یۆحەنا21
ده‌ركه‌وتنی عیسا له‌سه‌ر ده‌ریاچه
1دوای ئه‌مه عیسا جارێكیكه به‌م شێوه‌یه خۆی ده‌رخست بۆ قوتابیه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌ریه:2شه‌معون پهترۆسو تۆما كه به دووانه ناسراوه، له‌گه‌ڵ نهسانائیل كه خه‌ڵكی قانای ناوچه‌ی جه‌لیل بوو، هه‌روه‌ها دوو كوڕه‌كه‌ی زهبدیو دوو قوتابیكه كۆببوونه‌وه.3شه‌معون په‌ترۆس پێی‌ووتن: (من ده‌ڕۆم بۆ ڕاو!) ئه‌وانیش ووتیان: (ئێمه‌ش له‌گه‌ڵت دێین.) ئینجا ڕۆیشتن‌و سواری به‌له‌م بوون، به‌ڵام له‌و شه‌وه‌دا هیچیان نه‌گرت.4كاتی به‌ره‌به‌یان، عیسا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌كه وه‌ستا، به‌ڵام قوتابیه‌كان نه‌یانزانی ئه‌و عیسایه.5عیسا لێیپرسین: (ها كوڕینه ماسیتان پێنییه؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (نه‌خێر!)6ئه‌ویش پێی‌ووتن: (تۆڕه‌كانتان هه‌ڵده‌ن بۆ لای ڕاستی به‌له‌مه‌كه، ئه‌وسا ماسی ده‌گرن!) ئه‌وانیش هه‌ڵیاندا ئیتر نه‌یانتوانی ڕایكێشن له‌به‌ر زۆری ئه‌و ماسییانه‌ی تیایدا بوو!
7ئه‌و قوتابیه‌ی عیسا خۆشیده‌ویست به په‌ترۆسی ووت: (ئه‌وه خوداوه‌نده!) كاتێ په‌ترۆس ئه‌مه‌ی بیست، خۆی داپۆشی به جله‌كانی چونكه ڕووت بوو و خۆی هه‌ڵدایه ناو ئاوه‌كه.8قوتابیهكانیتر به‌به‌له‌مه‌كه هاتنو تۆڕه پڕ لهماسیهكهیان ڕاده‌كێشا، چونكه ئه‌وه‌نده دوور نه‌بوون له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه ته‌نها دووسه‌د باڵ نه‌بێ.9كاتێ قوتابیه‌كان گه‌یشتنه كه‌ناری ده‌ریاچه‌كه، بینییان وا نان دانراوه، خه‌ڵوز ئاماده‌كراوه‌و ماسی خراوه‌ته سه‌ر.10عیسا پێی‌ووتن: (هه‌ندێ له‌و ماسییانه بهێنن كه ئێستا ڕاوتانكرد!)11جا شه‌معون په‌ترۆس چووه ناو به‌له‌مه‌كه‌و تۆڕه‌كه‌ی ڕاكێشایه سه‌ر ووشكانی، سه‌دو په‌نجاو سێ ماسی گه‌وره‌ی تیادا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م ژماره زۆره‌شدا تۆڕه‌كه نه‌دڕا بوو.12عیسا به قوتابیه‌كانی ووت: (وه‌رن بخۆن.) ئیتر كه‌س له قوتابیه‌كان نه‌یوێرا پرسیاری لـێ‌بكات: (تۆ كێیت؟) چونكه ده‌یانزانی ئه‌و خوداوه‌نده.13عیسا هاته پێشه‌وه نانه‌كه‌ی ههڵگرتو دایپێیان، ماسیه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه.14ئه‌مه جاری سێهه‌م بوو عیسا خۆی ده‌رخات بۆ قوتابیه‌كانی پاش ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستایه‌وه. عیسا له‌گه‌ڵ په‌ترۆس ده‌دوێ
