆژئاواوه هه‌ور ده‌بینن، خێرا ده‌ڵێن: ئه‌م هه‌وره بارانی به‌ده‌مه‌وه‌یه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت.55كاتێكیش بای باشوور دێت، ده‌ڵێن گه‌رما ده‌ست پێده‌كات، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت.56ئه‌ی دووڕووه‌كان، ئێوه ده‌زانن ڕووی زهویو ئاسمان بخوێننه‌وه، چۆن نازانن ئه‌م سه‌رده‌مه بخوێننه‌وه؟57هه‌روه‌ها بۆچی به‌خۆتان دادپه‌روه‌رانه حوكمنادهن؟58كاتێ یه‌كێك شتێكی بهسهرتهوهیهو ده‌یه‌وێ بۆ دادگات ببات، هه‌وڵبده هه‌ر له‌ڕێگا له‌گه‌ڵی ئاشتبیته‌وه، ئه‌گینا ڕاتدهكێشێت بۆ لای دادوه‌رو دادوه‌ریش ده‌تداته ده‌ست پۆلیس، پۆلیسیش ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ت ده‌كات.59پێت ده‌ڵێم: له‌وێ نایه‌یته ده‌ره‌وه هه‌تا دوا پول نه‌ده‌یته‌وه.)Biblica, Inc.