یۆحەنا11
مردنی له‌عازر
1مرۆڤێك ناوی له‌عازر بوو نه‌خۆش بوو، خه‌ڵكی بهیتعهنیا بوو، ئه‌و لادێیه‌ی له‌گه‌ڵ مریهمو مه‌رسای خوشكی تیایدا ده‌ژیان.2ئه‌م مریه‌مه ئه‌وه بوو كه خوداوه‌ندی به‌بۆن چه‌وركردو به‌قژی پێیه‌كانی سڕیه‌وه، له‌عازری نه‌خۆشیش برای ئه‌م بوو.3هه‌ردوو خوشكه‌كه ناردیان به‌دوای عیسادا تا پێی بڵێن: (گه‌وره‌م، ئه‌وه‌ی خۆشتده‌وێ نه‌خۆشه.)4كاتێ عیسا ئه‌مه‌ی بیست ووتی: (ئه‌م نه‌خۆشیه به‌مردن كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی شكۆداری خودا، ئه‌وسا به‌هۆی ئه‌مه‌وه ڕۆڵه‌ی خودا شكۆدار ده‌بێ.)5له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیسا مه‌رساو خوشكه‌كه‌ی و له‌عازری خۆش ده‌ویست،6له‌و شوێنه‌ی كه‌لێی بوو دوو ڕۆژ مایه‌وه هه‌رچه‌نده به‌نه‌خۆشیه‌كه‌ی له‌عازریشی زانیبوو.7دوای ئه‌وه عیسا به قوتابیه‌كانی ووت: (با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه!)8قوتابیه‌كان پێیانووت: (مامۆستا، ئایا ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ ناوچه‌ی یه‌هودیه، باشه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر جووله‌كه‌كان نه‌یانویست به‌ردبارانت بكه‌ن؟)9عیسا له وه‌ڵامدا ووتی: (ئایا ڕۆژ دوانزه سه‌عات نییه؟ ئه‌وه‌ی به‌رۆژ بڕوات ساتمه ناكات، چونكه ڕووناكی ئه‌م جیهانه ده‌بینێ.10به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌شه‌و بڕوات ساتمه ده‌كات، چونكه ڕووناكی تیادانییه.)11ئینجا عیسا ووتی: (له‌عازری خۆشه‌ویستمان خه‌وتووه، به‌ڵام من ده‌ڕۆم خه‌به‌ری ده‌كه‌مه‌وه.)12قوتابیه‌كان ووتیان: (گه‌وره‌م، گه‌ر ئه‌و نووستوه، ئه‌وسا به‌ساغی خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه.)13قوتابیه‌كانی وایانزانی مه‌به‌ستی لهنووستنی ئاساییه، به‌ڵام عیسا مه‌به‌ستی له‌مردنی له‌عازر بوو.14ئه‌و كاته عیسا به‌ئاشكرا پێ‌ووتن: (له‌عازر مردووه.15به‌ڵام له‌به‌ر ئێوه من دڵشادم كه له‌وێ نه‌بووم، تا باوه‌ڕ بهێنن. بابرۆین بۆ لای!)16ئینجا تۆما كه به دووانه ناسرابوو لای قوتابیه‌كانیكه ووتی: (با ئێمه‌ش بڕۆین له‌گه‌ڵی تا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بمرین!)
