یۆحەنا2
شایی لهقانا
1له‌ڕۆژی سێهه‌مدا له‌دێی قانا له‌ناوچه‌ی جه‌لیل شاییه‌ك هه‌بوو، دایكی عیساش ئاماده‌ی ئه‌و شاییه بوو،2هه‌روه‌ها عیسا‌و قوتابیه‌كانیشی بانگكرابوون بۆ ئه‌م شاییه.3كاتێ شه‌راب ته‌واو بوو، دایكی چووه لای عیسا‌و پێی ووت: (هیچ شه‌رابیان نه‌ماوه!)4ئه‌ویش پێی ووت: (ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه هه‌یه یان به‌تۆ؟ هێشتا كاتی من نه‌هاتووه!)5دوایی دایكی عیسا بهئیشكهرهكانی ووت: (ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانتان پێده‌دات بیكه‌ن.)6له‌وێدا شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین هه‌بوو، جووله‌كه‌كان ئاوه‌كه‌یان به‌كارده‌هێنا بۆ پاككردنه‌وه به‌پێی خووڕه‌وشتی خۆیان، كوپه‌كان هه‌ریه‌كه‌ی هه‌شتا تا سه‌دو بیست لیتریان ده‌گرت.7جا عیسا بهئیشكهرهكانی ووت: (كوپه‌كان پڕكه‌ن له‌ئاو.) ئه‌وانیش كوپه‌كانیان تا سه‌ر پڕكرد.8ئه‌وسا پێی ووتن: (ئێستا لێیدهركهنو بیبه‌ن بۆ سه‌رپه‌رشتیكه‌ری شاییه‌كه!) ئه‌وانیش وایان كرد.9كاتێ سهرپهرشتیكهر تامی ئه‌و ئاوه‌ی كرد كه گۆڕابوو بۆ شه‌راب، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، ئه‌وه‌ی ئیشكه‌ره‌كان ده‌یانزانی چۆنه و چیه، ئه‌وسا زاوای بانگكردو10پێی ووت: (خه‌ڵكی له‌پێشه‌وه شه‌رابه چاكه‌كه دادهنێنو دوای كه‌مێك خواردنه‌وه، شه‌رابی تر ده‌هێنن كه ئه‌وه‌نده باش نه‌بێ وه‌كو ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م. به‌ڵام تۆ شه‌رابه باشهكهت هێشتۆته‌وه بۆ ئێستا!)11ئه‌مه یه‌كه‌مین نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو كه عیسا له‌دێی قانای ناوچه‌ی جه‌لیل كردی، ئه‌وه‌ی تیایدا شكۆمه‌ندی خۆی دهرخستو قوتابیه‌كانی باوه‌ڕیان پێهێنا.12دوای ئه‌مه عیسا‌و دایكی‌و براكانیو قوتابیه‌كانی چوون بۆ شاری كه‌فه‌رناحوم، چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ مانه‌وه.پاكسازی په‌رستگا
13كاتێ جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی جووله‌كه نزیك بووه‌وه، عیسا چوو بۆ قودس،14لهپهرستگادا* ئه‌وانه‌ی بینی كه مانگا‌و مه‌ڕو كۆتریان ده‌فرۆشت، هه‌روه‌ها پارهگۆڕهوهكان له‌به‌رده‌م مێزه‌كانیان دانیشتبوون،15عیسا لهگوریس قامچیه‌كی دروستكرد‌و ئه‌وانه‌ی لهپهرستگادا بوون بهخۆیانو مه‌ڕو مانگاوه هه‌موویانی ده‌ركرد. پاره‌ی پارهگۆڕهوهكانی پهرشوبڵاوكردهوهو مێزهكانیانی سه‌ره‌وژێر كرد،16ئینجا بهكۆتر فرۆشه‌كانی ووت: (ئه‌م شتانه لێره ببه‌نه ده‌ره‌وه! چۆن ده‌وێرن ماڵی باوكم بكه‌نه بازاڕ؟)17لێره‌دا قوتابیه‌كان ئه‌و ئایه‌ته‌یان بیركه‌وته‌وه كه له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه: [[دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مسوتێنێ]].18ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه به‌رهه‌ڵستی عیسایان كرد‌و ووتیان: (نیشانه‌یه‌كمان بۆ بهێنه‌وه ده‌ستنیشانی ده‌سه‌ڵاتت بكات بۆ ئه‌و كاره‌ی كردت!)19جا عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌م په‌رستگایه بڕوخێنن، له‌سێ ڕۆژدا دروستی ده‌كه‌مه‌وه.)20ئه‌وسا جووله‌كه‌كان پێیان ووت: (ئه‌م په‌رستگایه به‌چل و شه‌ش ساڵ دروستكراوه، تۆ به‌سێ ڕۆژ دروستیدهكهیتهوه؟)21به‌ڵام ئه‌و په‌رستگایه‌ی ئه‌و ده‌رباره‌ی قسه‌ی ده‌كرد، له‌شی خۆی بوو.22كاتێ عیسا له‌ناو مردووان هه‌ستایه‌وه، ئه‌وسا قوتابیه‌كانی ئه‌م قسه‌یه‌ی عیسایان بیركه‌وته‌وه، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به‌كتێب*و به‌و ووتانه‌ی عیسا ووتبووی.23كاتێ عیسا له‌جه‌ژنی تێپه‌ڕبووندا له‌قودس بوو، خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یان بینی كه كردی‌و باوه‌ڕیان به‌ناوی ئه‌و هێنا.24به‌ڵام عیسا متمانه‌ی پێ نه‌كردن، چونكه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ناسی.25ئه‌و پێویستی به‌كه‌س نه‌بوو شایه‌تی بۆ بدا ده‌رباره‌ی مرۆڤ، چونكه ناوه‌ڕۆكی مرۆڤی ده‌ناسی.Biblica, Inc.