یۆحەنا3
له‌دایك بوون له‌رۆح
1پیاوێك هه‌بوو لهفهریسیهكان ناوی نیقۆدیمۆس بوو، ئه‌ندام بوو له‌ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه‌كان.2به‌شه‌و بۆ لای عیسا هاتو پێی ووت: (مامۆستا، ئێمه ده‌زانین تۆ مامۆستایه‌كی له‌لای خوداوه هاتوویت، چونكه ئه‌و نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت، كه‌س ناتوانێ بیكات گه‌ر خودای له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.)3ئینجا عیسا پێی ووت: (ڕاستی ڕاستیت پێ ده‌ڵێم، كه‌س ناتوانێت پادشاهێتی خودا ببینێت گه‌ر له‌ئاسمانه‌وه له‌دایك نه‌بێت.)4نیقۆدیمۆس لێیپرسی: (مرۆڤ چۆن ده‌توانێت به‌پیری له‌دایك ببێته‌وه؟ خۆ جارێكیكه ناچێته‌وه سكی دایكی‌و سه‌رله‌نوێ له‌دایك بێته‌وه!)5عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: (ڕاستی ڕاستیت پێ ده‌ڵێم، كه‌س ناتوانێ بچێته ناو پادشاهێتی خودا گه‌ر له‌ئاو و له‌ڕۆح لهدایكنهبێتهوه.6چونكه ئه‌وه‌ی له له‌شه‌وه له‌دایك ده‌بێ له‌شه، ئه‌وه‌ش كه له ڕۆحه‌وه له‌دایك ده‌بێت ڕۆحه،7كه‌واته سه‌رت سوڕنه‌مێنێ كه ده‌ڵێم: پێویسته له‌ئاسمانه‌وه له‌دایك ببنه‌وه.8شنه‌با بۆ هه‌ر شوێنێ كه ئاره‌زووی لـێ‌بێت هه‌ڵده‌كات‌و گوێمان له ده‌نگه‌كه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام نازانرێ له‌كوێوه دێت‌و بۆكوێ ده‌ڕوات. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌شه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕۆحه‌وه له‌دایك ده‌بن.)9دیسان نیقۆدیموس پرسیاریكرده‌وه: (چۆن ئه‌مه ڕووده‌دات؟)10عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (تۆ مامۆستایه‌كی ئیسرائیلی‌و ئه‌مه نازانی!11ڕاستی ڕاستیت پێ‌ده‌ڵێم: ئێمه ئه‌وه ده‌ڵێین كه ده‌یزانین‌و شایه‌تی بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ده‌یبینین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێوه شایه‌تیه‌كه‌مان قبوڵ ناكه‌ن.12باسی شته زه‌مینیه‌كانتان بۆ ده‌كه‌م، باوه‌ڕناكه‌ن، ئیتر چۆن باوه‌ڕ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر باسی شتی ئاسمانیتان بۆ بكه‌م؟13هیچ كه‌سێ نه‌چۆته ئاسمان جگه له‌وه‌ی له‌ئاسمان هاتۆته خواره‌وه، ئه‌ویش ڕۆڵه‌ی مرۆڤه.14جا چۆن مو‌سا ماره‌كه‌ی له‌بیاباندا* به‌داره‌وه هه‌ڵواسی، به‌هه‌مان شێوه ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش ده‌بێ هه‌ڵواسرێ،15تاوه‌كو هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕی پێ‌بێنێ ژیانی هه‌تاهه‌تایی ده‌سكه‌وێ.) خۆشه‌ویستی خودا بۆ جیهان16(چونكه خودا به‌م جۆره جیهانی خۆشه‌ویست ته‌نانه‌ت تاقه ڕۆڵه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، هه‌تا هه‌موو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌كه‌ن له‌ناو نه‌چن، به‌ڵكو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ست بهێنن.17چونكه خودا ڕۆڵه‌ی نه‌نارد بۆ تاوانباركردنی جیهان، به‌ڵكو ناردی تا جیهان ڕزگار بێت به‌هۆی ئه‌وه‌وه.18ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنێ تاوانبار ناكرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ناهێنێ تاوانباركراوه، چونكه باوه‌ڕی به‌ناوی تاقه ڕۆڵه‌ی خودا نه‌هێناوه.19ئه‌مه‌ش حوكمه‌كه‌یه: ڕووناكی هات بۆ جیهان، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه حه‌زیان له‌تاریكی كرد له‌جیاتی ڕووناكی، چونكه كرده‌وه‌یان خراپ بوو.20هه‌ر كه‌سێك خراپه بكات ڕقی لهڕووناكیه، نایه‌ته لای ڕووناكی نه‌وه‌ك كرده‌وه‌كانی ئاشكرا ببێ.21به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ڕێگای ڕاستیدا ده‌ڕوات، بۆ لای ڕووناكی دێت تاكو كرده‌وه‌كانی ده‌ركه‌وێت كه به‌هۆی خوداوه كراوه.(
عیسا‌و شایه‌تی یه‌حیا
22دوای ئه‌وه عیسا‌و قوتابیه‌كانی ڕۆیشتن بۆ شاره‌كانی یه‌هودیه، له‌وێ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه، ده‌ستیكرد به‌خه‌ڵك له ئاوهه‌ڵكێشان.23هه‌روه‌ها یه‌حیا له‌كانی نون له‌نزیك شاری سالیم خه‌ڵكی له ئاوهه‌ڵده‌كێشا، چونكه ئاوی ئه‌وێ زۆر بوو خه‌ڵكه‌كه دههاتنو له‌وێ له‌ئاوهه‌ڵده‌كێشران.24هێشتا یه‌حیا نه‌خرابووه به‌ندیخانه‌وه.25له‌وێدا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم كه‌وته نێوان قوتابیه‌كانی یه‌حیا له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی پاككردنه‌وه.26جا چوون بۆ لای یه‌حیاو پێیان ووت: (مامۆستا، ئه‌و پیاوه‌ی بینیمان له‌گه‌ڵت له‌پشتی ڕووباری ئوردونه‌وه، ئه‌وه‌ی شایه‌تیت بۆدا، ئێستا ئه‌ویش خه‌ڵك لهئاوههڵدهكێشێو هه‌موو خه‌ڵكه‌كه ده‌ڕۆن بۆ لای ئه‌و!)27یه‌حیاش وه‌ڵامی دایه‌وه: (پیاو ده‌توانێ ته‌نها ئه‌وه وه‌رگرێ كه له‌ئاسمانه‌وه پێی دراوه!28ئێوه خۆتان شایه‌تن كاتێ ووتم: من مه‌سیح نیم، من پێش ئه‌و نێرراوم.29بووك بۆ زاوایه! به‌ڵام هاورێی زاوا ئه‌وه‌ی له‌چاوه‌ڕوانیدایه كاتێ گوێی له‌ده‌نگی زاوا ده‌بێ، دڵشاد ده‌بێ. جا ئه‌وه‌تا ئه‌م خۆشیه‌م هاته‌دی.30ده‌بێت ئه‌و زیادبكات و منیش كه‌م.)31ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه هاتووه له‌سه‌رووی هه‌مووانه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له زه‌ویه ئه‌و زه‌مینیه‌و هه‌ر له‌باره‌ی كاروباری زه‌مینی ده‌دوێ. جا ئه‌وه‌ی له‌ئاسمانه‌وه هاتووه له‌سه‌رووی هه‌مووانه،32ئه‌و شایه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه بینیویه‌تیو بیستوویه‌تی، به‌ڵام كه‌س شایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رناگرێ!33ئه‌وه‌ی شایه‌تیه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێ، ده‌یسه‌لمێنێ كه‌وا خودا ڕاسته،34چونكه ئه‌وه‌ی خودا ناردوویه‌تی به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خودا به‌پێوانه ڕۆح نادات.35باوك ڕۆڵه‌ی خۆی خۆشده‌وێ، هه‌موو شتێكی خستوته ژێر ده‌ستی.36ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهڕۆڵهكه بهێنێ، ژیانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه. ئه‌وه‌ش كه گوێڕایه‌ڵی ڕۆڵه‌كه نابێ ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ.Biblica, Inc.