یۆحەنا12
چه‌وركردنی عیسا بۆ مردن
1شه‌ش ڕۆژ پێش جه‌ژنی تێپه‌ڕبوون عیسا هات بۆ دێی بهیتعهنیا، ئه‌وه‌ی عیسا له‌عازری تیا زیندووكرده‌وه له‌نێو مردووان‌دا.2له‌عازر داوه‌تی نانخواردنی ئێواره‌ی سازكرد بۆ عیسا، مه‌رسای خوشكی ده‌ستیكرد به‌خزمه‌تكردن، له‌عازر خۆی یه‌كێ بوو له‌وانه‌ی له‌سه‌ر خوان له‌گه‌ڵ عیسادا دانیشتبوو.3مریه‌میش سێیه‌كی لیترێك بۆنی ناردینی گرانبه‌های بێغهشی هێناو هه‌ردوو قاچی عیسای پێ چه‌وركرد، ئینجا به‌قژی هه‌ردوو قاچی سڕیه‌وه، ئیتر ماڵه‌كه هه‌مووی پڕبوو له‌بۆنی خۆش.4یه‌كێ له‌قوتابیه‌كانی كه یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی بوو، ئه‌وه‌ی له‌دواییدا ناپاكی له‌گه‌ڵدا ده‌كات ووتی: (5بۆچی ئه‌م بۆنه به‌سێ سه‌د دینار* نه‌فرۆشراو دابه‌شنه‌كرا به‌سه‌ر هه‌ژاراندا؟)6ئه‌ویش ئه‌مه‌ی نه‌ووت چونكه به‌زه‌یی به‌هه‌ژاراندا ده‌هاته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی دز بوو، ئه‌و دانرا بوو به‌سه‌ر پاره‌ی سندوق به‌ڵام هه‌رچیه‌كی تیا دابنرایه ده‌یدزی.7عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: (وازی لـێبهێنه! ئه‌و ئه‌م بۆنه‌ی هه‌ڵگرتبوو بۆ ڕۆژی ناشتنم،8چونكه هه‌ژاران هه‌موو كاتێ لاتانن، به‌ڵام من هه‌موو كاتێ لاتان نیم.)9كاتێ ژماره‌یه‌كی زۆر لهجوولهكهكان زانییان عیسا له‌وێیه، هاتن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نا كه عیسا ببینن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ش له‌عازر ببینن كه له‌نێو مردووان‌دا زیندووی كردبووه‌وه.10ئه‌وسا سه‌رۆك كاهینه‌كان بڕیاریاندا لهعازریش بكوژن،11چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له جووله‌كه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌وه دههاتنو باوه‌ڕیان به‌عیسا ده‌هێنا.چوونه ناو قودس وه‌ك پادشا
12ڕۆژێ دوایی، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كه هاتبوون بۆ جه‌ژن، بیستیان عیسا هاتووه بۆ قودس.13لقه دار خورمایان برد له‌گه‌ڵ خۆیان‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ پێشوازیكردنیو هاواریانكرد: (هۆسانا! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه دێت! ئه‌و پادشای ئیسرائیله!)14عیسا جاشكێكی بینی، سواری بوو، وه‌ك له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه:15[[مه‌ترسه ئه‌ی كچی شاری داود، پادشاكهت دێته لات به سواری جاش ماكه‌رێك.]]16قوتابیه‌كانی عیسا یه‌كه‌مجار ئه‌مانه تێنه‌گه‌یشتن. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی عیسا شكۆداركرا، بیریان كه‌وته‌وه كه له‌كتێبی پیرۆزدا ئه‌مه ده‌رباره‌ی نووسراوه، ئه‌وانیش ئهمهیانكرد بوو بۆ ئه‌و.17ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون كاتێ له‌عازری بانگ‌كرد لهگۆڕداو زیندووی كرده‌وه له‌نێو مردووان، شایه‌تی ئه‌مه‌یان بۆ ده‌دا.18جا له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵكه‌كه هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ پێشوازی، چونكه بیستبوویان كه ئه‌و نیشانه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی كردووه.19فه‌ریسیه‌كان به‌یه‌كتریان ووت: (ده‌بینن بێسووده؟ ئا ئه‌وه‌تا هه‌موو جیهان شوێنی كه‌وتووه!)مردن ده‌رگایه بۆ ژیان
20هه‌ندێ یۆنانی له‌گه‌ڵ ئه‌و خهڵكهبوون كه له‌جه‌ژندا هاتبوون بۆ خوداپه‌رستی،21ئه‌وسا چوونه لای فیلیپۆس كه خه‌ڵكی شاری سه‌یدای ناوچه‌ی جه‌لیل بوو، پێیان ووت: (گه‌وره‌م، ده‌مانه‌وێ عیسا ببینین.)22فیلیپۆس ڕۆیشت‌و ئه‌مه‌ی به ئهندهراوس ووت، ئینجا به‌یه‌كه‌وه ڕۆیشتن هه‌واڵیاندا به عیسا.23جا عیسا پێی ووتن: (ئه‌وه‌تا كاتی شكۆداركردنی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ نزیك بووه‌ته‌وه.24ڕاستی ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ده‌نكه گه‌نم هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، گه‌ر نه‌كه‌وێته ناو زهویو نه‌مرێ، به‌ڵام كه مرد ئه‌وكاته ده‌نكی زۆری لـێبهبهردێ.25ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی خۆش بوێ، ده‌یدۆڕێنێ. ئه‌وه‌ش كه ڕقی له‌ژیانی خۆی ده‌بێته‌وه له‌م جیهانه‌دا، ده‌یهێڵێته‌وه بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی.26ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ خزمه‌تم بكات با شوێنم بكه‌وێ. جا من له‌هه‌ر شوێنێكدابم، خزمهتكاریشم له‌وێیه. هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێ خزمه‌تم بكات باوكم ڕێزی لـێدهگرێ.عیسا باسی مردنی خۆی ده‌كات
27(ئێستا دڵم ته‌نگه، چی بڵێم؟ ئه‌ی باوك، ڕزگارم بكه له‌وكاته سه‌خته‌ی چاوه‌ڕێم ده‌كات؟ نه‌خێر! له‌پێناوی ڕوودانی ئه‌م كاته هاتووم.28جا ئه‌ی باوك، ناوی خۆت شكۆداركه!) له‌وكاته‌دا ده‌نگێ له‌ئاسمانه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه: (شكۆدارم كردووه‌و شكۆداریشی ده‌كه‌مه‌وه.)29هه‌ندێ له‌وانه‌ی له‌وێ ئاماده‌بوون كاتێ گوێیان لهدهنگهكه بوو ووتیان: (ئه‌مه ده‌نگی هه‌وره!) به‌ڵام هه‌ندێكی كه‌یان ووتیان: (فریشته بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.)30عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌م ده‌نگه له‌پێناوی من نه‌بوو، به‌ڵكو له‌پێناوی ئێوه بوو.31ئێستا كاتی حوكمدانه به‌سه‌ر ئه‌م جیهانه! ئێستا سه‌رۆكی ئه‌م جیهانه ده‌كرێته ده‌ره‌وه!32كاتێ من له‌سه‌ر زه‌وی بهرزدهكرێمهوه، هه‌مووان بانگده‌كه‌م بۆ لای خۆم.)33عیسا ئه‌مه‌ی ووت تا دهستنیشانیكات به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌مرێ.34خه‌ڵكه‌كه پێیانووت: (ئێمه له‌شه‌ریعه‌تدا بیستوومانه مه‌سیح تاهه‌تایه به‌زیندوویه‌تی ده‌مێنێته‌وه، ئیتر چۆن تۆ ده‌ڵێی ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێ به‌رزبكرێته‌وه؟ ئه‌م ڕۆڵه‌ی مرۆڤه كێیه؟)35عیسا پێی ووتن: (ڕووناكی كاتێكی كورت له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه. جـا به‌رده‌وامبن له‌ڕۆیشتن تا دونیا ڕووناكهو تاریكیتان به‌سـه‌ردا نه‌هـاتووه، چـونكه ئه‌وه‌ی بهتاریكـیدا ده‌ڕوات نازانێ بۆ كــوێ ده‌ڕوات.36باوه‌ڕبهێنن بهڕووناكـی هه‌تا ڕووناكـیتان لـهگـهڵدایه، ئهوكــاته ده‌بنه ڕۆڵه‌ی ڕووناكی.) دوای ئه‌وه‌ی عیسـا ئهمــهی ووت، ڕۆیشت‌و خۆی لێیان شــاردهوه.37لــه‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆر نیشانه‌ی سه‌رسورهێنه‌ری لهبهردهمیانكرد، باوه‌ڕیان پێنه‌هێنا،38تا ووته‌ی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر بێته‌دی: [[ئه‌ی خـوداوهند كـێ باوه‌ڕی هێنا به ووتهكانمان؟ ده‌ستی خوداوه‌ند بۆ كێ ده‌ركه‌وت؟]]39ئه‌وان نه‌یانتوانی باوه‌ڕبهێنن، چونكه ئه‌شعیا دیسان ووتبووی:40[[چاویانی كوێر‌و دڵیانی ڕهقكردووه، تاكو به‌چاویان نهبیننو به‌دڵیان هه‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌وسا بگه‌رێنه‌وه‌و چاكیان بكه‌مه‌وه.]]41ئه‌شعیا ئهمـهی ووت بوو، چـونكه شـكۆی ئه‌وی بینی بوو و باسیكـرد بوو.42لـه‌گـه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر لــهسهرۆكهكان باوه‌ڕیان به عیسا كـرد، بێئــهوهی باوهڕهكـهیان ده‌ربخه‌ن، له‌ترسی ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دهركـردنیان لهكهنیشتدا به‌سه‌ر بدرێ،43چونكـه ئه‌وان زیاتر حـهزیان لـهشـكۆی خـهڵكـی بوو نه‌ك شـكۆی خـودا.ڕووناكی باوه‌ڕ
44ئینجا عیسا به‌ده‌نگێكی به‌رز ووتی: (ئه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێبهێنێ، باوه‌ڕ بهمن ناهێنێ به‌ڵكو به‌وه‌ی كه ناردوومی،45ئه‌وه‌ش منی بینیوه، ئه‌وه‌ی بینیوه كه ناردوومی.46من وه‌ك ڕووناكی هاتومه‌ته جیهان، تائه‌وه‌ی باوه‌ڕم پێبهێنێ له تاریكی‌دا نه‌مێنێته‌وه.47گه‌ر یه‌كێ گوێی لهووتهكانم بوو و كاری پێنه‌كرد، من حوكم ناده‌م به‌سه‌ری، چونكه من نه‌هاتووم تا حوكم به‌سه‌ر جیهاندا بده‌م، به‌ڵكو هاتووم بۆ ڕزگاری جیهان.48ئه‌وه‌ی دانمپیانهنێو بهووتهكانم ڕازی نه‌بێ، هه‌یه كه‌وا حوكمبدا به‌سه‌ری، ئه‌و ووشه‌یه‌ی كه ووتم ئه‌و حوكم ده‌دات به‌سه‌ری له‌ڕۆژی دواییدا،49چونكه من هیچ شتێكم له‌خۆمه‌وه نه‌وتووه، به‌ڵكو ئه‌و باوكه‌ی ناردوومی چی ڕاسپاردووم ئه‌وه ده‌ڵێم.50هه‌روه‌ها من ده‌زانم ڕاسپارده‌ی ئه‌و ژیانی هه‌تاهه‌تاییه، جا هه‌ر ووته‌یه‌ك من ده‌یڵێم، به‌و شــێوهیه ده‌یڵێم كه باوكم پێی ووتووم.(Biblica, Inc.