یۆحەنا14
دڵته‌نگ مه‌بن
1(دڵته‌نگ مه‌بن. ئێوه باوه‌ڕتان به‌خودا هه‌یه، كه‌واته باوه‌ڕیش بهمن بكه‌ن.2ماڵی باوكم ژووری زۆری لێیه، گه‌ر وانه‌بووایه ئه‌وسا پێم ده‌ووتن، من ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وێ تا شوێنتان بۆ ئاماده‌بكه‌م.3دوای ئه‌وه‌ی ڕۆیشتمو شوێنم بۆ ئاماده‌كردن، ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان‌و له‌گه‌ڵ خۆم ده‌تانبه‌م، تاكو ئێوه‌ش له‌و شوێنه بن كه منی لێدهبم.4ئێوه ڕێگای ئه‌و شوێنه پێده‌زانن كه من بۆی ده‌چم.)من ڕێگاو ڕاستی‌و ژیانم
5ئینجا تۆما ووتی: (گه‌وره‌م، نازانین تۆ بۆكوێ ده‌ڕۆی، ئیتر چۆن ڕێگه‌كه بزانین؟)6عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (من ڕێگاو ڕاستی‌و ژیانم. كه‌س نایه‌ت بۆ لای باوك به‌هۆی منه‌وه نه‌بێ.7گه‌ر ئێوه من بناسن، ئه‌وا باوكیشم ده‌ناسن، له‌ئێستا به‌دواوه دهیناسنو بینیوتانه.)8لێره فیلیپۆس پێی ووت: (گه‌وره‌م، باوكمان نیشان بده ئیتر به‌سمانه!)9عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه من له‌گه‌ڵتانم هێشتا هه‌ر نه‌تناسیوم ئه‌ی فیلیپۆس؟ ئه‌وه‌ی منی بینیوه باوكی بینیوه، ئیتر چۆن ده‌ڵێی باوكمان نیشانبده؟10ئایا باوه‌ڕ ناهێنی من لهباوكدام، باوكیش له‌مندایه؟ ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌یڵێم له‌خۆمه‌وه نایڵێم، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌ی له‌مندا نیشته‌جێ بووه، ئه‌و كاره‌كانی خۆی ده‌كات.11باوه‌ڕم پێبكه‌ن من لهباوكدامو باوكیش له‌مندایه، ئه‌گه‌ر نا باوه‌ڕم پێبكه‌ن به‌هۆی كاره‌كان خۆیانه‌وه.12ڕاستی ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهمن بكات ئه‌و كارانه ده‌كات كه من ده‌یكه‌م، به‌ڵكو له‌وانه‌ش مه‌زنتر ده‌كات، چونكه من بۆ لای باوك ده‌ڕۆم.13هه‌رچیه‌ك به‌ناوی منه‌وه داوابكه‌ن بۆتانی ده‌كه‌م، هه‌تا باوك لهڕۆڵهدا شكۆداربێ.14گه‌ر شتێكتان به‌ناوی من داواكرد، من بۆتانی ده‌كه‌م.)
به‌ڵێنی هاتنی ڕۆحی پیرۆز
15(گه‌ر ئێوه منتان خۆش بوێ بهڕاسپاردهكانم كارده‌كه‌ن.16ئه‌وسا له‌باوكم داواده‌كه‌م یارمه‌تیده‌رێكی* دیكه‌تان بداتێ‌و تاهه‌تایه له‌گه‌ڵتان بمێنێته‌وه،17ئه‌وه‌ش ڕۆحی ڕاستییه، كه‌وا جیهان ناتوانێ وه‌ریگرێ چونكه نایبینێتو نایناسێت، به‌ڵام ئێوه ده‌یناسن چونكه له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه‌و له‌ناوتان ده‌بێت.18به‌هه‌تیوی به‌جێتان ناهێڵیم، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان.19پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م جیهان نامبینێت، به‌ڵام ئێوه ده‌مبینن. جاچونكه من زیندووم، ئێوه‌ش هه‌روه‌ها زیندووده‌بنه‌وه.20له‌و ڕۆژه‌دا ده‌زانن باوك له‌مندایه، ئێوه‌ش لهمندان، منیش له ئێوه‌دام.21ئه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی منی لایه‌و كاریپێ ده‌كات، ئه‌وه منی خۆشده‌وێت. ئه‌وه‌ی منی خۆشبوێ، باوكم خۆشیده‌وێ، منیش خۆشمدهوێو خۆمی پێ‌نیشان ده‌ده‌م.)22ئینجا یههوزایهكیتر كه یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی نه‌بوو، پرسیاری لـێكرد: (گه‌وره‌م، بۆچی ده‌ته‌وێ خۆت بۆ ئێمه ده‌رخه‌یت به‌ڵام بۆ جیهان نا؟)23عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌وه‌ی منی خۆش بووێت كار بهووتهكانم ده‌كات، باوكیشم خۆشی ده‌وێت، ئێمه بۆ لای ئه‌و دێین‌و لای ئه‌و نیشته‌جێ ده‌بین.24ئه‌وه‌ش منی خۆش ناوێ كارناكات به ووته‌كانم. ئه‌م ووشانه‌ی گوێتان لـێدهبێ هی من نییه، به‌ڵكو هی ئه‌و باوكه‌یه كه ناردوومی.25من ئه‌م شتانه‌م پێ‌ووتن له‌كاتێكدا هێشتا لاتانم.26به‌ڵام ڕۆحی پیرۆز، ئه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ی باوك به‌ناوی من ده‌ینێرێ، هه‌موو شتێكتان فێر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێم ووتوون بیرتان ده‌خاته‌وه.ئاشتی عیسا
27(ئاشتیتان بۆ به‌جێده‌هێڵم. ئاشتی خۆمتان ده‌ده‌مێ. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نا كه جیهان ده‌تانداتێ. دڵته‌نگ مه‌بن، هه‌روه‌ها مه‌ترسن.28گوێتان لـێ‌بوو من پێمووتن: من لاتان دهڕۆمو دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان. گه‌ر ئێوه منتان خۆش بوێ، دڵشاد ده‌بن چونكه من ده‌ڕۆم بۆلای باوك، له‌به‌رئه‌وه‌ی باوك له‌من مه‌زنتره.29ئه‌وه‌تا ئێستا هه‌واڵی ئه‌وه‌م پێدان پێش ڕوودانی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركاتێ ڕوویدا باوه‌ڕبهێنن.30ئیتر له‌مه‌ولا زۆر قسه‌تان له‌گه‌ڵ ناكه‌م، چونكه گه‌وره‌ی ئه‌م جیهانه وا دێت‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر من نییه.31به‌ڵام ده‌بێ جیهان بزانێ من باوكم خۆش ده‌وێ، هه‌روه‌ها باوك چۆن ڕایسپاردم وا ڕه‌فتار ده‌كه‌م. هه‌ستن! با لێره بڕۆین!)Biblica, Inc.