یۆحەنا20
زیندووبوونه‌وه
1به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، مریه‌می مه‌جده‌لی چووه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی عیسا، هێشتا تاریك بوو، سه‌یری كرد به‌رده‌كه له‌سه‌ر ده‌رگای گۆڕه‌كه لابراوه.2ئه‌ویش به‌ڕاكردن هات بۆ لای شه‌معون پهترۆسو قوتابیه‌كه‌ی تر كه عیسا خۆشیده‌ویست پێی‌ووتن: (گه‌وره‌یان له‌گۆڕه‌كه بردووه، نازانین له‌كوێ دایان ناوه!)3ئینجا پهترۆسو قوتابیه‌كه‌یكه ڕۆیشتن به‌ره‌و گۆڕه‌كه.4هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه ڕایانده‌كرد، به‌ڵام قوتابیه‌كه‌یتر پێش په‌ترۆس كهوتو پێش ئه‌و گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه،5دانه‌ویه‌وه سه‌یریكرد كفنه‌كه له‌وێ كه‌وتووه، به‌ڵام نه‌چووه ژووره‌وه.6ئینجا دوای ئه‌و شه‌معون په‌ترۆس گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه‌و چووه ژووره‌وه، ئه‌ویش بینی كفنه‌كه له‌وێ كه‌وتووه.7ئه‌و ده‌سته‌سڕه‌ی به‌سه‌ری عیساوه بوو بینی به‌ته‌نها پێچراوه‌ته‌وه به‌جیا له‌شوێنی كفنه‌كه.8له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كه‌یكه‌ش هاته ژووره‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار گه‌یشته سه‌ر گۆڕه‌كه، ئه‌مه‌ی بینی‌و باوه‌ڕی هێنا.9چونكه قوتابیه‌كان تا ئه‌وكاته‌ش تێنه‌گه‌یشتبوون ئه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز باسی ده‌كات، ئه‌و ده‌بێ له‌نێوان مردووان‌دا هه‌ستێته‌وه.10ئیتر دوو قوتابیه‌كه گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی خۆیان.عیسا بۆ مریه‌م ده‌رده‌كه‌وێ
11به‌ڵام مریه‌م هه‌ر له ده‌ره‌وه وه‌ستاو لهسهرگۆڕهكه ده‌گریا. كاتێ كه ده‌گریا دانه‌ویه‌وه بۆ گۆڕه‌كه،12سه‌یری كرد دوو فریشته به‌جلی سپیه‌وه، دانیشتوون له‌و شوێنه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی عیسای لـێ‌دانرابوو، یه‌كێك له‌لای سه‌ریه‌وه ئه‌ویكه له‌لای قاچیه‌وه.13لێیانپرسی: (خوشكه، بۆ ده‌گری؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌وره‌میان بردووه، نازانم له‌كوێ دایانناوه.)14ئه‌مه‌ی ووت‌و ئاوڕیدایه‌وه‌و سه‌یریكرد عیسا وه‌ستاوه، به‌ڵام مریه‌م نه‌یزانی ئه‌و عیسایه.15عیسا لێیپرسی: (خوشكه، بۆچی ده‌گری؟ به‌دوای كێدا ده‌گه‌ڕێی؟) مریه‌میش وایزانی باخه‌وانه‌كه‌یه، پێی‌ووت: (گه‌وره‌م گه‌ر تۆ بردووته پێم بڵێ له‌كوێ داتناوه تا بیبه‌مه‌وه.