کردار1
پێشه‌كی
1به‌ڕێز ساوفیلۆس، له‌په‌رتووكی یه‌كه‌ممدا هه‌موو كردارهكانو فێركردنه‌كانی عیسام بۆ گێڕایته‌وه، له‌سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌یه‌وه،2تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان، دوای ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی پێشكه‌شكرد به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه به‌و نێرراوانه‌ی هه‌ڵیبژاردن.3هه‌روه‌ها دوای ئازاركێشانی، له‌ماوه‌ی چل ڕۆژ خۆی بۆ ده‌رخستن به‌زیندوویی به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی چه‌سپاو و سه‌باره‌ت پادشاهێتی خودا بۆیان دوا.4كاتێ له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌وه، ووتی: (قودس به‌جێ‌مه‌هێڵن، به‌ڵكو تیایدا چاوه‌ڕێی به‌ڵێنی باوكم بكه‌ن، وه‌ك له‌پێشا له‌منتان گوێ لێ‌بوو.5یه‌حیا خه‌ڵكی له‌ئاو هه‌ڵده‌كێشا، به‌ڵام ئێوه پاش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م له‌ڕۆحی پیرۆز هه‌ڵده‌كێشرێن.)به‌رزبوونه‌وه‌ی عیسا بۆ ئاسمان
6ئه‌وانه‌ی له‌وێدا كۆببوونه‌وه لێیان پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌م كاته‌دا حوكمرانی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ ئیسرائیل؟)7ئه‌ویش وه‌ڵامیدانه‌وه: (ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نییه ئه‌و ڕۆژو كاته بزانن كه خودا به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌ستنیشانی كردووه.8به‌ڵام كاتێ ڕۆحی پیرۆزتان به‌سه‌ردا ده‌ڕژێ هێز به‌ده‌ستده‌هێنن، ده‌بن به‌شایه‌ت بۆ من له‌قودسو هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و سامیره‌و تا ئه‌وپه‌ڕی جیهان.9ئه‌مه‌ی ووت‌و له‌به‌رچاویان به‌رزبووه‌و بۆ ئاسمان، ئینجا هه‌ورێك شاردیه‌وه له‌به‌رچاویان.10جارێ ئه‌وان به سه‌رسامیه‌وه سه‌یری ئاسمانیان ده‌كرد، دو پیاو خۆیان نیشاندان به‌جلی سپییه‌وه،11پێیان ووتن: (ئه‌ی جه‌لیلیه‌كان، بۆچی وه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌و عیسایه‌ی له‌نێوانتان به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان، ڕۆژێ دێ به‌هه‌مان شێوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ لاتان.)هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌جێی یه‌هوزا
12ئینجا نێرراوان له‌و شاخه‌ی به شاخی زه‌یتون به‌ناوبانگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قودس، كه به‌قه‌د مه‌سافه‌ی ڕۆژی شه‌ممه دوور بوو له‌قودسه‌وه.13كاتێ گه‌یشتن چوونه ژوورێك له‌نهۆمی سه‌ره‌وه مانه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌مانه بوون: پهترۆسو یۆحه‌نناو یاقوبو ئهندهراوسو فیلیپۆسو تۆماو بهرتۆلماوسو مه‌تتاو یاقوبی كوڕی حهلفیو شه‌معونی بهجهرگو یه‌هوزای برای یاقوب.14هه‌موویان به‌یه‌ك دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن، هه‌ندێ ژنیشیان له‌گه‌ڵ بوو، هه‌روه‌ها مریه‌می دایكی عیسا‌و براكانیشی.15ڕۆژێكیان نزیكه‌ی سه‌دوبیست له‌برایانی باوه‌ڕدار كۆببوونه‌وه په‌ترۆس له‌نێوانیان وه‌ستا، بۆیان دواو ووتی:16(ئه‌ی برایان، ده‌بووایه نووسراوی كتێب ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز به زمانی داود پێغه‌مبه‌ره‌وه ووتویه‌تی ده‌رباره‌ی یه‌هوزا بێته‌دی، ئه‌وه‌ی بوو به ڕێنیشانده‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی عیسایان گرت.17یه‌هوزا یه‌كێ بوو له ئێمه، له‌گه‌ڵ ئێمه ئیشی ده‌كرد.18ئینجا ئه‌و كێڵگه‌یه‌كی كڕی به پاره‌یه‌ك كه نرخی ناپاكی بوو، به‌ڵام تیایدا كه‌وت به‌ده‌مدا، له‌ناوه‌ڕاستدا بوو به دووكه‌رته‌وه‌و هه‌موو ڕیخۆڵه‌كانی هاته‌ده‌ره‌وه.19هه‌موو دانیشتوانی قودس به‌م كاره‌ساته‌یان زانی، كێڵگه‌كه‌یان ناونا به كێڵگه‌ی ده‌مخ، به‌زمانی خۆیان به‌واتای كێڵگه‌ی خوێن.20ئیتر ئه‌وه‌ی لهزهبوور باسكراوه هاته‌دی: [[ماڵه‌كه‌ی ده‌بێ به وێرانه‌و هیچ كه‌س تیایدا ناژی.]] دیسان ده‌ڵێ: [[با یه‌كێكی تر جێی بگرێ له ڕابه‌رایه‌تیكردن.]]21كه‌واته له‌سه‌رمانه یه‌كێ له‌و پیاوانه هه‌ڵبژێرین كه له‌سه‌رده‌می خوداوه‌ند عیسا به‌درێژایی كاته‌كه له‌گه‌ڵمان بووه،22له‌و كاته‌ی یه‌حیا له‌ئاوی هه‌ڵكێشا تا ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزكرایه‌وه بۆ ئاسمان، له‌گه‌ڵمان شایه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا بووه.)23ئاماده‌بووان دوو پیاویان هه‌ڵبژارد یه‌كێكیان یوسف كه ناوده‌برا به بارساباو نازناوی یوستوس بوو، ئه‌ویكه‌شیان ناوی مهتیاسبوو.24ئینجا نوێژیان كرد‌و ووتیان: (ئه‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی به‌دڵی هه‌مووان ده‌زانی، بۆمان ده‌رخه له‌م دوو پیاوه كامیان هه‌ڵبژێرین،25تا به‌شداریمان بكات لهخزمهتو نێرراویه‌تی له‌جیاتی یه‌هوزا، ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و بۆ شوێنی خۆی ڕۆیشت.)26ئینجا شێروخه‌تیان بۆ كرد، مه‌تیاس شێروخه‌تی برده‌وه، ئه‌وسا خستیانه سه‌ر یانزه نێرراوه‌كه.
Biblica, Inc.