من زیندووبوونه‌وه‌و ژیانم
17كاتێ عیسا گه‌یشت، له‌عازر چوار ڕۆژ بوو نێژرابوو.18بهیتعهنیاش ته‌نها نزیكه‌ی دوو میل له قودسه‌وه دووربوو.19ژماره‌یه‌كی زۆر لهجوولهكه هاتبوونه لای مه‌رساو مریه‌م تا سه‌ره‌خۆشی براكه‌یان لـێ‌بكه‌ن.20كاتێ مه‌رسا زانی عیسا هاتووه، هاته‌ده‌ره‌وه بۆ چاوپێكه‌وتنی، مریه‌میش له‌ماڵه‌وه دانیشتبوو.21ئینجا مه‌رسا به‌عیسای ووت: (گه‌وره‌م، گه‌ر لێره بوویتایه، براكه‌م نه‌ده‌مرد.22به‌ڵام ده‌زانم ته‌نانه‌ت ئێستاش هه‌رچی له‌خودا داوا بكه‌یت ده‌تداتێ.)23عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (براكه‌ت زیندووده‌بێته‌وه.)24مه‌رسا ووتی: (ده‌زانم هه‌ڵده‌ستێته‌وه له‌هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان له‌ڕۆژی دواییدا!)25عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من زیندووبوونه‌وه‌و ژیانم. هه‌ر كه‌سێ باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ، ئه‌گه‌ر مردیش زیندووده‌بێته‌وه.26هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێ زیندوو بێ و باوه‌ڕم پێ‌بهێنێ هه‌رگیز نامرێ. ئایا باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌یت؟)27ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: (به‌ڵێ گه‌وره‌م. من باوه‌ڕ ده‌كه‌م تۆ مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی خودای هاتووی بۆ جیهان!)گریانی عیسا
28دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ووت، چوو مریه‌می خوشكی بانگبكات، به‌دزیه‌وه پێی ووت: (مامۆستا لێره‌یه، بانگتدهكا!)29مریه‌م كه ئه‌مه‌ی بیست خێرا هه‌ستاو هاته لای.30عیسا جارێ نه‌گه‌یشتبووه دێیه‌كه، به‌ڵكو هێشتا له‌وشوێنه بوو كه تیایا چاوی بهمهرسا كه‌وتبوو.31جووله‌كه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵیدا بوون‌و بۆ دڵنه‌وایی هاتبوون، كه بینییان ئاوا هه‌ستایه سهرپێو خێرا چووه ده‌ره‌وه، شوێنی كه‌وتن، چونكه وایانزانی ده‌ڕوات تا له‌سه‌ر گۆڕه‌كه بگری.32كاتێ مریه‌م عیسای بینی‌و گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وی لـێ‌بوو، كه‌وت به‌سه‌ر پێیداو ووتی: (گه‌وره‌م، گه‌ر لێره بوویتایه، براكه‌م نه‌ده‌مرد!)33عیسا كه مریهمو ئه‌و جووله‌كانه‌ی بینی له‌گه‌ڵی هاتبوون ده‌گرین، دڵی پڕ بوو له‌په‌ژاره‌یه‌كی زۆر،34ئینجا پرسی: (له‌كوێ ناشتوتانه؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (گه‌وره‌م، وه‌ره سه‌یركه!)35عیسا گریا.36لـهمكاتهدا جووله‌كه‌كان به‌یه‌كتریان ووت: (سه‌یركه چه‌ندی خۆشده‌ویست!)37هــه‌ندێكیان پرسـیاریان كرد: (ئایا نه‌یده‌توانی ئه‌مه‌ی كه چاوی كوێرانی چاك كرده‌وه، نه‌یهێشتایه له‌عازر بمرێ؟(زیندووبوونه‌وه‌ی له‌عازر
