یۆحەنا15
من مێوی ڕاسته‌قینه‌م
1(من مێوی ڕاسته‌قینه‌م، باوكیشم ڕه‌زه‌وانه.2هه‌ر لقێ له مندا بهرنهگرێ ئه‌و ده‌یبڕێته‌وه. هه‌ر لقێ كه به‌رده‌دات ئه‌و پاكیده‌كاته‌وه تا به‌رهه‌می زیاتر بدات.3ئێوه ئێستا بێگه‌ردن به‌هۆی ئه‌و ووتانه‌ی له‌گه‌ڵتان پێیدوام.4جا له‌مندا بچهسپێنو منیش له‌ئێوه‌دا. چۆن لق له‌خۆیه‌وه ناتوانێ به‌رهه‌م بێنێ، گه‌ر بهمێوهكهوه نه‌چه‌سپێ، ئێوه‌ش ناتوانن گه‌ر له‌مندا نه‌چه‌سپێن.5من مێومو ئێوه‌ش لقه‌كان. كێ له‌مندا بچه‌سپێت‌و منیش له‌و، ئه‌و به‌رهه‌می زۆر ده‌هێنێت. چونكه بێ من ئێوه ناتوانن هیچ شتێ بكه‌ن.6هه‌ر كه‌سێ له‌مندا نه‌چه‌سپێ فڕێ ده‌درێته ده‌ره‌وه وه‌ك لقێكو ووشك ده‌بێ، ئینجا لقه ووشكه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌و فڕێ ده‌درێنه ناو ئاگرو ده‌سووتێن.7به‌ڵام، گه‌ر له‌مندا بچه‌سپێن، هه‌روه‌ها ووته‌كانم له‌ناوتاندا چه‌سپا، ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ داوایبكهن بۆتان ده‌بێ.8به‌مه باوكم شكۆدار ده‌بێ گه‌ر بـهرهـهمی زۆر بهێنن، به‌م شێوه‌یه ئێوه قوتابی منن.9هه‌روه‌ك چۆن باوك منی خۆش‌ویست، منیش ئێوه‌م خۆش‌ویست، كه‌واته له‌ناو خوشهویستیهكهمدا بچه‌سپێن!10گه‌ر به ڕاسپارده‌كانی منتانكرد، لهخۆشهویستیمدا ده‌چه‌سپێن، هه‌روه‌ك چۆن من به‌راسپارده‌كانی باوكم كرد‌و له‌ناو خۆشه‌ویستیه‌كه‌یدا چه‌سپاوم!11ئه‌م شتانه‌م پێ‌ووتن تا خۆشی من تیاتان بچهسپێو خۆشیتان به ته‌واوی بێت.12ڕاسپارده‌ی من بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه: یه‌كتریتان خۆش بوێ هه‌روه‌ك چۆن من خۆشم‌ویستن.13كه‌س خۆشه‌ویستی له‌مه مه‌زنتری نییه: كه ژیانی خۆی بكات به‌قوربانی له‌جیاتی دۆسته‌كانی.14ئێوه دۆستی منن گه‌ر ڕه‌فتار بكه‌ن به‌وه‌ی ڕامسپاردوون.15ئیتر به‌كۆیله ناوتان نابه‌م، چونكه كۆیله نازانێ گه‌وره‌كه‌ی چی ده‌كات. به‌ڵام من ناوی خۆشه‌ویستم لـێنان چونكـه هــهرچیهكـم لـه باوكـم بیستبوو پێم ڕاگه‌یاندن.16ئێوه منتان هه‌ڵنه‌بژاردووه، به‌ڵكو من ئێوه‌م هه‌ڵبژاردووه، دیاریمكردون تا بڕۆن به‌رهه‌م بهێننو به‌رهه‌مه‌كه‌تان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وسا هه‌رچیه‌ك به‌ناوی من له‌باوك داوابكه‌ن ده‌تانداتێ.17كه‌واته ئه‌م ڕاسپاردهیهتان پێده‌ده‌م: یه‌كتریتان خۆشبوێ.ڕقبوونه‌وه لهعیساو قوتابیه‌كانی
18(گه‌ر جیهان ڕقی لێتان بووه‌وه، ئه‌وه بزانن پێش ئێوه ڕقی له‌من بووه.19گه‌ر ئێوه سه‌ر به‌جیهان بن، جیهان ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌تی خۆشیده‌وێن، به‌ڵام چونكه ئێوه سه‌ر به‌جیهان نین، به‌ڵكو من له‌ناوه‌ڕاستی جیهان هه‌ڵمبژاردوون، له‌به‌رئه‌وه جیهان ڕقی لێتانه.20ئه‌و قسه‌یه‌تان بیربێته‌وه كه پێمووتن: كۆیله مه‌زنتر نییه له گه‌وره‌كه‌ی. گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ر به جیهانن منیان چه‌وساندبێته‌وه، ئه‌وا ئێوه‌ش ده‌چه‌وسێننه‌وه، گه‌رهاتوو كاریان بهووشهكانم كرد، ئه‌وا كار بهووشهكانی ئێوه‌ش ده‌كه‌ن.21به‌ڵام ئه‌مه‌تان هه‌موو پێده‌كه‌ن له‌پێناوی ناوی من، چونكه ئه‌وه‌ی منی ناردووه ئه‌وان نایناسن.22من گه‌ر نههاتبوومایهو قسه‌م له‌گه‌ڵ نهكردبوونایه، ئه‌وا گوناهیان نه ده‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ بیانویه‌كیان نییه بۆ گوناهه‌كانیان.23ئه‌وه‌ی ڕقی له‌من بێت، ڕقی لهباوكیشمه.24گه‌ر له‌نێوانیان ئه‌و كارانه‌م نه‌كردایه كه كه‌سیتر نه‌یكردووه، ئه‌وسا گوناهیان نه ده‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان ڕقیان لهمنو له باوكم بووه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كارانه‌یان بینی.25ئه‌مه‌ش ڕوویدا تا ئه‌و ووته‌یه بێته‌دی كه له شهریعهتهكهیاندا نووسراوه: [[به‌بێ هۆ ڕقیان لێم بووه‌وه!]]26جا كاتێ یارمه‌تیده‌ر دێ، ئه‌وه‌ی من له‌لایه‌ن باوكه‌وه بۆتانی ده‌نێرم، ئه‌و ڕۆحه ڕاستییه‌ی كه لهباوكهوه هه‌ڵده‌قوڵێ، ئه‌و شایه‌تیم بۆ ده‌دات.27ئێوه‌ش هه‌روه‌ها شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن، چونكه له سه‌ره‌تاوه ئێوه له‌گه‌ڵ من بوون.Biblica, Inc.