یاقوب1
1له‌یاقوبی به‌نده‌ی خودا‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌نده‌وه، بۆ دوانزه هۆزه‌كه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه پهرشو بڵاوبوونه‌ته‌وه، سڵاوتان لـێ‌بێت.
26ئه‌وه‌ی خۆی به‌دیندار دابنێ‌و زمانی خۆشی نه‌پارێزێت، ئه‌وه خۆی ههڵدهخهڵهتێنێتو دینداریه‌كه‌ی بێ‌سووده.27دینداری پاك‌و بێ‌گه‌رد لای خودای باوكمان ئه‌مه‌یه: مرۆڤ ههتیوانو بێوه‌ژنان به‌سه‌ر بكاته‌وه له‌كاتی ته‌نگانه‌یان، هه‌روه‌ها خۆی به‌پاكی بپارێزێت سه‌باره‌ت به‌جیهان.
تاقیكردنه‌وه له‌ده‌ره‌وه
2ئه‌ی برایان به‌خۆشی دابنێن، كاتێ ده‌كه‌ونه جۆره‌ها تاقیكردنه‌وه‌و ناخۆشی،3چونكه ئێوه ده‌زانن تاقیكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕتان ئارامگرتنتان تیا دروست ده‌كات.4با ئارامگرتن بهتـهواوی كاری خۆی تیاتان بكات، تا لـه‌هـه‌مـوو ڕوویه‌ك ته‌واو و پێگه‌یشتووبن، له‌هیچ شتێك كه‌موكوڕیتان نه‌بێت.5گه‌ر یه‌كێك له‌ناوتان كه‌موكوڕی له‌دانایی هه‌بوو، با داوا له‌خودا بكات، چونكه خودا بهدهستو دڵفراوانی به‌هه‌موو كه‌سێكی دهداتو گله‌ییش ناكات.6به‌ڵام با به‌باوه‌ڕ داوای بكات‌و هیچ گومانی تیادا نه‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی گومان ده‌كات وه‌ك شه‌پۆلـی ده‌ریا وایه با دهیهێنێتو ده‌یبات.7ئه‌و جۆره مرۆڤه نابێ بیر له‌وه بكاته‌وه شتێك له‌خوداوه‌ند به‌ده‌ستده‌هێنێ،8چونكه ئه‌و مرۆڤه ڕاڕایه، له‌هه‌موو ڕێگاكانی دوو دڵه.9بابـرای پایـه‌نزم شـانازی به به‌رزیه‌كـه‌ی بكــات،10هـه‌روه‌ها ده‌وڵـه‌مــه‌ند به‌نزمیه‌كه‌ی، چونكه ده‌وڵـه‌مـه‌ند وه‌ك گوڵی گژوگیا له‌ناوده‌چـێ.11كـاتێ ڕۆژ به‌تیشكی گه‌رمی هه‌ڵهات، ئه‌و گژوگیایه ووشك دهكاتو گـوڵه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌رێ، دیمه‌نی جوانی نامـێنێت، ئاوا مـرۆڤی ده‌وڵه‌مه‌ند لـه‌ناوده‌چـێت كـاتێ خـۆی ماندوو ده‌كات بهكارهكانیهوه.تاقیكردنه‌وه له‌ژووره‌وه
12خۆزگه ده‌خوازرێ به‌وه‌ی به‌رگه ده‌گرێ له‌كاتی تاقیكردنه‌وه، چونكه كاتێ له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رده‌چێ تاجی ژیان وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی داوه بیدات به‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.13با كه‌س نه‌ڵێت كاتێ ده‌كه‌وێته تاقیكردنه‌وه، (من له‌لایه‌ن خوداوه تاقی ده‌كرێمه‌وه.) چونكه خودا به خراپه تاقیناكرێته‌وه ئه‌ویش كه‌س به خراپه تاقیناكاته‌وه،14به‌ڵام هه‌موو كه‌سێك تاقیده‌كرێته‌وه گه‌ر ئاره‌زووه خراپه‌كانی خۆی هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندو ڕایكێشا.15ئینجا گه‌ر ئاره‌زوو سكیپڕ بوو، ئه‌وا گوناهی لـێ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر گوناهیش گه‌شه‌ی كرد ئه‌وا مردنی لـێ دێته‌كایه‌وه.16برایانی خۆشه‌ویستم هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن،17هه‌موو پێدراوێكی چاك‌و به‌هره‌یه‌كی ته‌واو له‌سه‌ره‌وه دێت، لای باوكی ڕووناكی دێته‌خواره‌وه، ئه‌وه‌ی ناگۆڕێ‌و سێبه‌رو خولانه‌وه‌ی نییه.18ئێمه به‌خواستی ووشه‌ی ڕاستی له‌دایك بووین، تاببینه نۆبه‌ره‌ی دروستكراوانی.گوێ بگرن‌و كاری پێ‌بكه‌ن
19ئه‌مه بزانن ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویست: با هه‌ر یه‌كێكتان له‌گوێگرتن خێرا بێت، په‌له نه‌كات له‌قسه‌كردن، هێواش بێت لهتووڕهبوون.20چونكه تووڕه‌یی مرۆڤ كار بۆ ڕاستودروستی خودا ناكات.21كه‌واته واز له‌هه‌موو پیسی‌و زۆری به‌دكاری بهێنن، ئه‌و ووشه‌یه‌ی خودا تیاتان چاندوویه‌تی به‌ڕۆح سووكیه‌وه وه‌ریبگرن، ئه‌وه‌ی ده‌توانێ گیانتان ڕزگار بكات.22ته‌نها گوێگری ووشه‌كان مه‌بن، به‌ڵكو كاری پێ بكه‌ن، ئه‌گینا خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن.23چونكه ئه‌وه‌ی گوێ له‌ووشه‌ی خودا بگرێ‌و كاری پێ نه‌كات، وه‌ك یه‌كێك وایه سه‌یری ڕوخساری خۆی بكات له‌ئاوێنه،24ئینجا دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری خۆی دهكاتو ده‌ڕوات، یه‌كسه‌ر له‌بیری ده‌چێت چۆن بووه.25به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ووردی سه‌یری شه‌ریعه‌تی ته‌واو بكات، شه‌ریعه‌تی سه‌ربه‌ستی، له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت‌و ئه‌وه‌ی بیستوویه‌تی بیری نه‌چێت به‌ڵكو كاری پێ‌بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه خۆزگه‌ی پێدهخوازرێت.26ئه‌وه‌ی خۆی به‌دیندار دابنێ‌و زمانی خۆشی نه‌پارێزێت، ئه‌وه خۆی ههڵدهخهڵهتێنێتو دینداریه‌كه‌ی بێ‌سووده.27دینداری پاك‌و بێ‌گه‌رد لای خودای باوكمان ئه‌مه‌یه: مرۆڤ ههتیوانو بێوه‌ژنان به‌سه‌ر بكاته‌وه له‌كاتی ته‌نگانه‌یان، هه‌روه‌ها خۆی به‌پاكی بپارێزێت سه‌باره‌ت به‌جیهان.
Biblica, Inc.