38جارێكیكه عیسا دڵی پڕبوو له په‌ژاره. ئینجا له‌گۆڕه‌كه نزیك كه‌وته‌وه كه ئه‌شكه‌وتێك بوو ده‌رگاكه‌ی به‌ردێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بوو.39عیسا ووتی: (به‌رده‌كه لابه‌ن!) مه‌رسا ووتی: (گه‌وره‌م ئه‌مه ڕۆژی چواره‌مینێتی، بۆنی كردووه.)40جا عیسا پێی ووت: (پێم نه‌ووتی گه‌ر باوه‌ڕت هه‌بێ شكۆمه‌ندی خودا ده‌بینی؟)41ئه‌وسا به‌رده‌كه‌یان لابرد‌و عیسا سه‌یری ئاسمانی كرد‌و ووتی: (ئه‌ی باوك، سوپاست ده‌كه‌م چونكه گوێت لێ‌گرتم،42من زانیومه كه تۆ هه‌میشه گوێم لێ‌ده‌گری. به‌ڵام من ئه‌مه‌م ووت له‌به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له ده‌وروپشتم ڕاوه‌ستاون تا باوه‌ڕ بهێنن تۆ منت ناردووه.)43كاتێ ئه‌مه‌ی ووت به‌ده‌نگێكی به‌رز بانگی كرد: (له‌عازر وه‌ره ده‌ره‌وه!)44ئه‌وسا مردووه‌كه هاته‌ده‌ره‌وه، به‌كفن دهستو قاچی به‌سترابوو، سه‌ریشی به‌قوماشێك پێچرابوو. لێره عیسا به‌وانه‌ی ده‌وروپشتی ووت: (بیكه‌نه‌وه با بڕوات. (پلانێك بۆ كوشتنی عیسا
45ژماره‌یه‌كی زۆر لهجوولهكهكان له‌وانه‌ی كه هاتبوون بۆ دڵنه‌وایی مریه‌م، كاتێ ئه‌مه‌یان بینی باوه‌ڕیان هێنا به‌عیسا.46به‌ڵام هه‌ندێ له‌وان چوونه لای فه‌ریسیه‌كان تا هه‌واڵی ئه‌وه بده‌ن كه عیسا كردوویه‌تی.47ئینجا سه‌رۆك كاهینهكانو فه‌ریسیه‌كان ئه‌نجومه‌نی باڵایان كۆكرده‌وه‌و ووتیان: (چی بكه‌ین؟ ئه‌م كابرایه نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆر ده‌كات.48گه‌ر به‌م شێوه‌یه وازی لـێ‌بهێنین هه‌موو خه‌ڵكه‌كه باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن، ئیتر ڕۆمانیه‌كان دێن‌و په‌رستگاكه‌مان له‌ناو دهبهنو میلله‌ته‌كه‌مان ڕاپێچ ده‌كه‌ن!)49یه‌كێ له‌وان كه‌ناوی قه‌یافا بوو ئه‌و ساڵه سه‌رۆك كاهین بوو ووتی: (ئێوه هیچ نازانن!50ئێوه تێ‌ناگه‌ن باشتروایه پیاوێك بمرێ و ببێ به‌قوربانی گه‌ل، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه هه‌مووی له‌ناوبچێ.)51قه‌یافا له‌خۆیه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام چونكه له‌و ساڵه‌دا كاهینی به‌رز بوو، پێشبینیكردبوو* كه عیسا له‌پێناوی گه‌لدا ده‌مرێ،52ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناوی گه‌ل نا، به‌ڵكو هه‌روه‌ها له‌پێناوی كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانی خودا كه په‌رشوبڵاوبوونه‌ته‌وه تا بیانكات به‌یه‌ك.53له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر جووله‌كه‌كان بڕیاریاندا عیسا بكوژن.54ئیتر ئه‌ویش به‌ئاشكرا به‌ناویاندا نه‌ده‌رۆیشت، به‌ڵكو چوو بۆ شارێك ناوی ئه‌فرایم بوو، كه‌وتۆته شوێنێكی نزیك بیابان، له‌وێ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی مایه‌وه.55له‌و كاته‌دا جه‌ژنی تێپه‌ڕبوونی جووله‌كه نزیك بووبوه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر له‌لادێكانه‌وه هاتبوون بۆ قودس تاكو هه‌ستن به‌مه‌راسیمی خۆپاككردنه‌وه‌ی پێش جه‌ژن.56ئه‌وان به‌دوای عیسادا ده‌گه‌ڕان، كاتێ لهپهرستگادا كۆبوونه‌وه پرسییان: (ڕاتان چیه؟ ئایا نایه‌ت بۆ جه‌ژن؟)57سه‌رۆك كاهینهكانو فه‌ریسیه‌كان فه‌رمانیان ده‌ركردبوو كه‌وا هه‌ركه‌سێك عیسا ببینێ ده‌بێ خه‌به‌ری لـێ‌بدات تا بیگرن.Biblica, Inc.