یۆحەنا13
عیسا قاچی قوتابیه‌كانی ده‌شوات
1پێش جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون، عیسا ده‌یزانی كاتی هاتووه ئه‌م جیهانه به‌جێ‌بهێڵێ‌و بڕواته لای باوك، ئه‌و چۆن ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ئه‌و بوون له جیهاندا خۆشیده‌ویستن، ئێستاش به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستییه‌وه خۆشیده‌وێن.2كاتی نانخواردنی ئێواره، شه‌یتان خستیه دڵی یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی كه‌وا ناپاكی له‌گه‌ڵ عیسادا بكات،3به‌ڵام عیسا ده‌یزانی باوك هه‌موو شتێكی خستۆته ژێرده‌ستی، هه‌روه‌ها ئه‌و له‌خوداوه هاتووه‌و بۆ خودا‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه،4بۆیه له‌سه‌ر خوان هه‌ستا، كه‌واكه‌ی داكه‌ندو خاولـییه‌كی ههڵگرتو به‌ستی به‌ناو قه‌دیه‌وه،5ئینجا ئاوی كرده له‌گه‌نێكه‌وه بۆ شوشتن، ده‌ستیكرد به‌شوشتنی قاچی قوتابیهكانیو به‌و خاولـییه‌ی به‌ناو قه‌دیه‌وه به‌ستبووی بۆی سڕینه‌وه.6كاتێ گه‌یشته سه‌ر شه‌معون په‌ترۆس، شه‌معون پێی ووت: (گه‌وره‌م، تۆ قاچی من ده‌شۆیت؟)7عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (تۆ ئێستا ئه‌مه‌ی ده‌یكه‌م تێیناگه‌ی، به‌ڵام دوایی تێیده‌گه‌یت.)8په‌ترۆس پێی ووت: (نه‌خێر، هه‌رگیز قاچم ناشۆیت!) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌گه‌ر نه‌تشۆم، له‌گه‌ڵ من به‌شت نابێ!)9جا شه‌معون په‌ترۆس پێی ووت: (گه‌وره‌م، ته‌نها قاچم نا، به‌ڵكو دهستو سه‌ریشم!)10عیسا ووتی: (ئه‌وه‌ی خۆی شوشتبێ، به‌ته‌واوی بێگه‌رده هیچیتری پێویست نییه، ته‌نها قاچی بشۆرێ، ئێوه بێگه‌ردن، به‌ڵام هه‌مووتان نا.)11چونكه عیسا ده‌یزانی كێ له‌دواییدا ناپاكی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، بۆیه ووتی: (هه‌مووتان بێگه‌رد نین.(12دوای ئه‌وه‌ی عیسا ته‌واو بوو له‌شوشتنی قاچیان، كه‌واكه‌ی هه‌ڵگرت، سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر خوان دانیشت‌و لێیپرسین: (ئایا تێ‌گه‌یشتن له‌وه‌ی بۆم كردن؟13ئێوه پێمده‌ڵێن مامۆستا‌و گه‌وره، جا ڕاستده‌كه‌ن من وام.14گه‌ر من گه‌وره‌و مامۆستاتان بم، قاچم شوشتن، ئیتر ئێوه‌ش له‌سه‌رتانه قاچی یه‌كتری بشۆن.15من نموونه‌یه‌كم پێدان هه‌تا ئه‌وه‌ی من بۆتانم كرد ئێوه‌ش بیكه‌ن.16ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: كۆیله گه‌وره‌تر نییه له گه‌وره‌كه‌ی، نێرراو گه‌وره‌تر نییه له‌وه‌ی ناردوویه‌تی.17گه‌ر هاتوو ئێوه ئه‌مه‌تان زانی، خۆزگه‌تان پێ‌ده‌خوازری گه‌ر كارتان پێ‌كرد.18ئه‌مه به‌هه‌مووتان ناڵێم، چونكه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵمبژاردون ده‌یانناسم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لهكتێبدایه ده‌بێ بێته‌دی كه ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی نانم له‌گه‌ڵ ده‌خوات، ناپاكیم له‌گه‌ڵ ده‌كات!]]19ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات من پێش ڕوودانی پێتان ده‌ڵێم، تاكو كاتێ ڕوویدا باوه‌ڕبهێنن من ئه‌وم.20ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: هه‌ر كه‌سێ ئه‌و كه‌سه‌ی بوێت كه من بۆی ده‌نێرم، ئه‌وه منی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش منی بوێت، ئه‌وه‌ی ده‌وێت كه ناردوومی.(ناپاكی یه‌هوزا
