یۆحەنا10
من شوانێكی دڵسۆزم
1(ڕاستی ڕاستیتان پێده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگای پشتیری مێگهلێكهوه ناچێته ژووره‌وه، به‌ڵكو بهڕێگایهكیكهدا بۆی سه‌ربكه‌وێ، ئه‌وه دزو جه‌رده‌یه.2به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگاوه بچێته ژووره‌وه، ئه‌وه شوانی مێگهلهكهیه،3ده‌رگاوانیش ده‌رگاكه‌ی بۆ ده‌كاته‌وه، مێگهلهكهش گوێ له‌ده‌نگی ده‌گرن، بانگی مێگه‌له تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی ده‌كات هه‌ر یه‌كه به‌ناوی خۆیه‌وه، ئه‌وسا ده‌یانباته ده‌ره‌وه.4كاتێ هه‌موویانی هێنایه ده‌ره‌وه، له‌پێشیانه‌وه دهڕواتو ئه‌وانیش دوای ده‌كه‌ون، چونكه ده‌نگی ده‌ناسن.5ئه‌وان شوێنی یه‌كێكی نامۆ ناكه‌ون، به‌ڵكو لێی ڕاده‌كه‌ن، چونكه ده‌نگی نامۆ ناناسن.6عیسا ئه‌م نموونه‌یه‌ی بۆ هێنانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان له‌مه‌به‌ستی قسه‌كه‌ی تێنه‌گه‌یشتن.7جا له‌به‌رئه‌وه دیسان ووتی: (ڕاستی ڕاستیتان پێده‌ڵێم: من ده‌رگای مێگهلهكهم.8هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دزو جه‌رده بوون، به‌ڵام مێگهڵهكه گوێیان لێنه‌گرتن.9من ئه‌و ده‌رگایه‌م، ئه‌وه‌ی لێم بێته ژووره‌وه ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وسا دێتهژوورهوهو ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه.10دز نایه‌ت، ته‌نها بۆ دزین‌و سهربڕینو له‌ناوبردن نه‌بێت. به‌ڵام من هاتووم هه‌تا ئه‌وان ژیانیان هه‌بێ، ژیانێكی تێروته‌سه‌ل.11من شوانێكی دڵسۆزم، شوانی دڵسۆزیش ژیانی خۆی ده‌كاته قوربانی له‌پێناوی مێگه‌له‌كه‌ی.12به‌كرێگیراو وه‌ك شوان نییه، چونكه مێگه‌له‌كه هی خۆی نییه. كاتێ ده‌بینێ گورگ دێ، مێگه‌له‌كه به‌جێده‌هێڵێ هه‌تا خۆی ڕزگاركات، ئه‌وسا گورگه‌كه مێگه‌له‌كه دهڕفێنێو پهرشو بڵاویان ده‌كاته‌وه.13كابرا هه‌ڵدێ، چونكه به‌كرێ گیراوه گوێنادات بهمێگهلهكه!14به‌ڵام من شوانێكی دڵسۆزم، مێگهلهكهم ده‌ناسم، ئه‌وانیش من ده‌ناسن،15هه‌روه‌ك چۆن باوك من ده‌ناسێ، منیش ئه‌و ده‌ناسم. جا من ژیانم ده‌كه‌م به‌قوربانی له‌پێناوی مێگهلهكهمدا.16هه‌روه‌ها مهڕیترم هه‌یه سه‌ر به‌م پشتیره نین، ده‌بێ ئه‌وانیش كۆبكه‌مه‌وه لای خۆم، ئه‌وانیش گوێ له‌ده‌نگم ده‌گرن، ئه‌وسا یه‌ك مێگهلو یه‌ك شوان ده‌بێ.17باوك منی خۆشده‌وێ، چونكه ژیانم ده‌كه‌م به‌قوربانی تا جارێكیكه وه‌ری گرمه‌وه.18كه‌س له‌منی ناسێنێ، به‌ڵكو من به‌ئاره‌زووی خۆم پێشكه‌شی ده‌كه‌م. من ده‌سه‌ڵاتی پێشكهشكردنو ده‌سه‌ڵاتی بردنهوهیم هه‌یه. ئه‌مه ڕاسپاردهیهكه له‌باوكمه‌وه وه‌رمگرتووه.)19به‌هۆی ئه‌م قسانه دووبه‌ره‌كی له‌نێو جووله‌كه‌كان په‌یدابوو.20زۆربه‌یان ووتیان: (ڕۆحی پیسی تیادایه‌و وڕێنه ده‌كات. ئیتر بۆچی گوێی لـێبگرین؟)21هه‌ندێكی كه‌یان ووتیان: (ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێك نییه كه ڕۆحی پیسی تیادابێ. ئایا ڕۆحی پیس ده‌توانێ چاوی كوێران چاكبكاته‌وه؟(من‌و باوك یه‌كین
