سێیەم یۆحەنا1
هه‌ڵسوكه‌وت له‌ڕاستی
1له‌پیره‌كه‌وه، بۆ غایسی خۆشه‌ویست كه به‌ڕاستی خۆشم ده‌وێت.2خۆشه‌ویستم، هیوادارم له‌هه‌موو شتێك سه‌ركه‌وتوو بیتو ته‌ندروستیت باش بێت، هه‌روه‌ك ڕۆحت باش‌و ته‌واوه.3چونكه زۆر دڵخۆشبووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ك هاتنو باسی دلسۆزی تۆیان كرد بۆ ڕاستی، هه‌روه‌ها چۆن له‌ڕاستی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت.4خۆشی له‌مه گه‌وره‌ترم نییه كاتێك گوێم لێبێت ڕۆڵه‌كانم هه‌ڵسوكه‌وت له‌ڕاستی ده‌كه‌ن.5خۆشه‌ویستم تۆ هه‌موو شتێك بۆ براكانتو ئه‌و كه‌سانه‌ی نایانناسیت به‌سه‌رڕاستیه‌وه ده‌كه‌یت،6ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران شایه‌تییان له‌سـه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ داوه، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت به‌و شێوه‌یه به‌ڕێیان ده‌كه‌یت كه خودا پێی خۆشه.7چونكه له‌پێناوی ناوی مه‌سیح هاتوونه ده‌ره‌وه‌و هیچ شتێك له بێ‌باوه‌ڕان وه‌رناگرن.8بۆیه پێویسته پێشوازی له‌كه‌سانی وه‌ك ئه‌وانه بكه‌ین تا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ ڕاستی.9هه‌ندێ شتم بۆ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران نووسیوه، به‌ڵام دیوتریفس كـه ده‌یــه‌وێت خـۆی بكات به یــه‌كـه‌م له‌نیۆانیان، پێمان ڕازی نابێت.10بۆیه گه‌ر هاتم هه‌موو كرده‌وه‌و قسه خراپه‌كانی سه‌باره‌ت به‌منی ووتوه دهریدهخهم، هه‌روه‌ها به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو نایه‌وێ پێشـوازی له‌برایان بكات‌و هه‌ر یه‌كێك پێشوازیان لێ‌بكات، ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌و له‌كۆمه‌ڵه ده‌ریده‌كات.دوای خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه
11خۆشه‌ویستم، دوای خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه، چونكه ئه‌وه‌ی چاكه بكات له‌خودایه، ئه‌وه‌ش خراپه بكات خودای نه‌بینیوه.12دیمتریوس له‌لایه‌ن هه‌موو كهسێكو له‌لایه‌ن ڕاستیشه‌وه شایه‌تی بۆ دراوه، منیش هه‌روه‌ها شایه‌تی بۆ دهدهمو ئێوه‌ش ده‌زانن شایه‌تی من ڕاسته.13زۆر شت هه‌بوو بۆتانی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێ بهقهڵهمو مه‌ره‌كه‌ب بێت.14به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه بتبینم تا ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین.15داوای ئاشتیت بۆ ده‌كه‌م. براده‌ران سڵاوت لێده‌كه‌ن. تۆش سڵاو له‌یه‌كه یه‌كه‌ی براده‌ران بكه.Biblica, Inc.