21كاتێ عیسا ئه‌مانه‌ی ووت، له‌ڕۆحدا دڵته‌نگ بوو و به‌ئاشكرا ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم: یه‌كێ له‌ئێوه ده‌مدات به‌ده‌سته‌وه!)22قوتابیه‌كانی به‌سه‌رسامیه‌وه سه‌یری یه‌كتریان كرد‌و نه‌یانده‌زانی مه‌به‌ستی له‌كێیه.23یه‌كێ له‌قوتابیه‌كان كه عیسا خۆشیده‌ویست له‌ته‌نیشتی پاڵی دابووه‌وه،24شه‌معون په‌ترۆس ئیشاره‌تی بۆی كرد تا پرسیار له‌عیسا بكات مه‌به‌ستی له‌كێیه.25ئه‌ویش شانیدایه سه‌ر سینگی عیسا‌و لێیپرسی: (گه‌وره‌م ئه‌و كه‌سه كێیه؟)26عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌و كه‌سه‌یه پارووه نانه‌كه ده‌خه‌مه ناو قاپه‌كه‌و ده‌یده‌مێ.) ئینجا پارووه‌كه‌ی كرده ناو قاپه‌كه‌و دای به یه‌هوزای كوڕی شه‌معونی ئه‌سخه‌ریوتی.27پاش پارووه‌كه، شه‌یتان چووه ناویه‌وه. ئینجا عیسا پێی ووت: (خێرا بیكه ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ بیكه‌یت!)28هیچ كه‌سێ له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوانه‌كه له‌گه‌ڵیدا بوون، تێ‌نه‌گه‌یشتن بۆچی ئه‌مه‌ی پێ‌ووت،29به‌ڵكو هه‌ندێكیان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه‌وا فه‌رمانی پێ‌ده‌دا چی‌یان پێویسته له‌جه‌ژنا بۆیان بكڕێ، یاخود هه‌ندێ پاره بدات به‌هه‌ژاران، چونكه سه‌رپه‌رشتیاری سندوق بوو.30دوای ئه‌وه‌ی یه‌هوزا پارووه‌كه‌ی خوارد، چووه ده‌ره‌وه، كات شه‌وبوو.ڕاسپارده‌ی تازه
31كاتێ یه‌هوزا چووه ده‌ره‌وه، عیسا ووتی: (ئێستا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ شكۆداره‌و خودا تیایدا شكۆداركرا.32جا ئه‌گه‌ر خودا له‌ودا شكۆداره، به‌هه‌مان شێوه خودا ده‌یه‌وێ ئه‌ویش شكۆدار بكات له‌خۆیداو هه‌ر ئێستا شكۆداری ده‌كات.33منداڵه‌كانم، ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵتان ده‌مێنمه‌وه، ئه‌وسا داوام ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشتر به‌جووله‌كه‌كانم ووت ئێستا به ئێوه‌شی ده‌ڵێم: ئێوه ناتوانن بێن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی من بۆی ده‌ڕۆم.34من ڕاسپارده‌یه‌كی تازه‌تان پێڕادهسپێرم: یه‌كتریتان خۆش بوێ. هه‌روه‌ك چۆن من خۆشم‌ویستن، ئاوا یه‌كترتان خۆشبوێ.35به‌مه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌زانن كه قوتابی منن، گه‌ر ئێوه یه‌كتریتان خۆش‌ویست.(پێشبینیكردنی لاوازی په‌ترۆس
36ئینجا شه‌معون په‌ترۆس لێیپرسی: (گه‌وره‌م، بۆ كوێ ده‌ڕۆیت؟) عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئه‌و جێیه‌ی بۆی ده‌ڕۆم، ئێستا ناتوانی دوام بكـه‌وی، بـه‌ڵام دوایی دوام ده‌كه‌وی.)37دیسان په‌ترۆس پرسـیاری لـێ‌كرده‌وه: (گه‌وره‌م، بۆچی ئێستا ناتوانم دواتكهوم؟ من ژیانم له‌پێناوی تۆ داده‌نێم!)38عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: (ئایا ژیانت لـه‌پێناوی من به‌خت ده‌كه‌یت؟ ڕاستی ڕاسـتیت پێ‌ده‌ڵێم: پێـش ئه‌وه‌ی كـه‌ڵه‌شـێر بخوێنێ، تۆ سێ‌جــار نـكۆڵیم لێ‌ده‌كـه‌ی!)Biblica, Inc.