یۆحەنا17
نوێژی عیسا بۆ باوه‌ڕداران
1كاتێ ئه‌م قسانه‌یكرد، ڕوانیه ئاسمان‌و ووتی: (ئه‌ی باوك، كاتی ئه‌وه هاتووه! ڕۆڵه‌كه‌ت شكۆدار بكه‌ی، تاكو ڕۆڵه‌كه‌شت تۆ شكۆدار بكات،2ئه‌وه‌ی تۆ ده‌سه‌ڵاتت داوه‌تێ به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤدا، هه‌تا ئه‌و ژیانی هه‌تاهه‌تایی بدات به هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ به‌وت داوه.3ژیانی هه‌تاهه‌تایش ئه‌وه‌یه كه تۆ بناسن، ته‌نها خودای ڕاسته‌قینه، هه‌روه‌ها عیسای مه‌سیح كه ناردووته.4من له‌سه‌ر زه‌وی شكۆدارم كردی به‌ته‌واوكردنی ئه‌و كاره‌ی دابووت پێم.5ئه‌ی باوك ئێستا شكۆدارمكه له‌لای خۆت، به‌و شكۆمه‌ندییه‌ی لای تۆ هه‌مبوو پێش دروستكردنی جیهان.6(ناوی تۆم ده‌رخست بۆ ئه‌وانه‌ی له‌جیهاندا بهمنتدان، ئه‌وانه هی تۆ بوون، تۆ بهمنتدان. ئه‌وانیش گوێڕایه‌ڵی ووته‌كانت بوون،7ئێستا ده‌زانن هه‌رچیه‌كت به‌من داوه له‌تۆوه‌یه،8چونكه من ئه‌و ووشانه‌م دانێ كه تۆ پێت دابووم، ئه‌وانیش وه‌ریانگرت، هه‌روه‌ها به‌ڕاستی زانییان من له‌تۆوه هاتووم‌و باوه‌ڕیان هێنا كه تۆ منت ناردووه.9له‌پێناوی ئه‌وانه‌دا نوێژت بۆ ده‌كه‌م. ئێستا له‌پێناوی جیهاندا نوێژ ناكه‌م، به‌ڵكو له پێناوی ئه‌وانه‌ی بهمنتداون، چونكه ئه‌وانه هی تۆن.10هه‌رچیه‌ك هی منه، هی تۆیه، هه‌رچیه‌كیش هی تۆیه، هی منه، من له‌ئه‌واندا شكۆدار بووم.11ئه‌مان له‌جیهان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام من تیایدا نامێنمه‌وه، چونكه من ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای تۆ. ئه‌ی باوكی پاكوپیرۆز ئه‌وانه‌ی داوته به‌من به‌هێزی ناوی خۆت بیانپارێزه، هه‌تا ببن به یه‌ك وه‌ك ئێمه یه‌كین.12كاتێ له‌گه‌ڵیاندا بووم ده‌مپاراستن به‌ناوی تۆوه. ئه‌وانه‌ی بهمنتدابوون ئاگاداریم كردن، كه‌سیان له‌ناونه‌چوون جگه له ڕۆڵه‌ی له‌ناوچوو نه‌بێ، تاكو ئه‌وه‌ی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه بێته‌دی.13به‌ڵام ئێستا من ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای تۆ، من باسی ئه‌مه ده‌كه‌م، جارێ هێشتا له جیهاندام، تا دڵشادی من تیایاندا به‌ته‌واوی بێت.14من ووشه‌ی تۆم به‌واندا، به‌ڵام جیهان ڕقی لێیان بووه‌وه، چونكه ئه‌وان سه‌ر به جیهان نه‌بوون، هه‌روه‌ك چۆن من سه‌ر به جیهان نیم.15من داوای ئه‌وه ناكه‌م تۆ ئه‌وان له‌جیهان بسێنیته‌وه، به‌ڵكو له‌شه‌یتان بیانپارێزه.16ئه‌وان سه‌ر به جیهان نین هه‌روه‌ك چۆن من سه‌ر به جیهان نیم.17له‌ڕاستیدا پیرۆزیانبكه، چونكه ووشه‌ی تۆ ڕاستییه.18هه‌روه‌ك چۆن منت نارد بۆ جیهان، منیش ده‌یاننێرم بۆ جیهان.19جا له‌پێناوی ئه‌واندا من خۆم پیرۆز ده‌كه‌م، هه‌تا ئه‌وانیش له‌ڕاستی پیرۆزبن.20ته‌نها له‌پێناوی ئه‌مان نوێژ ناكه‌م، به‌ڵكو له‌پێناوی ئه‌وانه‌ش كه باوه‌ڕم پێ‌ده‌كه‌ن به‌هۆی قسه‌ی ئه‌مانه‌وه،21تا هه‌موو یه‌ك بن، هه‌روه‌ك تۆ چۆن لهمندای ئه‌ی باوك منیش له‌تۆدام، تا ئه‌وانیش له‌ئێمه‌دا بن، تاكو جیهان باوه‌ڕبهێنێ كه تۆ منت ناردووه.22من ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌م داونه‌تێ تۆ داوته به‌من، تا ببن به‌یه‌ك هه‌روه‌ك چۆن ئێمه یه‌كین.23من لهئهواندامو تۆ لهمندای، تا تهواوبنو ببن به یه‌ك، هه‌تا جیهان بزانێ تۆ منت ناردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وانت خۆشویستووه وه‌ك چۆن منت خۆش‌ویست.24(ئه‌ی باوك، ده‌مه‌وێ ئه‌وانه‌ی كه داوته به من له‌هه‌ر شوێنێكدابم له‌گه‌ڵمبن، تا ئه‌و شكۆمه‌ندیه‌م ببینن كه داوته به‌من، چونكه تۆ منت خۆشویستووه پێش دروستبوونی جیهان.25ئه‌ی باوكی ڕاستودروست، جیهان ناتناسێ، به‌ڵام من تۆ ده‌ناسم، ئه‌وانیش ده‌زانن كه تۆ منت ناردووه،26من ناوی تۆم به‌وان ناساند، هه‌روه‌ها پێیان ده‌ناسێنم، تاكو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یان تیادابێ كه تۆ منت پێ خۆش‌ویست، هه‌تا من خۆم له‌واندا بم.(
Biblica, Inc.