یۆحەنا4
ژنێكی سامری
1فه‌ریسیه‌كان بیستیان كه عیسا قوتابی زۆری هه‌یه‌و له‌یه‌حیا زیاتر خه‌ڵكی لهئاوههڵدهكێشێ،2هه‌رچه‌نده خۆی خه‌ڵكی لهئاوههڵنهدهكێشا به‌ڵكو قوتابیه‌كانی.3كاتێ عیسا به‌مه‌ی زانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل.4ده‌بووایه به‌ناوچه‌ی سامیره‌دا* بڕۆشتایه،5له‌وێ گه‌یشته شارێكی سامری پێیده‌وترا سوخار، نزیك بوو له‌و پارچه زه‌وییه‌ی یاقوب بهیوسفی كوڕی دابوو،6بیری یاقوبیش له‌وێبوو. جا چونكه عیسا ماندووی گه‌شته‌كه بوو، كاتیش نزیكه‌ی دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ بوو، له‌سه‌ر قه‌راغی بیره‌كه دانیشت.7ژنێكی سامری هاته سه‌ر بیره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو به‌رێ، عیسا پێی ووت: (هه‌ندێ ئاوم بده‌رێ!)8قوتابیه‌كانی چوو بوونه ناو شار تا خواردن بكڕن.9ئینجا ژنه سامرییهكه پێی ووت: (تۆ جوولهكهیتو منیش سامری، چۆن داوای ئاوم لـێدهكهیت؟) چونكه جووله‌كه‌كان تێكه‌ڵی سامرییه‌كان نه‌ده‌بوون.10عیساش به‌ژنه‌كه‌ی ووت: (ئه‌گه‌ر تۆ به‌خشینی خودا بزانیت‌و ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێ ئاوم بده‌رێ بزانی كێیه، ئه‌وسا تۆ داوات لـێدهكردو ئه‌ویش ئاوی ژیانی پێتدهدا!)11ژنه‌كه پێی ووت: (به‌ڵام گه‌وره‌م، تۆ هیچت پێ نییه بۆ ده‌رهێنانی ئاو و بیره‌كه‌ش قووڵه. ئیتر ئاوی ژیانت له‌كوێ بوو؟12ئایا تۆ لهیاقوبی باوكمان گه‌وره‌تری كه ئه‌م بیره‌ی بۆ به‌جێهێشتووین، ئه‌وه‌ی خۆی‌و منداڵ‌و ئاژه‌ڵی لێیان خواردۆته‌وه؟)13عیساش پێی ووت: (هه‌ر كه‌سێ له‌م ئاوه بخواته‌وه دیسان تینووی ده‌بێته‌وه.14به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و ئاوه بخواته‌وه كه من ده‌یده‌مێ، هه‌رگیز تینووی نابێ، به‌ڵكو ئه‌و ئاوه‌ی من ده‌یده‌مێ ده‌بێ بهكانییهك، له‌ناخیدا ههڵدهقوڵیو ژیانی هه‌تاهه‌تایی پێده‌به‌خشێ.)15ئه‌وسا ژنه‌كه پێی ووت: (گه‌وره‌م، ئه‌و ئاوه‌م بده‌رێ تاتینووم نهبێو جارێكیكه نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئێره ئاو به‌رم!)16عیساش پێی ووت: (بڕۆ، مێرده‌كه‌ت بانگبكهو بگه‌ڕێوه بۆ ئێره.)17ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (مێردم نییه!) عیساش ووتی: (ڕاست ده‌كه‌ی كه ده‌ڵێیت مێردم نییه.18له‌ڕاستیدا تۆ پێنج مێردت هه‌بوو، ئه‌وه‌ی ئێستاش له‌گه‌ڵی ده‌ژی مێردت نییه. ئه‌مه‌شت به‌ڕاستی ووت!)19ئینجا ژنه‌كه پێی ووت: (گه‌وره‌م، من وای ده‌بینم تۆ پێغه‌مبه‌ری.20باوباپیرانمان خودایان له‌م شاخه‌دا په‌رستووه، به‌ڵام ئێوه‌ی جووله‌كه ده‌ڵێن ده‌بێ ته‌نها قودس مه‌ڵبه‌ندی خوداپه‌رستی بێ.)21عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (باوه‌ڕم پێبكه ئه‌ی ئافره‌ت، كاتێ دێ كه‌وا ئێوه باوك نه‌له‌سه‌ر ئه‌م شاخه‌و نهلهقودس ده‌په‌رستن.22ئێوه‌ی سامری نازانن كێ ده‌په‌رستن، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كێ ده‌په‌رستین چونكه ڕزگاری له جوولهكهوهیه.23جا ئه‌و كاته دێت كه‌وا ئێستایه، كاتێ خواپه‌رسته ڕاسته‌كان باوك بهڕۆحو به‌ڕاستی ده‌په‌رستن، چونكه خودا ئه‌و جۆره خواپهرستانهی ده‌وێ.24خودا ڕۆحه، ئیتر له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ ئه‌وانه‌ی ده‌یپه‌رستن بهڕۆحو به‌ڕاستی بیپه‌رستن.)25ژنه‌كه پێی ووت: (من ده‌زانم مه‌سیح (واته ده‌ستنیشانكراو) دێت، هه‌ر كاتێ ئه‌و هات هه‌موو شتێكمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه.)26عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (من ئه‌وم، ئه‌وه‌ی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات!).