(16ئینجا عیسا بانگیكرد: (مریه‌م!) ئه‌ویش ئاوڕیدایه‌وه‌و به زوبانی عیبری هاواری كرد: (ڕه‌بونی)، به‌واتای مامۆستا.17عیساش پێی‌ووت: (مه‌مگره! هێشتا نه‌ڕۆیشتووم بۆ لای باوك، به‌ڵام بڕۆ بۆ لای براكانمو پێیان بڵێ: من ده‌چم بۆ لای باوكم‌و باوكتان، خودامو خوداتان!)18ئینجا مریه‌می مه‌جده‌لی گه‌ڕایه‌وه‌و هه‌واڵیدا بهقوتابیهكانو پێی‌ووتن: (من گه‌وره‌م بینی!) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێ ووتن كه پێی ووتبوو.ده‌ركه‌وتنی مه‌سیح بۆ قوتابیه‌كان
19له‌ئێواره‌ی ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه، كاتێ قوتابیه‌كان له‌ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی جووله‌كه به‌یه‌كه‌وه بوون‌و ده‌رگاكانیان له‌سه‌ر خۆیان داخستبوو، عیسا هات له‌ناوه‌ڕاستیان وه‌ستاو ووتی: (ئاشتی بۆ ئێوه!)20كاتێ ئه‌مه‌ی ووت، دهستیو لاته‌نیشتی نیشاندان، قوتابیه‌كان كاتێ خوداوه‌ندیان بینی دڵشاد بوون.21ئینجا عیسا پێی‌ووتن: (ئاشتی بۆ ئێوه! چۆن باوك منی ناردووه، منیش ئاوا ئێوه ده‌نێرم.)22ئه‌مه‌ی ووت‌و فووی لـێكردنو پێی ووتن: (ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرن.23ئه‌وه‌ی گوناهی ببه‌خشن، به‌خشراوه، ئه‌وه‌ی گوناهی نه‌به‌خشن، ئه‌وا نه‌به‌خشراوه!)ده‌ركه‌وتنی مه‌سیح بۆ تۆما
24به‌ڵام تۆما، یه‌كێك لهدوانزهكه، كه ناسرابوو به‌دووانه، له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان نه‌بوو كاتێ عیسا بۆ لایان هات.25قوتابیه‌كانیتر پێیان ووت: (ئێمه گه‌وره‌مان بینی!) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (گه‌ر نیشانه‌ی بزماره‌كان به‌ده‌ستیه‌وه نه‌بینم، په‌نجه نه‌خه‌مه شوێنی بزماره‌كانه‌وه، ده‌ست نه‌ده‌م له‌لاته‌نیشتی باوه‌ڕناكه‌م!)26دوای هه‌شت ڕۆژ، كاتێ قوتابیه‌كانی دووباره له‌ماڵه‌وه بوون تۆماشیان له‌گه‌ڵ بوو، عیسا هات بۆ لایان‌و ده‌رگاكانیش داخرابوون، له ناوه‌ڕاستیان وه‌ستاو ووتی: (ئاشتی بۆ ئێوه!)27ئینجا به تۆمای ووت: (په‌نجه‌ت بێنه بۆ ئێره، سه‌یری دهستمبكه، ده‌ستت بێنه‌و بیده له‌لاته‌نیشتم. بێ‌باوه‌ڕ مه‌به به‌ڵكو باوه‌ڕداربه!)28ئه‌وسا تۆما هاواری كرد: (ئه‌ی خوداوه‌ندو خودام!)29عیسا پێی‌ووت: (ئایا له‌به‌رئه‌وه‌ی منت بینی باوه‌ڕت كرد؟ خۆزگه‌ده‌خوازرێ به‌وانه‌ی باوه‌ڕده‌كه‌ن بێ‌ئه‌وه‌ی ببینن!)30عیسا له‌به‌رده‌م قوتابیه‌كانی زۆر نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری تریكرد كه له‌م په‌رتووكه‌دا نه‌نووسراوه.31به‌ڵام ئه‌م نیشانانه نووسراون تا باوه‌ڕبكه‌ن كه عیسا مه‌سیحه، ڕۆڵه‌ی خودایه، هه‌تا ئێوه به‌هۆی باوه‌ڕهێنانه‌وه ژیان به‌ده‌ستبهێنن به‌ناوی ئه‌وه‌وه.Biblica, Inc.