22له‌كاتی ئاهه‌نگ گێران به‌بۆنه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌رستگا له‌زستاندا،23عیسا له‌په‌رستگا به‌ناو هۆڵی سلێماندا ده‌ڕۆیشت.24جووله‌كه‌كان لێیكۆبوونهوهو پێیان ووت: (تا كه‌ی به‌سه‌رسوڕماوی ده‌مانهێڵیته‌وه ده‌رباره‌ی خۆت؟ گه‌ر تۆ به‌ڕاستی مه‌سیحیت، به‌ئاشكرا پێمانبڵێ.)25عیسا وه‌ڵامی دانه‌وه: (من پێمووتن، به‌ڵام ئێوه باوه‌ڕم پێناكه‌ن. جا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی به‌ناوی باوكمه‌وه ده‌یكه‌م، شایه‌تی بۆمن ده‌ده‌ن.26به‌ڵام ئێوه باوه‌ڕناكه‌ن چونكه مه‌ڕی من نین.27مه‌ڕه‌كانم گوێ له‌ده‌نگم ده‌گرن، منیش دهیانناسمو ئه‌وانیش دوام ده‌كه‌ون،28ژیانی هه‌تاهه‌تاییان دهدهمێو هه‌رگیز له‌ناوناچن، هیچ كه‌سیش له‌ده‌ستم نایانڕفێنێ.29ئه‌و باوكه‌ی به‌منی داوه له‌هه‌موو كه‌س گه‌وره‌تره، كه‌س ناتوانێ هیچ شتێ له‌ده‌ستی باوك بسه‌نێ.30من‌و باوك یه‌كین!)31جارێكیكه جووله‌كه‌كان به‌ردیان هه‌ڵگرت، تا به‌ردبارانی بكه‌ن.32عیسا پێی ووتن: (زۆر كاری چاكم له‌لایه‌ن باوكمه‌وه نیشاندان، ئیتر به‌هۆی كامیانه‌وه به‌ردبارانم ده‌كه‌ن؟)33ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: (به‌ردبارانت ناكه‌ین به‌هۆی كرداری چاك، به‌ڵكو به‌هۆی كفرهكانتهوه: چونكه خۆت ده‌كه‌یت به خودا، هه‌رچه‌نده تۆ مرۆڤی!)34عیسا پێی ووتن: (ئایا لهشهریعهتهكهتان نه‌نووسراوه: [[من پێم ووتون ئێوه خـوداوهندهكانن؟]]35ئه‌گه‌ر شه‌ریعه‌تی موســا ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی خودایان بۆ هـاتۆتهخوارهوه، ناویان بنێت خوداوه‌ندان (هه‌رچه‌نده ناتوانرێ كتێبیش به‌درۆ بخرێته‌وه)36ئیتر چۆن ده‌ڵێن به‌وه‌ی كه باوك پیرۆزی كردووه‌و ناردوویه‌تی بۆ هـه‌مــوو جیهان: تۆ كفر دهكــهیت، چــونكــه ووتومه: من ڕۆڵه‌ی خودام؟37گـه‌ر بێت‌و من كرداره‌كانی باوكم نه‌كه‌م، باوه‌ڕم پێمهكهن.38به‌ڵام گه‌ر ئه‌وه‌م كرد، ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕیش بهمن ناكــهن، باوه‌ڕ به‌و كــردارانه بكه‌ن، تابزاننو تێبگه‌ن باوك لهمندایهو منیش لهئهودام. (39جارێكیكه ویستیان بیگرن، به‌ڵام خۆی ده‌ربازكرد له‌ده‌ستیان،40ئینجا عیسا چووه‌وه ئه‌وبه‌ری ڕووباری ئوردون و له‌وێ مایه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی كه یه‌حیا جاران خه‌ڵكی تیایدا لهئاوههڵدهكێشا.41ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك هاتنه لای‌و ووتیان: (یه‌حیا نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری نه‌كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م پیاوه ووتبووی ڕاستبوو!)42هه‌ر له‌وێ ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان پێهێنا.Biblica, Inc.