یۆحەنا16
كاری ڕۆحی پیرۆز
1(من ئه‌مه‌م پێی ووتن، تا نه‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه.2لهكهنیشتهكان ده‌رده‌كرێن، به‌ڵكو كاتێ دێت ئه‌وه‌ی ده‌تانكوژێ وابیرده‌كاته‌وه خزمه‌تی خودای كردووه.3ئه‌وان ئه‌مه‌تان پێده‌كه‌ن چونكه نه‌باوك ده‌ناسن نه‌من.4جا ئه‌مه‌م پێ‌ووتن تا كاتی ڕوودانی هات، بیرتان بكه‌وێته‌وه كه ئه‌مه‌م له‌پێشا پێ ووتوون. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌م پێ نه‌ووتن، چونكه له‌گه‌ڵتان بووم.5(ئێستا من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای ئه‌وه‌ی ناردوومی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ستان نه‌ی پرسی: بۆ كوێ ده‌چی؟6چونكه ئه‌مه‌م پێ‌ووتن، دڵگرانی دایگرتن.7به‌ڵام من ڕاستیتان پێده‌ڵێم: باشتر وایه بۆتان كه بڕۆم، چونكه ئه‌گه‌ر من نـهڕۆم، یــارمــهتیــدهرتـان بۆ نایه‌ت. به‌ڵام گه‌ر بڕۆم بۆتانی ده‌نێرم.8كاتێ ئه‌و دێ، جیهان سه‌رزه‌نشت ده‌كات له‌سه‌ر گوناهو ڕاستودروستیو حوكمدان،9له‌سه‌ر گوناه له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێناهێنن.10له‌سه‌ر ڕاستودروستی له‌به‌رئه‌وه‌ی من ده‌چمه لای باوك‌و ئیتر نامبینن.11له‌سه‌ر حوكمدانیش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه حوكمی به‌سه‌ر دراوه.12(هێشتا شتی زۆرم هه‌یه پێتانی بڵێم، ئێستا ناتوانن به‌رگه‌ی بگرن.13به‌ڵام كاتێ ڕۆحی ڕاستی بۆ لاتان دێ، به‌ره‌و هه‌موو ڕاستیهكتان ده‌بات، چونكه له‌خۆیه‌وه هیچ ناڵێ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گوێی لێده‌بێ پێتانی ڕاده‌گه‌ێنێ، ئه‌وه‌ی له دواییدا ڕووده‌دات پێتانی ده‌ڵێ.14ئه‌و شكۆدارم ده‌كات چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی بۆتانی باسدهكات له‌منه‌وه ده‌رچووه.15هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هی باوكه، هه‌روه‌ها هی منه. له‌به‌رئه‌وه بوو پێمووتن ئه‌وه‌ی بۆتانی باس ده‌كات له‌منه‌وه ده‌رچووه.16پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نامبینن، به‌ڵام دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مبینن، چونكه ده‌گه‌رێمه‌وه لای باوك.)خۆشی دوای ناخۆشی
17هه‌ندێ له‌قوتابیه‌كان پرسیاریان كرد: (مه‌به‌ستی چییه له‌م قسه‌یه: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نامبینن، دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مبینن، هه‌روه‌ها: چونكه ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای باوك؟)18دیسان ووتیان: (ئه‌م كه‌مه چییه باسی ده‌كات؟ تێناگه‌ین له‌وه‌ی ده‌یڵێ!)19عیسا زانی كه‌وا حه‌زده‌كه‌ن پرسیاری لـێبكهن، ئینجا پێی ووتن: (پرسیار له واتای قسه‌كه‌م ده‌كه‌ن: پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م نامبینن، دوای ئه‌وه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌مبینن.20(ڕاستی ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئێوه دهگرینو شیوه‌ن ده‌كه‌ن، به‌ڵام جیهان دڵشاد ده‌بێ، ئێوه دڵته‌نگ ده‌بن، به‌ڵام دڵتهنگیهكهتان ده‌بێ به خۆشی.21ژن دڵته‌نگ ده‌بێ كاتێ كه منداڵبوونی نزیك بووه‌وه. به‌ڵام كاتێ منداڵه‌كه‌ی بوو، ئیتر بیر له‌ماندووبوونی ناكاته‌وه، له‌خۆشی ئه‌وه‌ی مرۆڤێك له‌دایكبوو بۆ ئه‌م جیهانه.22ئێوه‌ش ئاوها، ئێستا دڵته‌نگ ده‌بن، به‌ڵام كاتێ دێمه‌وه بۆلاتان، دڵتان خۆش ده‌بێ، ئیتر كه‌س ئه‌و خۆشیهتان لـێناسێنێتهوه.23له‌و ڕۆژه‌دا پرسیاری هیچم لـێناكهن. ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: هه‌ر شتێك به‌ناوی منه‌وه له‌باوك داوا بكه‌ن ده‌تانداتێ.24هه‌تا ئێستا به‌ناوی منه‌وه هیچتان داوا نه‌كردووه. داوابكه‌ن وه‌ریده‌گرن، تا خۆشیهكهتان به ته‌واوی بێت.من به‌سه‌ر جیهاندا زاڵبووم
25(ده‌رباره‌ی ئه‌م شتانه له‌قسه‌كانمدا نموونه‌م بۆ هێنانه‌وه، به‌ڵام كاتێ دێ، باسی باوكتان بۆ بكه‌م به‌ئاشكرا و بێ نموونه.26له‌و ڕۆژه‌دا به‌ناوی منه‌وه داوا له‌باوك ده‌كه‌ن. ئیتر پێتان ناڵێم من داواتان بۆ ده‌كه‌م لای باوك.27چونكه باوك خۆی خۆشی ده‌وێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه منتان خۆش‌ویست، هه‌روه‌ها باوه‌ڕتان به‌وه هێنا كه من له خوداوه ده‌رچووم.28لهباوكهوه دهرچوومو هاتووم بۆ جیهان، ئێستا جیهان بهجێدههێڵمو ده‌گه‌ڕێمه‌وه لای باوك.(29لێره قوتابیه‌كانی پێیانووت: (ئێستا به‌ئاشكرا گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت بێ نموونه.30ئێستا ده‌زانین تۆ هه‌موو شتێك ده‌زانی، پێویست به‌وه ناكات كه‌س پرسیارت لـێ‌بكات. له‌به‌رئه‌وه باوهڕدههێنین تۆ له خوداوه ده‌رچووی.)31عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ئێستا باوه‌ڕده‌هێنن؟32كاتێ دێ، ئه‌وه‌تا هاتووه، تیایدا له‌یه‌كتری جیاده‌بنه‌وه هه‌ر یه‌كه بۆ ماڵی خۆی، ئینجا به‌ته‌نها بهجێمدههێڵن. به‌ڵام من به‌ته‌نها نیم، چونكه باوك له‌گه‌ڵمدایه.33ئه‌مانه‌م هه‌موو پێ‌ووتن تاكو له‌مندا ئاشتیتان هه‌بێ. ئێوه له‌جیهاندا ته‌نگانه ده‌چێژن. به‌ڵام ووره‌تان به‌رزبێ، من به‌سه‌ر جیهاندا زاڵبووم!)Biblica, Inc.