27له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كان گه‌یشتن، سهریانسوڕما كاتێ بینییان قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌سیان پێیان نه‌ووت: (چیت لێی ده‌وێ؟ یاخود بۆچی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟ (28ئینجا ژنه‌كه گۆزه‌كه‌ی بهجێهێشتو گه‌ڕایه‌وه ناو شار، به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی ووت:29(وه‌رن، ئه‌و پیاوه ببینن هه‌ر چیهكمكردووه پێی‌ووتم! ڕه‌نگه ئه‌و مه‌سیح بێ؟)30ئیتر دانیشتوانی سوخار هاتنه‌ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و لای چوون.
31له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كانی زۆریان لێده‌كردو پێیان ده‌ووت: (مامۆستا، شتێ بخۆ.)32به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی دانه‌وه: (من خواردنێكم هه‌یه ده‌یخۆم كه ئێوه نایزانن.)33قوتابیه‌كانی له‌نێوان خۆیاندا ده‌ستیانكرد به‌پرسیاركردن: (ئایا كه‌س خواردنی بۆ هێناوه؟)34عیساش پێی ووتن: (خواردنی من ئه‌وه‌یه خواستی ئه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌ێنم كه ناردوومیو كاروباره‌كانی جێ به‌جێ بكه‌م.35ئه‌ی خۆتان ناڵێن: (پاش چوار مانگ كاتی دروێنه دێ!) به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: چاوتان بكه‌نه‌وه‌و سه‌یری كێڵگه‌كان بكه‌ن، ئه‌وه‌تا پێگهیشتوونو كاتی دروێنه‌یان هاتووه.36دروێنهكهریش كرێی خۆی وه‌رده‌گرێ، به‌رووبووم كۆده‌كاته‌وه بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌وسا چێنهرو دروێنهكهر به‌یه‌كه‌وه دڵشاد ده‌بن،37ئینجا ئه‌و ووته‌یه ڕاسته كه ده‌ڵێ: (یه‌كێ دهچێنێو ئهویكهش دروێنه ده‌كات.)38من ئێوه‌م ناردووه بۆ دروێنهیهك كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون، كه‌سانیتر پێوه‌ی ماندووبوون‌و ئێوه به‌ری ماندووبوونه‌كه‌یان ده‌خۆن.)
39ژماره‌یه‌كی زۆر له سامریهكانی دانیشتووی ئه‌و شاره باوه‌ڕیان به‌عیسا هێنا به‌هۆی قسه‌ی ئه‌و ژنه‌وه كه ووتی: (هه‌رچیه‌كم كردبوو هه‌مووی پێووتم.)40كاتێ سامریهكان هاتن بۆ لای، داوایان لـێكرد لایان بمێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌وێ دوو ڕۆژ مایه‌وه،41به‌هۆی ووشهكانیهوه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێهێنا زۆر زیادی كرد،42ئه‌وسا خه‌ڵكه‌كه بهژنهكهیان ووت: (له‌ئێستا به‌دواوه ئیتر ئێمه به‌هۆی قسه‌ی تۆوه باوه‌ڕ ناكه‌ین، به‌ڵكو باوه‌ڕ ده‌كه‌ین چونكه خۆمان گوێمان لێی‌بوو، زانیمانو بۆمان ده‌ركه‌وت، ئه‌و پیاوه به‌ڕاستی ڕزگاركه‌ری جیهانه!)
چاكردنه‌وه به‌ووشه
43پاش دوو ڕۆژ ئه‌وێی بهجێهێشتو ڕۆیشته جه‌لیل،44چونكه عیسا خۆی ووتبوی: (پێغه‌مبه‌ر له‌ووڵاتی خۆیدا ڕێزی لێناگیرێ!)45كاتێ عیسا گه‌یشته ناوچه‌ی جه‌لیل دانیشتوانی پێشوازیان لـێكرد، هه‌رچیه‌كی كردبوو له‌قودس له‌جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون بینیبوویان، چونكه ئه‌وانیش له‌وێ بوون.46جارێكیكه سه‌ردانی شاری قانای ناوچه‌ی جهلیلیكرد، ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا ئاوی كرد به‌شه‌راب، له‌شاری كه‌فه‌رناحوم پیاوێك لهدهستوپێوهندی پادشا، كوڕێكی نه‌خۆشی هه‌بوو.47كاتێ پیاوه‌كه بیستی عیسا ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی به‌جێهێشتووه‌و هاتووه بۆ ناوچه‌ی جه‌لیل، هاته لای‌و لێی پاڕایه‌وه له‌گه‌ڵی بچێت بۆ ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو چاك بكاته‌وه.48ئینجا عیسا ووتی: (باوه‌ڕ ناكه‌ن هه‌تا ئایهتو نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بینن!)49لێره‌دا پیاوه‌كه ووتی: (گه‌وره‌م، وه‌ره له‌گه‌ڵم پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌م بمرێ!)50عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (بڕۆ! كوڕه‌كه‌ت زیندووه!) پیاوه‌كه باوه‌ڕی بهووشهكانی كرد‌و ئه‌وێی به‌جێهێشت.51كاتێ پیاوه‌كه به‌ڕێگاوه بوو هه‌ندێ لهكۆیلهكانی تووش بوو، مژده‌یان دایه كه كوڕه‌كه‌ی زیندووه،52ئه‌ویش لێیپرسین له‌چ كاتێكدا چاك بووه‌وه، له‌وه‌ڵامدا ووتیان: (دوێنێ له كاژێری یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ تایه‌كه به‌ریدا.(53به‌مه باوكه‌كه زانی ئه‌و كاژێره ئه‌وكاته بوو كه عیسا پێی ووت كوڕه‌كه‌ت زیندووه. ئه‌وسا خۆی‌و خاوخێزانی هه‌موو باوه‌ڕیان هێنا.54ئه‌م نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌ره نیشانه‌ی دووه‌م بوو عیسا كردی دوای ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ی بهجێهێشتو به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌لیل ڕۆیشت.Biblica, Inc.