15دوای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد عیسا پرسیاری لهشهمعون پهترۆسكردو ووتی: (شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئایا تۆ منت زیاتر خۆش ده‌وێ یان ئهوانیكه منیان زیاتر خۆش ده‌وێ؟) ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه: (به‌ڵێ خوداوه‌ند، تۆ ده‌زانی من خۆشم ده‌وێیت!) جا عیسا پێی‌ووت: (به‌رخه‌كانم بله‌وه‌ڕێنه.)16جارێكیكه لێیپرسییهوه: (شه‌معونی كوڕی یۆنا، منت خۆش ده‌وێ؟) وه‌ڵامیدایه‌وه: (به‌ڵێ خوداوه‌ند، تۆ ده‌زانی من خۆشم ده‌وێیت!) ئه‌ویش پێی‌ووت: (شوانی مه‌ڕه‌كانم بكه.)17بۆ جاری سێهه‌م لێیپرسیهوه: (ئه‌ی شه‌معونی كوڕی یۆنا، ئایا منت خۆشده‌وێ؟) ئیتر پـهترۆس دڵگران بوو چونكه عیسـا بۆ جاری سێهه‌م لێیپرسی: (ئایا منت خۆش ده‌وێ) په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئه‌ی خوداوه‌ند، تۆ هـه‌موو شتێ ده‌زانی. تـۆ ده‌زانـی من خۆشمده‌وێیت!) دیسان عیسا پێی‌ووت: (مه‌ڕه‌كانم بله‌وه‌ڕێنه.18ڕاستی ڕاستیت پێده‌ڵێم كاتێ كه گه‌نج بووی پشتووێنهكهت به‌ناو قه‌دته‌وه دهبهستو بۆ هه‌رشوێنێك ده‌تویست ده‌ڕۆیشتی. به‌ڵام كاتێ پیر ده‌بیت ده‌ستت درێژدهكهیت، یهكێكیكه پشتوێنهكهت بۆ دهبهستێتو ده‌تبات بۆ شوێنێك كه ناته‌وێ!)19عیسا ئه‌مه‌ی ووت وه‌ك ئاماژه‌كردنێك بۆ ئه‌و مردنه‌ی په‌ترۆس كه خودا شكۆدار ده‌كات. دوای ئه‌مه، پێی‌ووت: (دوامكهوه.)
20په‌ترۆس ئاوڕیدایه‌وه بۆ دواوه، ئه‌و قوتابیه‌ی بینی كه عیسا خۆشیده‌ویست شوێنیان كه‌وتووه، ئه‌ویش ئه‌و قوتابیه بوو كه شانی به‌سینگی عیسا دابوو له‌كاتی نانخواردنهكهو پێی‌ووت: (گه‌وره‌م، كێیه ئه‌وه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ ده‌كات؟)21كاتێ په‌ترۆس قوتابیه‌كه‌ی بینی له‌عیسای پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند ئه‌ی ئه‌مه چی لـێ‌دێ؟)
22عیسا له وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر بمه‌وێ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ده‌گه‌ڕێمه‌وه، به تۆ چی؟ تۆ دوامكهوه!)23ئیتر هه‌واڵ له‌نێوان برا باوه‌ڕداره‌كان بڵاوبووه‌وه كه ئه‌و قوتابیه نامرێ. به‌ڵام عیسـا ئهمـهی به په‌ترۆس نه‌ووت: (كـه ئه‌و نامرێ!) به‌ڵكـو ووتی: (گــه‌ر بمـهوێ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا دهگــهڕێمهوه، به تۆ چی؟)24ئه‌و قوتابییه ئه‌مه‌یه كه ئه‌م شتانه‌ی لێره‌دا نووسیوه، خۆیشی شایه‌تی بۆ ئه‌م شتانه ده‌دات. ئێمه‌ش ده‌زانین شایه‌تیه‌كه‌ی ڕاسته.25زۆر شتی تر هه‌یه عیسا كردوویه‌تی، له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر یه‌ك له‌دوای یه‌ك بنووسرایه، هه‌موو جیهان جێگای ئه‌و په‌رتووكانه‌ی تیانهدهبووهوه!
Biblica, Inc.